فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

rusya3314-bb

سەرۆكی كاتی ئۆكرانیا رایگەیاندووە، ژمارەی سەربازانی روسیا لە وڵاتەكەیان لە زیاد بوندایە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (رۆیتەرز) سەرۆكی كاتی ئۆكرانیا ئەلكساندر تۆرچینۆڤ رایگەیاندووە"ژمارەی سەربازانی هێزەكانی روسیا لە دورگەی كریمە بە شێوەیەكی بەردەوام لە زیاد بونیدایە".
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ روسیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە جۆن كیری‌ وەزیری‌ دەرەوەی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا هەوڵی‌ نەداوە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی‌ تێكچووی‌ ئۆكرانیا دوای‌ ئەوەی‌ توندڕەوەكان بە هێز دەسەڵاتیان گرتەدەست، بكات.
وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ روسیا ئاماژەی‌ بەوەدا كە وەزیری‌ دەرەوەی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا دەستەواژەكانی‌ رۆژانی‌ "جەنگی‌ سارد" بەكاردەهێنێت و داوای‌ "سزادان"ی‌ روسیا دەكات لەبری‌ بەرپرسانی‌ كودەتای‌ ئۆكرانیا.
لە بەیاننامەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە "ویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتە هاوپەیمانەكانی‌ تاوانی‌ چەكدارانی‌ گۆڕەپانەكانی‌ كیڤی‌ پایتەختی‌ ئۆكرانیا دژی‌ ركابەرە سیاسییەكان و دانیشتوانەكەی‌ و خولیا دوژمانكارانەكانیان دژی‌ روسیا و سوكایەتیكردن بە پاڵەوانانی‌ جەنگی‌ نیشمانی‌ مەزنیان پشتگوێخستووە".
04/03/2014

ocalan111-bb24-1012
كاندیدی شارەوانییەكانی ئیستانبولی هەدەپە سیری سورەیا ئۆندەر پێشبینی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی  بۆ هەڵبژاردنە شاره وانییەكانی توركیا خستەڕوو.
ڕۆژنامەی ڕادیكاڵی توركی بلاویكردەوە سیری سورەیا ئۆندەری كاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنە شارەوانییەكانی 30-ی ئازاری 2014 ئەگەر هەدەپە و بەدەپە لە 11% دەنگەكان بەدەست بهێنن ئەوا لە هاوكێشەی سیاسی توركیادا دەتوانن شوێنی خۆیان بگرن .
ئۆندەر ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە ئۆجەلان پێی وتوون ئەگەر ئێوە 11%ی دەنگەكان بەدەست بهێنن ئەوا پشتگوێناخرێن و هەنگاوێكی باشە بۆ قۆناغەكانی تری پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری.
ئێستاش ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە محمد ئۆجەلانی برای عەبدوڵا ئۆجەلان دوای ئەوەی سەردانی ئیمرالی كرد دواتر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە لە ڕوونكردەوەكەدا محمد ئۆجەلان ئەوەی ڕاگەیاند كە عەبدوڵا ئۆجەلان وتویەتی "قۆناغی یەكەمی چارەسەری تەواوبووە، تائێستاش قۆناغی دووەم دەستیپێەنەكردووە ، قۆناغی دووەم واتە ئامادەكردنی یاداشتننامەیەك".
هەروەها ئۆجەلان بە محمد ئۆجەلانی ڕاگەیاندووە پێویستە بە ڕۆحێكی ئامادەوە بۆ هەڵبژاردنەكان هەوڵبدەن.
04/03/2014

 

amar132014bb

له‌ راپۆرتێكیدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماری كوژراوو بریندارانی مانگی رابردووی عیراق به‌هۆی به‌رده‌وامی كرده‌ توندوتیژییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 703 كه‌س كوژراون و هه‌زار و 381 كه‌سيش بریندار بوون.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی كوژراوانی مانگی رابردوو نزیكه‌ له‌ژماره‌ی كوژراوانی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ كه‌ ( 733) كوژراو تۆمار كرابوو.  

له‌راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه‌، مانگی رابردوو 564 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و 139 كه‌س له‌هێزه‌كانی ئاسایش كوژراون، هه‌روه‌ك به‌هۆی كرده‌ توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ هه‌زار و 381 كه‌سيش بریندار بوون. 

راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی كوژراوو بریندارانی شه‌ڕی ئه‌نباری تێدا تۆمار نه‌كراوه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌دا، شاری به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی كوژراوو برینداری تێدا تۆمار كراوه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا كه‌  239 كه‌س كوژراون، دوای ئه‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دێت كه‌ ژماره‌ی كوژراوان تیایدا گه‌یشتۆته ‌121 كه‌س، هه‌روه‌ك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتۆته‌ 94 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: بی بی سی

03/03/2014

parlaman turkyaaa2-3-bb
له‌ دواین دانیشتنیدا په‌رله‌مانی تورکیا چواره‌م پاکێجی دیموکراسیزیۆنی په‌سه‌ندکرد به‌پێی پرۆژه‌که‌ ده‌توانرێت له‌مه‌ودا قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به‌زمانی کوردی بکرێته‌وه‌.
سایتی حورییه‌تی تورکی بڵاویکرده‌وه‌ له‌ دواین دانیشتنیدا  له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تورکیاوه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ک په‌سه‌ند کراوه‌ ، له‌ پرۆژه‌که‌دا چاکسازی له‌ چه‌ندین یاسادا کراوه‌ به‌مه‌به‌ستی فراوانکردنی ئازادییه‌کان و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان که‌ به‌ پاکێجی دیموکراسیزیۆن ناسراوه‌  .
- به‌پێی پرۆژه‌که‌ پێکهاته‌کانی تورکیا قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان بکه‌نه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کانه‌وه‌ ڕێگه‌یان پیده‌درێت .
- به‌پێی پرۆژه‌ یاساکه‌ ، له هه‌ڵبژاردنه‌ شاره‌وانییه‌کان و گشتییه‌کانی تورکیادا ده‌توانرێت جگه‌ له‌ زمانی تورکی به‌ زمانی کوردی و زمانه‌کانی تر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن .
- به‌پێی پرۆژه‌که‌ پارته‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ر شێوازی سه‌رۆکایه‌تی پارته‌کانیاندا دێت ،به‌وه‌ی پارته‌کان ده‌بێت له‌مه‌ودوا له‌ جیاتی سه‌رۆکێک ده‌بێت دوو سه‌رۆک (هاوسه‌رۆک ).
- به‌پێی پرۆژه‌که‌ حکومه‌ت هاوکاری دارایی بۆ پارته‌ به‌شداربووه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ %7-ه‌وه‌ که‌مده‌کاته‌وه‌ بۆ %3.
- له‌ خاڵێکی تری پاکێجه‌که‌دا ده‌بێت له‌کاتی خۆپیشانداندا بۆچوونی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی و پارێزگار و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کان وه‌ربگیرێت ، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌و شوێنانه‌دا خۆپیشاندان بکرێت که‌ پێشتر له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی قایمقامییه‌ت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و رێگه‌ی پێدراوه‌.
- خۆپیشاندانه‌کان ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی کراوه‌دا ئه‌نجامدرا ئه‌وا ده‌بێت پێش خۆرئاوابوون کۆتایپێبهێنرێت، ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی داخراودا بوو ئه‌وا ده‌بێت تا کاتژمێر 12-ی شه‌و به‌رده‌وام بێت .
- هه‌موو گوفتارێک و کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژ و که‌ ئاراسته‌ی که‌سی به‌رامبه‌ر بکرێت  له‌وانه‌   ره‌گه‌زپه‌رستی، نه‌ته‌وه‌په‌رستی، بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی، ئاینی و مه‌زهه‌بی، ڕه‌نگ ، سزاکه‌ی له‌ نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵ ده‌بێت .
پاکێجی دیموکراسیزیۆن له‌ 30-ی ئه‌یلولی 2013 له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاوه‌ ڕاگه‌یاندرا ئه‌مه‌ش وه‌کو چاکسازییه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی پارکی گێزی و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر سیسته‌می حکومڕانی ئه‌ردۆغان هه‌یانبوو.
03/03/2014

 

mafi-mrov2314-b

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كردنی راپۆرتی‌ ره‌وشی مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌  عیراق و هه‌رێمی‌ كردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2ی‌ ئازاری‌ 2014) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ نێوان كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ عیراقی‌ و ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه‌ زیا په‌ترۆس، سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێم و عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراق تیشكیان خسته‌سه‌ر قۆناغه‌كانی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و راپۆرته‌.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێم وتی‌: "ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراق له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ عیراق و ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی مافی‌ مرۆڤ كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی‌ راپۆرتی‌ ره‌وشی مافی‌ مرۆڤ له‌ عیراق  به‌هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌، بۆیه‌ راپۆرتێكی‌ هاوبه‌شه‌و له‌ به‌غدا وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌ینووسێته‌وه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ هه‌مانه‌ ده‌چێته‌ ناو ئه‌و راپۆرته‌وه‌و دواتربۆ ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێف به‌رزده‌كرێته‌وه‌".

زیا په‌ترۆس وتیشی: "حكومه‌تی‌ عیراقی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ چوارساڵ جارێك راپۆرتی‌ ره‌وشی مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ خۆی بنێرێت و له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤیش گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی مافی‌ مرۆڤ و كۆمیسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراقی‌ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موویان كارده‌كه‌ن و هه‌موو زانیارییه‌كان وه‌ك راپۆرتێك ده‌نووسرێت و به‌رزده‌كرێنه‌وه‌".

له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ د. عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا، بریكاری‌  وه‌زیری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراقی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد: دوای‌ ساڵی‌ 2010 كه‌ یه‌كه‌م راپۆرتی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراقی‌ بۆ جنێف به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م راپۆرته‌ كه‌ ده‌نووسرێت، به‌ڵام ئه‌م راپۆرته‌ نیشتیمانی‌ ده‌بێت، چونكه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عیراق به‌یه‌كه‌وه‌ یه‌ك راپۆراێك ده‌نووسن.

وتیشی‌: "ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌شداریمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ گشتگیرتر بێت و شێوه‌ی نیشتیمانی‌ خۆی وه‌ربگرێت".

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌بۆكردنه‌ راپۆرتی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراق له‌ساڵی‌ 2010دا له‌ جنێف پێشكه‌ش كراو زیاتر له‌ 200 راسپارده‌یان ئاراسته‌ی‌ عیراقكرد،  له‌نێویشیاندا هه‌ڵگرتنی‌ سزای‌ له‌ سێداره‌دان و رێگری‌ له‌به‌رده‌م توندوتیژی‌ خێزانی‌ و ژنان و كارپێنه‌كردنی‌ منداڵان، كه‌ ده‌بوایه‌ تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م راپۆرته‌ی‌ ئه‌مساڵ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و راسپاردانه‌ وه‌ك پێویست  جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

03/03/2014

 

3 Beshkchi

كۆمەڵناسی ناسراوی تورك ئیسماعیل بێشكچی لە هەڤپەیڤینێكی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت كورد دەبێ داوای ئەوە بكات كە تاوەكو ئێستا نەیبووە، مەبەستی بێشكچی سەربەخۆییە كە وەك ئەو دەڵێت كورد گەورەترین میللەتی سەر رووی زەوین تاوەكو ئێستا دەوڵەتیان نییە.

رۆژی 17ی شوبات رۆژنامەی "Die Presse"ی نەمسایی هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ ئیسماعیل بێشكچی، كۆمەڵناسی ناوداری تورك بڵاوكردەوە. بێشكچی لەو هەڤپەیڤینەدا ئاماژە بە دەسەڵاتی باشووری كوردستان دەدات و دەڵێت، دەكرێ ببێتە نموونە بۆ باكووری كوردستانیش. ئەو گوتی "چارەسەری كێشەی كورد لە باكووری كوردستان لە سیستمێكی فیدراڵیدایە. دەوڵەتیش مافێكی رەوای كوردە."

ئیسماعیل بێشكچی، زانستكار و كۆمەڵناسی نێوداری تورك بەهۆی دەربڕینی بۆچوونی لەمجۆرە لەبارەی كێشەی كورد و پشتیوانیكردنی لە سەربەخۆیی كوردستان، ماوەی 17 ساڵی تەمەنی لە زیندانەكانی توركیادا بەسەربردووە.

بێشكچی لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە "ئایا كورد لەسەر رێگەی پێشڤەچوونە؟"، دەڵێ "كوردستانی گەورە لە ساڵی 1920 دابەشكرا. وەكو هەیكەلی مرۆڤێك پارچە پارچە كرا. هەڵبەت نزیكەی 40 دەوڵەتی دونیا هەن كە ژمارەی دانیشتووانیان لە یەك ملیۆن كەمترە. ئەوە لە كاتێكدایە كە ژمارەی كورد نزیكەی 40 ملیۆنە و هێشتا دەوڵەتیان نییە".

بێشكچی درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت "لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دیارە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر هەڵوێستی ئەنتی- كورددا نەهاتووە. دەوڵەتە زلهێزەكانی ناوچەكە نێوانی لایەنە كوردییەكانیان تێكداوە، كوردیان دابەشكردووە و بۆ مەبەستی خراپ بەكاریاندەهێنن. ئامانجی ئێران، توركیا، سووریا و عێراقی سەردەمی سەدام نەسەلماندنی مافی كورد بووە. نوێنەرانی كورد دەبێ ئەمەیان لەبیربێت بۆ بەهێزكردنی یەكێتی نێوخۆییان."

بێشكچی هەروەها دەڵێت "ئەگەر بەشێكی كوردستان رێككەوتنێك لەگەڵ دەوڵەتێك بكات، دەبێ كاربەدەستانی كورد ئاگایان لەوە هەبێت كە ئەو رێككەوتنە زیانی بۆ بەشەكانی دیكە نەبێت، یانیش كەمترین زیانی هەبێت. كورد دەبێ هەوڵی گۆڕینی دۆخی خۆیان بدەن، داوای قەوارەیەكی وەكو ئەوەی باشووری كوردستان بكەن كە حكومەتێكی ئۆتۆنۆمی هەیە. هەروەها وەكو رۆژئاوای كوردستان كە ئەویش لەسەر رێچكەی باشوور دەڕوات. من لە توركیا داوای فیدراسیۆنێك دەكەم بۆ كوردستانێكی فیدراڵ. كوردستان وڵاتێكی زۆر گەورەیە، بۆچی ئەمڕۆ دەوڵەتیان نەبێت."

بێشكچی لە وەڵامی ئەوەی كە "توركیا هەرگیز قبووڵ ناكات خاكەكەی دابەش بكرێت، ئایا لەسەر ئەرزی واقیع ئەوە چۆن دێتەدی؟" دەڵێت "كورد دەبێ داوای ئەوە بكات كە تاوەكو ئێستا نەیبووە".

بێشكچی پێشتر لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) گوتبووی "سەدەی 21 سەدەی كوردە". بێشكچی پێیوایە زۆر گرنگە كورد یەكێتی نێوخۆییان بەهێز بكەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئەو پرسیارە بورووژێنن كە: "بۆچی لوكسمبۆرگ، بە ژمارەی دانیشتووانی كەمتر لە یەك ملیۆن كەسەوە خاوەنی دەوڵەتە، بەڵام 40 ملیۆن كورد ناتوانن ببنە خاوەنی دەوڵەت؟"

د. ئیسماعیل بێشكچی، لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی كورد؟ دەڵێ "بەڵێ، من وای دەبینم كە ئەم سەدەیە سەدەی كوردە"، بەڵام لە هەمانكاتیشدا دەڵێ ئێستا چانسی دروستكردنی دەوڵەتی كوردی نییە و ئەو دەرفەتە لە سەدەی رابردوودا لەدەست كورد چوو.

02/03/2014

 

demirtas132014bb

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی ( به‌ده‌په‌) ڕایگه‌یاند كه‌‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیادا به‌ بێ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش ده‌توانرێت به‌رده‌وامی پێبدرێت، ده‌شڵێت: ئه‌ردۆغان ناتوانێت له‌مه‌ودوا وڵات به‌ڕێوه‌ ببات.

سایتی حورییه‌ت ده‌یلی نیوز بڵاویکرده‌وه،‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی  پارتی ئاشتی و دیموکراتی (به‌ده‌په‌) له‌ په‌رله‌مانی تورکیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارته‌که‌ وتی: ئێمه‌ له‌ کۆششدا ده‌بین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا و گوێناده‌ین به‌وه‌ی چ پارتێک حکومه‌ت ده‌گرێته‌ ده‌ست .

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌میرتاش وتیشی: به‌رپرسانی ئاکه‌په‌ پێمان ئه‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بکه‌ن و داوامان لێئه‌که‌ن که‌ گه‌نده‌ڵییه‌کانیان له‌بیربکه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یڵێین ئه‌وه‌یه‌ که‌ پرۆسه‌ی ئاشتی گرنگه‌ به‌ڵام پرۆسه‌ی ئاشتی به‌ ڕێگریکردن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلپێدان نایه‌ته‌دی.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌، ئه‌ردۆغان " ئیتر توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه‌‌ وڵات به‌ڕێوه‌ببات".

له‌ کۆتایشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه‌، " عه‌بدولا ئۆجه‌لان، سه‌رۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزدا په‌یامێک بڵاو ده‌کاته‌وه"‌.

بڕیاره‌ كۆتای ئه‌م مانگه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له‌توركیا به‌ڕێوه‌ بچێت و چاودێرانی سیاسی وای لێكده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ پارته‌ كوردییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست دێنن كار له‌سه‌ر گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی توركیا ده‌كات.

02/03/2014

 

ukrain-010314

تادێت بارودۆخی‌ وڵاتی‌ ئۆكرانیا ئاڵۆز ده‌بێت به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ روسیا ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر داوایه‌كی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ربڕی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان بنێرنه‌ ناو ئۆكرانیاوه‌، سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ئه‌و وڵاته‌ش داوایكرد هێزه‌كانیان بخرێنه‌ حاڵه‌تی‌ جه‌نگه‌وه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر هێرشێكی‌ روسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتیحادی‌ روسیا ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر داوایه‌كی‌ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ داوایكردبوو رێ به‌ به‌كارهێنانی‌ هێزی‌ روسیا له‌ ناو ئۆكرانیا بدات.

 پوتن داوایكردبوو كه‌ "سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ نائاسایی ئۆكرانیا كه‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر گیانی‌ هاوڵاتیه‌ روسییه‌كان دروست بووه‌، داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فه‌رمانڕه‌وایانی‌ ناوچه‌ روسییه‌كان ده‌كه‌م رێبدرێت هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ روسیا له‌ خاكی‌ ئۆكرانیا به‌كاربهێنرێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ له‌و وڵاته‌دا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌".

هه‌ر ئه‌مڕۆ فیتالی‌ كلیچكۆ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌ دیاره‌كانی‌ ئۆكرانیا داوای‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد "نه‌فیری‌ گشتی‌" رابگه‌یه‌نێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر "دوژمنكارییه‌كی‌ روسیا" دژی‌ ئۆكرانیا.

كلیچكۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی‌: "له‌سه‌ر په‌رله‌مان پێویسته‌ داوا له‌ فه‌رمانده‌ی‌ سوپا بكات، هێزه‌كان بخاته‌ حاڵه‌تی‌ جه‌نگه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ دوژمنكارانه‌ی‌ روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستی‌ پێكرد"، هاوكات داوای‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد.

هاوكات ئاژانسی‌ ئیتار-تاس-ی‌ روسی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بڕیاری‌ داوه‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئۆكرانیا سازبكات و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش داخراو ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان

02/03/2014

 

ardoxan-010314

میدیاكانی توركیا تۆمارێكی تری ده‌نگی بیلالی كوڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیایان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ناوبراو باس له‌وه‌ ده‌كات به‌نیازی كڕینی چه‌ند دوورگه‌یه‌كه‌ به‌ بڕی 35 ملیۆن دۆلار.

ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركی بڵاویكرده‌وه‌ له‌ تۆمارێكی ده‌نگی نوێدا كه‌ گومانده‌كرێت هی بیلالی كوڕی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بێت، ناوبراو ده‌یه‌وێت چه‌ند دوورگه‌یه‌كی ده‌ریای ئیجه‌ له‌نێوان ناوچه‌كانی گۆكچێده‌ و بۆزجاده‌ بكڕێت كه‌ ژماره‌ی دوورگه‌كان چوار دوورگه‌ ده‌بێت.

به‌پێی تۆماره‌ ده‌نگییه‌، بیلال به‌ كه‌سێك كه‌ به‌پێی ڤیدیۆكه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ناوی ئه‌حمه‌د موراد یه‌لكه‌نجیله‌ره‌ هاوپۆلی زانكۆی بووه‌، ده‌ڵێت "هه‌واڵی‌ نرخی ئه‌و دوورگانه‌ی بۆ بپرسێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا به‌ كۆمپانیایه‌كی قه‌ته‌ری بفرۆشێته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌نیازه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌ند وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ ڕێگه‌ی وزه‌ی باوه‌ دابمه‌زرێنێت".

به‌ پێی تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان نرخی دوورگه‌كان 35 ملیۆن دۆلاره‌.

له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌ردۆغان سه‌رجه‌م تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی به‌ مۆنتاژكراو وه‌سفكردبوو،به‌ هه‌وڵێك به‌ دوورخستنه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات له‌ قه‌ڵه‌می‌ دابوو.

پێشتریش ڕۆژنامه‌ی ڕادیكاڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ جاشوا مارپێت شاره‌زای ده‌نگی ئه‌مریكی به‌ گۆڤاری مایامی هێراڵیدی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ "تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وه‌یان پێوه‌دیار نییه‌ كه‌ ده‌ستكاری كرابن یاخود مۆنتاژ بێت، ئه‌گه‌ر مۆنتاژیش بێت ئه‌وه‌ی به‌هۆی كارێكی زۆر ورده‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌گونجێت من تێبینیم نه‌كردبێت"، ده‌شلێت له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ڕاپۆرتێكی فراوان ئاماده‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌لێت ئامێری ده‌نگ تۆماركردنه‌كه‌ له‌ ئامێری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بیلالی كوڕی ئه‌ردۆغاندا جێگیر كراوه‌ بۆیه‌ ده‌نگی ئه‌و له‌ تۆماره‌كه‌دا ڕوونتردێته‌ به‌رگوێ، هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌و شاره‌زا ئه‌مریكییه‌ دروستبوونی تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی سه‌لماندبوو.

02/03/2014

 

anfal132014bb

ڕێكخراوی سپی بۆ ناوچه‌ كیمیابارانكراوه‌كانی كوردستان، حه‌وت راسپارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شایسته‌ یاده‌كانی كیمیاباران‌و ئه‌نفال له‌مساڵدا بكرێته‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننه‌مه‌یه‌كی رێكخراوی سپی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، داوا كراوه‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان یاده‌كانی كیمیاباران‌و ئه‌نفال له‌مساڵدا شایسته‌تر بكه‌نه‌وه‌ به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو.

ئه‌و  حه‌وت خاڵه‌ی  رێكخراوه‌كه‌  وه‌ك راسپارده‌  ده‌یخاته‌ به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم  بریتین له‌:

یه‌كه‌م، ئه‌و لیژنانه‌ی كه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی یاده‌كان داده‌نرێن پێكبێن له‌ خه‌ڵكی پسپۆڕ و  وكه‌سوكاری شه‌هیدان و ڕێكخراوه‌كان و به‌دوربن له‌ كاریگه‌ری حیزبایه‌تی و بیری ناوچه‌گه‌ری .

دووه‌م ، دیارییكردنی ڕۆژێكی تایبه‌ت به‌ تاوانی جینوساید له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ئه‌م یاده‌ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمدا بكرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ قوتابخانه‌كاندا ئه‌و ڕۆژه‌ ته‌رخان بكرێت بۆ ناساندنێكی زانستیانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ و ڕۆشنبیركردنی نه‌وه‌ی نوێ له‌و مێژوه‌ .

سێیه‌م ، ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ توێژه‌ران و فیلمسازان و نوسه‌ران بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران و وه‌رگێران و تایتڵ كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ زمانه‌ جیهانیه‌كان به‌تایبه‌ت زمانی "عه‌ره‌بی و ئینگلیزی " بۆ ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانانه‌ .

چواره‌م، ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ گرنگیدان به‌ تاوانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال له‌ تۆره‌كانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و تۆڕانه‌ی كه‌ له‌ ئاستێكی فراواندا ناسراون .

پێنجه‌م، دروستكردنی ژێرخان بۆ یاده‌كان و دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانیی بۆكۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و دۆكیومێنته‌كان و شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران، به‌ ستانداردی جیهانی، هاوشێوه‌ی مۆزه‌خانه‌ی "یادڤاشیم " بۆ هۆلۆكۆست .

شه‌شه‌م ، دروستكردنی فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ به‌سترابێت بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا‌و سه‌رچاوه‌ی ماددی‌و مرۆیی بخرێته‌ به‌رده‌ست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ .
 
حه‌وته‌م ، ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و مادی بۆ گرنگیدان به‌و ناوچانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئه‌نفال و كیمیاباران بونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ یاده‌كاندا ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان سه‌لمێنه‌ری خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ بێت نه‌ك ته‌نها له‌ یاده‌كاندا به‌رپرسان سه‌ردانێكی به‌په‌له‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ن و دواتر ئاماده‌ نه‌بن گرنگی به‌و ناوچانه‌ بده‌ن.

02/03/2014

nojifi

 

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای ئەنبار، پەنا بۆ ئێران دەبات.

ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی رەوشی پارێزگای ئەنبار-یان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)ی ئێرانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئوسامە نوجێفی داوای هاوکاری لە ئێران کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگای ئەنبار.

لە بەرامبەردا لاریجانی ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ  هەر هاوکارییەک. هاوکات راشیگەیاندوە دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی عێراقییە چارەسەری کێشەکان ناکات و بەڵکو تەنیا بە دیالۆگ و هاوکاریکردن ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێ.

01/03/2014

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای ئەنبار، پەنا بۆ ئێران دەبات.

ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی رەوشی پارێزگای ئەنبار-یان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)ی ئێرانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئوسامە نوجێفی داوای هاوکاری لە ئێران کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگای ئەنبار.

لە بەرامبەردا لاریجانی ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ  هەر هاوکارییەک. هاوکات راشیگەیاندوە دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی عێراقییە چارەسەری کێشەکان ناکات و بەڵکو تەنیا بە دیالۆگ و هاوکاریکردن ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێ.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای ئەنبار، پەنا بۆ ئێران دەبات.

ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی رەوشی پارێزگای ئەنبار-یان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)ی ئێرانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئوسامە نوجێفی داوای هاوکاری لە ئێران کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگای ئەنبار.

لە بەرامبەردا لاریجانی ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ  هەر هاوکارییەک. هاوکات راشیگەیاندوە دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی عێراقییە چارەسەری کێشەکان ناکات و بەڵکو تەنیا بە دیالۆگ و هاوکاریکردن ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێ.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای ئەنبار، پەنا بۆ ئێران دەبات.

ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی رەوشی پارێزگای ئەنبار-یان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)ی ئێرانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئوسامە نوجێفی داوای هاوکاری لە ئێران کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگای ئەنبار.

لە بەرامبەردا لاریجانی ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ  هەر هاوکارییەک. هاوکات راشیگەیاندوە دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی عێراقییە چارەسەری کێشەکان ناکات و بەڵکو تەنیا بە دیالۆگ و هاوکاریکردن ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێ. - See more at: http://rudaw.net/sorani/middleeast/010120141#sthash.bLUZOXOm.dpuf

 

Europeen 2822014bb

پەرلەمانی ئەوروپا پێی وایە كێشەكانی بەردەم هەرێم و بەغدا بەدانوستان و وتوێژ چارەسەر دەبن و داواشیكرد، هەرچی زووە هەردوولا لەوپێناوەدا هەنگاوی زیاتر بنێن.

 لەو پرۆژە بڕیارەی رۆژی ( 26 و 27) ئەم مانگە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادەیكرد، لەبارەی رەوشی ناهەمواری عیراق، ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تیشكی خراوەتەسەر و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو كە پێویستە كێشەكان بەدانوستان و وتوێژ چارەسەر بكرێن.

لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی ئەڵمانیا، ژمارەیەك لەئەندام پەرلەمانانی ئەوروپا پەنجەی تۆمەتیان بۆ حكومەتی عیراق درێژكرد، بەوپێیەی بەغدا نەیتوانیوە كۆتایی بەبارگرژییەكان بێنێت، هەروەك هەنگاوی نەناوە بەئاراستەی بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانییدا.

بەوتەی چەند ئەندام پەرلەمانێكی ئەوروپا، هەرێمی كوردستان مافی دەستوری خۆیەتی پارێزگاریی لەبەرژەوەندییەكانی بكات و ئەو دەستكەوتانە بپارێزێت كەبەدەستی هێناون، هەروەك ئاماژەیان بەوەشدا كە هەرێمی كوردستان رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە بۆ داڵدەدانی سەدان هەزار كەس لەئاوارەو لێقەوماوانی خەڵكی سوریا و پارێزگای ئەنبار.

چارلس تنۆك، ئەندامێكی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند،" ئەو گەشە سەندنەی هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، مافی ئەوە دەدات بەهەرێم كە بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت و داوای ئەو مافانەی بكات كە دەستور بۆی دەستەبەر كردوون"، وتیشی: گرنگە ئەو مافانە لەسایەی سیستمی فیدراڵی یا كۆنفیدراڵی بێنە ئاراوە یا هەرێم دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی رابگەیەنێت.

پەرلەمانی ئەوروپا لەپرۆژە بڕیارەكەیدا وێڕای تیشك خستنە سەر مەسەلەی ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، رەوشی نالەباری پارێزگای ئەنباریشی خستەڕوو، داواشیكرد حكومەتی بەغدا گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت و خۆی بەدوور بگرێت لەبەركارهێنانی توندوتیژی و هێزی زۆر دەرهەق بە نەتەوە تایەفە و لایەنەكانی دیكە.

سەرچاوە: سایتی حكومەتی هەرێم 

01/03/2014

 

arbila2722014-b

بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌بات به‌ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری شه‌ڕی ئه‌ربیلا گۆگامیلا، كه‌ 331 پێش زاین روویداوه‌، ئه‌مڕۆ له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ۆركشۆپێك ئه‌نجامدرا.

د. عه‌بدوڵا خورشید، سه‌رۆكی‌ سه‌ندیكای‌ شوێنه‌وارناسانی‌ كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌ هاوبه‌شی‌ به‌شی‌ شوێنه‌واری كۆلیژی‌ ئه‌ده‌بیات زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین و  زانكۆی‌ قوبرسی‌ یۆنانی‌ و قوتابیانی‌ زانكۆ و شاره‌زایانی‌ به‌شی‌ شوێنه‌وار ۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.

وتیشی:"نوێنه‌ری زانكۆی‌ قوبرسی‌ یۆنانی‌ پێكهاتبوون له‌ دوو پسپۆر به‌ ناوی‌ سیۆدۆر مارڤكۆیان مامۆستا له‌ زانكۆی‌ قوبرس له‌ رووی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ مێژووی‌ كۆن و شوێنه‌وار ئه‌وه‌ی‌ تر به‌ناوی‌ ئه‌ندریاس پارپاس نوسه‌ر و مێژوونووس، له‌ بواری‌ شوێنه‌وار كه‌ تایبه‌تمه‌ندن به‌ دیراسه‌كردنی‌ مێژو و شوێنه‌واری‌ ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌".

ناوبراو راشیگه‌یاند: "له‌ 231 پێش زانینی‌، سوپای‌ ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌ و داریوش شێخ میمی، له‌ نزیك شاری‌ هه‌ولێر رووبه‌رووی‌ یه‌كتری‌ بوونه‌وه‌ سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئه‌خمینییه‌كان واته‌ فارسه‌كان".

ئه‌م شه‌ڕه‌ گرنگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌ مێژووی‌ شاری‌ هه‌ولێر و میلله‌تی‌ كورد، چونكه‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ سه‌رده‌می‌ سۆمه‌رییه‌كان پێیان ده‌وترا ئۆربیلۆ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می‌ ئاشوورییه‌كان پێیان ده‌وت ئه‌ربیلا یان عشار ئه‌ربیلا، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می‌ یۆنان و رۆمان پێیان ده‌وت ئه‌ربیلا گۆگامیلا، چونكه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ی‌ له‌ نێوان ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌ و داریۆش شێخ میمی‌ به‌ناوی‌ ئه‌ربیلا تۆمار كرا.

به‌ڵام تا ئێستا مێژوو نووسان و شوێنه‌وار ناسان شوێنی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌یان دیاری‌ نه‌كردووه‌، له‌گه‌ڵ زۆر له‌ ئه‌مریكییه‌كان و یۆنانییه‌كان و پسپۆڕه‌كان و مێژوو نووسه‌ عه‌ره‌به‌كان زۆر له‌و بواره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ تا ئێستا نه‌زانراوه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ له‌ كوێ بووه‌.



د. زێدان سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ شه‌ێنه‌وار له‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین وتی‌: "ئامانجی‌ ئه‌م ۆركشۆپه‌ دۆزینه‌وه‌ یان ده‌ست نیشانكردنی‌ ئه‌و شوێنه‌ بوو كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ تێدا روویدا، كه‌ نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ پێشكه‌ش كرا.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: "ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین شه‌ڕه‌كان له‌ جیهاندا كه‌ 10 شه‌ڕ له‌ جیهان به‌ناوبانگترین شه‌ڕن، ئه‌م شه‌ره‌ش یه‌كێكه‌ له‌و 10 شه‌ڕه‌ی‌ جیهان، شوێنی‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌و ۆركشۆپه‌دا ده‌ست نیشان كرا كه‌ له‌ نێوان چیایی مه‌قلوب و به‌ره‌و به‌رده‌ره‌ش له‌ناوچه‌ی‌ ته‌ل گۆمه‌ل له‌و شوێنه‌شه‌ره‌كه‌ روویداوه‌".

شوێنی‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ داهاتوودا ده‌توانرێت بكرێته‌ شوێنێكی‌ گه‌شتیاری‌ و مێژوویی‌ كه‌ گرنگی‌ زۆری‌ ده‌بێت بۆ ناوبانگی‌ كوردستان ئابووری‌ وڵات.

28/02/2014

 

alam iraq kurdistan

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مه‌ترسی ده‌كات به‌رده‌وامی كێشه‌كانی به‌رده‌م دۆسیه‌ی نه‌وت، سه‌ربكێشێت بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی عیراق.
 
فورات شه‌رع، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی نوێنه‌رانی عیراق له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند،"  پێشتریش وریایماندا و به‌رده‌وامین له‌وه‌ی پشتگوێ خستنی بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كه‌رتی نه‌وتی عیراق دروست ده‌كات"، وتیشی: به‌رده‌وامی جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت سه‌رده‌كێشێت بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی عیراق.

به‌وته‌ی شه‌رع، یاسای نه‌وت وگاز، پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت و شێوزای مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌روه‌ك له‌نه‌بوونی یاسادا به‌رده‌وام قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌ و میكانیزمی ده‌رهێنانی سامانه‌ سروشتیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌.

شه‌رع وتی: جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای نه‌وت و گاز دوو ساڵی خایاند، بێئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌نجامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌، ئه‌م جیاوازیانه‌ش قه‌یرانی دیكه‌ی به‌دوای خۆیاندا دێنن له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وتدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی لاوازكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق له‌ ناوخۆ و ناوچه‌كه‌دا.
   
شه‌رع ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌،" ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی داوای له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كردووه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له‌ڕێی سه‌ردانی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ولێر.

ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه‌، ئوسامه‌ نوجه‌یفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه‌.  

28/02/2014

 

jazair2822014bb

دوای‌ 39 ساڵ له‌ ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زائیر له‌ نێوان عێراق و ئێران، ئێستا جارێكی‌ تر باس له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌، چاودێرانیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و  رێككه‌وتننامه‌یه‌ به‌ سوودی‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی‌ ئێران و عیراقی‌ شیعه‌ و زیانی‌ كورد و سوننه‌ ته‌واو ده‌بێت .

د.بوخاری‌ عه‌بدوڵا مامۆستای‌ زانكۆ و ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق  به‌ خه‌ندانی‌  راگه‌یاند: رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زائیر دوولایه‌نی‌ هه‌یه‌، ئه‌وانیش:  لایه‌نی‌ سیاسی و لایه‌نی‌ جوگرافی، سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی‌ جوگرافی‌، عیراق له‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، چونكه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ خاكی‌ عیراق  ده‌درێت به‌ ئێران كه‌ پێشتر له‌به‌رمبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی‌ ئێران له‌  شۆرشی‌ كوردی‌ باشور سازشی‌ له‌سه‌ر  كردووه‌.

وتیشی‌: ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌  "پێموایه‌ جێبه‌جێكردنی‌  زیانی‌ سیاسیی له‌ سه‌ر  باشوری‌ كوردستان نییه‌ ، چونكه‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ باشوری‌ كوردستان له‌ حه‌فتاكان له‌گه‌ڵ ئێستا زۆر جیاوازه‌ ، بۆیه‌ زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ كورد ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ ببه‌ستنه‌وه‌ كه‌ كاتی خۆی لێیان دا."

هاوكات عوسمان ریشه‌ رۆژنامه‌نوس و چاودێری‌ سیاسی پێیوابوو: ئه‌گه‌رچی‌ ساڵی‌ 1980 رێككه‌وتننامه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ وجه‌نگێكی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا كاریگه‌ری‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌ سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌دیده‌كرێت و  ئێران له‌ سنووری‌ زنجیره‌ چیای‌ قه‌ندیل له‌ كۆیستانه‌كانی‌ مه‌نگورایه‌تی‌ و ئاكۆیایه‌تی‌ زۆر هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌بوایه‌، ئه‌وا نه‌یده‌توانی‌ ئه‌و كاره‌ بكات.

عوسمان ریشه‌ وتیشی‌: خاڵێكی‌ دیكه‌ی گرنگی‌ سودمه‌ندبوونی‌ ئێران به‌ جێبه‌جێكردنی‌  رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زائیر ئه‌وه‌یه‌كه‌  له‌كاتی‌ ئێستادا هه‌ژموونی‌ شیعه‌گه‌رایی له‌ ئارادایه‌ و سوریا ده‌روخێ‌ و حزبوڵا له‌ مه‌ترسیدایه‌ و بزووتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌ توندڕه‌كانیش له‌ سوریا و عێراق رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنن، به‌مه‌ش  عێراق  له‌ رێگای‌ نوری مالیكی‌ كه‌ كاره‌كته‌رێكی‌ سه‌ره‌كییه‌، ده‌یه‌وێ‌ ئه‌و سێكوچكه‌یه‌ بپارێزێت و قودسیه‌ت و گرنگیی‌ سنوری‌ خۆی‌  له‌گه‌ڵ ئێران نه‌هێلێت.

به‌واتایه‌كی‌ دیكه‌، جێبه‌جێكردنی‌  ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ به‌ سودی‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی‌ ئێرانی‌  شیعه‌ و عیراقی‌ شیعه‌ كۆتایی دێت  و هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوننه‌ و كوردیش  زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وكاته‌ مالیكی‌ جارێكی‌ دیكه‌ ده‌توانێت چه‌كوشه‌كانی‌  به‌ ئاره‌زووی‌ خۆی‌ به‌كاربێنێت، بۆیه‌ پێویسته‌  كورد و سوننه‌ به‌ هه‌ر جۆرێك بێت رێگر بن له‌ جێبه‌جێ كردنی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌.

ساڵی‌ 1975 رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زائیر به‌ مه‌به‌ستی‌ كۆتایی هێننان به‌ شۆرشی‌ كورد له‌  له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ نێوان عیراق و ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی له‌ناوچووی رژێمی به‌عس و مه‌حه‌مه‌د ره‌زا شای له‌سه‌ر كارخراوی ئێران  ئیمزاكرا ، به‌ڵام دوای‌ گرتنه‌ده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات، سه‌دام  له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ پاشگه‌ز بۆوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌  نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ تائێستاش كاریگه‌رییه‌كانی‌ به‌سه‌ر هه‌ردوولا ماوه‌.

01/03/2014

 

ره‌هێل سه‌مه‌د

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان