وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی جێگیری و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدەدات لەڕێی پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و حکومەتی سوریاوە.
ئەمەش لەمیانەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هات سەبارەت بە تیرۆر و ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرا.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەو وڵاتانە کراوە کە پشتیوانی ئەمەریکا دەکەن لەدژی تیرۆر و هەروەها باس لەو وڵاتانەش کراوە کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.
بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەستن سیبریڵ وتی ئێران بەردەوامە لە تێکدانی ئارامی و جێگیری ناوچەکە لەڕێی کۆمەکیکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکو حیزبوڵلا و ڕژێمی سوریا.
لە ڕاپۆرتەکە باس لە ئێران و کۆمەڵە تیرۆریستییەکانی وەکو حیزبوڵلا کراوە وەکوو هەڕەشەیەکی ڕاستەو
تۆپباران کردنی شاخەکانی کۆساڵان خەساری بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند
بەهۆی تۆپباران کردنی شاخەکانی کۆساڵان لە ناوچەی سەوڵاوا لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە، بەشێکی بەرچاو لە ژینگەی ئەو ناوچەیە ئاگریان گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دارستانەکانی شاخی کۆساڵان سەر بە ناوچەی سەوڵاوا لە لایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کرا و لە ئاگر دا سووتان.
سپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەوڵی تۆپبارانی
شاندی کۆمیتەی ریفراندۆم پێش پڕۆسەکە سەردانی وڵاتانی دراوسێ دەکات
مەولوود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوی تورکیا، مەرجی وڵاتەکەی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرا دەکات، شاندی کۆمیتەی ریفراندۆمیش پێش ئەنجامدانی پڕۆسەکە، سەردانی وڵاتانی دراوسێ دەکات.
مەولوود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوی تورکیا، بە کەناڵی فەرمیی تورکیا (TRT)ی راگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا بنێت، بە مەرجێک دەوڵەتەکە رەچاوی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بکات و رێککەوتنی سەربازی لەنێوانیاندا ھەبێت، کە رێگە بە نەیارانی تورکیا نەدات، ئەو دەوڵەتە نوێیە لەبەرامبەر بە تورکیا
ئەندامێکی شاندەکەی یەکێتی بۆ تاران دەڵێت: "بە ئێرانمان راگەیاند گشتپرسی گەرەنتییە بۆ داهاتووی ئێمە و ئیران.
مەلا بەختیار: گشتپرسی بڕیاری هەموو لایەنەکانە
مەلابەختیار ، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاش گەڕانەوەی شاندی حیزبەکەی لە ئێران کە خۆی یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندەکە ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "چوار کۆبوونەوەی فەرمیمان کرد و لە هەر چوار کۆبوونەوەکەدا بە راشکاوی بە کۆماری ئیسلامی ئێرانمان راگەیاند ئێمە نە لە کۆنگرە نەتەوەییەکان و نە لە دۆخی ناو عێراق و نە شەڕی دوای داعش وەک کورد و وەک ئەزموون و وەک ناوچە کێشە لەسەرەکان دڵنیا نین لە داهاتووی خۆمان، بۆیە بڕیاری گشتپرسی ، رێگای گەرەنتی داهاتووی ئێمەیە ، گشتپرسی بڕیاری هیچ لایەنێکیش نییە بە تەنیا ، بەڵکو بڕیاری هەموو لایەنەکانە".
مەلا بەختیار هەروەها گوتی: "لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە رەسمی بانگهێشتکرابووین ، پێش ئەوەی بڕۆین سەردانی گۆڕان و پارتیمان کرد ، چوار کۆبوونەوەی فەرمیمان ئەنجامدا ، لە هەر چوار کۆبوونەوەکە کۆماری
رووداو- نیویۆرک
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گشت‌پرسیی باشووری کوردستان بە بڕیارێکی هەڵە ناودەبات و دەڵێت دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی داهاتووێکی ناڕوون بۆ عێراق. هەروەها دەشڵێت: ئامۆژگاری بەڕێز بارزانی و هەموو هاوڕێکانی دیکەمان لە عێراق کردووە کە ئەنجامدانی گشتپرسی بڕیارێکی هەڵەیە و نابێت ئەو بژاردەیە بگرنەبەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە ناوەندێکی سەربەخۆی ئەمریکایە لە نیویۆرک، رایگەیاند: "گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان بژاردەیەکی باش نییە، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی داهاتووێکی ناڕوون کە کارەساتبارە بۆ ئەو وڵاتە، کارەساتەش تەنیا کورد ناگرێتەوە".
لە دانیشتنەکەدا ریچار هاس، سەرۆکی ناوەندەکە بە محەممەد جەواد زەریفی گوت: کورد لە 25 ی ئەیلوولی ئەمساڵ گشتپرسی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ دەکات، لەکاتێکدا رێژەیەکی زۆر کورد لە ئێران نیشتەجێن. لە وەڵامدا محەممەد جەواد زەریف رایگەیاند، بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستانیان راگەیاندووە کە نابێت بژاردەی گشتپرسی جێبەجێ بکەن. گوتیشی: "تاوەکو زیاتر پێداگربین لەسەر یەکگرتوویی عێراق، سیاسەتی دژە کورد کەمتر دەبێتەوە".
دەقی لێدوانەکەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئێمە باوەڕمان بەوەیە گشتپرسییەکە بژاردەیەکی باش نییە. پێمانوایە دەبێتە هۆی ورووژاندنی هەستی دوورکەوتنەوە لە ناوەند کە کارەساتبارە بۆ ئەو وڵاتە، ئەو کارەساتەش تەنها کورد ناگرێتەوە.
پێشموایە کاریگەری لەسەر بواری ئاسایشی عێراق کارەساتبار دەبێت. هەروەها کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە کارەساتبار دەبێت. بۆیە ئێمە ئامۆژگاری هاوڕێکانمان لە کوردستانی عێراق کرد، هەموو هاوڕێکانمان لە بەڕێز بارزانی تاوەکو ئەوانی دیکە لە عێراق، ئامۆژگاری هەمووانمان کرد کە ئەمە بڕیارێکی هەڵەیە و نابێت ئەو بژاردەیە بگرنەبەر.
پێشموایە ئەوە تێڕوانینی هاوبەشی هەموو وڵاتێکە لە ناوچەکە. من لە گفتوگۆکانم لە ئەوروپا و ناوچەکانی دیکە ئەوەم خستەڕوو، ئەوانیش هاوبەشی نیگەرانییەکانی ئێمە بوون. لێرەش من قسەم لەگەڵ بەرپرسە فەرمییەکان نەکردووە، بەڵام قسەم لەگەڵ بەشداربووانی تینک تانک کردووە و پێموایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانیش هەمان بیروبۆچوون هەیە. بۆیە من پێموانییە ئەمە بژاردەیەکی دروستە.
من پێموایە لە ناوچەکەی ئێمە تاوەکو زیاتر پێداگری لەسەر یەکگرتوویی نیشتیمانی و یەکپارچەیی ناوچەیی هەموو وڵاتێک بکەین، سیاسەتی دژەکورد لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت پاشەکشە دەکات.
18/7/2017
ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئیرانی بلاویكردووه‌ته‌وه، كه رۆژی 17/7/2017، سه‌ربازێكی سوپای ئێرانیی، ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هاوڕێی خۆی كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه 3 سه‌رباز كوژراون و 6 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌ربازه‌ی له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی شارۆچكه‌ی ئابیهكی شاری قه‌زوین له باكوری رۆژئاوای ئێران كه 140 كیلۆمه‌تر له تارانه‌وه دووره، ته‌قه‌ی له هاوكاره‌كانی خۆی كردووه، پاشتر خۆیشی كوشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی ره‌زا ره‌حمانی، فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه رایگه‌یاندووه "لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و رووداوه ده‌ستپێكردووه‌و ئێستا ناتوانین هیچ زانیارییه‌ك بده‌ین تا لێكۆلینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن".
ئه‌وه‌ش به رووداوێكی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت كه له ناو سوپای ئێران‌دا روویدابێت.
18/7/2017
يان كۆبيش، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له وتارى خۆي‌دا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفراندۆم.
يان كوبيش له وتاره‌كه‌يدا گوتى: جه‌نابى سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌ى 7ى شه‌ش، هه‌موو لايه‌نه‌كان بڕيارياندا ريفراندۆم له 25ى ئه‌يلوول به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مه پرسيارێكه ئايا ده‌تانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌يانه‌وێت ببنه سه‌ربه‌خۆ. هه‌روه‌ها له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا سه‌رۆك بارزانى جه‌ختيكرده‌وه، كه ريفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت و هيچ وڵاتێكيش دژى ئه‌وه نه‌بوو. جه‌ختيشيكرده‌وه، كه به رێگه‌ى ئاشتى و دانووستان بێت.
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گوتيشى: داواتان لێده‌كه‌م ئه‌م پرۆسه‌يه به گوێره‌ى وتوێژ و ده‌ستوور بێت و رێگه‌يه‌كى هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى ناكۆكى له نێوانياندا و نه‌بێته وه‌ك مادده‌ى 140 كه تا ئێستاش كێشه‌يه له نێوانياندا. ناوچه‌كانى ديكه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمن ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش پێويستى به دانووستانه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكرێت له ململانێ و ناكۆكى.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستانى عێراق له 21ى مانگى رابردوو، داوايان له كۆميسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، ئاماده‌كارى بكات هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڵام ئه‌مه كارێكى گرنگه بۆ كۆميسيۆن و خستوويهتييه پێش هه‌موو كاره‌كانى ديكه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيۆن به هه‌موو ئه‌و كارانه هه‌ڵده‌ستێت كه داواى لێده‌كرێت و له ئێستاشه‌وه ده‌ستى كردووه به ئاماده‌كارى.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا يان كوبيش گوتى: له حه‌ڤده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه ئۆپراسيۆن ده‌ستيپێكردووه، خه‌ڵكێكى زۆر له ناوچه‌كانى خۆيان رايانكردووه و له هه‌رێمى كوردستان رێگه‌يان بۆ كراوه‌ته‌وه. زياتر له 150 پرۆژه له 23 ناوچه‌ى رزگاركراو له ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دين و كه‌ركووك جێبه‌جێ كراوون و ئێستا مووسڵ به ته‌واوى رزگار كراوه، به‌ڵام پێويستى به‌وه‌يه پرۆژه‌كان و خزمه‌تگوزارى بۆ بگه‌ڕێته‌وه. به تايبه‌تى ده‌بێت گرنگى به‌وه بدرێت كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له لايه‌ن داعشه‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها گه‌مارۆ دراوون و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك سزا دراوون ئه‌مه‌ش كێشه‌يه‌كى ديكه‌يه كه ئێستا ئێمه هه‌مانه.
18/7/2017
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،روژی ۱۳۹۶/۴/۱۴‌ی هەتاوی دادگای ئینقلابی سەردەشت لە دوای دەرکردنی حوکمێک دەستی گرت بەسەر ماڵ و مڵکی دوو چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد بە ناوەکانی” هیوا مەولانیا” و “کاوە خزری ” لە شاری سەردەشت .
بە پێی ڕاپۆرتەکە هیوا مەولانیا و هیوا خزری ماوەێیکە لە دەروەی وڵاتن و ئەو حوکمەش لە نەبوونی ئەو دووکەسەدا بە بێ ئەوەی مافی بەرگرێیک بۆ ئەو دوو کەسە و بنەماڵەکەیان هەبوبێت ، دەرکراوە و ئەوەی ئەوان هەیانبوبێت کراوە بە مڵکی حکومەت .
ئەم سزایە لە لایەن قازی “ئیسماعیلییەوە ” لە لایەن دادسەرا و لە ژێر ناوی دادنامەدا دەرکراوە .
بەو پێیە ئەو دوو چالاکە مەدەنییە بە پڕۆپاگەنده دژی حکومەت و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بوون لە ناو گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا دەرکراوە و لە درێژەدا تۆمەتبار کراون بە ئەندام گرتن و کار لە مێدیای ڕێگەی پێنەداراو .
لە درێژەی سزاکەدا دەڵێت :تۆمەتباران هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات و لە وێیشەوە لە لایەن مێدیا بیانییەکان و بنەماڵەکانیانەوە پشتگیری ماڵی و ئابوری دەکرێن .
هیوا مەولانیا لەو پەیوەندییەدا دەڵێت : من ساڵی ۲۰۰۷ بە هۆی گوشارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ناچار کرام وڵات بە جێبێڵم و لە ناوەندێکی مافی مرۆڤیدا کاربکەم .
لە درێژەدا هیوا دەڵێت : لە دوای هاتنم گوشارێکی زۆر هاتۆتە سەربنەماڵەکەم و چندین جار براکەم بەناوی ئەبوبەک مەولانیا باگهشتی ئیتلاعات کراوە .
ئەو مڵکانەی کە دەست بەسەریدا گیڕاوە و بە پێی دادنامەی ژمارە 9609974124100300 بریەین لە :
۱ ــ باخێک بە ڕووبەری ۲ هێکتار و ۲ هەزار میتر لەە گوندی نەڵاس ــ مڵکی هەردوو تۆمەتبارەکە بوە
۲ ــ پارچە زەوێیک بە ڕووبەری ۱ هێکتار و نیو ــ لە گوندی گوڵان ،مڵکی هیوا
۳ ــ سێ دانگ کارگەی پلی اتیلین لە شاری پیشەسازی سەردەشت ــ مڵکی کاوە
شایانی باسە بێبەش کردنی تۆمەتبارانی سیاسی و مەدەنی کورد لە هەبوونی پارێزەر ڕەوتێکی ئاساییە لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی و سیستمی ڤەزایی ئەو وڵاتەدا و حوکمدانی غیابی و نەبونی تۆمەتبار لە ناو دادگا و وڵات‌دا لە شێوە بڕیارە سەرسوڕێنەرەکانی دادگاکانی کۆماری ئیسلامییە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
18/7/2017
دوای ئەوەی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، لێدوانێكی نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی لە تاران بڵاوكردەوە و لە زاری ئەو نووسیبووی" ریفراندۆم بۆ فشارخستنەسەر بەغدایە"، نازم دەباغ لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێ، ئەو قسەیەم نەكردووە و قسەكانم بە پێچەوانە وەرگێڕدراوە، ھەر كوردێك لەگەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەبێت به خائینی داده‌نێم".
لە روونكردنەوەكەی نازم دەباغ ھاتووە: "به‌داخه‌وه وه‌رگێڕه‌که به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کان قسه‌کانی منی وه‌رگێڕاوه له‌وه‌ی که ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌کی تاکتیکییه و من لێره‌دا دووباره‌ی ده‌که‌مه و له چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا هه‌ر وامگوتووه که ریفراندۆم کارتێکه و به مانای ئه‌وه‌یه که رێگایه‌که له رێگاکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد له عێراقدا و ده‌شیڵێمه‌وه هه‌ر کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت به خائینی داده‌نێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه و بۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه".
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێت: "له هه‌مان چاوپێکه‌وتنیشدا دڵنیاییم داوه که گه‌لی کورد ئاماده‌یی هه‌یه بۆ فیداکاریی و قوربانیدان به درێژایی مێژوو و تائێستا و بۆ داهاتووش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی، بۆیه دڵنییاتان ده‌که‌م ناوه‌رۆکی قسه‌کانیشم له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP به تۆمارکراویی هه‌یه".
17/7/2017
نووسه‌رێكی سعوودی، كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی سه‌رقافڵه‌ی نه‌یارانی فه‌رمانڕه‌واكانی قه‌ته‌ری گرتووه، كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ده‌وروبه‌ری وێنه دیوارییه گه‌وره‌كه‌ی ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، میری قه‌ته‌ر له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌خت، به‌و دیمه‌نانه ده‌چووێنێت كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌نه به‌غدا ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی عێراق ده‌رباره‌ی هێز و خۆڕاگری رژێمی به‌عس بڵاویانده‌كرده‌وه و باسی هێز و بازووی سه‌دامیان ده‌كرد.
نووسه‌ری سعوودی "زاهری" له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی عوكاز بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیوویه‌تی "ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له به‌غدا روویدا و ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئێستا به‌و په‌ڕیی شپرزه‌یی له ده‌وحه ده‌بینرێن، چوون یه‌كن و گوزارشته له‌و نیگه‌رانی و دوو دڵییه‌ی قه‌ته‌رییه‌كانی تێدا ده‌ژین".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی "ئه‌و دیمه‌نانه له ناوخۆی قه‌ته‌ردا به‌رده‌وام روو له زیاد بوون ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی له چاره‌نووسی نادیاریان ده‌ترسن، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ئه‌مرۆی ده‌وحه بریتییه له نیگه‌رانیی قووڵ بۆ "دابڕینێكی درێژماوه" كه به‌رۆكی رژێمی فه‌رمانڕه‌وا ده‌گرێت و له‌وانه‌یه مانگێك دوو مانگ به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵی و له ئامێزی بگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابی".
قسه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره سعوودییه له كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات، رایگه‌یاندبوو "ململانێ و كێشه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه به‌مزووانه كۆتایی نایه‌ت و چاوه‌ڕوانی كۆتاییه‌كی خێرای لێناكرێت".
17/7/2017
نمایشی سەربازی هێزەکانی ناسراو بە بەسیج لە مەهاباد ، هاوکات لەگەڵ شارەکانی پارێزگای ورمێ بەڕێوەچوو. هێزێکی نیمچە سەربازی، کە وادیارە دەبێت رۆڵ و دەوری زیاتر لە ئەستۆ بگرێ و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەو رێکخراوە ، گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان پێویستیی هێنانە مەیدانی ئەم هێزەی زیاترکردووە.
سەرهەنگ وەجدی، بەرپرسی هاوئاهەنگی سوپا لە مهاباد، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئامانجەکانی ئەم نمایشە سەربازییەی ئێمە، پرۆڤەی بەرگری لە شاخ، بەرگری لە ناوەندە هەستیار و گرنگەکان، هەروەها پرۆڤەی فریاکەوتن و، بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە سەرهەڵدانێک و بەرەوڕووبوونەوەی نفوزی دووژمنە".
دوو رۆژ پێش غوڵام‌حسێن غەریب پوور، سەرۆکی رێکخراوی بەسیج، باسی لەوە کرد کە دەیانەوێ بواری بەرگری بەسیج بەهێزتر بکەن. بەجۆرێک کە ئەمساڵ پەروەردە و بارهێنان ئەولەوییەتی سەرەکی ئەم رێکخراوەیە دەبێت.
بەسیج بەپێی ئاماری فەرمی 25 ملیۆن ئەندامی لە هەموو ئێران‌دا هەیە. ژمارەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش کەم نیە. بەپێی ئاماری فەرمی لە پارێزگای سنە بەسیج 471 هەزار ئەندامی هەیە. لە پارێزگایەکی 600 هەزار کەسیی وەک ئیلام 270 هەزار و بەپێی ئاماری ساڵی 2012ەش لە پارێزگای کرماشان 500 هەزار ئەندامی هەبووە. لە پارێزگاکانی ورمێ و لوڕستان 70%-ی فەرمانبەرەکان ئەندامی بەسیجن. واتە لەهەر سێ کەس دوو کەس بەسیجین.
زۆر کەس ئەم ئامارانە بە راست نازانن و دەڵێن: بەشێکی زۆریشیان بەپێی ویستی خۆیان نەبوونەتە ئەندامی بەسیج.
بەسیج یەکێکە لە رێکخراوەکانی سەر بە سوپای پاسداران و رێکخستنێکی زۆر بەربڵاوی هەیە. بەسیجی خوێندکاران، قوتابیان، کرێکاران، گوندەکان، گەڕەکەکان، فەرمانگەکان و زۆر بواری دیکەش. بەپێی یاسا، بەسیج بۆ سەر سێ بەش دابەش دەبن. بەسیجی ئاسایی، بەسیجی چالاک و بەسیجی تایبەت.
بواری چالاکی ئەم هێزە لەگەڵ سوپای پاسداران هەندێک ئاڵۆزە. ئەوان لە بواری بەرەنگاربوونەوە لە جیهانی مەجازیدا تا چەڕی چەکداریی و بواری فەرهەنگیش چالاکی دەکەن.
بەڵام ئێستا خەریکە رۆڵی ئەم هێزە لە بواری سەربازیشدا گەورەتر دەبێتەوە. حکومەت دەیەوێ بەسیج لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش و هەر جۆرە جموجۆڵێکی هێزە دژبەرەکان رۆڵ بگێڕێ.
16/7/2017
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیێنێ، لەسەر ئەو كۆدەنگییەی لە هەرێمی كوردستان بۆ گشتپرسی دروستبووە، ئەوان وەك یەكێتی دەرناچن، بەڵام كاراكردنەوەی پەرلەمانیان كردووەتە مەرجی بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە. دەشڵێت: ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی شاندی یەكێتی بۆ ئێران، بەمەبەستی تاوتوێکردنی گشتپرسییە.
رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، یەكێتی هەرگیز لەو كۆدەنگییە دەرناچێ كە لەسەر گشتپرسی لە هەرێمی كوردستاندا دروستبووە، ئامانجی ئەو سەردانانەش كە بەم دواییە دەستیان پێكردووە، هەر بۆ ئەو پرسەیە.
گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی گستپرسی دەكەین، بەڵام لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی ئەو پەیامەیان پێدەگەیێنین كە بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمان ئێمە بەشداری ریفراندۆم ناكەین".
سەرکردەکەی یەكێتی باسی لە ئامانجی سەردانی شاندەكەی یەكێتی بۆ تاران کرد و گوتی: "راستە هەندێ كێشەی وەك گرتنەوەی ئاومان لەگەڵ ئێران هەیە، ئەو شاندە باسی ئەوەش دەكات، بەڵام ئامانجی سەرەكی سەردانەكە باسكردنە لە گشتپرسی".
لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئێران، شاندێكی باڵای یەكێتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت ر‌سوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی و بەئەندامییەتی هەریەك لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و چەند بەرپرسێكی دیكە پاشنیوەڕۆی یەكشەممە 16-7-2017 دەگاتە تاران.
ئێوارەی دوێنێ شەممە بۆ روونکردنەوەدان لەبارەی سەردانەکە و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان شاندێکی یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، ئەمڕۆ یەکشەممەش شاندێکی حیزبەکە سەردانی پارتی کردووە و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە رووداوی رایگەیاند: "شاندێکی یەکێتی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران داوەتکراوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی جیا جیا. یەکێک لەو بابەتانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پرسی گشتپرسییە. هەندێک وردە پرسی دیکە هەن وەکو: سنوور، ئاو، کارەبا، بازرگانی و چەند پرسێکی دیکە لەنێوان هەردوولادا تاوتوێ دەکرێن".
لەبارەی هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر کاردانەوەی وڵاتان لەسەر گستپرسی، سەعدی پیرە گوتی: "وەڵامی ئێمە بۆ کاردانەوەکانی دوای دیاریکردنی رۆژی 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەرامبەر گشتپرسی بۆ وڵاتانی هەرێمی و ئێران ئەوەیە، بابەتی گشتپرسی بە مافێکی یاسایی خەڵکی کوردستان وەکو دەروازەیەکی یاسایی بۆ مافی چارەی خۆنووسین و دەوڵەتی سەربەخۆ دەزانین، بەدڵنیاییشەوە یەکێتی لە ئیجماعی کوردی دەرناچێت".
لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانیش سەعدی پیرە گوتی: هیچ بەهانە و رێگرییەک لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان نەماوە. پێویستە دەستبەکاربین. لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و وەڵامی گۆڕانمان پێیە، بە پارتی دەگەیێنین. ئومێد دەکەم ئەو هەلە زێڕینەی هاتووەتە پێشەوە کورد سوودی لێوەربگرێت. ئێستاش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕێی ئەوەیە کورد بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو، بە پرۆگرام و بەرنامە پێشوازی لەو هەلە مێژووییە بکات".
167/2017
ھۆزی شەمەر لە ناحیەی رەبیعە پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنن و دەڵێن: وەك ھۆزی شەمەر لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستاندان و پێویستە ھەموولایەك رێز لە بریاری سەربەخۆیی كوردستان بگرێت.
16/7/2017
باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى ئێران له به‌غدا ئيرهج مه‌سجدى رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت و له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى عه‌دنان موفتى رايگه‌ياند، له بيروباوه‌ڕى مه‌سجدى سوودمان وه‌رگرت و تێى گه‌يشتين.
ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمارى ئيسلامى ئێران به سه‌رۆكايه‌تى باڵيۆزى ئێران له به‌غدا و سه‌ركونسوڵى ئێران له هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانيان كرد.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ريه‌ك له ئيرهج مه‌سجدى و عه‌دنان موفتى لێدوانيان بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن دا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئيرهج مه‌سجدى گوتى: توانيم وه‌ك باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م و ديدارى يه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێيانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان هه‌بێت و ديارهكهمان زۆر باش بوو. باسى په‌يوه‌ندييه‌كانى رابردوو و ئه‌مڕۆ و له باره‌ى داهاتووش قسه‌مان كرد.
گوتيشى: زۆر خۆشحاڵين كه بينه‌رى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى باش له هه‌رێمى كوردستانين و سووپاس بۆ خوا په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى رۆژ به رۆژ پته‌وتر ده‌بێت و باشتر ده‌بێت و هه‌ندێك كێشه‌ى ناو يه‌كێتيش كه‌مبوونه‌ته‌وه.
باڵيۆزى ئێران له به‌غدا ئه‌وه‌شى گوت: هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانى من بۆ هه‌رێمى كوردستان، شاندێكيش له لايه‌ن مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتييه‌وه به‌ره‌و كۆمارى ئيسلامى به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى دانووستانه‌كان له‌وێش به‌ڕێوه‌به‌رن.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان عه‌دنان موفتى رايگه‌ياند، به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازيمان كرد له جه‌نابى باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى له به‌غدا و شاندى ياوه‌ريان و له دانيشتنێكى تايبه‌تدا راشكاوانه باسى په‌يوه‌ندى نێوان يه‌كێتى و كۆمارى ئيسلاميمان كرد.
موفتى گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروباوه‌ڕى خۆيان له باره‌ى هه‌موو پرسه‌كانه‌وه باسكرد و ئێمه‌ش بۆچوونى خۆمان خسته‌ڕوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى گوتيشى: دووپات‌مان كرده‌وه و وه‌ك رابردوو و ئێستا و له داهاتووشدا كۆمارى ئيسلامى دۆستى ئێمه‌يه و هاوكارمان بووه له دژى ديكتاتۆريهت و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان.
له باره‌ى مهسجدييهوه، جه‌نابى مه‌سجدى له لايه‌ن ئێمه‌وه باش ناسراوه وه‌ك دۆستى دێرينى پێشمه‌رگه و گه‌لى كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتى: ئومێد ده‌كه‌م له ئايندهشدا چاوپێكه‌وتنمان به‌يه‌كه‌وه هه‌بێت و له بيروباوه‌ڕى ئه‌و سوودمان وه‌رگرت و تێى گه‌يشتين.
17/7/2017