فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 



کۆماریخواز ناوەندی هەواڵ: کەسایەتییەکی دلسۆز و نیشتمان پەروەر و دۆستی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەوالی گەیشتوو بە ناوەندی زانیاری و هەوالی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان:لە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٦( ٢٧١٧) کوردی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرە وە ئاگادار کراین کە دۆستێکی بزووتنەوەکەمان بە ناوی کاک محمودی کاتۆرانی دوای بەربەرەکانێکی زۆر لە گەڵ نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کوچی دوایی کرد .
جێگای ئاماژە پێدانە کە کاک مەحموود کەسایەتییەکی خۆش ناو و نیشتمان پەروەری ناوچەی مامۆخی شاری سنە بوو و بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکمان خەمبار بووین.
ناوەندی هەوال و زانیاری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە داخە بە لە دەست دانی کاک مەحموود و خۆی بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە ی بەرێزیان دەزانی، هەر بەم بۆنەوماتەمینەشەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالی خوالێخوشبوو کاک ''مەحموودی کاتۆرانی'' و خەڵک ئاوایی مامۆخ دەکەین و هیوادارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و تەمەنی درێژی بۆ کەس و کار و هاورێیانی جێ هێشتبێت.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان