رەزا شوان
ناوی تەوای شەهیدی جوانەمەرگ ( فەیـزوڵڵا محەمەد سیامەنسووری ) یە .. لە ساڵی (١٩٤١) لە شاری کەرکوک ـ لە باشووری کوردستان ، لە خێزانێکی ناسراو لە دایک بووە .. خوشک و برایەکی لە خۆی گەورەتر و ، خۆشک و برایەکی لە خۆی بچوکتری هەیە .. لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک دەژیان .. ئەم گەڕەکە سادە کوردنشینە .. رژێمی بەعسی شۆڤێنی بە ( سەری مارەکە ) ناوی دەبرد .. چونکە گەڕەکی شۆڕێجە لە کەرکوک ، مەکۆی کوردایەتی و خەبات و قارەمانێتی بوو .. چەندین رۆڵەی دلێر و تێکۆشەری ناسراوی تیا هەڵکەوت.
كورته فیلمی "سنووری شكاو" له دهرهێنانی كهیوان كهریمی، خهڵاتی ئهلفی زێوی 13مین خولی فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی بهیرووتی له لوبنان بهدهستهێنا.
ئهم فیلمه له نوێترین بهشداری نێودهوڵهتیی خۆیدا، له بهشی پێشبڕكێی دیكۆمێنتاری كورته فیلمی 13مین خولی فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی بهیرووت نمایشكرا و توانی خهڵاتی ئهلفی زێوی ئهم فێستیڤاڵه بهدهستبێنێت.
فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی بهیرووت كه یهكێكه له باشترین فێستیڤاڵهكانی وڵاتانی عهرهبی به نمایشی كۆمهڵێك فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری رۆژههڵاتی ناوهڕاست و جیهان، له چهندین بهشی پێشبڕكێی و دهرهوهی پێشبڕكێی له رۆژانی 2 تا 8 تشرینی یهكهم/ ئۆكتۆبهری 2013 له شاری بهیرووتی پاتهختی وڵاتی لوبنان بهڕێوهچوو.
رەزا شوان
بێگومان هەموو دایکان و باوکان ، لە ناخی دڵیانەوە ، هیواخوازی ئەوەن ، کە جگەرگۆشەکانیان بە ئەوپەڕی شادی و کامەرانییەوە بژین .. ژیانیان پڕبێت لە خۆشی و لە خۆشەویستی .. لە هیوا و لە خەونی شیرین و سەوز ، لە خەندە و لە پێکەنین .دایکان و باوکان ، بێ ئەوەی بیر لە ژیانی خۆیان بکەنەوە ، بێ ئەوەی ژیانی سەختی رابردووی خۆیان بێنەوە بەرچاو .. بە ئەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی ئەوە دەدەن ، کە منداڵەکانیان بەختەوەر و شاد بکەن .. بە باشی و دروستی گەورەیان بکەن .. تا بتوانن ببن بە کەسانێکی ئاسایی و ، لەگەڵ دەوروبەرەکانیاندا بسازێن و ، بە باشی و دروستی و سەردەمیانە رەفتاربکەن .. بێ ئەوەی هیچ گرێ و گرفتێکی دەروونی و ، رق و کینە و بوغز لە دڵە پاک و قنجەکانیاندا شوێنیان هەبێت .. دایکان و باوکان
رەزا شوان
چیرۆک بۆ منداڵان :
هـەڵۆ و مـار
رۆژێک لە رۆژان ، مارێکی بەڵەکی گەورە و سەرپان ، لەقەد پاڵی شاخێکی بەرزی کوردستان ، لە نێوان دوو تاشە بەردا ، سەری هەڵبڕی و ، لە گوندەکەی دامێنی شاخەکەی دەڕوانی .. لەبەر خۆیەوە گوتی :
رەزا شوان
لەم بەشەدا ، زۆر بە کورتی باس لە ( مێژووی ئەدەبی منداڵانی کورد) دەکەین . داگیرکەرانی رەگەزپەرست ، لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا ، لە داگیرکردنی کوردستانەوەتا ئەمڕۆ ، لە قوتابخانەکاندا بە تۆبزی منداڵانی کوردمان فێری زمانەکانی تورکی و فارسی و عەرەبی دەکەن .. بۆیان نییە بە زمانی کوردیمان بخوێنن ، تەنها لە باشووری کوردستاندا نەبێت .. داگیرکەرانی کوردستان هەوڵی ئەوە دەدەن کە منداڵانی کوردمان ، زمانی شیرینی کوردیمان لەیاد بکەن ، فریویان دەدەن بۆ ئەوەی پشت لە داب و لە نەریتە رەسەنەکانی گەلەکەمان بکەن ..
رەزا شوان
سەرکەوتنی چۆلەکەکان
لە گوندێکی جوان و قەشەنگی کوردستاندا، کۆمەڵێک چۆلەکە دەژیان .. لە خانووەکانی گوندەکەدا هێلانەیان کردبوو .. بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستان ، لەگەڵ مریشکەکاندا چینەیان دەکرد و تێر دانیان دەخوارد، لە ئاوی چەمەکەی نزیک گوندەکەش تێر ئاوی ساردیان دەخواردەوە .. ژیانخۆش و شادبوون .. چەمەکە جێژوانی رۆژانەیان بوو .. لەسەر لق و پۆپی دارەکانیدا دەنیشتنەوە ، یاریان دەکرد و یەکتریان راودەنا .. بە جریوە جریوی خۆشیان، خۆشییان خستبووە دڵی خەڵکی گوندەکەوە، کەس ئەزێتی نەدەکردن .. منداڵانی گوندەکەش چۆلەکەیان خۆشدەویست ..
شەهین تەها
ڕۆژێک ڕاوکەرێ دەچێتە شاخ بۆ ڕاو کردن و کوشتنی ئاسک، کەڵ یان حەیوانێکی کێوی بەمەبەستی دابین کردنی بژیوی و تۆزێک خۆراکی گۆشت بۆ خێزان و ماڵ و منداڵەکانی...
دەچێتە ناو دارستانێک و دەبینێ کە ورچێک لەگەڵ دوو بێچووی دەچنە بنی دار هەرمێیەک...!
پتر سرنجیان پێدەدات و دەبینێ کە دایکی دوو بێچووەکە دەچێنتە سەر دار هەرمێکە بەمەبەستی ڕاوەشاندنی لەق و پۆی دارەکە، بۆ ئەوە کە تۆزێک هەرمێ بوەرێنێ و بیخۆن.
رەزا شوان
لەم بەشەدا ، بە کورتی باس لەمێژووی ئەدەبی منداڵان لە چەند وڵاتێکی عەرەبی و لە عێراقدا دەکەین .. بە کورتیش باس لە چەند نووسەرێکی ئەم بوارە، لەو وڵاتانەدا دەکەین، کە شوێن پەنجەیان لە گەشەکردنی ئەدەبی منداڵانی عەرەبدا دیارە. نزیکەی هەزار و چوار سەد و پەنجا ساڵ بەر لە ئێستا، نیوچە دوورگەی عەرەبی نیشتیمانی رەسەنی عەرەبەکان بوو .. خێڵ و هۆزایەتی و پیاوسالاری و ئینتیما بۆ هۆز بۆ شیخ باڵی بەسەر کۆمەڵگای عەرەبیدا کێشابوو .. لەسەر لەوەڕ و پووش و پەڵاش و ئاو و فراوانکردنی سنوور و دەسەڵاتی خێڵایەتی ، لە شەڕ و کوشتنی بەردەوامی یەکتریدا بوون .. منداڵەکانیشیان بە شمشێربازی و حوشترسواری و بە گوێدێری و دڵسۆزی بۆ
رەزا شوان
لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا .. لەگەڵ پێکهێنانی شیرازەی خێزانی و بنیاتنانی ماڵدا .. منداڵانیش بوونیان هەبووە و لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ ، منداڵان زۆرینەی هەموو گەلان پێکدەهێنن .. بە رێژەی لە سەدا چلی هەموو دانیشتوانی جیهانن .
لەگەڵ داهێنانی زمان و توانای دەربڕین و گوزارشتکردن لە زادەی بیر و هۆش و ئەندێەشە و لە سۆز و خرۆشی ناخی دەروون بە وشە و بە رستە .. لەگەڵ لە یەکتری گەیشتن و پەیوەندی و پێکەوە ژیاندا .. لەگەڵ پێکهێنانی کۆمەڵگا و بنیاتنانی شارستانی و داهێنان و پێشکەوتن و گەشەکردن لە هەمووبوارەکانی ژیاندا .. ئەدەب و هونەریش سەریان هەڵدا و ، چەندین لق و پۆپیان لێ بوونەوە .. لەوانەش ئەدەبی منداڵان هاتە کایەوە، ئەگەرچی ئەدەبی منداڵان ئەدەبێکی ـ نەنووسراو و تۆمارنەکراوبووە، بەڵام نەوە لە دوای نەوە دەماودەم ( بە زاری) بۆ یەکتریان گێڕاونەتەوە ، بە تایبەتیش لە شەوانی درێژی زستاندا لە شەوارە و لە دانیشتنەکانی گوێی ئاگرداندا .. لەگەڵخواردنی شەوچەرەدا، باپیرە یا داپیرە گیان، بە تام و چێژەوە چیرۆک و مەتەڵ و ئەفسانە و داستانیان بۆ گوێگرەکانیان گێڕاونەتەوە.
دایکانی میهرەبان و دڵسۆزیش لەگەڵ راژەنینی لانک و بێشکدا، بۆ ژیرکردنەوە و خافڵاندن و خەوبردنەوەی جگەرگۆشەکانیان ، بە دەنگی خۆش و ناسک بەسۆزیان ، لای لایە و گورگانە شەوێ و گۆرانی و بەستەیان بۆ وتوون .. یا بەر لە نووستن ، چیرۆکی خەیاڵئامێز و ئەفسانە و داستانیان بۆ منداڵە چاوگەشەکانیان گێڕاوەنەتەوە .. کە پاڵەوان و کارئەکتەرەکانی ئەم چیرۆکانە ، بە زۆری ( ئاژەڵ و باڵندە ) یا (شتیبەرجەستەی گەردوون) یا شتی ئەفسانەیی بوون ، وەک: خێو و دێودرنج ،ئەرژەنگ، سیمرخ ، ئەژدیها ، حەزیای حەوت سەر ، ئەسپی باڵدار ، پیرێژنی جادووکەر ، بووکیدەریا ، چەرخوفەلەکی ئەفسووناوی ، پاڵەوانی بازیبەند لە قۆڵ ، گۆڕنەتەڵە ، چەتەوڵ ، گەشتی حەوت ساڵەی مان و نەمان بۆ هێنانی ئاوی ژیان ، پاڵەوانی سەرکێشی لە توانابەدەر ، فریشتەی تەنگانە ، ...هتد. هەموو ئەم مەتەڵ و چیرۆکە ئەفسانەییانە و ئەم داستانانە ، بەشێکی رەسەنن لە کەلەپووری دێرینی گەلان و .. بەشێکی گرنگیشن لە ئەندەبی منداڵان و ، لە ئەدەبی گەورەکانیشدا .
ئەدەبی منداڵان بەو شێوە سەرەتاییە دێرینە ناوبراوەی ، رەگ و ریشە و بوونی لە فۆلکلۆر و لە کەلەپووری زۆربەی گەلانی جیهاندا هەیە .. چەندین بەڵگەی مێژوویی و پاشماوەی دێرینی بەجێماو ، ئەم راستییە دەسەلمێنن .
لە راستیشدا ، هەندێ سەرچاوە و کتێبی مێژوویی کۆن هەن ، کە باسیان لە ئەدەبی منداڵان ، لە سەردەمەکانی کۆندا کردووە ، بەڵام بە شێوەیەکی ساکار ئاماژەیان بە هەندێ چیرۆک کردووە ، کە لە ناو گەلاندا باوبووە .. هەموو ئەم چیرۆکانەش پشتیان بە داب و نەریت و بە بەهاکانی کۆمەڵ و بە ئایین پەروەری بەستووە .. پاڵەوانی زۆربەی چیرۆکەکانیش ئاژەڵ و باڵندەن یا شتی خەیاڵی و ئەفسانەیین ، بە زۆریش گوزارشت لە هێز و ئازایەتی و بەرگری و سەرکەوتنی تاک دەکەن .
گۆڕینی : رەزا شوان
لە دەشتێکی چۆڵدا ، قەلەڕەشێک زۆر تینووی دەبێت .. زۆر بە دوای ئاودا
گەڕا .. تا گۆزەیەکی دۆزییەوە ، کەمێک ئاو لە بنەکەیدا بوو .. بەڵام لەبەر
قووڵی گۆزەکە ، دەنووکی نەدەگەیشتە ئاوەکە .
قەلەڕەشەکە خەریک بوو لە توینیا بمرێت .. دەیڕوانییە ئاوی ناو گۆزەکە ..
لە دواییدا بیرۆکەیەکی باشی بۆ هات .. بە دەنووکی یەک لە دوای یەک چەوی
هەڵدەگرت و دەیخستنە ناو گۆزەکەوە .. ئاوەکە بەرەبەرە سەرکەوت .. تا
له ئێواره كۆڕێكدا له شاری ههولێر، نووسهر و شاعیر بهڕۆژ ئاكرهیی، چهند دهقێكی وهرگێڕدراوی شاعیری ناسراوی فارس ئهحمهدی شاملۆ، به كوردی دهخوێنێتهوه.
بهڕێوبهری چالاكیی وێژهیی ههولێر، زانا خهلیل، به ئاژانس و رادیۆی پهیامنێری راگهیاند، بهڕێوبهرایهتییهكهیان له درێژهی ئهو چالاكییانهی له بواری ئهدهبیدا ئهنجامی دهدات، ئهمجارهیان ئێواره كۆڕێك به ناونیشانی "ئێوارهیهك لهگهڵ شاملۆ" بۆ نووسهر و شاعیر بهڕۆژ ئاكرهیی ساز دهكات.
ئهوهشی خسته روو، لهم ئێواره كۆڕهدا بهڕۆژ ئاكرهیی، چهند دهقێكی شاعیری ناسراوی فارس ئهحمهدی شاملۆ به زمانی كوردی دهخوێنێتهوه، كه پێشتر له فارسییهوه بۆ كوردی وهریگێڕاون.
ئاماهژی بۆ ئهوهش كرد، ههر لهم كۆڕهدا ئاكرهیی باس له كهسایهتی شاملۆ دهكات و تیشك دهخاته سهر بهرههمه شیعرییهكانیی.
ئهم چالاكییه ئهدهبییه كاتژمێر 6ـی ئێوارهی رۆژی شهممه 22 حوزهیران/ یۆنیۆ 2013، له هۆڵی شههید مههدی خۆشناو له نووسهرانی ههولێر بهڕێوه دهچێت.
بهڕێوبهرایهتیی چالاكیی وێژهیی- ههولێر، بهڕێوبهرایهتییهكی نوێی وهزارهتی رۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستانه، له كۆتایی ساڵی 2012 دامهزراوه، پێشتر له رێورهسمێكدا ژمارهیهك شاعیری به ئهزموون و لاوی خهڵاتكردووه، جگه له سازكردنی كۆڕێكی هاوبهشی شیعریی بۆ زیاتر له 20 شاعیری لاو.
پهسار فایهق/ پ. ف
pna
20/06/2013
رێناس جاف
سهوز وهک بههار،باڵا بڵند میناک قهندیل
بۆ "تهها کهریمی*"
ڕێناس جاف
ڕۆژانێکه "قهندیل" ماته
چیاکانی کوردستانم،ههموو یهک یهک
بهرگی سهوزی ئهم بههاره دائهکهنن
و
چاو به گریان،بهرگی ماتهم ئهکهنه بهر.
ههڵۆکانی قهندیل ئێستێ
شاعیرێکی کوردی نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندا، بڕوانامەی باشترین شاعیری شاری ئۆترێختی هۆڵەندی وەرگرت.
لەم پێشبڕکێیەدا شاعیر بابان کەرکووکی توانی لە نێو چەندین شاعیری بەشداربوو، ئەو بڕوانامەیە بە دەست بێنێت.
کەرکووکی لە رێورەسمی خوێندنەوەی شیعرەکان، شیعری بە هەردوو زمانی کوردی و هۆڵەندی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
بـــابــان کــهرکــووکی له دایک بووی سالی 1974 لە شــاری کــهرکــووکه و ههڵگری رهگهزنامهی هــۆلهندییه و ماوهی 14 ساڵه لهو وڵاتهدا نیشــتهجێیه.
تا ئێستا چــوار کتێبی به زمانهکانی کــوردی و هـــۆلــهندی ههر لهو وڵاتهدا به چــاپ گهیاندووه، ئێستا سهرقالی تهواوکردنی دیوانێکی دیکەی شیـــعرییه و خـــوازیاره وهزارهتی رۆشـــنبیری و حـــكومهتی هــهرێمی کوردستان ئهرکـــی به چـــاپ گــهیاندنی ئهم پــهرتــوکهی بخـــاته ئــهســتۆی خــۆی، هەروەک خۆی بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند.
بــهرگــــهشـــــت ئــــاکـــرهیی/ پ. ف
16/05/2013
ڕێناس جاف
دیاریی نهورۆز
بۆ ئهم نهورۆز و بههاره
بۆ غهریبێ دوور له یاره
یاریش ههمان کوردستانی دێرین و خاوهن ژیاره،
دهبێ نهورۆزانهم چ بێت!
بۆ ئهو خاکهی هێشتا دیلی دهستی بێگانه و نهیاره
ئهی کوردستان بۆ خۆت بڵێ: چیت بهدیاری بۆ بنێرم!
دوای ئەوەی وەك یەكەمین كلارنێتژەنی كورد، ماستەری لە بواری موزیك لە زانكۆی یۆتۆبۆری لە بواری مۆسیقای كلاسیكی كوردی وەرگرت، بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی تاراوگە سێدێیەكی موزیكی كلاسیكی كوردی بە ریتم و ستایل و تەكنەلۆژیای نوێ و لەسەر ئاستێكی بەرز بڵاوكردەوە.
سامان ساڵح ئەلیاس، ئێستا دكتۆرا دەخوێنێ و پراكتیكی خوێندنەكەشی لە كۆنسەرفاتواری توركیا تەواو كردووە، دوای گەڕانەوەی بۆ سوید، گرووپی (دیلانە)ی دامەزراند. دیلانە وەك گرووپێكی سویدی كوردی ناسراوە، بەڵام لەكۆی 6 ئەندامی گرووپەكەی، تەنیا خۆی كوردە، ئەو گرووپە چەندین كۆنسێرتی جیهانی ساز كردووە.
ئەو گرووپە بۆ یەكەمجار لە كۆشكی شاهانەی سوید و لە یادی لەدایكبوونی مەلیكی سوید، مۆسیقای كاڤۆكێیان ژەنی كە وەك سامان دەڵێت لە ئەرشیفی شاهانەی سوێد پارێزراوە. گوتیشی “مەلیكی سوید 4 خولەك لەگەڵ كاڤوكێ سەمای كرد”.
مەبەستی سامان ناساندنی مۆسیقای كلاسیكی كوردییە لەسەر بنەمایەكی زانستی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. چونكە وەكو ئەو بە (رووداو)ی گوت “كێشەی مۆسیقای كلاسیكی كوردی ئەوەیە لە رووە زانستی و نێودەوڵەتییەكەوە نەدراوە بە گوێگری دەرەوە”. بۆیە دەڵێت “رۆژئاواییەك كاتێك گوێ لە مۆسیقای تۆ دەگرێت كە مۆسیقاكەت رەسەن و هاوكات پوخت و زانستی بێت”.
ئەو مۆسیقاژەنە كوردە پێیوایە “كورد مۆسیقایەكی تەقلیدی رەسەنی هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوێندراوە نەگەیشتووەتە خەڵكی ئەوروپی”. لەگەڵ ئەوەشدا سامان كارەكانی شڤان پەروەر و هەندێك هونەرمەندی دیكەی باكوور و ناوچەكانی دیكە بەرز دەنرخێنێ و دەڵێت ئەوانە “سیمبولی مۆسیقای كوردین و دەبێت گرنگی زیاتریان پێبدرێ”.
بە بڕوای سامان كێشەی گەورەی مۆسیقای كوردی تەنیا ئەوە بووە كە هونەرمەندەكانی ویستوویانە لاسایی وڵاتانی دراوسێ بكەنەوە “لەكاتێكدا ئەوان خۆیان سوودیان لە مۆسیقای كوردی وەرگرتووە”.
بە گوتەی سامان “كورد مۆسیقایەكی رەسەنی پێشكەوتووی هەبووە، بەڵام بەهۆی دۆخی ناجێگیری سیاسی لەلایەن میللەتانی دراوسێوە دزراوە”. ئەو دەڵێت لە ماستەرنامەكەیدا بە بەڵگەوە سەلماندوویەتی كە لە باشووری رۆژئاوای توركیا سوود لە مۆسیقای زەردەشتی وەرگیراوە و بە گوتەی ئەو جەمسەری مۆسیقای كلاسیكی توركی، كوردێكی زەردەشتی بووە “كەچی هەندێ لە مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژەكان هەوڵدەدەن لاسایی مۆسیقای توركی بكەنەوە”.
گوتیشی “جەمسەری مۆسیقای كلاسیكی فارسی و توركی، كە ئێستا شانازی پێوە دەكەن لە دنیادا، دوو كەسن، هەردووكیان كوردن”.
سامان هەوڵی داوە كرۆكی ئەو بۆچوونانەی خۆی لە یەكەم بەرهەمی تۆماركراوی خۆیدا بە پراكتیكی بچەسپێنێ و بەگوێی گوێگری كورد و ئەوروپیدا بدات.
لەو بەرهەمەدا كە لە 6 تراك پێكهاتووە، سوود لە مۆسیقا نەریتییەكان وەرگیراوە و دەنگی سروشتی خەڵكیشی تێدا بەكارهاتووە، بەڵام تەنیا وەك دەنگ، نەك وەك گۆرانیبێژ. جگە لە خۆی و كوردێكی تاراوگەنشین، شەش مۆسیقاری بیانی كە خاوەنی بڕوانامەی باڵان لە مۆسیقا، بەشدارییان لەو بەرهەمەدا كردووە”.
ئەو لەم بەرهەمەیدا تەنیا كاری لەسەر مۆسیقا كردووە. سامان ئەلیاس دەڵێت “هەموو كارەكە لەسەر ئەركی خۆم كردوومە، تەنیا هاوكارییەكی بچوك كراوم، كە هیچی لە خەرجی كارەكە نەگرتووە”. گوتیشی “نزیكەی سێسەد هەزار كرۆنی سویدیم لەو بەرهەمەدا خەرج كردووە”.
سامان گرنگییەكی زۆری بەو بەرهەمە داوەو لە یەكێك لە باشترین ستۆدیۆكانی سوید و ئەوروپا تۆماری كردووە، باشترین ئەندازیار و تەكنیككاری دەنگ كاریان بۆ كردووە. لەوبارەیەوە رەخنە لە هونەرمەندانی كورد دەگرێت و دەڵێت “بۆ ئەوەی كەمترین خەرجییان هەبێت، خراپترین ئەندازیار و تەكنیكی تۆمار بەكاردێنن، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر كوالێتی كارەكان دەبێت و كارێكی مردوو بەرهەم دێت و ناتوانێت مۆسیقای كلاسیكی كوردی بكاتە مۆسیقایەكی جیهانی و گوێگری ئەوروپی و جیهانی لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە”.
سامان بە رەخنەوە باس لە رۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری دەكات كە بەبێ بەرنامە هاوكاری كەسانێك دەكەن بەناوی هونەرەوە و خەڵكانێكی ئاست نزمی هونەری دەنێرنە دەرەوە. ئەو لەوبارەوە نموونە دێنێتەوە كە گرووپی مۆسیقی هاتوونەتە ئەوروپا و وەك ئەو دەڵێت “تەنیا بۆ گەشت هاتوون و ئیحراجیش بۆ مۆسیقای كوردی و بۆ هەرێمی كوردستان دروستدەكەن، چونكە مۆسیقایەكی سەقەتی كلاسیكیان نمایش كرد”.
11/06/2013