سەرچاوەیەكی ھەواڵگری عێراقی ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش ھەریەك لە ئەیاد عوبەیدی و عەیاد جومەیلی كە ھەردووكیان عێراقین و سەركردەی باڵای داعشن، بۆ شوێنگرتنەوەی ئەبوبەكر بەغدادی دەستنیشانكردون و چاودێرانیش پێیانوایە شوێنگرەوەی بەغدادی هەر کەسێ بێت درێژەپێدەری سیاسەتە خوێناوییەکەی ئەو دەبێت.
26/6/2017
رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر داواكاری 13 خاڵی، چوار وڵاتی عه‌ره‌بی ره‌تكرده‌وه، ئه‌میری ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران، پشتیوانی و ھاوكاری وڵاتەكەی بۆ قەتەر راگه‌یاند.
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆماری ئێرانی بڵاویكرده‌وه، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا نێوانیاندا" جەخت لە پەیوەندی نێوان تاران و ده‌وحه كرایەوە، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهانی ئیسلامیش ئاماده‌یی خۆیان دەربڕی كە ھەردوولا ھاوكاری یەكتربن".
روحانی به ره‌تكردنه‌وه‌ی "ئابلوقه‌ی" عه‌ره‌بستان و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به سه‌ر قه‌ته‌ر رایگه‌یاند "سنووری ئاسمان، زه‌وی و ده‌ریای ئێران هه‌میشه به‌سه‌ر وڵاتی برا و دراوسێ كراوه‌یه".
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌ر چوار وڵاتی عه‌ره‌بستان، ئیمارات، میسر و به‌حرێن سزایان خسته سه‌ر قه‌ته‌ر و به پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته، ته‌واوی سنووره‌كانیان به‌سه‌ر قه‌ته‌ر داخست، حكوومه‌تی ئێران ئاماده‌یی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی به‌سه‌ر قه‌ته‌ر راگه‌یاند و ده‌یان تۆن خۆراك و خوارده‌مه‌نی بۆ ئه‌و وڵاته نارد و ئاسمانی وڵاته‌كه‌شی به سه‌ر فڕۆكه‌كانی قه‌ته‌ر كرده‌وه و چوار به‌نده‌ریش بۆ هاتووچۆی كه‌شتییه‌كانی قه‌ته‌ر ته‌رخانكرد.
ئه‌میری قه‌ته‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به سه‌رۆك كۆماری ئێرانی راگه‌یاند "باوه‌شی قه‌ته‌ر بۆ پێكه‌وه كاركرین و هاوكاری كراوه‌یه".
هه‌ر چوار وڵاتی عه‌ره‌بی رۆژی هه‌ینی رابردوو به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر لیستێكی 13 خاڵییان پێشكه‌شی ئه‌و وڵاته كرد و 10 رۆژ مۆڵه‌تیان دایه ئه‌میری قه‌ته‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی.
ئه‌م داوكارییه دوای دوو رۆژ له لایه‌ن ئه‌میری قه‌ته‌ر ره‌تكرایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ره‌جەب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی پاش نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان گوتی "پشتگیری له هه‌ڵوێستی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین".
هه‌ر چوار وڵاتی عه‌ره‌بی له یه‌كه‌م خاڵدا داوایان كرد قه‌ته‌ر ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێت و ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران كه‌م بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئێران له چوارچێوه‌ی سزاكانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكادا رێك بخاته‌وه.
داخستنی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له قه‌ته‌ر و داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لجه‌زیره و راگرتنی پشتگیری قه‌ته‌ر به رێكخراوه‌كانی قاعیده، داعش، فه‌تحولشام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) و حزب الله له گرنگترین داوكاری چوار وڵاتی عه‌ره‌بین له قه‌ته‌ر.
26/6/2017
لەگەڵ هەموو کەم و کوڕییەکان بۆ سەرچاوە و ئیمکاناتی زانستی کە لێکۆڵەرە کوردەکان لە پارێزگاکانی کوردستان کە لەگەڵی بەرەووڕوون، لە کۆمەڵگای زانستی نێونەتەوەیی شانازی جۆراوجۆر بۆ کوردستان تۆمار دەکەن.
بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، یەکێک لە مامۆستاکانی فیزیک، لە شاری مەهاباد بە ناوی دوکتور"سولێمان ڕەسووڵی" خەڵاتی زانستی ٢٠١٧HST کە یەکێک لە پێشکەوتووترین و باوەرپێکراوترین تاقیگاکانی فیزیکی جیهان، CERN ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوەکی ئۆرووپای بە دەست هێنا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناو‌کی ئۆرووپا هەروەها ئەو مامۆستایەی بانگهێشت کردووە کە بۆ ماوەی یەک مانگ لەو ناوەندەدا بەشدار بێت و کاری لێکۆڵینەوەی بکات.
سرن -CERN-گەورترین تاقیگەی جیهان لە بواری فیزیکی گەردیلەیی و فیزیکی ناوکییە؛ ئەو ناوەندە گەورەیە لە شاری ژنێفی سوئیس لە شاری مێرین لە سنوور فەرانسە و سوئیس
ئەمیر حەسەنپوور لە جولای 1943 لە مهاباد لەدایک بووە و دۆینێ شەممە لە تەمەنی 74 ساڵی لە تۆرێنتۆی کەنەدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
پرۆفیسۆر حەسەنپوور ساڵی 1964 لە زانکۆی تاران بەکالۆریۆسی لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی وەرگرتووە و دواتر پلەکانی ماستێر و دکتۆرای زمان‌ناسی هەر لە زانکۆی تاران بەدەستهێنا. لە ساڵی 1989 لە زانکۆی ئیلینیۆی ئەمریکا لەبواری زمان‌ناسی کۆمەڵایەتی و مێژووی هاوچەرخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دکتۆرای وەرگرتووە. تێزی
کۆماریخواز ناوەندی هەواڵ: کەسایەتییەکی دلسۆز و نیشتمان پەروەر و دۆستی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەوالی گەیشتوو بە ناوەندی زانیاری و هەوالی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان:لە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٦( ٢٧١٧) کوردی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرە وە ئاگادار کراین کە دۆستێکی بزووتنەوەکەمان بە ناوی کاک محمودی کاتۆرانی دوای بەربەرەکانێکی زۆر لە گەڵ نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کوچی دوایی کرد .
جێگای ئاماژە پێدانە کە کاک مەحموود کەسایەتییەکی خۆش ناو و نیشتمان پەروەری ناوچەی مامۆخی شاری سنە بوو و بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکمان خەمبار بووین.
ناوەندی هەوال و زانیاری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە داخە
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پيرۆزه‌وه په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا پيرۆزبايى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانى دامه‌زراوه ئه‌منييه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان كردووه.
ده‌قى پهيامهكه:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.
مسعود بارزانی
29ـی ڕەمەزان 1438ـی کۆچی
24ـی6ـی2017
كازم جەلالی، سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان، پرۆژەیاسایەكیان دژ بە دەستێوەردانەكانی ئەمریكا و ھەوڵەكانی دژ بە ئێران ئامادە كردووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە.
بە گوتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران، پرۆژە یاساكە لە 10 بەش و 20 خاڵ پێكھاتووە كە تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی ھەوڵەكانی ئەمریكا و سیاسەتە دوژمنكارانەی ئەو وڵاتە بەرانبەر بە ئێران .
ھەفتەی رابردوو سێناتی ئەمریكا پرۆژەیاسای گەمارۆ نوێكانی سەر ئێرانی پەسەند كرد و ئێرانیش ئەو بڕیارە بە بەردەوامی ھەوڵەكانی ئەمریكا دژ بە وڵاتەكەی دەزانێت.
25/6/2017
رەجەب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە ھاوكاریكردنی قەتەر و ئەوەی لە دەستمان بێت درێغی ناكەین، ئەوەشی خستەڕوو.
ئه‌ردۆغان پاش نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و گوتی، داواكاری ئه‌و چوار وڵاته له قه‌ته‌ر پێشێلكاری مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و به هێرش بۆ سه‌ر سه‌روری ئه‌م وڵاته و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی قه‌ته‌ر وەسفیكرد.
سه‌رۆك كۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر پەیوەندیی هاوكارییه ئه‌منییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و قه‌ته‌ر گوتی "توركیا له ساڵی 2014 پێكه‌وه كاركردنی به‌رگردنی له قه‌ته‌ری جێبه‌جێكردووه و ده‌ستێوه‌ردان له‌م بواره هه‌نگاوێكی زۆر ناشیرینه".
ئه‌ردۆغان به پێشاندانی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر رایگەیاند" ئێستا قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ندێ كرده‌وه بووه‌ته‌وه و له‌مباره‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م وڵاته درێغیمان نه‌كردووه و له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین".
له باره‌ی داواكاری كشانه‌وه سه‌ربازانی توركیا له قه‌ته‌ر، ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوەكرد "ئه‌و داواكارییه بێرێزییه به‌رامبه‌ر توركیا و بۆ پێكه‌وه كاركردنی به‌رگری له‌گه‌ڵ وڵاتێك مۆڵه‌ت له كه‌سانی دیكه وه‌رناگرین و توركیا له‌و جۆره وڵاتانه نییه به‌و شێوه‌یه كار بكات".
ئەمە لە كاتێكدایە سعوودییە، ئیمارات، میسر و به‌حرەین بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دواكارییه‌كی 13 خاڵیان پێشكه‌شی قەتەر كردووە، كه له خاڵی دووه‌مدا داوایان كردووه قه‌ته‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له وڵاته‌كه‌ی دابخات و كۆتایی به هاوكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئە و وڵاتە بهێنێت.
ئه‌م چوار وڵاته 10 رۆژ مۆڵه‌تیان داوه‌ته قه‌ته‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیان.
پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌ركردنی ئه‌ندامانی سوپای پاسداران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ تاران و داخستنی كه‌ناڵی جزیره و كۆتاییهێنان به پشتگیری ماددی و حه‌واندنه‌وه‌ی تیرۆریستان له گرنگترین داوكاری ئه‌م چوار وڵاته‌ن له قه‌ته‌ر.
25/6/2017
موسڵمانانی مۆسکۆ بەهەمان شێوەی موسڵمانانی جیهان خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان ئامادە دەکەن، وەکو ئامادەکارییەکیش ژمارەیەکی زۆریان دوایین هەیینی مانگی رەمەزانیان لە مزگەوتەکانی مۆسکۆدا بەڕێکرد. تەیموور، هاووڵاتییەکی موسڵمانی مۆسکۆیە و دەڵێ "وەکو ئامادەکاری بۆ جەژن، لەماڵەوە راستەوخۆ هاتوومە مزگەوت بۆ ئەوەی ئەو نوێژ و رۆژووەی لە مانگی رەمەزاندا کردوومانە، قبوڵ بێت". کولتوورێکە لە مۆسکۆ، کە لە دوایین هەیینی مانگی رەمەزاندا موسڵمانان روودەکەنە مزگەوتەکان، ئەمساڵیش کولتوورەکەیان بەرز راگرت و 12 هەزار موسڵمان لە مزگەوت ئامادەبوون. سەفار، هاووڵاتییەکی دیکەی موسڵمانە لە مۆسکۆ، لەبارەی کولتووریان لە جەژندا دەڵێ "ئێمە بۆ جەژن لەماڵەوە مێز دەڕازێنینەوە، میوان بانگهێشت دەکەین، زۆر دڵخۆشین بەمجەژنە. بەیانییەکەی جەژن خواردن ئامادە دەکەین کە پێکهاتووە لە: سووپ، شۆربا، گۆشتی مانگا و گۆشتی بەرخ". بازاڕکردن لەو دووکان و بازاڕانەی تایبەتن بە موسڵمانن نەریتێکی دیکەی ئامادەکاری جەژنە، چونکە ئەو کەلوپەلانەی لەو بازاڕانەدا هەن، لەبازاڕەکانی دیکەی مۆسکۆ دەستناکەون. عەزیز، دووکاندارە و پێویستییەکانی موسڵمانان دەفرۆشێت، دەڵێ "ئەو کەلوپەلانەی موسڵمانان بەتایبەتی بۆی دێن، زیاتر ئەو شتانەن کە تایبەتن بە جەژن و، بەتایبەتی ئاوی زم زم خواستی زۆری لەسەرە، خەڵک زۆر دەیکڕێت، هەروەها ئەو کەلوپەلانەی زکریان پێدەکەن، دەکڕن. قورئان دەبەن و لەماڵەوە دەیخوێنن، بەوشێوەیە ئامادەکاری بۆ جەژن دەکەن". پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە شارێکی گەورەی وەکو مۆسکۆدا بەگشتی لەئاستێکی باڵا نییە، بەڵام موسڵمانان بەتایبەتی لە جەژن و بۆنە ئایینییەکاندا پەیڕەوی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان و سەردانکردنی یەکدی دەکەن.
24/6/2017
به فه‌رمانێكى پادشاى سعووديه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمانى كوڕى پادشا كرايه جێنشينى ده‌سه‌ڵات و محه‌ممه‌د بن نايف له‌و پۆسته دوورخرايه‌وه، ده‌ركه‌وتنى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان به لاى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران جێى بايه‌خ بووه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئێران له‌و چوارچێوه‌يه‌دا گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا قاسم سوله‌يمانى له باره‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمانه‌وه ده‌دوێت.
قسه‌كانى قاسم سوله‌يمانى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش ماوه‌يه‌ك و هێشتا بن سه‌لمان به ره‌سمى نه‌كرابوويه جێنشين.
قاسم سوله‌يمانى ده‌ڵێت: بن سه‌لمان كه‌سێكى زۆر بزێوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ناتوانرێت بزانرێت ده‌يه‌وێت چ جووڵه‌يه‌ك بكات.
24/6/2017
فه‌له‌كناسێكی مه‌غریبی ده‌ڵێت" بینینی مانگی شه‌وال ئه‌م ئیواره‌یه له وڵاتی مه‌غریب قورسه و ئه‌سته‌مه بینینی، بۆیه پێده‌چێت رۆژی دوو شه‌ممه بكرێته جه‌ژن، به‌ڵام له سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو جگه له سوڵتاننشینی عومان جه‌ژن ده‌بێت و به گوێره‌ی ئه‌و رۆژمێره‌ی پشتی پێده‌به‌سترێت، ئه‌مرۆ ئێواره پێش ئه‌وه‌ی خۆرئاوا بێت مانگ ده‌بینرێت و دوای ئاوابوونی خۆریش به 23 خولهك ئه‌وجا مانگیش وون ده‌بێت".
هاشم ئه‌لعیساوی، فه‌له‌كناسی ناسراوی مه‌غریبی به ئاژانسی ئه‌نادۆلوی توركیی رایگه‌یاندووه" مانگی شه‌وال سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 2:31 به كاتی جیهانی ده‌رده‌كه‌وێت".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو جگه له سوڵتاننشینی عومان، پشت به رۆژمێریك ده‌به‌ستن به ناوی (أم القرى) كه رۆژمێرێكی مانگییه و پشت به نوێكارییه‌كانی هێڵی درێژی و به‌رینی كه‌عبه‌ی پیرۆز ده‌به‌ستێ، له‌و رۆژمێرهشهدا دوو مه‌رج هه‌یه بۆ بینینی مانگ، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی رۆژ ئاوا ببێت مانگه‌كه ده‌ركه‌وێت و كاتێكیش رۆژئاوا ده‌بێت مانگه‌كه هێشتا ئاوا نه‌بووبێت، بۆیه به گوێره‌ی ئه‌و رۆژمێره بێت، ئێواره‌ی 29 ره‌مه‌زان كاتیك خۆر ئاوا ده‌بێت، مانگ ده‌بینن".
ئه‌و شاره‌زا فه‌له‌كییه ده‌ڵێت، ئه‌و مه‌رجانه‌ی له رۆژمێره مانگییه‌كه‌ی سعوودیه‌دا هاتوون، ئه‌م ساڵ به‌دی دێن، چونكه له شاری مه‌ككه سه‌ره‌تا خۆئاوا ده‌بێت و 23 خولهك پاشتر مانگیش ئاوا ده‌بێت".
به‌ڵام له وڵاتی مه‌غریب ته‌مه‌نی مانگ 17 كاتژمێر و 20 خولهك ده‌بێت و به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجه‌شی بۆ بینینی مانگ دانراوه كه بینینه به چاو، ده‌بێت ته‌مه‌نی مانگ 22 كاتژمێر بێت تا بتوانرێت به چاو ببینرێت، و یۆیه ئه‌م ئیواره‌یه له مه‌غریب مانگ نابینرێت و دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
هه‌ر چه‌نده له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، لیژنه‌ی بینینی مانگی بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان و جه‌ژن هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ساڵه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودیه‌دا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی دیاریكردووه.
24/6/2017
بە پێی هەواڵی ماڵپەری کۆمەڵە: سکرتاریەتی کۆمەڵە شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیاندنێکی رەسمی دا باسی لە شەڕ و تێکهەڵچوونی دەستەیەک پێشمەرگەی ئەم حیزبە و هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە .
لە بەشێک لە ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵدا هاتووە کە دەستەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سنە لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی تەشکیلاتی حیزبی دا ، کەوتوونە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و بە داخەوە سێ پێشمەرگەیان شەهید بوون.
دەقی ڕاگەیەندراوی رەسمی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران:
کۆمەڵانی خەباتکاری خەڵکی کوردستان
بنەماڵەی سەربەرزی گیان بەختکردوان
هاوڕێیانی تێکۆشەری ریزەکانی کۆمەڵه
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێتان رادەگەیێنین کە بەرەبەیانی ئەمرۆ رێکەوتی ٢ی پووشپەری ١٣٩٦ی هەتاوی، دەستەیەک پێشمەرگە و هاورێیانی رێکخستنی نەهێنی کۆمەڵه لە ناو شاری سنه کەوتنه کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و سێ کەس لە هاورێیانمان بە ناوەکانی سەباح حوسەین پەناهی، حامید سەیف پەناهی و بێهزاد نووری
کۆماریخواز ناوەندی هەواڵ: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی زانیاری و هەواڵی کۆماریخوازان، بەنداوی کۆڵەسە لە سەردەشت ئەمرۆ بە رەسمی گیرایەوە و ئەمەش چەندین کاردانەوەی جۆراجۆری لێکەوتۆتەوە
بە بڕیاری وەزیری سەرچاوە و سامانە سروشتییەکانی کۆماری ئیسلامی و پارێزگار ورمێ ، بە ئامادە بوونی بەر پرسی بەشیسەرچاوە سروشتیەکانی ورمێ و قایم مەقامی سەردەشت و هەندێک کسی تری حکومی، کاتژمێر (٣)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە(٢٢/ ٦/ ٢٠١٧)، ئاوی زێی بچووکیان ( کەڵوێ) لەنزیک شاری (سەردەشت)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستانان گرتۆتەوە.
بەرپرسانی ئیداری پارێزگای (ئورومیە)، رۆژی پێنج شەممە (٢٢/ ٦/ ٢٠١٧)، سەردانی شاری سەردەشتیان کردووە و ئاوی زێی بچووکیان لە بەنداوی(کۆڵە سە)ی نزیک سەردەشت گرتۆتەوە".
بەنداوی (کۆڵەسە)، لە ڕۆژھەڵاتی شاری (سەردەشت)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە، لەساڵی ٢٠٠٧ وە بە شێوەی فەرمی کاری تێدا دەکرێ و ئێستا زۆربەی کارەکانی تەواو بووە.
ڕێڕەوی ئەو ڕووبارەش، دێتەوە ناوچەی پشدەر لە باشووری کوردستان، پاشانیش دەڕژێتەوە ناو بەنداوی(دوکان).
کۆڵەسە)، ناوی گوندێکی نزیک شاری سەردەشتە و نزیکەی پێنج کیلۆمەترێک لە ڕۆژھەڵاتی ئەو شارەوە دوورە و ناوچەیەکی لێرە واری چر و خۆش ئاو هەوایە کە ٥٠٠ میتر لە بەنداوەکە دوورە.
شارەزایان پێیان وایە، گرتنەوەی ئاوی ڕووباری زێی بچووک، کاریگەرییەکی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر کشتووکاڵ و سامانی ماسی و ھەروەھا گەشت و گوزار لە ناوچەکانی پشدەر و دوکان.
هەر وەها پسپۆڕانی بواری ژینگە لە سەر ئەو بڕایەن ئەگەر چی ئەم بەنداوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی سەردەشت سوودی دەبێت لە رووی کە ش و هەوا و ئاو و کشت و کال و گەشتیاری و سەرچاوەی وزەی کارەبا، بەڵام لە چەندین رووە زیانی بۆ باشووری کوردستان دەبێت و ئێران وەک کارتی گوشار بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنێت کە ئەمەشدژی یاسا نێو نەتەوەییەکانە سەبارەت بە سامانە سروشتیەکان.
زێی بچووک یان زێی کەڵوێ، ڕووبارێکی کوردستانە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت .بە باشووری کوردستاندا تێپەڕ دەکات و دەڕێژێتەوە سەر ڕووباری دیجلە. درێژایییەکەی ٤٠٠ کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری دەست کردنی ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات.
کچە کوردێکی خەڵکی کوردستانی ئێران خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حهوتهمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی دەست هینا.
"ژاله یوسفی نژاد" کاریکاتۆریستی کورد خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حهوتهمین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی له ساڵی ۲۰۱۷ بەدەست هێنا.
فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی یه‌کێکه له ناسراوترین فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له بواری کاریکاتۆر.
ژاله یوسفی نژاد ساڵی ۱۳۶۶ هه‌تاویی له شاری سنه له دایکبووه و ده‌رچووی به‌شی گرافیکی زانکۆی هونه‌ره جوانه‌کانه و ماوه‌ی ۴ ساڵه به شێوه‌یه‌کی پڕۆفێشنال کاری هونه‌ری ده‌کات و تاکوو ئێسته چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانی پێشکه‌ش کراوه.
هەروەها "تەیموو قادری" فیلمسازی کورد خەڵکی شاری کامیاران توانی خەڵاتی یونسکۆ بەدەست بێنێت و ببێت بە ڕێبەری فەرهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
قادری، لە فیلمێکلدا بە بابەتی "کۆچبەری" باسی لە خنکانی ئایلان کوردی کردووە کە بە هۆی شەڕی سووریە ڕێگای ئورووپای گرتبووە بەر و لە دەریادا خنکا.
ئەو فیلمسازە کوردە هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی ناوازەی هەیە و ١٨ خەڵاتی نێوخۆیی و دەرەوی وڵاتی بەدەست هێناوە.
سەرچاوە: کوردپا
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند ئه‌وان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ست نییه، بیسه‌لمێنێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه یانیش له ژیاندا ماوه.
رایان دیلۆن گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد كه ئه‌وان تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ست نییه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی به‌غدادی ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها رایان دیلن گوتیشی، ئه‌گه‌ر به‌غدادی له‌ژیانیشدا مابێت، ئه‌و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كانی موسڵ و ره‌ققه نه‌ماوه.
24/6/2017