فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئاگامان لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران نەبووە و بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکدەهێندرێت.

د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بێ ئاگایی حکومەت لە "رادەستکردنەوەی" مستەفا سەلیمی بە ئێران رادەگەیێنێت و دەڵێت: "لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لەلایەن ئاسایشەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە. حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە".

بەگوتەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان "بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە"..

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-4-2020، مستەفا سەلیمی، یەکێک لە زیندانییە هەڵاتووەکانی زیندانی سەقز، دوای دەستگیرکردنەوەی لەسێدارەدرا. سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی کوردستانی دەڵێت، دەبێت ئاسایشی گشتی سلێمانی و ئاسایشی پێنجوێن روونکردنەوە بدەن.

مستەفا سەلیمی لە دایکبووی 25-6-1967ـە، پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، مستەفا لە زیندان هەڵهات و خۆی گەیاندە باشووری کوردستان،

13/4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان