بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ سێشەممە ۱۷‌ی گەلاوێژس ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوی گەنجێکی ۳۳ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی پەتخستن بۆخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم خۆکوژییە لەگەڕەکی حاجی ئاوای شاری سەقز لەحاڵەتی هەڵواسراوەوە دیتراوە وپاش لێکۆڵینەوەی پێویست لەلایەن پزیشکی یاساییەوە وهێزی ئاگادارکەرەوە(آگاهی) گوازرایەوە بۆ ساردخانە وتاساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکارەکانی ئەم خۆکوژییە نادیارماوە.
جێگەی باسە کە خۆکوژی یەکێک لە گەورەترین خەسارە کۆمەڵایەتییەکانە لەکۆمەڵگا وتابەئێستە لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێ چارەیەکی بۆ نەدیتراوەتەوە وڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاماری خۆکوژییەکان ڕوولە زادبوونە وبەپێی ئامارە بەردەستەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەوساڵەوە
حکومەتی تورکییە دەستی کردوە بە لێدانی دیوارێک لە نێوان سنوری دەسکردی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەرزایی ۳ میتر و پانتایی ۲ میتر .
پارێزگاری ئاگر ڕۆژی ۱٨ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە گەڵ گەورەبەرپرسانی ئاسایشی و ئەمنییەتی ئەو وڵاتە سەردانی شوێنەکەیان کردوە و بە فەرمی پڕۆژەکەیان دەست پێکردوە و جەختی کردۆتەوە بە درێژایی سنوری نێوان ڕۆژهەڵات کوردستان و باکوری کوردستان ئەو دیوارە دادەنرێت .
دیوار لێدان لە نێوان دوو وڵات‌دا لە سەردەمێکدایە کە وڵاتانی ئوروپایی و دونیای ئەمڕۆیی سنورەکانی وڵاتەکانیشیان وەلا ناوە و جیاکردنەوە مرۆڤەکان و ڕەگەز پەرەستی کەم ڕەنگ بۆتەوە .
دیوار لێدان جگە لە شەرمێک بۆ مرۆڤایەتی لە ئەمڕۆدا لێکەوتەو کاریگەری لە سەر ژینگە و بونەوەرانی ئەو دەڤەرانە هەیە .
دیارە دیوار لێدان لەنێوان ڕۆژهەڵات و باکوردا بە ڕەزامەندی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکییە بە ڕێوە دەچێت .
وڵاتی تورکییە ئەو دیوارەشی لەنێوان ڕۆژاوا و باکوری کوردستاندا لێداوە .
شایان باسە کوردستان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ۱٥۱٤ ی زایینی‌دا لە دوای شکستی
بەھمەن قوبادی، سینەماکاری ناوداری کورد، کە ناوی چووەتە ناو ٢٥ دەرهێنەری ناسراوی سەدەی ٢١، خەڵاتەکەی خۆی پێشکەش بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی باشوور کرد.
بەهمەن قوبادی، دوای ئەوەی کە حەوتووی ڕابردوو، وەک یەکێک لە ٢٥ دەرهێنەری ناسراو و چالاکی سەدەی ٢١ لە ئاستی جیهاندا دەست نیشان و خەڵات کرا، ئەم خەڵاتەی پێشکەش بە نەتەوەی کورد لە هەرێمی کوردستانی باشوور و داوای سەربەخۆیی کوردستان کرد.
بەھمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد، لە کاتی نمایش کرانی یەکێک لە بەرھەمەکانی لە وڵاتی فەڕانسە، وێڕای پێشکەش کردنی خەڵاتەکەی بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی باشوور رایگەیاند: “ئەم شانازییە کە وەک ڕۆڵەیەکی کورد بە من بەخشراوە، کە وەک یەکێک لە 25 دەرھێنەری بەرچاوی سەدەی 21 لە
ئەوەی کۆریای باکوور وتی بیر لە پلانی هێرشێکی موشەکی دەکاتەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە گوام، بەرپرسانی گوام ڕایانگەیاند دوورگەکە پارێزراوە و هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر نیە.
لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە دەڵێت سوپای کۆریای باکوور بە ووردیی بیر لە پلانی هێرشێکی موشەکی دەکەنەوە بۆ سەر گوام. باوەڕوایەئەو بنکە سەربازییانەی ئەمەریکا لە گوامدا هەن گەورەترین تۆپخانەی چەکی ناوەکی ئەمەریکیان تێدابێت
وتەبێژێکی سوپای کۆریای باکوور وتی پلانی هێرشەکە لەوانەیە لە هەر کاتێکدا بێت جێبەجێ بکرێت، هەر کاتێک کیم جۆنگ ئون فەرمان بدات هێرشەکە ئەنجام دەدرێت.
فەرمانڕەوای گوام ئێدی کالڤۆ وتی هیچ هەڕەشەیەک بوونی نیە لەسەر دوورگەکە، بەڵام ئەگەر هەشبێت ئەوا ئیمە ئامادەین. فەرمانڕەوای گوام کاڵڤۆ وتی گوام سەر بە خاکی ئەمەریکایە نەک تەنها بنکەیەکی
سه‌رۆك بارزانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه له شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، عێراق شكستی هێناوه له‌وه‌ی بتوانێت كوردستان وه‌كو هاوبه‌شێكی راسته‌قینه قه‌بووڵ بكات و زیاتر له 4500 گوندی وێران كرد، وێڕای پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن، گه‌لی كوردی ئه‌نفال كرد و به چه‌كی كیمیاییش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی بۆردوومان كرد.
بارزانی له باره‌ی پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقیشه‌وه روونی كرده‌وه، له دوای 2003، حكوومه‌تی عێراق، نزیكه‌ی 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه، كه زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگی پێداوه، هاوكات سووننه و كوردیش په‌راوێزخراون.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، كورد هه‌وڵی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی فیدرالی له عێراق بنیات بنرێت
دادگای باڵای شاری سیلی، له ویلایه‌تی "ساكسۆنی" ئه‌ڵمانیا، رۆژی 19ی ئه‌یلوولی داهاتووی وه‌كو واده‌ی دادگایی كردنی "ئه‌بو وه‌لا"ی عێراقی و چوار له یاریده‌ده‌رانی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیان له رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دیاریكردووه.
ناوی راسته‌قینه‌ی "ئه‌بو وه‌لا"، ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیزه و ته‌مه‌نی 33 ساڵه، له‌م دوو ساڵه‌ی دوایی به هۆی چالاكییه‌كانی وه‌كو بانگخوازێكی توندڕه‌و، چه‌ندین نازناوی دراوه‌ته پاڵ، هاوبیرانی به "شێخ" و وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی راینی ئه‌ڵمانیا به "هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ترسناك" و رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیاش به "بانگخوازی تیرۆر" وه‌سفی ده‌كه‌ن.
هه‌رچی دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌یه، به "پیاوی یه‌كه‌می داعش" له ئه‌ڵمانیا وه‌سفی ده‌كات و له كۆنووسی دادگاشدا، هه‌ر ئه‌و نازناوه‌ی داوه‌ته پاڵ.
دادگای ئه‌ڵمانیا، ئه‌و پیاوه عێراقییه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه گه‌نجانی موسڵمانی له ئه‌ڵمانیاوه ناردووه‌ته‌وه ناو ریزه‌كانی داعش و چه‌كداری بۆ رێكخراوه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه.
هاوكات ئاماده‌كاری بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێویشی دراوه‌ته پاڵ له‌لایه‌ن دادگا و ئاشكرای ده‌كه‌ن، پلانه‌كه‌ی "ئه‌بو وه‌لا"، هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بووه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌ڵمانیا.
وه‌ك له ناوه‌ڕۆكی كۆنووسه‌كه‌ی دادگا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، "ئه‌بو وه‌لا" چه‌ند جارێك به نهێنی سه‌ردانی عێراقی كردووه و له ریزه‌كانی رێكخراوی داعش جه‌نگاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌بو وه‌لا، چوار كه‌سی دیكه له یاریده‌ده‌رانی دادگایی ده‌كرێن، ئه‌وانیش "حه‌سه‌ن س."ی تورك له دۆرتمۆند، "بۆبان س."ی ئه‌ڵمانی سربی له دویسبۆرگ، "مه‌حموود و." ئه‌ڵمانی، "ئه‌حمه‌د ف. ی." كامیرۆنی له هیلدسهایم.
دادگای ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌بو وه‌لا، كه زۆرجار وه‌ك "پیاوی یه‌كه‌می داعش" له ئه‌ڵمانیا وه‌سف ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای داعشه‌وه هه‌بووه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌وه چوونه‌ته عێراق و سووریا و له ریزی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه جه‌نگاون.
وه‌ك دادگا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هیچ كه‌سێكی ئه‌ڵمانی نه‌یتوانیوه بچێته ریزه‌كانی داعش، ته‌نها به دوو جۆر نه‌بێت، یا به ره‌زامه‌ندی "ئه‌بو وه‌لا"، یان پاڵپشتی كردنی له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری داعش له عێراق و سووریا.
ئه‌بو وه‌لا ماوه‌ی نۆ مانگه ده‌ستگیركراوه، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له قوتابخانه نهێنییه‌كانی شاری كاسلی ویلایه‌تی هیسنی ئه‌ڵمانیا وتاری داوه و تێیدا "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" به خه‌لیفه‌ی خۆیان ناساندووه، هه‌روه‌ها وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی به‌ناوی عه‌لی 3 ساڵان، به جلوبه‌رگ و درووشمه‌كانی داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه.
قوتابخانه نهێنییه‌كانی ئه‌بو وه‌لا له ئه‌ڵمانیا، هه‌ر جارێك گرووپێكی 7 بۆ 10 كه‌سی ناردووه‌ته ناو داعش، كه مێردمنداڵی 14ی ساڵیشی تێدا بووه، ئه‌نیس عامری، تیرۆریستی تونسیش یه‌كێك بووه له قوتابییه‌كانی ئه‌بو وه‌لا، كه رۆژی 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، به بارهه‌ڵگرێك هێرشی كرده سه‌ر بازاڕی جه‌ژن له به‌رلین و 12 كه‌سی كوشت.
ئه‌بو وه‌لا، له رێگه‌ی ئه‌ندامبوونی پۆلیسێكی نهێنی ئه‌ڵمانیاوه ئاشكرا بووه، دوای ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی رێكخستنه‌كانی "شێخ" ببڕێت و په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له قوتابخانه نهێنییه‌كانه‌وه بكات.
8/8/2017
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران رایگەیاند، بۆ پرسی مافی مرۆڤ وڵاتەکەی ناچێتە ژێر باری گوشارەکانی ئەمریکا و ئەوروپا.
سادق لاریجانی، رۆژی دووشەممە 7-8-2017، لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دەزگای داد، ئاماژەی بە گوشاری وڵاتانی رۆژئاوایی‌دا لەسەر ئێران، بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا و گوتی، پرسی مافی مرۆڤ بەتایبەت لەسەر ئێران کراوەتە کەرەستەیەک بۆ ئەوەی گوشاری بخەنەسەر.
سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران دەڵێت "وڵاتانی رۆژئاوایی بەتایبەت ئەمریکییەکان کە دەڵێن سەرۆکی جیهانن وا قسە دەکەن کە هەرشتێک ئەوان دەڵێن و بڕیاری لەسەر دەدەن هەموو وڵاتانی جیهان دەبێت ئەنجامی بدەن و ئەمەش قسەیەکی بێمانایە، وڵاتانی رۆژئاوایی هەر ئەم قسانەی کە خۆشیان دەیکەن و هەروەها راگەیاندنی مافی مرۆڤ کە خۆیان نووسیویانە و رێکەوتوون لەسەری ئەمەش جێبەجێ ناکەن".
دەشڵێت "بەڕاستی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە یەمەن روودەدات و ئەو تاوانانەی کە سعودیە لە یەمەن ئەنجامی دەدات و هەڵسوکەتی ئەمریکییەکان لەگەڵ هیچ پەیماننامەیەک و هیچ رێککەوتننامەیەک یەک دەگرێتەوە ؟".
8/8/2017
هاوسه‌رۆكی پەیەدە رایدەگەیێنێ، ئه‌وان بۆ سه‌ربه‌خۆیی رۆژئاوای كوردستان خه‌بات ناكه‌ن و بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش شەڕ ناکەن. جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە بۆ قۆناخی دوای داعش هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ ئەمریکا نییە و، لە هەموو دۆخێک‌دا دەتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی PYD ،له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی DPA ئه‌ڵمانی دەڵێت: "ئێمه هیچ كاتێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی سووریا نه‌جه‌نگاوین و خه‌باتمان نه‌كردووه. هێزه‌كانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر جوگرافیایه‌كی فراوانی سووریادا بگرن. هه‌سه‌ده ته‌نیا هێزێكی كوردی نییه، به‌ڵكو عه‌ره‌ب و توركمان و سریانهكانیش له‌خۆده‌گرێت و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هێزه سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی پێكهاتهكانییهتی و له ئه‌رزی واقیعدا دووه‌م به‌هێزترین هێزی ناوچه‌كه‌ین".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ساڵح موسلیم دەڵێت: ئه‌مریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بنكه و هێزی سه‌ربازی و شاره‌زایانی بواری جه‌نگییان لە کوردستانی سووریادا هه‌یه، بەڵام بۆ قۆناخی دوای داعش هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی واشنتن نه‌كردووه.
موسلیم بە راشکاوی باسی قۆناخی دوای داعش دەکات و دەڵێت: "بۆئه‌وه‌ی له قۆناخی دوای داعش كێشه‌مان بۆ دروست نه‌بێت، رێوشوێنی تایبه‌ت به خۆمان گرتووه‌ته‌به‌ر و بۆ سووریایه‌كی فیدراڵ پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه، بۆیه گرنگ نییه كێ له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك رێكده‌كه‌وێت، ئێمه له هه‌موو دۆخێك‌دا ده‌توانین به‌رگری له خۆمان بكه‌ین و خۆمان بپارێزین".
8/8/2017
"پەیام هاوخەمی جمشت جمهۆریخوازەیل، وە بوونەێ شەهید کریان دو پێشمەرگەێ حزب دموکرات کوردستان ئێران"
جناب کاک مستەفاهجری دەبیر کول وئەندامەیل ڕێبەری، وکادرو پێشمەرگەو ئەندامەیل حزب دموکرات کوردستان ئێران!
لە داخ و پەژارەێ فراوانێگ خەوەردار بی‌من ک دوڕۆڵەێ قارەمان خەڵک کورد‌و دو پێشمەرگەی مبارز وفداکار حزبەگە دان لە سەنگەر کوردایەتی لە دەس رژیم داگیر کەرو نیروەیل جمهۆری ئیسڵامی ئێران شەهیدکریانەو گیان پاکیان فداێ خەڵک و خاک کوردستان بیە.
ئیمە جۆر جمشت جمهۆریخوازەیل ڕۆژهڵات کوردستان، لەێ بوونە ێ پڕ لە خەمە، سەرسڵامەتی و تەسلیەت ئویشیم لە حزب دموکرات کوردستان ئێران وخەلک کوردلە ڕۆژهڵات وبنەماڵەیل سەربەرز شەهیدەیل هێمن مەولان نژاد و یەعقووب مورادی و هەر ئیجۆرە سە بووری ئەڕایان توایم و خوەمان وە شەریک خەمیان زانیم.
گشت لاێگمان باوەڕمان یەسە ئازادی هزینە دیرێدو ملەت کورد ئەڕاڕەسین وە ئازادی و خاست و حەق ڕەواێ خوەێ ساڵەیل فرەێگە شەهیدو قوروانی داێەورەنج وسەختی کیشاێە ئەما هەتا ئێرنگەیش دەس لە خاستەیل خوەێ هەڵنەگرتێەو هەر پاوە گەزدان کەێ.
بێ گومان ڕەمز سەرکەفتن وزامن زویتر وە حەق ڕەسینمان لە یەکڕێزی نیشتمانی و هەمبەستەگی ملی ویەکاگیری فرەتر گشت لایەنەیل وهێزەیل ئازادیخواز کوردە کە گشتمان توایمن وە هەوڵ وتەقەلای فرەتر ورەو ئەو هەدەفە نزیکەو بویمن.
شەوراێ هەماهەنگی جمشت جمهۆریخوازەیل ڕۆژهڵات کوردستان
١٧ی گەڵاوێژ ٢٧١٧ کوردی
٨ی ئاگۆستی ٢٠١٧ زایینی
پەیامی هاوخەمی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە بۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرێزان کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتی،و ئەندامانی رێبەری و گشت کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم هویەوە بە داخ و کەسەربوونی خۆمان بە نیسبەت شەهید بوونی دوو رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان، کە لە ریزی پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی حیزبەکە تان بوون، و لە سەنگەری بەرگری بە دژی داگیرکاری و سەرەرۆیی ریژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا، گیانی پاکیان پێشکەشی گەل و خاکی کوردستان کردووە، رادەگەیەنین.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەم بۆنە خەمینەوەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان هێمن مەولان نەژاد و یەعقووب مورادی دەکەین و هیوای سەبووریان بۆ دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
گشت لایەکمان لەو باوەرەدایین کە دەستەبەرکردنی ئازادی بە بێ تەحەموولی خەسارە و تێچوویی پێویست مسەوگەربوونی مەحالە، بەلام لەهەموو حالەتەکانیشدا پێویستە "هەولبدەیین کە بە کەمترین تێچوو، گەورەترین دەستکەوت، بۆ گەلەکەمان دەستەبەربکەیین". وەک ئاشکراشە دەگەل ئەوەش کە گەلی کورد لە پێناو ئامانجە بەرحەق و بەرزەکانیدا، بەهەزاران کارەساتی ناخۆش و نەخوازراویی بەسەردا هاتووە، بەلام بەوحالەش، وەک دەبینرێت ئێستاش لەسەر خواست و داخوازەکانی سوورە و سڵ ناکاتەوە. بەبروای ئێمە و گشت لایەنەکانی دەخیل لە کەیسی کوردی رۆژهەلاتدا، ساغکردنەوەی گارانتی بۆ خێراییبەخشین بە رەورەوی شۆرش لە رۆژهەڵاتی وڵات‌دا، تەنیا وە تەنیا لە یەکریزی نیشتمانی و هاوپەیمانی نەتەوەیی و کۆدەنگی تێکرای لایەنەکاندایە و ئیمکانی چێ‌بوونی هەیە، گارانتیەک کە گشت لایەکی خەباتکار و نیشتیمانخۆشەویست، بێ سەبرانە خوازیاریەتی.
شۆڕای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۱۷‌ی گەلاوێژی ۲۷۱۷کوردی
۸ی ئاگۆستی۲۰۱۷ زایینی
کوردستان میدیا: لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات و سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە ناوچەی پیرانشار چەندین پاسدار و دژی گەلی ڕێژیم کوژران و بریندار بوون و بەداخەوە ٢ پیشمەرگەی فیداکاری گەل تێکەڵ بە کاروانی سورخەڵاتی شەهیدان بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ١١ی شەو، تیمێک لە هێزی پێشمەرگەی نێوشار سەر بە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی گەشت و مەئمووریەتێکی حیزبی‌دا لە ناوچەی پیرانشار کەوتنە نێو بۆسەیەکی چەکدارانی جەهل و نەزانی سەر بە سپای پاسداران و بەکرێگیراوانی سەر بەو سپایە و لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای پاسداران‌دا دەرگیری و تێکهەڵچوون ڕووی دا.
لەو تێکهەڵچوون و شەڕە دەستەویەخەیەدا دوژمنانی ئازادی زەربەیەکی قورسیان بەرکەوت و بەپێی هەواڵی گەیشتوو چوار کەس سەر بە سپای پاسداران کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوونە؛ بەداخەوە لەم دەرگیرییەدا دوو پێشمەرگەی گیانفیدا و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی "یەعقووب مورادی و هێمن مەولان نژدا" شەهید بوون و درێژەی ڕێگاکەیان بە هاوڕێیانیان لە نێو حیزبی دێموکرات ئەسپارد.
ژیاننامەی شەهید هێمن مەولان نژاد
هاوڕێی شەهید هێمن مەولان نژاد كوڕی عوسمان ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایك بوو؛ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری مەهاباد تەواو كرد؛ پاشان وەك خوێندكار لە ڕشتەی مێعماری لە زانكۆی ئازادی مەهاباد درێژەی بە خوێندن دا. بە هۆی ئەندامەتی باوكی هێمن لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و پاش ئاشکرا بوونی چالاکییەکانی، بنەماڵەی ناوبراو ناچار بوون لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا بێنە باشوری كوردستان و لە شاری قەڵادزێ گیرسانەوە. هاوینی ساڵی ١٣٩٤ هاوڕێ هێمن هاتە ڕێزی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات و لە مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ لە دەورەی ٢١٦ی سەرەتایی پێشمەرگە بەشداری كرد و بە سەركەوتوویی دەورەكەی تەواو كرد. لە پاییزی ساڵی ١٣٩٤ وەك پێشمەرگە لە هێزی تایبەت سازمان درا و دەستی بە خزمەتی پیرۆزی پێشمەرگایەتی كرد. لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا چەندین ئەركی لە هێزی تایبەت وەئەستۆ گرت و دواجار ئەرکی سەرپەلی یەکێک لە پەلەکانی پێشمەرگەی لە هێزی تایبەت لەئەستۆ گرت. لە هاوینی ساڵی ١٣٩٥دا لە مەئمورییەتی پێشمەرگەكانی ناوەندی ٢ی كوردستان لە قوڵایی خاکی کوردستان بەشدار بوو و دەورێكی بەرچاوی گێڕا.
شەهید هێمن لە مانگی گەلاوێژی ئەمسال( ١٣٩٦ ) هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی حیزب بۆ مەئمورییەتێكی حیزبی چوونە ناوچەی پیرانشار بەڵام بەداخەوە لەو مەئمورییەتەدا شەوی ١٤ی گەلاوێژ لە شوێنێك بە ناوی "سەری هەواری شێخە" دەكەونە كەمینی دوژمنانی ئازادی و هاوڕێ لە گەڵ پێشمەرگەیەكی گیانفیدای دیكەی حیزب بە ناوی "یەعقوب مورادی" شەهید دەبن و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەلاتی شەهیدان بوو.
ژیاننامەی شەهید یەعقوب مورادی
یەعقوب مورادی كوڕی ئەحمەد لە دایك بووی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە گوندی "تەپەبۆر" لە ناوچەی هەوشار؛ ناوبراو لە بنەماڵەیەكی هەژار لە دایك بووە. یەعقوب مورادی بەهۆی دەست كورتی بنەماڵەكەی و خراپی باری بژێوی و گوزەران نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات و بەمجورە توانیویە تەنیا قوناخی سەرەتایی خوێندن تەواو بكات. یەعقوب بەهۆی هەست كردن بە چەوساوەیی گەلەكەی، هەستی نیشتمانپەروەری هانی دەدا كە ببێتە پێشمەرگە بۆیە لە بەهاری ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی دێتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هەر لەو ساڵەدا لە دەورەی ١٤١ی سەرەتایی پێشمەرگە بەشدار دەبێ و دەورەكە بە سەركەوتوویی تەواو دەكات. پاش تەواو بوونی دەورەكەی وەك پێشمەرگەیەكی شارەزا لە كاروباری فەننی دەدرێ بە كۆمیسیۆنی ماڵی ـ خەدەماتی و لەوێ لە بەشی خەدەمات سازمان دەدرێ. هاوڕێ یەعقوب لە ماوەی ١٥ ساڵ كاركردن لە كۆمیسیۆنی ماڵی ـ خەدەماتی ٢ جار بە نووسراوە تەشویق كراوە و چەندین جاریش بە شێوەی جۆراوجۆر بەهۆی ڕەوشت بەرزی و سادق بوونیەوە خەڵات كراوە و ڕێزی لێگیراوە. لەو ماویەدا لە كۆمیسیۆنی ماڵی چەندین ئەركی ڕۆژانەی بەڕێوە بردووە كە لە هەموویاندا سەركەوتوو بووە، ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە هۆی لێهاتوویی پلەی كادری فەننی لە كۆمیسیۆنی ماڵی ـ خەدەماتی پێدرا.
شەهید یەعقوب مورادی هاوینی ساڵی ١٣٩٥ لە جەرەیانی خەباتی نوێی حیزبەكەماندا ناسراو بە "ڕاسان" ٢ جار لەگەڵ پێشمەرگەكانی ناوەندی ٢ی كوردستان لە مەئمورییەتەكانی هێزی پێشمەرگەدا لە ناوچە بەشداری كرد و لەودا ڕۆڵێكی باش‌و بەرچاوی گێرا.
ڕێكەوتی ١٤ی گەلاوێژی ئەمسال هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی حیزب و لەکاتی ڕاپەڕاندنی مەئمورییەتێكی تایبەت لە ناوچەی پیرانشار بە داخەوە لە شوێنێك بە ناوی "سەری هەواری شێخە" دەكەونە كەمینی دوژمنی داگیرکەر و هاوڕێ لەگەڵ پێشمەرگەیەكی دیكە بە ناوی هێمن مەولان نژاد وەبەرپەلاماری ئازادیکوژان دەکەوێت و شەهید دەبێت
دەستەی کارگێری سایتی کۆماریخوازان: هاۆخەمی خۆی روو لە کەس و کار و هاۆسەنگرانی ئەم دوو شەهیدە، رادەگەیەنێت. روح و رەوانیان شاد
7/8/2017
گوتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رەتیدەكاتەوە كە لە دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی كرابێت بۆ دابەشكردنی پۆسەكانی پەرلەمان و حكوومەت، راشیدەگەیەنێت "سەرلەبەری ھەواڵی ماڵپەڕی سپی میدیا دوورە لە راستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵه داتاشراو و مه‌به‌ستدارانه، جگه له‌وه‌ی ده‌رچوونه له ره‌وشتی كاری رۆژنامه‌وانی و چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه".
لە روونكردنەوەكەی گوتەبێژی یەكێتی ھاتووە: "ماڵپه‌ری "سپی میدیا" هه‌واڵێكی داتاشراوی بڵاوكردۆته‌وه، گوایه له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا، باسی رێكه‌وتنی نهێنی یه‌كێتی و پارتی كراوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ت، سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه‌و زانیارییه‌كانیشی بۆ چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌رانه. هه‌وڵدانیشه بۆ كرمیی كردنی ژینگه‌ی كۆبونه‌وه‌كان، كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن".
دەقی روونكردنەوەی گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
رۆژی 5/8/2017 ماڵپه‌ری "سپی میدیا" هه‌واڵێكی داتاشراوی بڵاوكردۆته‌وه، گوایه له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا، باسی رێكه‌وتنی نهێنی یهكێتیو پارتی كراوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ت.
سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له‌ڕاستیه‌وه‌و زانیارییه‌كانیشی بۆ چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌رانه. هه‌وڵدانیشه بۆ كرمیی كردنی ژینگه‌ی كۆبونه‌وه‌كان، كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هه‌واڵه داتاشراو و مه‌به‌ستدارانه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌رچوونه له‌ڕه‌وشتی كاری رۆژنامه‌وانی و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هیچ خزمه‌تێك به هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
2017/8/7
رۆژ له دوای رۆژ، چیرۆكی نوێی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژماره‌یه‌ك زیندانیی گرتوخانه‌كانی رژێمی سووریا ئاشكرا ده‌بێت، زۆرێك له‌و زیندانیانه‌ش، ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه یان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووری بوون، یان خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له داوكراوهكاندا هه‌یه.
زانیاری و وێنه دزه‌پێكراوه‌كانی ناو گرتوخانه‌كانی رژیمی سووریی و زانیارییه‌كانی كه به‌هۆی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه له‌سه‌ر گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان دهستكهوتوون، له‌گه‌ڵ شایه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له یه‌كێك له زیندانه‌كانی رژێمی سووریادا زیندانی كرابوون، چیرۆكی ترسناك و تۆقێنه‌ریان ئاشكراكردووهو ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و گرتوخانانه پڕن له تاوانی گه‌وره و دۆخه‌كه به‌شیوه‌یه‌كه، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به "سه‌ربڕخانه‌ی مرۆیی" ناوی ده‌به‌ن.
محه‌مه‌د یونس مه‌حمود، زیندانییه‌كی پێشووی گرتوخانه‌ی "سیدنایا"ـیه‌ی ناوداره له نزیك دیمه‌شق، له‌و شوێنه‌دا ئه‌ندامانی سه‌ر به رژێمی سووریی، تۆڵه له جه‌سته و عه‌قڵی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌سێننه‌وه. به رێگایه‌ك كه زۆر كه‌س ناتوانن پێشبینی بكه‌ن، له "كورسی مۆم" و شكاندنی پشت جگه له شكاندنی باڵ و قاچ و و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته و ته‌نانه‌ت زمان و كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانیان تا ده‌رهێنانی گورچیله‌كانیان، به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌شكه‌نجه ده‌یانگرێته‌وه‌و شوێنه‌وارێكی وه‌ها له‌سه‌ر زیندانییه‌كان جێده‌هێڵێت كه هه‌ندێكیان تا مردن به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
محه‌مه‌د یونس، له 10/1/2017 له یه‌كێك له بازگه‌كانی رژێمی سووریی، له حه‌ما ده‌ستگیركراوه، ئه‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی بچێت مووچه‌كه‌ی له حه‌له‌ب وه‌ربگرێت، چونكه فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی حكومه‌تی سووریی بووه له حه‌له‌ب.
محه‌مه‌د یونسی ته‌مه‌ن 45 ساڵان ده‌ڵێت "ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له زیندان ئازادكراوم، تا ئێستا بیر له‌و شه‌وه ده‌كه‌مه‌وه و ئه‌و ساتانه‌م بیرناچێته‌وه، كاتێك دوای سێ مانگ بردمیانه نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و له‌وێوه په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه‌م بینی و تیشكی رۆژم به‌رچاو كه‌وت، من نزیكه‌ی 6 مانگ له‌و شوێنه‌دا بووم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "یه‌كه‌مجار بوو رووخساری لێكۆڵه‌ره‌كه ببینم و ناوی نازانم، به‌ڵام كه‌سێكی باڵابه‌رز و ده‌م و چاو ناشیرین بوو، زۆر دڵڕه‌قانه پێی گووتم "دانی پێدابنێ تا نه رۆیشتووین هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ت بسووتێنین. وه‌ڵامم دایه‌وه‌و گووتم "من فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای بیناسازی سه‌ربازی بووم، به دڵسۆزی كاری خۆم كردووه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه هه‌فتانه دوو جار چوومه‌ته سه‌ر پرۆژه‌كان، به‌ڵام پێی گووتم كه زانیاری ده‌ستكه‌وتووه كه تۆ په‌یوه‌ندیت به چه‌كداره‌كانه‌وه كردووه و له ناوچه‌ی بنش له گونده‌واری ئیدلب شاره‌زایی خۆت بۆ درووستكردنی تونێل و به‌ربه‌ست و باڵه‌خانه بۆ یارمه‌تیدانی توندڕه‌وه‌كان له دژی سوپای سووریا به‌كارهێناوه".
پاش ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كم نه دركاند، ده‌ستی ده‌كرده‌وه به لێدانم، زه‌نگی لێده‌دا و بانگی حاجبه شێخۆی ده‌كرد كه به دڕنده ناسرابوو، ده‌یگووت بیبه لای گه‌نجه‌كان و لێی بده‌ن، له‌وێش هێنده‌یان لێده‌دام، له مردن نزیك ده‌بوومه‌وه. به قاچ هه‌ڵیان ده‌واسیم، پاشان سێ له پیسترین كه‌سیان به كێبڵی كاره‌بایی تا له هۆشی خۆم ده‌چووم لێیان ده‌دام، كاتێك هۆشم ده‌هاته‌وه براومهتهوه ناو زیندانه‌كه‌و كه‌سێك به هێواشی ده‌ڵێت "سه‌لامه‌تییه" و به په‌رۆیه‌ك خوێنی سه‌ر و ملم ده‌سرێته‌وه".
محه‌مه‌د یونس ده‌ڵێت "دوو هه‌فته به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕی بێ ئه‌وه‌ی بمبه‌نه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام تووشی شۆك بووم، كاتێك له لایه‌ن هه‌مان لێكۆڵه‌ره‌وه دواكاریم پێگه‌یشت كه یه‌كێك له "گورچیله‌كانم وه‌ك قوربانی بۆ نیشتمان" ببه‌خشم و ده‌یویست نێت پاكی خۆیشی له‌و رووه‌وه بسه‌لمێنێ، به‌ڵام زۆربه‌ی زیندانییه‌كان، رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووس ده‌بنه‌وه "ده‌یان زیندانی گورچیله‌یان ده‌رهێنراوه و پاشان گورچیله و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی زیندانییه‌كان فرۆشراون. ئه‌وه ببووه بازرگانییه‌كی پڕ قازانج له نێوان ئه‌فسه‌ره‌كانی كه‌رته ئه‌منییه‌كانی رژێمی سووری و زیندانییه‌كاندا، هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی زیندانییه‌كه‌یان ده‌فرۆشت ئه‌گه‌ر بیانویستایه، ئه‌وه‌یشی له مه‌رگ نزیك بووبایه‌وه، چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌كرد تا ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵكی لێكردنه‌وه ده‌هات لێی بكه‌نه‌وه، پاشان به ده‌رزییه‌ك ده‌یانكوشت و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو زبڵخانه و كوره‌كانی سوتاندنی زیندانییه‌كان".
ئه‌و زیندانیكراوه‌ی پێشوو ده‌ڵێت "ئه‌و كاته‌ی ئه‌و قسه‌یه‌كم بیست وه‌ك مردووم لێهات، چونكه ئه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ر ده‌یڵێت واتای ئه‌وه‌یه ده‌بێت گورچیلهیهكم ده‌ربهێنم، تا خۆیان به‌زۆر ده‌ریان نه‌هێناوه‌و دواتر له ناوم ببه‌ن".
به گوێره‌ی قسه‌كانی محه‌مه‌د یونس "لێكۆڵه‌ره‌كه وه‌ك پێشنیازی قازانجێكی باش قسه‌ی ده‌كرد و ده‌یگووت "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له زیندانه‌كه بچیته ده‌ره‌وه، پێویسته وه‌فا و دڵسۆزی خۆت بۆ نیشتمان و خواوه‌ندی نیشتمان ده‌ربریت. لێكۆڵه‌ره‌كه پێی گووتم "گورچیلهكهت ده‌نێردرێت بۆ یه‌كێك له ئه‌ندامانی رژێم كه له شه‌ڕێكی دژی ئۆپۆزیسیۆن به‌ركه‌وتووه‌و پێویستی پێیه‌تی".
محه‌مه‌د یونس ده‌ڵێت "هیچ ریگهیهك جگه له ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له به‌رده‌ممدا نه‌ما، بۆیه له نه‌خۆشخانه‌ی تشرینی سه‌ربازی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆكردم، پاش سێ رۆژ هێنامیانه‌وه بۆ زیندان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك رووی نه‌دابێ، به‌و دۆخه‌وه تا نزیكه‌ی دوو مانگ و نیوی دیكه‌ش رامكیشا و چاوه‌ڕوان بووم پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی بێت. تا ئه‌وه‌ی شه‌وێك ده‌رگای زیندانه‌كه كرایه‌وه‌و پاسه‌وانه‌كه ئاگاداری كردم كه داواكراویت بۆ لێكۆڵینه‌وه".
محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌دا رۆیشتووه بۆ ژووری لیكۆڵهرهكه، لێكۆڵه‌ره‌كه چاوی داخستبوو، پێش ئه‌وه‌ی چاو هه‌ڵبڕێت، پاشان به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردم و گووتی "تۆ كه‌سێكی پاك و شه‌ره‌فمه‌ندی و له پیسی تیرۆر پاكبوویتهتهوه" و ئێستاش وه‌ك هاووڵاتییه‌كی باش پێویسته پێش ئه‌وه‌ی لێره بچیته ده‌ره‌وه‌و ژیانێكی ئاسایی بژیت، دوایین زانیاری له‌سه‌ر تیرۆریسته‌كانی "بنش" بده‌یت پێمان".
محه‌مه‌د یونس ده‌ڵێت "كاتێك گووتم هیچ له‌و باره‌یه‌وه نازانم و ئه‌وه‌ی زانیوومه پێم گوتوون، فه‌رمانی به ئه‌ندامانی رژێم كرد كه فێری نه‌ریتی قسه‌كردنم بكه‌ن. پاشان بردمیان وانه‌یه‌كی دیكه‌یان پێدام و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆریان دام و په‌نجه‌ی بڵندی ده‌ستی راستمیان بڕی و پاش دوو رۆژ له‌و زیندانه نه‌فره‌تییه ئازادیان كردم. لێكۆڵه‌ره‌كه له دواین دانیشتنی لێكۆڵینه‌وه‌كردن پێی گووتم "ئه‌و په‌نجه بڕاوهت وه‌ك یادگاریی هاووڵاتییه‌كی باش لامان ده‌مێنێته‌وه".
ئازادكردنی محه‌مه‌د یونس، به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ژێر به ژێره بوو كه به‌هۆیه‌وه گورچیله‌یه‌كی له ده‌ستچوو، ئه‌و به‌ڵێنی پێدابوو، ئه‌گه‌ر گورچیله‌یه‌كی ببه‌خشێت، ئازادی ده‌كات، به‌ڵام تا رۆژی 17/7/2017 و پاش ماوه‌یه‌كی زۆری چاوه‌روانی و ده‌ستی ده‌ستیپێكردنی و برینه‌وه‌ی په‌نجه‌یه‌كی، ئه‌و كاته ئازادیان كردووه.
سه‌رچاوه: عربی 21
7/8/2017
ژنه وه‌زیرێكی كورد له حكومه‌تی به‌لجیكا، ده‌ستبه‌رداری وڵاتینامه توركییه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌یشی، ململانیی نێوان كورد و توركیا و درووستبوونی ئه‌و كه‌لێن و بۆشاییانه‌یه كه كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌نقه‌ره‌و برۆكسێل و پێی وایه، تا دێت ئه‌و كه‌لێنانه گه‌وره‌تر ده‌بن.
زوهال دێمیر، كچێكی كوردی باكووری كوردستانه و ته‌مه‌نی 34 ساڵانه و سه‌ر به پارتی هاوپه‌یمانی فلامهكانی به‌لجیكایه و رۆژی 25/2/2017 وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و له‌مپه‌ره‌كان و ده‌رفه‌تدان به تواناكان و سیاسه‌ت و زانست و شارستانیه‌تی، له به‌رده‌م پاشای به‌لجیكادا سویندی خوارد و پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت".
به‌ڵام زوهال له په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ده‌ستبه‌رداری وڵاتینامه توركییه‌كه‌ی خۆی بووه".
زوهال خاوه‌نی دوو وڵاتینامه بوو، یه‌كه‌میان توركی و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌لجیكییه.
ئه‌و وه‌زیره به‌لجیكییه به ره‌چه‌له‌ك كورده نوسیوویه‌تی "ماڵئاوا" و له ژێر ئه‌و ناونیشانهشدا ململانێی رابردووی نێوان كورد و حكومه‌تی توركیای بیرهێناوهتهوهو وه‌ك هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ناوبردووه".
زوهال ده‌ڵێت "ئه‌نقه‌ره دایك و باوكمی له ژیانی كوردانه بێ به‌شكردووه، له كاتێكدا ئه‌وان له وڵاتی ره‌سه‌نی خۆیاندان، كه‌چی ئازادی لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه".
ئه‌و كچه كورده ده‌ڵێت "ئێستا وه‌ك ئافره‌تێكی بهلجیكیم و شانازی پێوه ده‌كه‌م و له توركیا دووركهوتوومهتهوهو لێره خوێندوومه و ژیاوم و خۆشه‌ویستیم له پیاوێكی به‌لجیكیدا دۆزیوه‌ته‌وه".
زوهال ده‌ڵێت "توركیا وه‌ك به‌شێك له ناسنامه‌م ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پاسپۆرتی توركی نرخی خۆی له ده‌ستداوه".
ئه‌و بریاره‌ی وه‌زیره به‌لجیكییه‌كه، له كاتێكدایه، گرژی نێوان برۆكسێل و ئه‌نقه‌ره زیادیكردووه، شارڵ میشێل، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا ده‌ڵێت "رێگه ناده‌ین هیچ راپرسییه‌ك له نێوان ره‌وه‌ندی توركی له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان له توركیا ئه‌نجام برێت".
زوهال دێمیر، كوردی باكووری كوردستانه و له مانگی نیسانی ساڵی رابردووش، گه‌نگه‌شه‌یه‌كی زۆری درووستكرد، پاش ئه‌وه‌ی دژی په‌نابه‌ران به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكدا كرد كه له‌ژێر ناوی" بچنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆتان" رێكخرابوو. ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وه‌بوو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنیان وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و وڵاته تێدانییه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی پێشوویان، ئه‌و به‌شداری و لێدوانانه‌ی زوهال ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران و موسڵمانان ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیراو دواجار ده‌رباره‌ی قسه‌كانی داوای لێبووردنی كردبوو.
6/8/2017
لە کەرکووك حزبێکی تورکمانی کە نوێنەریان لەئەنجوومەنی پارێزگا ھەیە، بەشێوەیەکی فەرمی پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەربڕی، سەرۆکی حزبەکەش دەڵێت "لەمڕۆوە دەست بە بانگەشەکردن بۆ ریفراندۆم دەكەین بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی تورکمان لە 25 ئەیلول بەشداری بكەن و بە بەڵێ دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆی کوردستان، چونكە چارەنووسی كورد و توركمان پێكەوە لەسەر خاكی كوردستانە".
7/8/2017