رێوشوێنەکان بۆ تەواوکردنى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە پشکنین و چارەسەر بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانى تەواوبوون؛ بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا لەمڕۆوە ئەوانەی دەیانەوێ پشکنین بکەن یان گومانیان لەسەرە، لەو نەخۆشخانەیە ببینرێن.
هێرش حەیدەر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لەبارەی نەخۆشخانەکەوە گوتی "ئێرە نەخۆشخانەیەکى ورد و پێشکەوتووە، هەموو ئەوانەى کە دێنە ئێرە لەپێشدا لە فریاکەوتنەکاندا پشکنینى دیکەیان بۆ کراوە، لێرەش بە ئامێرى پێشکەوتوو جارێکى دیکە دەپشکنرێن".
زۆربەى ئامێرەکان لە دەرەوەى وڵاتەوە هێنراون، نرخەکانیشیان گرانە، لێرە هەموو ئەو شتانە بەردەستن کە وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاریدەهێنن، پێشتر