فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 شەهین تەهاshahen taha_11876_1376842853

 

ڕۆژێک ڕاوکەرێ دەچێتە شاخ بۆ ڕاو کردن و کوشتنی ئاسک، کەڵ یان حەیوانێکی کێوی بەمەبەستی دابین کردنی بژیوی و تۆزێک خۆراکی گۆشت بۆ خێزان و ماڵ و منداڵەکانی...
دەچێتە ناو دارستانێک و دەبینێ کە ورچێک لەگەڵ دوو بێچووی دەچنە بنی دار هەرمێیەک...!
پتر سرنجیان پێدەدات و دەبینێ کە دایکی دوو بێچووەکە دەچێنتە سەر دار هەرمێکە بەمەبەستی ڕاوەشاندنی لەق و پۆی دارەکە، بۆ ئەوە کە تۆزێک هەرمێ بوەرێنێ و بیخۆن.
بەڵام کاتێک دەبینێ کە ئەوەی ئەو ڕایدەوەشێنێت و دەیوەرێنێت دوو بێچووەکەی دەیخۆن، ئەویش هەر هەرمێ وەراندنەکەی بۆ دەمنێتەوە، لەو کاتەدا دەبێت کە بەهزریدا دێت و دەچێتە خوارێ، دوو بەردی پان و گەورە دەنێتە سەر ملی دوو بێچووەکانی، بۆ ئەوە کە نەتوانن مل بەزر بکەنەوەو هەرمێکە بخۆن.
ئامانجی ورچەکە ئەوە دەبێت کە هەموان پێکەوە هەرمێکە بخۆن، بۆیە بەو کارە هەڵدەستێت.
دواترو پاش ڕاوەشاندنی هەرمێکە دێتە خوارو بەردەکان لەسەر ملی دوو بێچووەکەی لادەبات، دەبینێ کە هەر دووی بێچووەکانی گیانیان لەدەست داوەو مردوون.
ئیتر دەست دەکات بەشین و ڕۆڕۆ، شینگێڕی دەکات بۆ بێچووەکانی و دارو بەردو خۆڵ و خاك بەسەر سەریدا دەدات.
لەو کاتەدا دبێت کە کابرای ڕاوچی دەچێتە خوارو ئەویش لەو شینگێڕییەدا بەشداری دەکات و خۆی بەهاوبەشی خەمی ورچەکە دەزانێت و هەمان کارو شێوەی شینکردنی ورچەکە بۆ بێچووەکانی دووپات دەکاتەوە.
پاش ئەوە کە شین و شینگێڕییەکە تەواو دەبێت، ورچەکە چاوی ڕاوچییەک بەپشتی دەستەکانی خۆی دەسڕێت و دەستی دەگرێت و بەڕێگەیەکدا دەیبات، دواتر دەیبانە ناو ئەشکەوتی خۆی، ئەو ئەشکەوتە کە بێچووەکانی تێدا گەورە کردووە، تفەنگێکی لەئەشکەوتەکە بۆ دەردەهێنێت، پێدەدات و بەڕێی دەکات.
دوای هەر هەڵەیەک ژیان کۆتایی پێنایەت، مرۆڤ، گیاندارو بوونەورەکانیش دەبێ ڕێگای دیکە بۆ درێژەدان بەژیان لەپێش بگرن و پاشگەز بونەوە لەو کارەی کە ئەنجامی داوە، چارەسەری کێشەو ئێش و ئازارەکان ناکات.
باشترین ڕێگەو چارەسەر بۆ کێشەو ئێش و هەڵەکان ئەوەیە کە دووپاتیان نەکەیتەوەو هەوڵ بۆ پێکەوەنای ژیانێکی دیکە بدەین.
ئەو چیرۆکە بەشێکە لەچیرۆکی فۆلکلۆری کوردی، من بەرگێکی نوێم کردووەتە بەری و بڵاوی دەکەمەوە. بۆ ئەوە کە لەفەوتان بیپارێزین. ئەم چیرۆکە تاییبەتە بەمنداڵان.
ک: شەهین تەها

18/08/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان