كورته فیلمی "سنووری شكاو" له ده‌رهێنانی كه‌یوان كه‌ریمی، خه‌ڵاتی ئه‌لفی زێوی 13مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یرووتی له لوبنان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م فیلمه له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا، له به‌شی پێشبڕكێی دیكۆمێنتاری كورته فیلمی 13مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یرووت نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی ئه‌لفی زێوی ئه‌م فێستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یرووت كه یه‌كێكه له باشترین فێستیڤاڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 2 تا 8 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2013 له شاری به‌یرووتی پاته‌ختی وڵاتی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.
خه‌ڵاتی ئه‌لفی زێوی فێستیڤاڵی فیلمی به‌یرووت، نۆیه‌مین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلمی "سنووری شكاو" له فێستیڤاڵه بیانییه‌كان دێته ئه‌ژمار.
"سنووری شكاو" تا ئێستا له كۆمه‌ڵێك فێستیڤاڵ له ئاستی ئێران و جیهاندا نمایشكراوه، له‌وانه: فێستیڤاڵی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت له ئێران، پێنجه‌مین جه‌ژنی وێنه‌یی ساڵی ئێران، فێستیڤاڵی زانكۆی سووره‌ی تاران، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، فێستیڤاڵی لاوانی كوردی واشنتۆن له ئه‌مه‌ریكا، فێستیڤاڵی فیلمی "نۆرتۆن وه‌یڤ" له ئیسله‌ندا، فێستیڤاڵی فیلمی "سۆفیا" له بوڵگاریا، فێستیڤاڵی فیلمی "تسالۆنیكی" له یۆنان، فێستیڤاڵی فیلمی "ئۆرۆگوای"، 22مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "میدیا وایو" له هه‌نگاریا، فێستیڤاڵی فیلمه خوێندكاریی و ئاماتۆرییه‌كانی Sehsuchte له ئه‌ڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی "ماگما" له نیۆزله‌ندا، فێستیڤاڵی "توڵفه" له ئیتاڵیا، فێستیڤاڵی فیلمی قوتابیانی "سه‌ن پترسبۆرگ" له رووسیا، فێستیڤاڵی فیلمه قوتابیانی قوتابخانه‌ی "فامۆ" له چیك، فێستیڤاڵی فیلمی "مۆنتێری" له مه‌كسیك، فێستیڤاڵی كورته فیلمی بیلبائۆ له فێستیڤاڵی كورته فیلم و دیكۆمێتییه‌كانی بیلباو زیبنی له ئیسپانیا، فێستیڤاڵی فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی "ئانتافاگۆستا" له چیلی، كاندید بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی "ژینگه‌پارێزی و وزه" له فێستیڤاڵی فیلمی "پۆنفرادا" له ئیسپانیا و چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه.
ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها هه‌شت خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌رانی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "توڵفه" له ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران و خه‌ڵاتی باشترین فیلم له ڕوانگه‌ی بینه‌رانی 30مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ماگما" له نیۆزله‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری له سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "واگۆن" له مه‌كسیك، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری فێستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی "فیلۆفێست" له ئیسلۆنی، خه‌ڵاتی تایبه‌تی فێستیڤاڵی فیلمی مۆسترێمپ له ئیسپانیا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی كورته فیلمی ئه‌زموونی "لایدێن" له هۆڵه‌ندا و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی نێوده‌وڵه‌تیی فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌مه‌ریكای لاتین به ناونیشانی "ئالبیۆفرا 2012".
هه‌روه‌ها كورته فیلمی چیرۆكی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" نوێترین به‌رهه‌می كه‌یوان كه‌ریمی، له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره بانه‌ییه له به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی 61ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سێباستییه‌ن نمایشكرا.
61ـه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سباستییه‌ن له 18 به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له رۆژانی 20 تا 28 ئه‌یلوول/ سه‌پته‌مبه‌ری 2013 له شاری سان سێباستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف