فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چەند وڵاتێکی جیهان بەهۆی گومانەکانیان لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خەریکی لێکۆڵینەوەن.
هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە وڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا و ئەمریکا ڕایانگەیاند کە لە چۆنیەتی پێکهاتنی پەتای کۆرۆنا دەکۆڵنەوە و گومانیان لەسەر وڵاتی چینە کە بە مەبەست و بە هۆکاری سیاسی و ئابووری ئەو ڤایرۆسەی سازکردبێ، جێگری وەزیری تەندروستی کۆماری ئیسلامیش “کیانووش جەهانپوور” ناڕاستەوخۆ ئەو گومانەی دەربڕی و چینییەکانی بە درۆکردن لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کرد.
جێگری وەزیری تەندروستی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئامار و زانیارییەکانی وڵاتی چین هیچیان ڕاست نین و تەنانەت ئەو بەستە تەندروستیانەش کە بۆ ئێمەی ڕەوانە کردوون و لەوانە ئەو کەرەستانەی تێستی کۆرۆنا، هەروەها زانیاری سەبارەت بەو ڤایرۆسە هەمووی درۆن و ئەمە گاڵتەیەکی مەترسیدارە.
شایانی باسە کە دۆناڵد ترامپیش چەند جار بە جێگای کۆرۆنا گوتوویە ڤایرۆسی چینی و هەروەها باس لەسەر ئەوە دەکرێ کە دەزگای هەواڵگریی وڵاتان خەریکی لێکۆڵینەوەی وردن لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام هەرچی بەرەو پێشتر دەچن گومانەکان لەسەر چین زیادتر دەبێ.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند ڕۆژ پێش بەرپرسێکی چینی ڕایگەیاند کە ٤ میلیارد ماسکیان لەماوەی یەک مانگدا بە وڵاتانی دیکەی جیهان فرۆشتوە.

6/4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان