پەرلەمانتارێكی توركیا، هێرشی ناڕەوا و ناپەسەند دەكاتە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە و بە " تیرۆرست و ڕەوە سەگ" ناویان دەبات.
مەتەین نوڕوڵڵا سازاك، پەرلەمانتاری توركیا، ئەمڕۆ هەینی،15تشرینی دووەمی2019، لە كۆبونەوەی لیژنەی مافەكانی مرۆڤی پەرلەمانی توركیادا پەرلەمانتارانی هەدەپەی بە تێرۆرست ناوبرد، لەكاردانەوەی ئەوەشدا پەرلەمناتارانی هەدەپە هۆڵی كۆبونەوەكە بەجێدەهێڵن
ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس داوا لە ترەمپ دەکەن لەم کاتەدا پێشوازی لە سەرۆککۆماری تورکیا نەکات و بانگهێشتنامەکەی بۆ ئەردۆغان هەڵبوەشێنێتەوە.
ژمارەیەک ئەندامانی کۆنگرێس بەسەرۆکایەتی ئیلۆت ئینجل، نامەیەک سەبارەت بەسەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا ئاراستەی
به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیراده‌یه‌كی جدی هه‌یه له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای ره‌وانه‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.
فارس عیسا به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر گفتوگۆ‌و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌بووه‌و دۆخه‌كه به‌وجۆره نه‌بووایه سه‌ردانی لیژنه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامی
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد: دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی به 190 هێرشی زه‌مینی و 82 هێرشی ئاسمانی، ئاگربه‌ستیان پێشلكردووه.
رۆژی دووشه‌ممه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات- هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری پێشلكارییه‌كانی سوپای داگیركه‌ری توركیا و هاوپه‌یمانه سوریه‌كانی دوای ئاگربه‌ست ئاشكراكرد.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: دوای ڕۆژی 17ی مانگی
فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەدا تاوتوێی میکانیزمی دوابڕیاری ناکۆکییەکان دەکەن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا، ئەمەش شتێکە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سزاکانی بسەپێنێتەوە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
ئەو سێ وڵاتە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هۆشیاریاندایە ئێران لەسەر ئەو کارانەی لەمدواییانەدا کردوویەتی و بۆتە هۆی قورسکردنی ئەو هەوڵانەی
نوێنەری سیستانی لە نوێژی هەینی ئەمڕۆی کەربلا پەیامی مەرجەعیەتی خوێندەوە و گوتی، کەسانێک لە هەوڵدان دۆخەکە بقۆزنەوە بۆ مەرامی سیاسی و لایەنی دەرەکی و نێوخۆیی رۆڵیان لە تێکدانی عێراق هەبوو.
عەبدولمەهدی کەربەلائی کە پەیامی سیستانی دەخوێندەوە گوتی: "نابێت چاکسازی پشتگوێ بخرێت و هێزە دەسەڵاتدارەکان چانسێکی چاکسازییان لەبەردەستە". داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراقیش کرد، هەلی چاکسازی لەدەست مەدەن.
سیستانی هەروەها داوای خۆپیشاندەرانی بە رەوا ناوبرد و گوتی، پێویستە نەخشەرێگەیەک هەبێت بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریی خۆپیشاندەران.
ده‌قی راگه‌یێندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌لی سیستانی:
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له چه‌ندین ناوچه به‌رده‌وامن. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا دیمه‌نی زۆر جوان و كاریگه‌ر بینرا كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بوێری، ئارامگرتن، مكوڕی، هاوئاهه‌نگیكردن، میهره‌بانی و كۆكبوونی ره‌سه‌نی عێراقییه‌كانی ده‌رخست. لێره‌دا یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ین كه خوێنی پاكیان چۆڕا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بزاوته چاكسازیخوازه كه ماوه‌ی چل رۆژه به‌رده‌وامه، نه‌وه‌ستێت و درێژه‌ی پێبدرێت. سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كه‌ین و نزای خێرا چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره بكرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌م چه‌ند خاڵه ده‌ده‌ین:
یه‌كه‌م: ده‌رفه‌تێكی زێڕین له‌به‌رده‌ستی ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییانه هه‌یه كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به‌رده‌سته بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری هاووڵاتییان به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك كه له‌سه‌ری رێكبكه‌ون و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا جێبه‌جێ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵكاری و پشكپشكێنی قێزه‌ون و نه‌مانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه درێژخایه‌نه‌كان دابنرێت. له‌مباره‌یه‌وه ناكرێ چیدی ده‌ستی ده‌ستی و موزایهدهكاری بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی زۆری به‌سه‌ر وڵات‌دا هه‌یه.
دووه‌م: پارێزگاریكردن له تایبه‌تمه‌ندی ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشانده‌ران بووه‌ته مایه‌ی بایه‌خێكی زۆر. به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌خۆ دوورخستنه‌وه‌یان له به‌كارهێنانی تووندوتیژی. به‌تایبه‌تی تووندوتیژی زێده‌ڕۆ له میانی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان، چونكه باجی قورسی به‌دواوه دێت. تێبینی ئه‌وه كراوه، زۆربه‌ی به‌شداربووان له خۆپیشاندانه‌كان ره‌چاوی ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و خۆیان دوور ده‌گرن له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و داموده‌زگاكان و موڵكی گشتیی و تایبه‌تی. پێویسته رێنمایی ئه‌و به‌شه زۆر كه‌مه‌ش بكرێت كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م كارانه بن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ته‌واوه‌تی بێگهردبێت له هه‌موو جۆره خه‌وشێك.
سێیه‌م: خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه، مافی هه‌موو عێراقییه‌كی پێگه‌یشتووه، ده‌توانێت بۆچوونه‌كانی خۆی رابگه‌یێنێت و داوای مافه‌كانی بكات. ئه‌وه‌ی ویستی به‌شدار ده‌بێ و ئه‌وه‌ی نه‌یویست به‌شدار نابێت، كه‌س بۆی نییه بۆچوونه‌كانی خۆی به‌سه‌ر كه‌سی دیكه بسه‌پێنێت كه نایه‌وێت تێیدا به‌شداربێت. هاوكات به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردن له خۆپیشاندانه‌كان نابێت ببێته هۆكاری تۆمه‌تباركردنی یه‌كدی، به‌تایبه‌تی له هه‌بوونی جیاوازی راوبۆچوونهكاندا. به‌پێچه‌وانه‌وه، پێویسته رێز له بیروبۆچوونی یه‌كدی بگرن.
چواره‌م: چه‌ند هێز و لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی هه‌ن پێشتر رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه له قۆناخه‌كانی رابردوودا له‌و ئازار و مه‌ینه‌تییانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراقییه‌كان بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له داپڵۆساندن و سهركووتكردنیان. ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌م هێزانه له هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی بزاوته جهماوهرییهكهدان بۆ به‌جێگه‌یاندنی مه‌رامه‌كانیان، بۆیه ده‌بێ خۆپیشانده‌ران و كه‌سانی دیكه‌ش زۆر هۆشیاربن رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م لایه‌نانه بۆشاییه‌ك بدۆزنه‌وه و دزه‌بكه‌نه نێو ریزه‌كانیان و ئاراسته‌ی چاكسازیخوازانه‌ی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان به‌لاڕێدا ببه‌ن.
پێنجه‌م: خۆشه‌ویستانمان له هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری داعش بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له خاك و گه‌لی عێراق و پیرۆزییه‌كانی، چاكه‌یه‌كی زۆر مه‌زنیان به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئێستا له ئاماده‌باشیدان له به‌ره‌كان و میحوه‌ره‌كانی سه‌ر سنووره‌كان و پێگه هه‌ستیاره‌كاندا، هه‌رگیز نابێ چاكه‌كانیان له‌یاد بكه‌ین و نابێ ته‌نانه‌ت به‌وشه‌یه‌كیش له به‌های گیانفیداییه مه‌زنه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌باربێت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوان دوور له ئازار و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان، ئه‌وا به‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه بووه. ده‌بێ رێز و خۆشه‌ویستی هه‌میشه‌ییمان بۆیان هه‌بێت.
8/11/2019
ئێوارەی پێنجشەممە 7-11-2019 مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان پاراستنی دانیشتووانی خۆجێییە نەک بەشداریکردن لە پڕۆژەی پاکتاوی رەگەزی.
عەبدی لەتوویتێکدا دەڵێت "تورکیا لە پێشهاتەیەکی مەترسیداردا سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی لەژێر چەتری یاسای نێودەوەڵەتیدا جێبەجێ دەکات".
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە رەخنەی تووندی لە لێدوانەکەی گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دروستکردنی لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازێکی تورکیا بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەی دانیشتووان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا گرت و بە "دەستتێکەڵکردنی مەترسیداری نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ تورکیا بۆ سیاسەتی کۆمەڵکوژی" ناوی هێنا.
8/11/2019
قورئانخوێنی بەنێوبانگی عێراقی وەلید ئیبراهیم کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی پار لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەلید ئیبراهیم بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بەرەو فەللوجە بەڕێکرا.
هاوکات فوئاد ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی قورئانخوێنانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی وەلید ئیبراهیمی راگەیاندووە.
وەلید ئیبراهیم لەساڵی 1941 لەشاری فەللوجە لەدایكبووە، لە تەمەنی 12 ساڵان بینایی لەدەستداوە. یەكێكە لە نێودارترین قورئانخوێنەكانی عێراق و جیهان لە بوارەكانی تەجوید و تەرتیل.
ژیاننامەی وەلید ئیبراهیم
وەلید ئیبراهیم قورئانخوێنێکی بەنێوبانگی عێراقی و جیهانییە
لە ساڵی 1941 لەشاری فەللوجە لەدایكبووە
لە تەمەنی سێ ساڵی تووشی نەخۆشی بووە
لە تەمەنی 12 ساڵی بینایی لەدەستداوە
لە تەمەنی 14 ساڵی تەواوی قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە
لە بوارەكانی تەجوید و تەرتیل، یەكێكە لەنێودارترین قورئانخوێنەكانی عێراق و جیهان بووە
بەشداری لە چەندین پێشبڕکێی قوئانخوێندن لە نێوخۆ و دەرەوەی عێراق کردووە
لە ساڵی 1967- 2015 لەکوێت ژیاوە
لە ساڵی 2016ـەوە لە هەولێر دەژیێت
ئەمڕۆ شەممە 2-11-2019 لە تەمەنی 78 ساڵی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد
8/11/2019
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران رایگەیاند،"بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزە ئاسمانییەكانی ئێران فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانیان لە بەندەری ماهشەهر خستۆتەخوارەوە".
عەلی رەزا سەباحی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران رایگەیاند،"هێزە ئاسمانییەكانی ئێران فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانیان لە بەندەری ماهشەهر لە باشوری ئێران خستۆتەخوارەوە".
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئێران، ئەو ڕوداوە لە نزیک بەندری ئیمام ڕویداوە و فرۆكە بێ فرۆكەوانەكە لە لایەن سیستەمی دژە موشەکی مورسادەوە کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
لەلایەكی دیكە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ئێران رایگەیاندوە كە ئەو فرۆكە بێ فرۆكەوانە لەلایەن وڵاتێكی بیانییەوە نێردراوە بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەكە بهێنێت.
8/11/2019
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی يادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی بڵاوكردەوە.
مەسرور بارزانی وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی خۆی راشیگەیاند،"هیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ، سەقامگیربونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا".
ده‌قی پهیامەكە:
"پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لە سەر بێت)
بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان"
8/11/2019
وتەبێژی تایبەتی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا نیگەرانە لەدواین هەنگاوەکانی ئێران بۆ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و کەمکردنەوەی پابەندبونەکانی بەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی 2015.
دیمتری بیسکوف، وتەبێژی تایبەتی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا نیگەرانە لەدواین هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و کەمکردنەوەی پابەندبونەکانی بەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی 2015.
وتەبێژی سەرۆکی روسیا راشیگەیاندوە، چاودێری وردی دۆخەکە دەکەن و ئەوان تائێستاش پشتیوانی رێککەوتنەکە دەکەن.
دوێنێ دوشەممە، حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەنگاوێکی نوێ‌دا کەمکردنەوەی پابەندبونی وڵاتەکەی بەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 دەربڕی و رایگەیاند کە دو ناوەندی نوێیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دروستکردوە.
رۆحانی راشیگەیاند، دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندبونی وڵاتەکەی بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە رادەگەیەنێت.
هاوکات، سەرەتای ئەم هەفتەیە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و 6 وڵاتی دیکەی کەنداو سزای نوێیان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سەپاند و کۆشکی سپی ئەمریکاش رایگەیاند، سزاکانی سەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئەو وڵاتە مامەڵەکانی خۆی رادەگرێت.
5/11/2019
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه و كه‌موكوڕی و داواكاری زۆر هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت، به‌ڵام ناكرێت هه‌مو ئه‌و كێشانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئێستا به‌ڵكو ئه‌و كێشانه پاشماوه‌ی ساڵانی پێشوه، دەشڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی پێش‌و كه‌مترین كاریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بکردایە ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئامانج نه‌گیراوه، به‌ڵكو سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت و ئیداره هه‌مویان به ئامانج كراون
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەمڕۆ له میانی به‌شداریکردنی له دیبه‌یتێكی دیداری مێری لە شاری هەولێر رایگه‌یاند، "خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئامانج نه‌گیراوه، به‌ڵكو سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت و ئیداره هه‌مویان به ئامانج كراون ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پله‌كانی دواوه‌یه".
كێشه‌و كه‌م وكوریهكان زۆرن و ناڕه‌زایی هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت، به‌ڵام ناكرێت هه‌مو ئه‌و كێشانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی و ئیداره‌ی ئێستای عێراق
ئاماژەی بەوەشکرد، "كێشه‌و كه‌م وكوریهكان زۆرن و ناڕه‌زایی هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت، به‌ڵام ناكرێت هه‌مو ئه‌و كێشانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی و ئیداره‌ی ئێستای عێراق، به‌ڵكو ئه‌و گیروگرفتانه پاشماوه‌ی ساڵانی پێشوه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌مانای ئه‌وه نیه حكومه‌ت په‌یوه‌ست نیه به‌و كێشانه، به‌ڵكو ده‌بێت سێ سه‌رۆكایه‌تی به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی بژێوی و خزمه‌ت گوزاری پێویست بۆ خه‌ڵك".
لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ناڕەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی پێش‌و كه‌مترین كاریان بكردبایا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، داواكاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته
به‌شیر حه‌داد رونیشیکردەوە، خه‌ڵك داواكاری هه‌یه و كێشه له به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه، كێشه‌كانیش كه‌ڵه‌كه‌بون، گرفت هه‌یه له بژێوی ژیانی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی پێش‌و كه‌مترین كاریان بكردبایا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، داواكاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته.
له دوای ساڵی 2003 ئاواته‌خواز بوین ئه‌دای باشتر و خزمه‌تگوزاری باشتر بۆخه‌ڵك دابین بكرێت و بنه‌ماكانی ئاشتی و دیموكراسی بچه‌سپێن
باسی لەوەشکرد، "له دوای ساڵی 2003 ئاواته‌خواز بوین ئه‌دای باشتر و خزمه‌تگوزاری باشتر بۆخه‌ڵك دابین بكرێت و بنه‌ماكانی ئاشتی و دیموكراسی بچه‌سپێن، به‌ڵام ئه‌وه به‌دینه‌هات، گۆڕانكاری زۆر رویدا‌و و ئێمه‌ش له شوێنێكین گۆڕانكاری و هاوكێشه هه‌رێمیه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه".
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك به‌ش به‌ش بو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه هه‌مویان داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانیان ده‌كرد
حەداد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك به‌ش به‌ش بو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه هه‌مویان داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانیان ده‌كرد، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش بوه هۆی حۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری كه هه‌مان داواكاریان هه‌یه".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، "له په‌رله‌مان هه‌ندێک بڕیار و راسپارده‌مان ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌و راسپاردانه ئیلزامی نه‌بون چونكه پێویستی به چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌بو بۆیه ئاڕاسته‌ی حكومتمان كرد، هه‌مان رۆژ حكومه‌ت بڕیار و راسپارده‌كانیان وه‌رگرت و به‌شێكیان هه‌مان رۆژ جێبه‌جێكران ئه‌وانی دیكه‌ش ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ بكات و رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنیان".
5/11/2019
کۆبونەوەی سەرۆک بەرهەم ساڵح لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان و لایەنەکان کۆتاییهات و کەمێکی دیکە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەکە رادەگەیەندرێت و هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات.
پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، کۆبونەوەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتوە و کەمێک دیکە راگەیەندراوی کۆبونەوەکە بڵاودەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش تەواوبونی کۆبونەوەکە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرکردەکانی دیکەی لایەنەکان بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشت.
کەمێکی دیکەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆوە ئەنجامدەدات
وتیشی، کەمێکی دیکەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆوە ئەنجامدەدات.
بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستاندا کە بەر لە کۆبونەوەی فراوانی سەرۆک کۆمار لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەچو، لەسەر دو خاڵ رێککەوتون، یەکەمیان، "کورد لەم قۆناخەدا دەبێت یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێت و بەهیچ شێوەیەک پەرتەوازەیی قبوڵناکرێت".
بڕیاری دوەمیش ئاماژە بەوەدەکات، "هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دەستکاریکردنی دەستور نییە، بەڵام ئەگەر بڕیاری هەموارکردن و دەستکاریکردنی درا، ئەوا مەرجی هەرێمی کوردستان ئەوەیە فیدراڵییەتی هەرێمی کوردستان و هەر هەرێمێکی دیکەی فیدراڵ کە لەداهاتودا لە عێراق دروستبێت پارێزراو بێت و سازش لەسەر ئەوە ناکرێت".
5/11/2019
چە هونەرمەندێکی کوردستانی، خەڵاتی جیهانیی بۆ هونەری "کارتۆنی ئاژەڵان" لە "سیبریا" وەرگرت.
"ژاڵە یووسفی نژاد"، کچە هونەرمەندی کوردستانی و ئەندامی یانەی کارتۆن و کاریکاتۆری حەوزەی هونەری پارێزگای سنە، دیپلۆمی فەخری چوارەمین کێبڕکێی نێونەتەوەیی "کارتۆنی ئاژەڵانـ"ـی سیبریای بەدەست هێنا.
ئەم کچە هونەرمەندە، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٦ لە شاری سنە و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی گرافیکی سروشتییە و لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە چالاکییە هونەرییەکانی
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە لێدوانێکدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لەبەرامبەر کوردەکان و وتی "حکومەتی تورکیا لەهەوڵی دروست کردنی جیهانێکدا کوردی تیادا نەبێت".
بوڵدان، لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لەبەرامبەر کوردەکاندا وتی "ئەو سیاسەتەی ئیرادەی گەلی کورد پشت گوێ دەخات، سیاسەتێکی سەرکەوتو نابێت، هەرگیز لەبەرامبەر ستەمدا چۆکمان دانەداوە، هەرکارێکیش بکەن هەدەپە ناڕوخێت و ناکەوێت . هەرچیەک بکەن بێدەنگ نەبوین وناشبین، ملکەچ نەبوین وملکەچ نابین".
وتیشی "لەتورکیا هەدەپە تەنها پارتە کە دژی شەڕە، تەنها پارتێک کە لەبەرامبەر سیاسەتی شەڕخوازانەی لە عەفرین و شەڕی بەردوامی وباکوری سوریا وەستاوەتەوە، ئێمەین"
بوڵدان هەروەها وتی "لە هەوڵدان جیهانێکی بێ کورد بونیاد بنێن. هەم لەناوخۆی وڵات و هەم لە دەرەوەی وڵات ئەو کارە دەکە، ئاگادارین کە بۆ ئەو مەبەستەش چونە باکوری سوریا، خەڵکی تورکیا لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان وەڵامیان دەدەنەوە و هەر هزرێکی شەڕخوازانەو سەرکوتکارانە لەنێو سندوقەکانی دەنگدان دەنێژن".
5/11/2019