فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

werme

رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ، چیرۆکی نەبڕاوەی شۆرەکاتبوونی دەریاچەیەکە کە هەنگاوی جدیی بۆ نانرێت، هاوکات بووەتە باسێکی رۆژانەش.

یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ رۆژی دووشەممە بە پەیامی مەعسومە ئیبتکار، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لە پەردیسی زانکۆی ورمێ دەستیپێکرد.

لەو پەیامەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 13 ساڵ لەمەوبەرەوە لەبارەی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام پێشی پێ نەگیرا و لەمەودوا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی وشکبوونی ئەو دەریاچەیە، دەبێ بەرنامەیەکی ژیرانە، گشتگیر، خێرا و بە بەشداری هەمە لایەنە جێبەجێ بکرێت.

مەعسومە ئیبتکار هەروەها دەڵێت: "رێکخراوی پاراستنی ژینگە بە لەبەرچاوگرتنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی،  وێڕای هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا بەرپرسیارەکان، کارناسانی نێوخۆیی و دەرەکی، هەوڵدەدا ئیمکاناتی هونەری، زانستی، پسپۆری و خەڵکی بۆ رزگارکردنی دەریاچەی ورمێیە".

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران گوتیشی "بێ گومان رەوشی دەریاچەی ورمێ ئاگادارکردنەوەیەکی مەترسیدارە بۆ هەموو گۆل و دەشەتە کشتوکاڵییەکانی دیکە و ئەگەر بتوانرێ ئەو گرفتە چارەسەر بکرێ، چارەسەرێکیشە بۆ قەیرانەکانی دیکە".

چالاکوانانی ژینگەپارێز رەخنە لە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکانی ئێران دەگرن، بەوەی درەنگ بەدەم چارەسەرکردنی گرفتەکانی دەریاچەی ورمێ رۆیشتوون و پرۆژەکانیشی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە یان هەڵە بوون یانیش بە پێی پێویست نەبوون.

کۆنگرەی نێودەوڵەتی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ بە بەشداری پسپۆرانی ئێران، ئەڵمانیا، ئەمریکا، بەلجیکا و تورکیا رۆژی دووشەممە لە نازلوی زانکۆی ورمێ دەستی بەکارەکانی کرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لەو کۆنگرەیەدا رێکارەکانی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ و دەرەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە دەریاچەی ورمێ تاوتوێ دەکرێت.

رووداو

19/02/2014

 

peshmarga

شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومانكردووه‌ كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌قه‌زای خورماتوو به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق شاخ و به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی خورماتوویان بۆردومانكردووه‌ كه‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنه‌كه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سنوری بۆردومانكردنه‌كه‌یان به‌زاندووه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی:پێده‌چێت ئه‌م  بۆردومانكردن كردنه‌ی سوپای عیراق هه‌ڵه‌ تێگه‌شتنێك هه‌بێت له‌ شاره‌زانه‌بوونی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه‌.


هه‌مان سه‌رچاوه‌ رونیشیكرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ زانراوه‌ ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانده‌كرێت هێزی پیشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق كشاونه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستادا بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ئاسایی بۆته‌وه‌.


 PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب / كه‌ركوك

19/02/2014

okrain19214-b

 

به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران، 20 كه‌س له‌ئۆكرانیا كوژران.

به‌رده‌وامی مانگرتن و ده‌نگی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی له‌ كیف، پایته‌ختی ئۆكرانیا دژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌، سه‌ریكێشا بۆ شه‌ڕو پێكهه‌ڵپژان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و مانگرتوان و به‌و هۆیه‌وه‌ 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ 7 سه‌ر به‌هێزه‌كانی پۆلیسن.

بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، كه‌ماوه‌ی 3 مانگه‌ له‌گۆڕه‌پانی ئازادی له‌ كیف مانگرتنیان راگه‌یاندووه‌، پۆلیس ئاوو گوللـه‌ی پلاستیكی به‌كار هێناوه‌، هه‌روه‌ك چه‌ند خێمه‌یه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه‌ سوتێنران و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ش بیستراوه‌.

به‌هۆی ناڕه‌زایی له‌سیاسیه‌تی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان، به‌هه‌زار هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌گۆڕه‌پانی ئازادی كیف ماوه‌ی 3 مانگه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌.

فیتالی كه‌لچیكۆ، به‌رپرسێكی نه‌یاری حكومه‌تی ئۆكرانیا وتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌نها یه‌ك رێچاره‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران، ئه‌ویش چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ئازادیه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچ، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند،" سه‌رۆك به‌نیازه‌ وته‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی ئۆكرانیا بكات"، جگه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی نه‌دركاند. 

سه‌رچاوه‌: بی بی سی

19/02/2014

 

miraclevillage1822014bb

له‌ ناوه‌ندی دۆڵێكی پڕ له‌ تمیساح و ده‌ورگیراو به‌ ته‌ڵه‌زم و قامیش، به‌رپرسانی ولایه‌تی فلۆریدا، گوندێكیان به‌ناوی (میراكڵ ڤیلج) بۆ ئه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌رخانكردووه‌ كه‌ به‌ تاوانی سێكسی سزا دراون.

سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی كه‌ ماوه‌ی زیندانی ته‌واو ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ولایه‌تی فلۆریداوه‌ بۆ گوندی میراكڵ ڤیلج دوورده‌خرێنه‌وه‌ و له‌ ماڵێكدا نیشته‌جێ ده‌كرێن كه‌ 300 مه‌تر له‌ خوێندنگه‌ و سه‌یرانگای منداڵانه‌وه‌ دوور بێت، بۆیه‌ زۆرجار دۆزینه‌وه‌ی خانووییه‌ك به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ بۆ تاوانباره‌كان كارێكی سه‌خته‌.

پات پاوه‌رز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و گونده‌ ده‌كات، ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی 115 بۆ 120 كه‌س له‌وانه‌ی كه‌ تاوانی سێكسی و گێچه‌ڵیان به‌رامبه‌ر منداڵ و هه‌رزه‌كار و نه‌وجه‌وانان ئه‌نجام داوه‌، له‌و گونده‌دا ده‌ژین.

پات پاوه‌رز، كه‌ خۆشی یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی به‌تاوانی سێكسی دژی منداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، ماوه‌ی 12 ساڵی له‌ زیندان به‌سه‌ربردووه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دادگا كه‌س ناچار ناكات بڕواته‌ ئه‌و گونده‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و تاوانه‌ سزا ده‌درێن، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نامێنێت، بۆیه‌ به‌ناچاری روو له‌ گونده‌كه‌ ده‌كه‌ن و زۆرجاریش خاوه‌ن ماڵه‌كان رازی نابن خانووه‌كانیان به‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ به‌ كرێ بده‌ن.

سه‌رجه‌م ولایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هه‌میشه‌ زانیاری و داتای ته‌واو سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارانی سێكسی به‌ وێنه‌ و ناوه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست هاوڵاتیان و له‌ رێی ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌موو كه‌س ده‌توانێت زانیارییان له‌سه‌ر بخوێنێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ زۆربه‌ی شوێنكاره‌كان، وێنه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌ كۆگا و دوكان و سوپه‌رماركێته‌كانیان هه‌ڵده‌واسن تا بناسرێنه‌وه‌ و هه‌لی كاریان پێ نه‌درێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌یڤد وود، یه‌كێك له‌و تاوانبارانه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وێنه‌ی خۆی له‌ كۆگایه‌كدا بینیووه‌ و هه‌ركه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ناسیوویانه‌ته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییان به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌ تا بگه‌نه‌ سه‌ری و ده‌ستگیری بكه‌ن.

19/02/2014

 

Iran Phantom

ڕۆژنامەیەکی یۆنانی، بە پشتبەستن بە بەڵگەیەکی نهێنیی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، بڵاوی کردەوە کە بازرگانێکی ئیسراییلی ویستوویەتی لە ڕێگای یۆنانستانەوە کەلوپەلی سەربازی ڕەوانەی ئێران بکا.

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی نهێنیی "هۆوملاند سێکیوریتی ئینڤەستیگەیشن"، کە دامەزراوەیەکی هەواڵگریی ئەمریکییە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی یۆنان و ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ و ناوەڕاستی ٢٠١٣دا، دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە کە بازرگانێکی ئیسراییلی ویستوویەتی بۆ ئێرانی بنێرێ.

لەو بەڵگەنامە نهێنییەدا، کە نموونەیەکی دەست ڕۆژنامەی "دەیلی خاتیمەرینی"ی یۆنانی کەوتووە، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە کەلوپەلەکە پارچە و پێداویستیی فڕۆکەی شەڕکەری "F-4 فانتۆم" بووە کە فڕۆکەی سەرەکیی هێزە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

کەلوپەلەکە لە شارۆچکەیەک بەناوی "بینیامینیا گیڤات ئادا"، هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئیسرایلەوە بۆ کۆمپانیایەکی یۆنانی بە ناوی "تاسۆس کاڕڕاس" ڕەوانە کراوە کە بە گوێرەی کاربەدەستانی یۆنانی "کۆمپانیایەکی وەهمی" و ناوێکی بێ ناوونیشان بووە.

دادگەیەکی یۆنانی لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بڕیاری دەست بەسەردا گرتن و ناردنی ئەو کەلوپەلانە و ڕەوانە کردنیان بۆ کاربەدەستانی ئەمریکیی دابوو.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩و دوای دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئابڵۆقەی ئابووریی خستووەتە سەر ئەو وڵاتە، لە ساڵی ١٩٩٥دا ئابڵۆقەکانی بەرفراوانتر و هەموو چەشنە دان و ستاندنێکی دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا دەوڵەتی ئەهلییەکانی ئەو وڵاتە قەدەغە کرد. ئابڵۆقە ئابوورییەکان، بە پشتبەستن بە چەند بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیک بە هەموو کەرتەکانی بازرگانیی ئێران دەگرنەوە.

  ک.م

NNSROj

19/02/2014

 

weeklix18214-b

وێبسایتی ویکیلیکس لەلایەن چالاکوانی ئوستورالی جولیان سانگ ەوە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزرا بەمەبەستی ئاشکرا کردنی گەندەڵی و کردەوە ئابڕوبەرەکانی لایەنە جیاوازەکانی دەسەڵات لە تەواوی جیهاندا ئەمیش لە ڕێگەی ملیۆنەها بەڵگەنامەو ڕاپۆرتی نهێنی دزە پێکراو
 
وێبساتی ویکیلیکس ئاشکرای کرد ئێستا  خوێنەرانی وێبسایتەکەیان دەتوانن لەڕێگەی
بگەڕی تایبەت بە وێبسایتەکەیان لە تەواوی فایلە نهێنەییەکانی نێو داتا بەیسی تایبەت بە وێبسایتەکەیان بگەڕێت، ئەمەش بۆ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنی ئاسایی وێبسایتەکەیان

 بەکارهێنەری ئاسایی دەتوانێت لەڕێگەی نوسینی  ووشەیەک یان ڕستەیەک کە خۆی مەبەستێتی بە ئاسانی فایلەکان بدۆزێتەوە

 هەروەها ویکیلیکس چەند تایبەتمەندییەکی تریشی زیاد کردووە لەوانە دەرئەنجامی گەڕانەکانی پێشوو ئەمەش بۆ ئەوەی وا لە بەکارهێنی ئاسایی بکات بە ئاسانی و بە تەواوی بگات بەو فایلەی کە خۆی دەیەوێت
 هەروەها بەکارهێن دەتوانێت هەر فایلێک ، بەڵگەنامەیەک ، ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاو بکاتەوە
پێشکەشکردنی ئەم تایبەتمەندییەی ویکیلیکس بۆ ئەو ڕاپۆرتانەیە کە پەیوەستن بە چەند بابەتێکی دیاری کراوەوە وەک دزەکردنی ڕاپۆرتە سەربازییە نهێنییەکان سەبارەت بە جەنگی عێراق یان جەنگی ئەفغانستان و ڕەوشتی سوریا
 
 ئامادەکردنی :ئارام احمد

18/02/2014

 

ordogan18

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا داوایكرد گه‌نجانی توركیا نه‌بنه‌ كۆیله‌ی ئینته‌رنێت وپێشی وایه‌ به‌كار هێنانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌.

له‌كاتی دابه‌شكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكاری قوتابخانه‌كاندا، ئه‌ردۆغان وتی: حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ رێوشوێنی زیاتر ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێریی كردنی ئینته‌رنێت، هاوكات داواشیكرد، گه‌نجان و هاوڵاتیانی توركیا نه‌بنه‌ كۆیله‌ی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر.

له‌به‌رده‌م  خوێندكاران و مامۆستایانی ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌رۆدغان وتی: ئینته‌رنێت ده‌زگایه‌كی زۆر گرنگه‌ له‌ژیانی مرۆڤدا، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "گه‌ر ئینته‌رنێت به‌عه‌قڵه‌یه‌تێكی شه‌ڕه‌نگێزیه‌وه‌ به‌كار بهێنرێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا".

هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ چاودێریی زیاتری ئینته‌رنێت، بۆته‌ مایه‌ی ره‌خنه‌و گله‌یی فراوانی ناوه‌نده‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی توركیا.

18/02/2014

 

zmanidaik

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌دوو ساڵی‌ رابردوو یادی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ زمانی‌ دایك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرایه‌وه‌، به‌رپرسانی‌  ئه‌كادیمیای‌ كوردی‌ رایده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌م ساڵ ئه‌و یاده‌ ناكرێته‌وه‌ و  به‌رنامه‌ی بۆ دانه‌نراوه‌.


نه‌جات عه‌بدوڵا، سكرتێری‌ ئه‌كادیمیای‌ كوردی‌  به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوو ساڵی رابردوودا  له‌ رۆژی‌ جیهانی‌  زمانی‌ دایك كه‌ ده‌كاته‌ 21/2 رێوره‌سمی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و یادی‌ ئه‌و رۆژه‌ كرایه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن ئه‌كادیمیای‌ كوردی‌ ئه‌و یاده‌ ناكرێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌ك دانه‌ندراوه‌.

له‌ لایه‌نخۆیه‌وه‌ تارق جه‌مباز، شاره‌زا له‌بواری‌ یاسای‌ زمان  راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی‌ رێزگرتن له‌ زمانی‌ دایك و گرنگیدان به‌ زمانی‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ژماره‌یان شه‌ش هه‌زار زمانه‌، ماوه‌ی‌ 14ساڵه‌  رۆژی‌ جیهانی‌ زمانی‌ دایك كه‌ ده‌كاته‌ 21/2 له‌ لایه‌ن رێكخراوی‌ یونسكۆوه‌ له‌ هه‌موو جیهان ده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌رێمیش یه‌كه‌مجار  له‌ ساڵی‌ 2012 له‌ كوردستان ئه‌و یاده‌كرایه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌  رۆژی‌ جیهانی‌ زمانی‌ دایك د. نوری‌ تاڵه‌بانی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌كادیمیای‌ كوردی‌  پێیراگه‌یاندین: ئه‌و رۆژه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زمانی‌ جیهانی‌ دایك، كاتێك له‌ ساڵی‌ 1952 له‌ وڵاتی‌ پاكستان  ویستیان زمانه‌كه‌یان به‌سه‌ر هه‌موو وڵات بسه‌پێنن، به‌ڵام له‌و به‌شه‌ی‌ كه‌ ئێستا وڵاتیكی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ به‌ناوی‌ به‌نگلادش، دژی‌ ئه‌و بڕیاره‌ وه‌ستان و سه‌ربه‌خۆیی زمانی‌ خۆیان راگه‌یان كه‌ زمانی‌ (به‌نگۆلیه‌) ئه‌وكاته‌ خوێنێكی‌ زۆر رژا، ئه‌مه‌ش وایكرد رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ یونسكۆ، ساڵانه‌ یادی‌ ئه‌و رۆژه‌ وه‌ك زمانی‌ دایك بكاته‌وه‌، به‌و مانایه‌ی‌ هه‌موو گه‌لانی‌ جیهان مافی‌ خۆیانه‌ به‌ زمانی‌ دایك  قسه‌ بكه‌ن.

18/02/2014

 

d.barham 1722014 b

د. به‌رهه‌م و باڵیۆزی ئێران له‌ هه‌ولێر دۆخی ناوچه‌كه‌و دواین گۆڕانكارییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 17/2/2014 د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازی‌ كرد له‌ حه‌سه‌ن دانای‌ فه‌ڕ، باڵیۆزی‌ ئێران له‌ عیراق و شاندێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌ هه‌ولێر.


له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی عیراق ‌و كوردستان ‌و رووداو ‌و گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌بایه‌خه‌وه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران كراو ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان كرایه‌وه‌ بوَ خزمه‌تی‌ هه‌ردوو گه‌لی‌ دراوسێ‌.

هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ د . به‌رهه‌م ساڵح له‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازی‌ كرد له‌ وه‌فدێكی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانی به‌ سه‌روَكایه‌تی‌ ئه‌لیسته‌ر بورت.

له‌دیدارێكدا د . به‌رهه‌م باسێكی‌ كورتی‌ بارودوَخی‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ی‌ كرد بوَ وه‌فده‌كه‌.
 
لای خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی‌ میوان وێڕای‌ سوپاسكردنی‌ بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان ده‌ربری‌ كه‌ سه‌ردانی‌ كوردستانیان كردووه‌ تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنای‌ بارودوَخه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ بن.
 
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوو لا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  وه‌ڵاتی‌ به‌ریتانیا كرد.

18/02/2014

siiidare

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند، 16 كەس، كە بەسزای لەسێدارەدان حوكمدرابوون، لەبەركردنی قورئان ژیانی دووبارەی بۆیان بە دیاری هێنا.

رەزا سادقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان گوتی: "ئەو 16 كەسە، كە 5یان ژن و 11یان پیاو بوون، لە ماوەی زیندانیكردنیان، توانیان 5 بەش یان زۆرتر لە قورئانی پیرۆز لەبەر بكەن".

رەزا سادقی زیاتر گوتی: "هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی حوكمەكەیان هەمواركرایەوە و كرا بە زیندانی هەتاهەتایی، كە یەكێكیان حوكمەكەی كرا بە 15 ساڵ زیندانیكردن".

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان  سەبارەت بە چۆنێتی ئەو یاسایە گوتی: "بەپێی پەیڕەوی ئەوقاف، ئەو زیندانیانەی لە ماوەی زیندان تاوەكو جێبەجێكردنی حوكمەكەیان، هەوڵبدەن قورئان لەبەر بكەن و كارناسانی ئێمە دانی پێدابنێن، لە هەندێك سزای تووند وەك لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی رزگار دەبن".

كۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتانەیە، كە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدا تۆماردەكرێت و بە پێی ئاماری مافی مرۆڤ، لە دوای چین دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانیەوە.

17/02/2014

 

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند، 16 كەس، كە بەسزای لەسێدارەدان حوكمدرابوون، لەبەركردنی قورئان ژیانی دووبارەی بۆیان بە دیاری هێنا.

رەزا سادقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان گوتی: "ئەو 16 كەسە، كە 5یان ژن و 11یان پیاو بوون، لە ماوەی زیندانیكردنیان، توانیان 5 بەش یان زۆرتر لە قورئانی پیرۆز لەبەر بكەن".

رەزا سادقی زیاتر گوتی: "هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی حوكمەكەیان هەمواركرایەوە و كرا بە زیندانی هەتاهەتایی، كە یەكێكیان حوكمەكەی كرا بە 15 ساڵ زیندانیكردن".

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان  سەبارەت بە چۆنێتی ئەو یاسایە گوتی: "بەپێی پەیڕەوی ئەوقاف، ئەو زیندانیانەی لە ماوەی زیندان تاوەكو جێبەجێكردنی حوكمەكەیان، هەوڵبدەن قورئان لەبەر بكەن و كارناسانی ئێمە دانی پێدابنێن، لە هەندێك سزای تووند وەك لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی رزگار دەبن".

كۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتانەیە، كە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدا تۆماردەكرێت و بە پێی ئاماری مافی مرۆڤ، لە دوای چین دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانیەوە.

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند، 16 كەس، كە بەسزای لەسێدارەدان حوكمدرابوون، لەبەركردنی قورئان ژیانی دووبارەی بۆیان بە دیاری هێنا.

رەزا سادقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان گوتی: "ئەو 16 كەسە، كە 5یان ژن و 11یان پیاو بوون، لە ماوەی زیندانیكردنیان، توانیان 5 بەش یان زۆرتر لە قورئانی پیرۆز لەبەر بكەن".

رەزا سادقی زیاتر گوتی: "هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی حوكمەكەیان هەمواركرایەوە و كرا بە زیندانی هەتاهەتایی، كە یەكێكیان حوكمەكەی كرا بە 15 ساڵ زیندانیكردن".

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان  سەبارەت بە چۆنێتی ئەو یاسایە گوتی: "بەپێی پەیڕەوی ئەوقاف، ئەو زیندانیانەی لە ماوەی زیندان تاوەكو جێبەجێكردنی حوكمەكەیان، هەوڵبدەن قورئان لەبەر بكەن و كارناسانی ئێمە دانی پێدابنێن، لە هەندێك سزای تووند وەك لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی رزگار دەبن".

كۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتانەیە، كە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدا تۆماردەكرێت و بە پێی ئاماری مافی مرۆڤ، لە دوای چین دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانیەوە. - See more at: http://rudaw.net/sorani/middleeast/iran/15022014#sthash.Mcoht63Z.dpuf

 

 

taqinewe

سەنتەرێکی نێودەوڵەتی توێژینەوە لەبارەی تیرۆر و ململانێی چەکداری رایگەیاند، ژمارەی هێرشە خۆکوژییەکان لە عێراق لە دوو ساڵی رابردوو چوار هێندە بەرزبووەتەوە و عێراق لە ساڵی رابردوو سێ هێندەی سووریا هێرشی (تیرۆریستی) بەخۆیەوە بینیوە.

ماسیۆ هینمان، بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوە لەبارەی تیرۆر و ململانێی چەکداری رایگەیاند: "رێژەی هێرشی تیرۆریستی لە 2013 لە ئاستی هەموو جیهان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2009 لە 150% بەرزبووەتەوە و ژمارەی ئەو هێرشانە لە ئاستی جیهان لەهەمان ساڵ گەیشتە 18 هەزار و 524 هێرش".

هینمان گوتیشی "ژمارەی هێرشە خۆکوژییەکان لە عێراق لە دوو ساڵی رابردوو چوار هێندە بەرزبووەتەوە و عێراق لە ساڵی رابردوو سێ هێندەی سووریا هێرشی (تیرۆریستی) بەخۆیەوە بینیوە".

ئەمە لەکاتێکدایە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی)، پێشتر رایگەیاند، لە ساڵی 2013، عێراق بەهۆی تەقینەوە و کردەوەی چەکداری، 2 هەزار و 104 کوژراوی هەبووە.

17/02/2014

 

smokin1292013-bbb

وازهێنان لە جگەرە دەبێتە هۆی چالاک کردنی خانەکانی مێشک، هەروەها بە چارەسەرێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بێتاقەتی و دڵتەنگی ئەمەش بە پێی ئەو تۆژینەوەیە بوو کە لە گۆڤارێکی پزیشکی " بریتیش میدیکال جۆرناڵ" بڵاوکرایەوە.

تویژینەوە بەڕیتانییەکان پاش ئەنجامدانی 26 توێژینەوە، توانیان کاریگەری وازهێنان لە جگەرە بزانن لەسەر دلتەنگی و بێتاقەتی، گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە جگەرە زیان بە باری دەرونی کەسەکە دەگەینێت، وازهێنان لە جگەرە هۆکاری سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی دڵتەنگی و بێتاقەتی.

توێژینەوەکان هەوڵێکی زۆریان دا تا بتوانن باری دەرونی کەسەکە بزان پاش وازهێنان لە جگەرە و لە ئەنجامدا دەرکەوت کە ئەم کەسانە پاش وازهێنانیان لە جگەرە بە جۆرێکی دیکە سەیری ژیانیان کردوە و لە دڵتەنگی و قەلەقی و بێتاقەتی ڕزگاریان بوو

17/02/2014

madoro1722014bb

سه‌رۆكی فه‌نزوێلا فه‌رمان ده‌دات به‌ ده‌ركردنی سێ فه‌رمانبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌ی.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه‌، نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی فه‌نزوێلا ئه‌و سێ فه‌رمانبه‌ره‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای تۆمه‌تباركردووه‌ به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و خوێندكاره‌ ناڕازییانه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌خوێنن و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ له‌دژی ده‌سه‌ڵات راپه‌ڕیوون.

له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، نیكۆلاس مادۆرۆ رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ورده‌كاریی زیاتر له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئه‌و سێ دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مریكاییه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، بێئه‌وه‌ی ناوی هیچكام له‌و دیپلۆماتكاره‌ بهێنێت.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خوێندكارانی فه‌نزوێلا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی كردووه‌ و له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووشه‌وه‌، ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی چووه‌، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا سێ كه‌س كوژراون و 60ی دیكه‌ش برنیداربوون.

پێشتریش حكومه‌تی فه‌نزوێلا، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیریی ره‌وشی دیموكراسیی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات و له‌ كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردووش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ سێ دیپلۆماتكاری دیكه‌ی ئه‌مریكای ده‌ركرد.

17/02/2014

washington post

 

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، كورد و هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوچه‌یه‌كی پڕ بایه‌خ ده‌ناسێنێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌پێویستیشی ده‌زانێت ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما و كۆنگرێس به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان چاو به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا بخشێننه‌وه‌ بۆیه‌ پێشنیاز ده‌كات "ده‌رگاكان به‌رووی كورد دا بكه‌نه‌وه‌". 

واشنتۆن پۆست له‌ ژماره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌دا راپۆرتێكی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "له‌ كاتێكدا هێشتا له‌ عێراق و سوریا دا خوێنڕێژی و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌، بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی بپارێزێت".

له‌م روانگه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كێك له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای  دیاری كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ توركیا، سوریا و ئێران سنووری هاوبه‌شی هه‌یه‌.

زیاتر ئاماژه‌یداوه‌ كه‌ كوردستان، هه‌رێمێكی دیموكراسی و سێكۆلاره‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووی دۆستایه‌تی زیاتر رووه‌و رۆژئاوایه‌، هاوكات دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ عێراق و سوریا چالاكییان هه‌یه‌.

واشنتۆن پۆست نووسیویه‌تی: ئه‌م خاڵانه‌ و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ هه‌ن‌ بایه‌خی هاوپه‌یمانێتی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو كه‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی داوه‌تی واشنتۆن كرابوو كه‌ راسته‌وخۆ دیداری هه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك باراك ئۆباما، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری سه‌رۆك بارزانی له‌ دواخستنی ئه‌م دیداره‌ جێگه‌ی تێڕامانه‌.

پێیوایه‌ هۆكاره‌كه‌ی بارزانی بۆ نه‌چوونه‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاوه‌كوو ئێستا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لیستی ره‌ش ده‌ربهێنێت.

لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكا له‌ 2001ـه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی جۆرج بوش ده‌رچووه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی چه‌كداری دژ به‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان بوه‌ستنه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و هێزانه‌ خراونه‌ته‌ ریزبه‌ندی ئه‌و لیسته‌ ره‌شه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی گشتگیڕ گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن پۆست، ده‌وڵه‌تی ئۆباما كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و بڕیاره‌ی خستۆته‌ ئه‌ستۆی كۆنگرێس و پێیوایه‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ لیستی ڕه‌شدا له‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆنگرێس دایه‌، به‌ڵام به‌ڕای لۆبییه‌ كورده‌كانی له‌ واشنتۆندان، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌و لیسته‌ ره‌شه‌دا ته‌نیا پێویستی به‌یه‌ك ئاماژه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما هه‌یه‌، ئه‌وسا ئه‌ركی گۆڕانكاریی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كۆنگرێس.

هه‌روا ئاماژه‌یداوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ درێژه‌دان  به‌ بریاری لیستی ره‌ش، زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و ته‌نیا لایه‌نی خه‌تاباریش ئه‌مه‌ریكایه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی: سیناتۆر جۆن ما‌كین پێشتر هه‌وڵی لادانی ئابلۆقه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردی داوه‌و ئێستاش پلانی له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌ پشتیوانی ئیداره‌ی ئۆبۆما له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م كێشه‌ی نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان بدۆزێته‌وه‌.

به‌ڕای واشنتۆن پۆست، پێویسته‌ كۆنگرێس خێراتر كاره‌كانی رایی بكات و دووباره‌ چاو به‌ به‌رنامه‌كانی دابخشێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێكی تر بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا دیار بكاته‌وه‌.

pna
17/2/2014

 

jOONKEREI

جۆن کێری، وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا لە پرسی نەگەیشتن بەچارەسەر لە کێشەی سووریا و مانەوەی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات، روسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی، پاڵپشتی سووریا دەکات لە کوشتنی خەڵکەکەی.  

جۆن کێری، کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئەندەنوسیایە، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە جاکارتای پایتەختی ئەو وڵاتە وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە و بەشێوەیەکی تووند رەخنەی لە سیاسەتی رووسیا گرت سەبارەت نەگەیشتن بە ئەنجام لە دانوستاندنەکانی جنێڤ 2 و بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

کێری ئاماژەی بەوەشدا، بەشار ئەسەد لە سایەی رووسیا لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە و  گوتی: "رژێمی ئەسەد بەردەوامە لەسەر باراندنی بۆمبی بەرمیلی بەسەر خەڵکەکەی خۆیدا. بەخەمبارییەوە دەڵێم،، ئەسەد توانی ئەمە بەپشتگیری ئێران، حیزبوڵا و رووسیا بکات. رووسیا لەبری ئەوەی ببێت بەبەشێک لە چارەسەر، هاوکاریکردنی رژێمی ئەسەدی لە رێگەی دابینکردن چەک و تەقەمەنی هەڵبژاد".

17/02/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان