ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە 70 هەزاری تێپەڕاند.
ماڵپەڕی "وۆلدۆمێتەر" دوایین زانیاری لەبارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە کە تا ئێستا 70 هەزار و 344 کەس لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتوەتە ملیۆنێک و 285 هەزار و 262.
زۆرترین ژمارەی قوربانییەکانیش لە ئیتاڵیا بووە کە 15 هەزار و 887 کەس بووە، دوای ئەویش ئیسپانیا بە 13 هەزار و 55 کەس، ئەمریکا بە نۆ هەزار و 620 کەس، فەڕەنسا بە هەشت هەزار و 78 کەس، بەڕیتانیا بە چوار هەزار و 934 و ئێران بە سێ هەزار و 739 کەس دێن.
لە وڵاتی چینیش کە شوێنی دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە بوو تا ئێستا سێ هەزار و 331 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە هۆڵەندا هەزار و 766 کەس، لە بەلجیکا هەزار و 632 کەس و لە ئەڵمانیا هەزار و 584 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ یەکەمجار لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین دۆزرایەوە و تا ئێستا لە 200 وڵات و هەرێمی جیهان بڵاوبووەتەوە.
6/4/2020