فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس داوا لە ترەمپ دەکەن لەم کاتەدا پێشوازی لە سەرۆککۆماری تورکیا نەکات و بانگهێشتنامەکەی بۆ ئەردۆغان هەڵبوەشێنێتەوە.

ژمارەیەک ئەندامانی کۆنگرێس بەسەرۆکایەتی ئیلۆت ئینجل، نامەیەک سەبارەت بەسەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن.

ئەندامەکانی کۆنگرێس کە ژمارەیان 17 ئەندامە، لە نامەکەیاندا نووسیوویانە، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەردۆغان سەردانی ئەمریکا بکات، بۆیەش داوا لە ترەمپ دەکەن بانگێشتانەکەی بۆی بکشێنێتەوە.

ئەندامەکانی کۆنگرێس ناڕەزایەتییەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە گەڕاندووەتەوە و نووسیویانە، بڕیارەکەی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەسەر سووریا لە 9ـی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی خراپی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێناوە.

هاوکات ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەوەی کە تورکیا خەڵکی سڤیل و هێزەکانی سووریای دیموکراتی کردووەتە ئامانج، هەروەها نیگەرانن لە نزیکبوونەوەی تورکیا لە رووسیا و دوورکەوتنەوەی لە ناتۆ.

بڕیارە لە 13ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، رەجەب تەب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد سەرۆکی ئەو وڵاتە ترەمپ کۆببێتەوە.

١٢/١١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان