فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

masud852014bb

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به‌ پێویستی ده‌زانێت لە عێراقدا كورد شەریك بێت و كەس وا بیر نەكاتەوە كه‌ خەڵكی دی گوێڕایەڵ و هاوڵاتی پلە دوو بێت، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ش به‌ مه‌رجی به‌شداربوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق دا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ( 8 ئایار 2014) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یانا هایبەسكۆڤا نێردەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ عێراق، كۆبۆوه‌وهایبەسكۆڤا ڕایگەیاند،" ئەم دیدارە جەختكردنەوەیە لە پەیوەندیی ستراتیژیی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان".

نێردەی یەكێتیی ئەورووپا، ئەزموونی دیموكراتیانەی هەرێمی كوردستانی بە نموونەیەكی زۆر باش وەسفكرد بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەشی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خستەڕوو كە، نوێنەر و شارەزا و باڵیۆزەكانی یەكێتی ئەوروپا لە كاتی هەڵبژاردن سەردانی زۆر شوێنی كوردستانیان كردووە و ئەو جۆش و خرۆش و كێبڕكێیەی لە پڕۆسەكەدا هەبوو جێگەی بایەخ بوو".

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند،" نوێنەر و باڵیۆزەكانی ئەوروپا لەبارەی سەركەوتوویی هەڵبژاردن هێزی زیاتر بە گەلی كوردستان دەبەخشێت"، وتیشی: لە ساڵی 1991 لە دیدارێكی جەماوەریی لەگەڵ خەڵكی شاری كۆیە ڕامگەیاند كە هەرێمی كوردستان لە ڕێی هەڵبژاردن لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعیەتی دەستوری هەنگاو دەنێت و ئێستایش سەرباری هەموو كەموكورتیەكان كوردستان ڕێی شەرعیەتی دەستوری هەڵبژاردووە و لە دیموكراسیدا بەرەو پێش دەچێت.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە تایبەت بوو بە قسەكردن لەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی كوردی لە ئایندەی عێراق و مەسەلەی هاوبه‌شی نیشتیمانی خسته‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ هێمای بەوەدا كە بۆ تێگەیشتن لە گرفتەكان پێویستە پرسیار لە ماهیەتی عێراق بكەین.

مه‌سعود بارزانی وتی: لەدوای شەڕی یەكەمی جیهان، عێراق لەسەر بنەمای شەراكەتی نێوان دوو نەتەوەی سەرەكی كورد و عەرەب دامەزرا، بەڵام ئەم شەراكەتە جێبەجێ نەكرا و هەمیشە شەڕ و ناخۆشی هەبووە، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌،"لەدوای ڕووخانی ڕژێم كورد بڕیاریدا لەگەڵ عێراقدا بمێنێتەوە و دەستورێك پەسەند كرا بەو ئومێدەی هەموو لایەك ئەركومافەكانیان بزانن و لەسەر بنەمای شەراكەت پێكەوە بژین، بەڵام جێی داخە كە ئیلتزام بەو دەستورەش نەكرا.

مه‌سعود بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لە عێراقدا كورد شەریك بێت و كەس وا بیر نەكاتەوە كە حاكم بێت و خەڵكی دی گوێڕایەڵ و هاوڵاتی پلە دوو بێت یان بە مەنتقی زۆرینە و كەمینە حوكم بكات.

 بارزانی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی 30ـی نیسان كرد و بە دوا دەرفەتی زانی بۆ عێراق ئەگەر بەشێوەیەكی كردەیی پڕەنسیپی شەراكەت جێبەجێ بكرێت وه‌ك  ئومێدێك بۆ پێكەوە مانه‌وه‌.

 لەباره‌ی مه‌رجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان  بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی عێراق، مه‌سعودی بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە شەراكەتی راسته‌قینه‌ بە كردەوە بچەسپێت.

سەبارەت بە مه‌سه‌له‌ی پۆستی سەرۆك كۆمار و داواكاریی كورد بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، بارزانی ئاماژەیدا بە تەشریفاتیبوونی پۆستی سەرۆك كۆمار و ڕایگەیاند كە،" پاش ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای ئەوەی كورد لەوە دڵنیا بێت كە عێراق بەرەو دۆخی پێشوو ناگەڕێتەوە، ئەو كات كورد پێداگریی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات و" بە ئیستحقاقێكی نەتەوەیی هەرێمی كوردستانی دەزانین".

ئێوارەی ئەمڕۆش  لە هەولێری پایتەخت  مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی یادی دامەزراندنی یەکێتیی ئەوروپای کرد.

لەو مەراسیمەدا یانا هایبەسكۆڤا نێردەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ عێراق و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نیكولای ماڵدینۆڤ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتاریان پێشکەش کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نێردەی یەكێتیی ئەورووپا بۆ عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئامادەی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون.

09/05/2014

 

bdphdp7514-b

ئامادەکارییەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ تورکیا بەردەوامە و بڕیارە لە رۆژی ١٠ مانگی ئابی ئه‌مساڵ، هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و ئەگەر جاری یەکەم کەسێک نەتوانێ ئەنجامی پێویست دەستبخات، ئەوا لە  ٢٤ی هەمان مانگ هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە.

لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سادی گیوڤەن، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند؛" رۆژی ٢٩ مانگی شه‌ش، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ده‌كرێته‌وه‌ و تارۆژی ٣ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بەردەوام دەبێت"، وتیشی: لە ١١ی هەمان مانگ ناوی کاندیدەکان ئاشکرا دەکرێ و پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

لەلایەکی دیکەوە،" ئەرتوغرو کورکچو، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ڕایگەیاند؛ پارتەکەیان کاندیدێکی بەهێزیان دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا"، ڕاشیگەیاند؛ ئەوان بەهیچ جۆرێک پشتیوانی لە کاندیدەکانی جەهەپە و مەهەپە ناکەن، چونکە کاندیدەکانیان نەژادپەرستن.

08/05/2014

 

syriapanabar

بڕیاره‌ ڕۆژی سێی حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ له‌ سوریا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ به‌ڕێوه‌بچێت و به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا كورد بایكۆتی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌كات.
 
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا به‌ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ راگه‌یاند " ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌وڵ بدات هه‌ڵبژاردن له‌ ڕۆژئاوای کوردستانیش بکات به‌ڵام خه‌ڵک بایكۆتی‌ ده‌كات و به‌شداری ناکه‌ن چونکه‌ هێشتاش ڕووداوه‌ خوێناویه‌کانی شاری قامیشلو له‌ هزری خه‌ڵکدا ماون".
 
 گه‌دۆ وتیشی‌ "به‌گشتی گه‌لی سوریا له‌و جۆره‌ پرۆسانه‌ی ده‌نگدان له‌ سوریادا تێگه‌یشتوون و ده‌زانن له‌ سیناریۆیه‌ک یان شانۆگه‌ریه‌ک زیاتر هیچی تر نییه‌ که‌ ڕژێمی سوریا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".

رونیشیكرده‌وه‌ "خه‌ڵکی سوریا خۆیان باش ده‌زانن ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا چیی به‌سه‌ر هێناون و هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ ده‌زانن ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چۆنه‌ وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌".

08/05/2014

 

ustaz-060514

مامۆستا سه‌ردار مه‌حمودی‌، دانیشتووی‌ شاری‌ بانه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان، ماوه‌ی‌ 24 ساڵه‌ خزمه‌ت ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌ی‌ پێنج مانگه‌ خزمه‌تێكی‌ جیاواز له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كات، كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا، له‌ كاتی‌ پشووی‌ خۆی‌، سێ رۆژ ته‌رخان ده‌كات بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌ یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌ نه‌خۆشه‌كانی‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌و سێ رۆژه‌ خۆی‌ ده‌چێت بۆ ماڵی‌ خوێندكاره‌كه‌ی‌.

كه‌سێكی‌ نزیك له‌و مامۆستایه‌، له‌ سه‌ر ئه‌كاونتی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بوك، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ مامۆستا سه‌ردار پێنج مانگ پێش ئێستا ئاگادار كرایه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كانی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گورچیله‌ی‌ بۆ كراوه‌ و له‌ ئێستادا توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌ماوه‌ رۆژانه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن، بچێته‌ قوتابخانه‌، بۆیه‌ بڕیار ده‌دات خۆی‌ رۆژانه‌ بچێته‌ ماڵی‌ ئه‌و خوێندكاره‌ و وانه‌كانی‌ پێ بڵێته‌وه‌.

موبین مه‌ولودی‌، خوێندكاره‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی‌ بانه‌، كه‌ سێ ساڵ له‌مه‌وپێش باوكی‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد، له‌ گه‌ڵ ئازاری‌ بێ باوكی‌، ئازاری‌ نه‌خۆشی به‌رۆكی‌ ده‌گرێت و رێگه‌ی‌ پێنادات بچێته‌ قوتابخانه‌.

به‌وته‌ی‌ دایكی موبین، ئه‌و خوێندكاره‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ سێ ساڵییه‌وه‌ نه‌خۆشی‌ به‌رۆكی‌ گرتووه‌ و تا له‌مدواییانه‌ ناچار بووه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ئه‌نجام بدات.

 مامۆستاكه‌ی ده‌ڵێت: "كه‌ هه‌واڵم پێگه‌یشت، نه‌مویست ئازاری‌ دابڕانی‌ له‌ قوتابخانه‌ وخوێندنی‌ بۆ زیاد ببێت، بۆیه‌ بڕیارمدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هاوڕێكانی‌ دوا نه‌كه‌وێت، خۆم بچمه‌ ماڵه‌وه‌یان و وانه‌ی‌ پێبڵێمه‌وه‌".

ئه‌و مامۆستایه‌ ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌، كه‌ هێشتا خوێندكاره‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ باش نییه‌، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باری‌ داراییشی باش نییه‌، بۆیه‌ داواكاره‌ له‌ رووی‌ مادی‌ و هه‌میش مه‌عنه‌وییه‌وه‌، هاوكاری‌ بكرێت.

07/05/2014

 

faloja-3-2-2014-bbb

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە( 7 نیسان 2014) لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای ئەنبار بۆ وتوێژ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو پارێزگایە روو لە شاری هەولێر بكەن.

كۆبوونەوەكە بەئامادەبوونی بەرپرسانی لیستی موتەحیدون و بەرپرسی ئیداری پارێزگاكە و لایەنە حكومی  و ناوخۆییەكان بەڕێوەدەچێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای ئەنبار، بەتایبەت قەیرانی ئەمنی شاری فەلوجە.

ئەم كۆبوونەوەیە تەواوكەری كۆبوونەوەی دیكەن كە پێشتر لەدەرەوەی عیراق ئەنجامدراون بۆ چارەسەری كێشەكانی پارێزگای ئەنبار، ئامانج لێی وەستانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و گێرانەوەی خێزانە ئاوارەكانی فەلوجەیە، هەروەك لەكۆبوونەوەكەدا تیشك دەخرێتەسەر مەسەلەی چۆنێتی دزەكردنی چەكدارەكانی داعش بۆناو فەلوجە و رومادی و راوەدوو نەنانی ئەو چەكدارانەی كە سەر بە عەشیرەتەكانن و دەستیان بەخوێنی هاوڵاتیان سوور نیە. 

پێشتریش ئەم كۆبوونەوەیە لە عەممانی پایتەختی ئوردون بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆك هۆزی دلێم و چەندین كەسایەتی ئاینی سوننە لەگەڵ لایەنی حكومی لە نوسینگەی نوری مالكی سەرۆك وەزیران بەشداربوون تێیدا.

لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 30 نیسان، جۆرێك لەئارامیی پارێزگای ئەنبار و ناوچەكانی دیكەی  خواروو ناوەڕاستی عیراقی گرتۆتەوە، ئەمەش بوارێكی رەخساندووە لەبەردەم هێزو لایەنە جیاوازەكانی پارێزگای ئەنبار، دەست بە وتوێژبكەن لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئەو پارێزگایە.  

07/05/2014

zwahiri

 

ئەبوبەكر بەغدادی، ئەمیری گرووپی داعش ملكەچی داوایەكی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە نابێت. دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگیەكەی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سەبارەت بە نێوەندگیری نێوان بەرەی نووسرە و گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش"، یەكلایەنە بەرەی نووسرە شەڕی دژی گرووپی داعش راگرت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی، ئەمیری گرووپی داعش ملكەچی داواكەی زەواهیری نەبووە و چەكدارەكانی لە نێو خاكی سووریا نەكشاندوونەتەوە. لە بەیاننامەیەكدا بەرەی نووسرە رایگەیاند، لەسەر رێنماییەكانی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی رێكخراوی  قاعیدە شەڕمان دژی داعش راگرتووە و بڕیارمانداوە هێرشنەكەینە سەر بنكەو بارەگاو چەكدارانی ئەو گرووپە. مەبەستی ئەیمەن زەواهیری لە بڵاوكردنەوەی ئەم گوتارە دەنگیەدا، وەستاندنی شەڕی  نێوان داعش و بەرەی نووسرە بوو، داواشی لە هەردوو گرووپی چەكداركرد چیتر شەڕی یەكدی نەكەن و هەر گرووپەو لە وڵاتی خۆی پەرە بە چالاكییەكانی بدات. هەروەها زەواهیری لە كۆتایی گوتارەكەیدا داوای لە ئەبوبەكر بەغدادی و سەركردەكانی دیكەی داعش كرد گوێڕایەڵی ئەمیرەكانی سەرووی خۆیان بن و بایەخ بە عێراقی بریندار بدەن و دژی ئەو كەسانە بووەستنەوە كە دوژمنایەتی ئیسلام و سوننەكانی عێراق دەكەن. بەڵام تاوكو ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی پابەندی داواكانی زەواهیری نەبووە و خاكی سووریای جێنەهێشتووە و چەكدارەكانیشی نەكشاندوونەتەوە نێو خاكی عێراق. 

7/5/2014

 

barzaniiii

به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، 160 به‌ندكراوی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گرتوخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئێران.
ماڵپه‌ڕی بۆڵتن نیوز بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی بارزانی، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له‌گرتوخانه‌كانی هه‌رێمدان‌و فه‌رمانه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، ساڵانی حوكمدانه‌كه‌یان له‌گرتوخانه‌كانی ئێراندا ته‌واو ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌ید عه‌زیم حسێنی كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌رێم هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكردۆته‌وه‌‌و رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ گرتوخانه‌كانی ئێران به‌فه‌رمانه‌كه‌ی بارزانی، به‌هۆی قاچاغچێتی‌و بازرگانیكردن بووه‌ به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر‌و به‌گوێره‌ی یاسای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی عێراق سزا دراون.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بڕیاره‌ی بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی زیندانیه‌كان‌و خانه‌واده‌كانیانه‌، چونكه‌ ده‌توانن له‌وڵاتی خۆیان زیاتر سه‌ردانیان بكه‌ن.

06/05/2014

 

Newet

بڵاوكراوه‌ی ئابووری "فۆربس" راپۆرتێك له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی كۆمپانیای "لاك ئۆێڵ" و سه‌رۆكه‌كه‌ی "واجیت ئالكه‌پرۆف" له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌كانی عێراق بلاَوده‌كاته‌وه‌ و به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ كۆمپانیا رووسییه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به‌نیازن ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی عێراقدا بگرن.
فۆربس ده‌نووسێت: "واجیت ئالكه‌پرۆف"ی سه‌رۆكی لاك ئۆیڵ له‌هه‌وڵدایه‌ چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ له‌ عێراق به‌رفراوان بكاته‌وه‌ و زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌كان مۆنۆپۆل بكات.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی مارسی رابردوو كۆمپانیاكه‌ پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ "قرنه‌ی 2" له‌ رۆژئاوای عێراقی ده‌ستپێكرد و بیری قرنه‌ی 2 گه‌وره‌ترین بیری نه‌وت له‌ عێراقه‌. هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بیره‌كه‌ نزیكه‌ی 20 ملیارد به‌رمیله‌ و له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ رۆژانه‌ 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ بیره‌كه‌ به‌رهه‌مهاتووه‌.

كۆمپانیاكه‌ به‌نیازه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بیره‌كه‌ بگه‌یه‌نێـته‌ 400 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا".


فۆربس له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ده‌نووسێت :"پرۆژه‌ی قرنه‌ی 2 گرێبه‌ستێكی مه‌زنه‌ و ده‌یان ملیارد دۆلار سه‌رمایه‌ی عێراق زیاد ئه‌كات".

سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ گرووپێكی گه‌وره‌ی تكنسیه‌ن و پسپۆڕ خه‌ریكی كاركردن له‌ عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌. كۆمپانیاكه‌ له‌ ده‌یه‌ی 80 و 90ی زاینی واته‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له‌ عێراق چالاك بووه‌ و به‌لاَم ساڵی 2007 به‌ هۆی نائارامییه‌كانی عێراق چالاكییه‌كانی له‌ عێراق وه‌ستاندبوو".

له‌به‌شێكی‌ تریدا راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ نائارامییه‌كانی عێراق ده‌كات و ده‌نووسێت :" كۆمپانیاكه‌ سه‌ره‌ڕای قازانجی زۆر و چالاكی به‌رفراوان به‌ شێوه‌یه‌كی كۆنسێرڤاتانه‌ له‌ پرسی كاركردن له‌ بواری نه‌وت له‌ عێراق ده‌ڕوانێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی نیگه‌رانن له‌وه‌ی نائارامییه‌كانی عێراق زیاتر بێ و كۆمپانیاكه‌ به‌ره‌ورووی زیان بێته‌وه‌، عێراق ڕووباری‌ خوێنه‌ و زیاتر له‌ 750 كه‌س له‌ مانگه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كوژراون، هاوكات راده‌ی پلاماره‌كان بۆ سه‌ر بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ سنووری نێوان كه‌ركوك و توركیا زیادی كردوه‌".

راپۆرته‌كه‌ دواجار باس له‌ رابردووی كۆمپانیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌نووسێت:" "واجیت ئالكه‌پرۆف" له‌دایكبووی ئازه‌ربایجانه‌ و باوكی ناوبراو هه‌مان كاری ده‌كرد.

ناوبراو ده‌یه‌ی 80 یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی سۆڤییه‌تی پێشوو بووه‌ و دواتر له‌ بواری زه‌وی ناسیدا كاری كردوه‌، هه‌روه‌ها له‌ سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن ده‌ستی به‌ چالاكی ئابووری له‌ عێراقدا كرد، ساڵی 91 ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌ پاش رووخانی سۆڤییه‌تی پێشوو حكومه‌تی نوێی رووسیا كۆمپانیای لاك ئۆیڵی دامه‌زراند و "واجیت ئالكه‌پرۆف"ی كرده‌ سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌. كۆمپانیاكه‌ له‌ سه‌رده‌می ئابڵوقه‌كانی رۆژئاوا له‌ دژی عێراق له‌ 97 ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنا و زۆربه‌ی بیره‌ نه‌وتییه‌كانی خسته‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌".

راپۆرته‌كه‌ له‌ چه‌ند دێڕی دواییدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ "واجیت ئالكه‌پرۆف" له‌ ئێستادا یه‌كێك له‌ سه‌رمایه‌داره‌ گه‌وره‌كانی رووسیا و جیهانه‌ و ناوبراو به‌نیازه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وتی عێراقدا بگرێت.

06/05/2014

islalam-4-5-2014-bb

وەزیری وڵاتێكی ئەوروپی داوادەكات، بە مەبەستی رێگریكردن لە توندوتیژی دەبێت ئیسلام لە ئەوروپادا بە یاسایبكرێت
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی(ئەنادۆڵ) وەزیری كاروباری ئایینی نەمسا فوئاد ساناچ رایگەیاندووە"پێویستە ئەو تاوان و توندوتیژیانەی لە دژی موسڵمانان ئەنجام دەدرێن لە رێگای یاساوە رێگرییان لێ بكرێ، چونكە ھۆكاری ئەو توندوتیژییە نەناساندنی ئیسلام لە چوارچێوەی سیستەمێكی یاساییە، بۆیە پێویستە لە بواری یاساییدا ھەموو وڵاتانی ئەوروپایی دان بە ئیسلامدا بنێن چونكە لە وڵاتانی دیموكراتیدا كار بە یاسا نووسراوەكان دەكرێ و پێویستە لە رووی یاساییەوە لە ئەوروپا دان بە ئیسلامدا بنرێت."
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ساناچ دەشڵێت "دان نەنان بە ئیسلام بە مانای دان نەنان بە گۆڕ و سروت، عیبادەت، وانەی ئایینی و عرف و عاداتی موسڵمانانە و ئەمەیش ھۆكاری سەرەكی ھەموو كێشەكانە، چونكە مرۆڤەكان ھەست بەوە دەكەن لە ماڵی خۆدا نین بۆیە داھاتوو نابینن، بە بیانووی ئەوەی رۆژێك دەگەڕێتەوە فێری زمانی ئەو وڵاتانە نابێ. پێویستە ئەو ماف و ئازادییانەی دراون بە جوو، كاتۆلیك، پڕۆتستانت و بوداییەكان، بە ھەمان شێوەیش بدرێنە موسڵمانانیش."
05/05/2014

 

45510image1

پارتی بۆ قۆناخەكە حازرە" ئەمە بابەتێكی رێبوار كەریم وەلییە كە لە ژمارە 308 ی هەفتەنامەی رووداو بڵاوكراوەتەوە كە ئەمڕۆ دەرچووە، رێبوار كەریم وەلی نووسیویەتی "پارتی بە پێداگیری لەسەر كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی، ترسی بەلاوەنا و بۆ یەكەمجار لە 10 ساڵی رابردوودا گوێی نەدایە ناڕەزایی و داخوازییەكانی یەكێتی هاوپەیمانی. ئەو هەنگاوە دیوە دزێوەكەی رێككەوتننامەی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەكێتی لە گۆڕنا، كە بریتیبوو لە دابەشكردنی وڵات لە ئەلفەوە بۆ یا لەسەر بنەمای پەنجا بە پەنجا. بەڵام ئەو ئەنجامانەی لە هەڵبژاردنەكانی 30ی نیسان هاتوونەتە ئاراوە، وەك ئەوە وایە كە یەكێتی نیشتمانی بیەوێ لەسەر ئەو حیسابە هاوكێشە ناوخۆییەكان ئاوەژوو بكاتەوە".

هەروەها نووسیویەتی "بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، پارتی و گۆڕان براوەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانن، بە واتایەكی دیكە دوو شەریكە سەرەكییەكەی ناو حكومەت لە حوكمی خۆجێییشدا بردوویانەتەوە، بەڵام لە هەولێر و سلێمانی هیچیان بێ ئەوی دیكەیان زۆرینە نین، ئەوەش دەرگا بۆ ئەوە دەكاتەوە كە گۆڕان و پارتی لەسەر ئەو ئاستەشدا هاوكاریی یەكتری بكەن. رەنگبێ پرسیار ئەوە بێت، ئەدی یەكێتی؟

پێناچێ گۆڕان لە سلێمانی و پارتیش لە هەولێر ئامادەی ئەوە بن بچووكترین تەنازول لەسەر پۆستی پارێزگار بكەن بۆ كەسی دیكە، بۆیە چاوەڕوانیی ئەوەی كە یەكێتی بەشدار بێت لە تەكریمكردنی پارتی و گۆڕان، ئەگەرێكی زۆر لاوازە".
 
رۆژنامەی ئاوێنە

"ئایا پێویستە یەكێتی وتاری خۆی جیا بكاتەوە؟" ئەمە ناونیشانی وتارێكی حەمە زیاد مەولوودە، كە لە رۆژنامەی ئاوێنە بڵاوكراوەتەوە و لە بەشێكیدا هاتووە "بێگومان یەكێك لە بنەماكانی دیموكراسی، بوونی حزبی سیاسییە، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیش وەكو حزبێكی كاریگەری دیموكرات و پێشكەوتنخواز یەكێكە لە پایە پتەوەكانی پتەوكردنی پرۆسەی دیموكراسی لە كوردستاندا ، بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و سیاسی تا رادەیەك رووبەڕووی نارەزایی خەڵكی كردۆتەوە ئەویش بە حوكمی واقعی ژیانی سیاسی لە كوردستان و نەتوانینی جیاكردنەوەی وتاری سیاسی لە رابردوودا".

هەروەها نووسیویەتی "ئێستا قۆناغێكی نوێ لە پرۆسەی سیاسی كوردستاندا هاتۆتە پێشەوە، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە جاران خۆی بە حزبی وەفاداری بۆ هاوپەیمانێتییەكان دەزانی، پێویستە ببێتەوە بە حزبێكی سیاسی و مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بەرامبەر بكات، نەك مامەڵەی وەفادارانە..

قۆناغی ئێستا بۆ یەكێتی بازدانە لە وتاری كۆمەڵایەتی و نەریتی وەفاداریی بۆ قۆناغی مامەڵەكردنی سیاسیانە.. بۆ ئەمەش دەبێ وتاری خۆی ، رەنگی خۆی، دەنگی خۆی، ئاراستەی خۆی، بەرنامەی كاری خۆی، تێڕوانین و جیهانبینی خۆی لە هەموو حزب و لایەنەكانی دیكە جیا بكاتەوە و لەسەر بچووكترین پێشێلكردنی یاسایی و ستەم و نادادپەروەری بێتەگۆ. یەكێتیی دەبێ پێداگری راستەقینەی دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی و ئازادی رادەربڕین و بە سیستەمكردنی  خۆی و هەموو جومگەكانی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و راپەڕاندن و دادوەریی بێ".

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت

عەبدولڕەحمان ئەلراشد، لە رۆژنامەی ئەمڕۆی شەڕقولئەوسەت بابەتێكی لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراق نووسیوە بەناونیشانی "هەڵبژاردنەكانی عێراق نائاسایین".

ئەلراشد لە بابەتەكەیدا نووسیوویەتی "راستە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی رابردوو، كە تێیدا دكتۆر ئەیاد عەلاوی و كوتلەكەی دەنگی زۆرینەیان هێنا دزران، بەڵام ئەوە دەرفەتی بۆ نووری مالیكی و كوتلەكەی دروستكرد، تاوەكو حكومەتی ئیتلافی پێكبهێنێت".

 ئەلڕاشد لە نووسینەكەیدا بەردەوام دەبێت و دەڵێت "راستیشە لە هەڵبژاردنی چوارشەممەی رابردوو ژمارەیەكی زۆری ناوچەكانی عێراق لەدەنگدان بێبەشبوون، بەهۆی تووندوتیژی و پەراوێزخستنی بەشێكی پێكهاتەی گەلی عێراق، دوورنیە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەش پشتگوێ بخرێن، وەك جاری پێشوو و دەرفەتی دروستكردنی حكومەت بكەوێتە ئەو لایەنەی لەرووی سیاسییەوە "گونجاو"ترە، بەو مانایەی كامە تائیفی ترە و گرێدراوی زیاتری ئێرانە".

رۆژنامەی حەیات

"سەفەری وڵاتی كافران مەكە" بابەتێكی بەدریە ئەلبەشەرە و لە رۆژنامەی حەیات بڵاوكراوەتەوە، ئەلبەشەر لە بابەتەكەیدا نووسیوویەتی "ئەم بەیانییە لەخەو هەڵسام و ویستم خۆم دووربگرم لە هەواڵی ئەو بەكتریا پیسەی، كە هەواڵەكان باسی لێوەدەكەن، ویستم بابەتێكی نەرم و هەمەڕەنگ بخوێنمەوە، كەچی رێگام كەوتە دوو هەواڵی خراپتر، یەكێك لەو هەواڵانە، دەیگووت پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی خالیدی كوڕی سعود لە شاری ریاز، كە ئەندامی لیژنەی ئامۆژگاری سەر بە وەزارەتی ناوخۆشە، وەك رۆژنامەكە باسی لێوەكردبوو هۆشداری دابوو لە سەفەری وڵاتانی كافران و سەفەركردنی بۆ ئەو وڵاتانە بە حەرام دانابوو، گوتبووشی ئەوەی لە وڵاتانی كافران بمرێت بە كافری دەمرێت. ، هەروەك گوتبووشی خەڵكی كافر بۆ وڵاتانی مسوڵمانان كۆچ دەكەن، چۆن دەبێت ئێمە سەفەری وڵاتانی كافران بكەین، لە كاتێكدا ژمارەی گەشتیارانی سعودیە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەگاتە ملیۆنان كەس، جگە لەو هەزاران وێنە و ئەو هەموو نووسینگە گەشتیارییەی لە سعودیە هەن.. كەوابوو ئەم قسانە كە دوو ساڵە پەیدابوونە و دەكرێن لەزیادەوەن".

رۆژنامەی زەمان

تایبەتمەندی ئەندام پەرلەمانە نوێكانی عێراق، ناونیشانی بابەتێكی رۆژنامەی زەمانە و موسەنا تەبەقجەلی، كە نووسەرێكی عێراقییە نووسیویەتی. نووسەر لە بابەتەكەیدا باس لەو كاندیدانە دەكات كە لەم خولەدا دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەڵێت، لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا ئەو پۆستەری وێنەی كاندیدەكان هێندە سەرنجراكێش بوون نەبێتەوە، چی تەكنەلۆجیا هەیە لە جوانكاری ئەو پۆستەرانە بەكارهێنرابوو و چی رستەی جوان هەیە، كرابووە دروشمی سەر ئەو پۆستەرانە".

ئینجا نووسەر سەركۆنەی ئەو كاندیدانە دەكات كە بابەتی تائیفیان كردبووە بابەتی بانگەشەی خۆیان و رەخنە لەو كاندیدانە دەگرێت، كە تەنیا تایبەتمەندی و مواسەفاتیان بابەتی تائیفیە.

نووسەری بابەتەكە لەبەرامبەریشدا نووسیوویەتی "بەڵام عەلمانییەكان كە كەسانی عاقڵ و دنیا دیدەن، پێویستە دەوڵەتی یاسا بونیاد بنێن كە دامەزراوەی دەوڵەتی و یاسایی تیایدا  رۆڵ بگێڕن". ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت "ئەوان كە لێهاتوون و خاوەن توانای زانستین، نەك توانای تائیفی و جیهادی، ئەوان دەتوانن وڵات بەرەو پێشەوە ببەن و رزگاری بكەن لە نەزانی و پاشكۆیی ئەم وڵات و ئەو وڵات".

05/0/2014

 

dtl 3 5 2014 9 18 51

به‌هۆی‌ هه‌ره‌سهێنانی‌ زه‌وییه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان، زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 500 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌ و تا ئێستاش هێزه‌كانی‌ فریاكه‌وتن نه‌یانتوانیوه‌ ژیانی‌ ته‌نها یه‌ك كه‌سیش رزگار بكه‌ن.

پاشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ رابردوو له‌ رووداوێكی‌ سروشتی‌ كه‌موێنه‌دا به‌ هۆی‌ هه‌ره‌سهێنانی‌ زه‌وی‌ له‌ هه‌رێمی‌ به‌ده‌خشانی‌ ئه‌فغانستان زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 500 هاوڵاتی‌ كوژران و تا ئێستاش نه‌توانراوه‌ ژیانی‌ ته‌نها یه‌ك كه‌سیش ڕزگار بكرێت.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ (بی‌ بی‌ سی‌) له‌ سه‌ر زاری‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ هه‌رێمه‌كه‌وه‌ بڵاویكردوه‌، رووداوه‌كه‌ له‌ گوندێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ناوی‌  (ئاو باریك)  به‌ دوو قۆناغدا روویداوه‌ و سه‌ره‌تا به‌ هۆی‌ داڕمانی‌ شاخێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 300 خانووی‌ گونده‌كه‌ كه‌وتوون به‌ ژێر خاكه‌وه‌ و كاتژمێرێكیش دوای‌ رووداوه‌كه‌دا دوای‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌ گونده‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ره‌وه‌ بۆ رزگاركردنی‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌ له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ جارێكی‌ دیكه‌ زه‌وییه‌كه‌ هه‌ره‌س ده‌هێنێت و زۆربه‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ كه‌ له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر هه‌ره‌سه‌كه‌وه‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵه‌ هێزه‌كانی‌ فریاكه‌وتن له‌ ترسی‌ هه‌ره‌سهێنانی‌ سه‌ر له‌ نوێی‌ شاخه‌كه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ شوێنی‌ سه‌ره‌كی‌ رووداوه‌كه‌ و تا ئێستاش ته‌نها یه‌ك كه‌سیشیان رزگار نه‌كردوه‌.
05/05/2014

maliki u jahfari

چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند کە هەریەک لە نووری مالیکی و ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و خوزەیر خوزاعی، سەرکردەی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆک کۆمار لەدوێنێوە لە ئێرانن. 

رۆژنامەی (حەیات)ی لەندەنی لە چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە ئەو شاندەی دەوڵەتی یاسا و جەعفەری بۆ رێکخستنەوەی نێوماڵی شیعە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتوو لە دوێنێ بەیانییەوە لە تارانن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، کە مالیکی و شاندی یاوەری بەنهێنی بەرەو تاران بەڕێکەوتوون و سەردانەکەشیان پەیوەندی بە رێکخستنەوەی نێوماڵی شیعەیە بەر لە پێکهێنانی حکومەتی تازە.

هەرچەندە هۆکاری سەردانەکە رانەگەیەنراوە، بەڵام ئاماژەکان نیشانی دەدەن کە پەیوەندی بەکاریگەری ئێرانەوە هەیە لەسەر یەکخستنەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی.

هەفتەی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لیستەکەی مالیکی لە پێشەنگی لیستەکاندایە، بەڵام پێویستی بە165 دەنگ هەیە تا بتوانێ بۆ سێیەم خول جڵەوی دەسەڵات وەربگرێتەوە، ئەمەش وادەکات پێویستی بەلیستی مواتین و رەوتی سەدر هەبێت.
4/5/2014

 

xwodswzi

خوێندكارێكی‌ كورد له‌ مه‌یدانی‌ ئازادیی‌ شاری‌ كرماشان له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان، ئاگری‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ به‌ردا و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان ئاشكرای‌ كرد، رۆژی‌ هه‌ینیی‌ رابردوو، خوێندكارێك به‌ ناوی‌ ئیحسان عه‌بدی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ نه‌وسوده‌‌و خوێندكاری‌ به‌شی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بوه‌ له‌ زانكۆی‌ ڕازی‌ كرماشان، به‌ هۆكارێكی‌ نادیار له‌ نزیك مه‌یدانی‌ ئازادی‌، له‌ رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ به‌نزینه‌وه‌، ئاگری‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ به‌رداوه‌ و به‌ هۆی‌ به‌رزیی‌ رێژه‌ی‌ سوتاوییه‌كه‌یه‌وه‌، گیانی‌ له‌ ده‌ستداوه‌.

رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: هۆكاره‌كانی‌ خۆكوشتنی‌  ئیحسان عه‌بدی‌، به‌ ته‌مومژوازی‌ ماوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیشی‌ كردوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی‌ نه‌بوونی‌ ئاسۆیه‌ك بۆ داهاتوو، رێژه‌ی‌ خۆكوشتن له‌ زانكۆكانی‌ ئێران به‌رزبوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت به‌ جۆرێك ناڕه‌زایی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ره‌وشی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵاتداران له‌قه‌ڵه‌م بدرێت

04/05/2014

 

tiriiii

له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده‌ بووه‌ته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی گروپی دیكه‌ی تیرۆرستی.

له‌و راپۆرته‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: هه‌رچه‌نده‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی رێكخراوی قاعیده‌ دووچاری لاوازبوونێكی زۆر بووه‌، به‌ڵام باڵه‌كانی سه‌ربه‌و رێكخراوه‌ له‌ باكوری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه‌ و ئاراسته‌ دوژمنكاره‌كانیان زیادی كردووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕٍێژه‌ی 43% زیاد بكات.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، نه‌بوونی سه‌قامگیری و لاوازیی حكومه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا وایكردووه‌ كه‌ باڵه‌كانی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ یه‌مه‌ن و سوریا و عیراق و سۆماڵ كرده‌وه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ هه‌زاران كه‌سی توندڕه‌و، ئه‌وانه‌ی به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ ده‌كه‌ن، خۆیان خزاندووه‌ته‌ سوریا و له‌وێ له‌گه‌ڵ گروپه‌ توندڕه‌وكان مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و له‌دژی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

له‌و راپۆرته‌دا ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2013، 90 له‌ دانیمارك و 184 له‌ فه‌ره‌نسا و 240 له‌ ئه‌ڵمانیا و نزیكه‌ی 30 بۆ 40 له‌ نه‌رویج و 100 بۆ 200 له‌ به‌لجیكا و 75 كه‌سی توندڕه‌و له‌ سویده‌وه‌ چوونه‌ته‌ سوریا.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی لانی كه‌م 400 به‌ریتانی له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی ته‌نگژه‌ی سوریا به‌شدارییان كردووه‌.

04/05/2014

 

barzani8

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر بانگهێشتى پادشاى ئه‌رده‌ن، به‌ره‌و پايته‌ختى ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێكه‌وت
به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 4ى ئايار / مايۆى 2014، بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتێكی پادشای ئه‌رده‌ن به‌ره‌و عه‌مان به‌ڕێكه‌وتووه‌.
‌له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "بڕیار وایه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئوردن چه‌ند رۆژێك بخایه‌نێت و تێیدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان پادشای ئه‌رده‌ن و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی ئه‌نجام بدرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه‌: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و فه‌رهه‌نگی و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رده‌ن ده‌كرێت".
هاوڕێ له‌گه‌ڵ بارزانيدا، هه‌ريه‌ك له‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، وه‌زیری ناوخۆ كه‌ریم سنجاری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ فه‌لاح مسته‌فا له‌ گه‌شته‌كه‌ به‌شدارن.
0/05/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان