فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، حوکمی ئێعدامی "مستەفا سەلیمی"، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سەقز لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازرابووە.

ئەو زیندانییە پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵبێت.

بە وتەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆیی کورد، ناوبراو پاش هەڵاتن لە زیندانی سەقز، له‌ سنووری بانه‌ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و دواتر حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی ئیجرا ده‌كرێ.

مستەفا سەلیمی لە دایکبووی ٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٤٦ی هەتاویە، ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٢ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ و به‌ تۆمه‌تی " دزیی چه‌كدارانه‌ و موحاربە" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی "گودینی" حوكمی ئێعدامی به‌دژ ده‌ركرابوو.

حوکمی ئەو زیندانییە لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای ڕێژیم پشتڕاست و ئەو زیندانییە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، چەندین جار ناڕەزایەتی سەبارەت بە نادادپەروەرانەبوونی حوکمەکەی دەربڕیبوو و دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

١٣/٤/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان