فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زەردەشت عوسمان هەڵەبجەیی، فۆتۆگرافەری گەنج، پێشانگایەكی فۆتۆیی لە گەلەریی سایە لە تاران دەكاتەوە و وێنەی پێشمەرگەو گەریلا نمایش دەكات.

زەردەشت هەڵەبجەیی بە (رووداو)ی راگەیاند "لەلایەن چەند سەنتەرێكی هونەرییەوە لە تاران داوەتكراوم بۆ ئەوەی پڕۆژەی فۆتۆیی پێشمەرگە و گەریلا لە بەناوبانگترین گەلەریی تاران لە مانگی تەمووز نمایش بكەم".

هەڵەبجەیی دەشڵێت "هەر لەمانگی تەمووزدا، لە فێستیڤاڵێكی گەورەدا لە مۆسكۆ ئامادە دەبم. فێستیڤاڵەكە بۆ هونەرمەندانی نەتەوە جیاجیاكانی جیهانە و منیش تاكە كوردم لەو فێستیڤاڵەدا بە چەند فۆتۆیەك بەشداری دەكەم".

هەفتەی رابردوو، زەردەشت هەڵەبجەیی بە چەند تابلۆیەك بەشداری لە فێستیڤاڵی فۆتۆیی سانتاكروز لە ئەرجەنتین كرد.

3/5/2016

 

 

بەرپرسی محیوەری گوێڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش هێرشێکی هێناوەتە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکەیان و چەند خۆکوژێکیان لەگەڵ دایە. گوتیشی: “پێشمەرگە ئەمجارە تاکتیکێکی نوێ بەرامبەر بە داعش بەکار دەهێنێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 3\5\2016، قادر قادر، بەرپرسی میحوەری گوێڕ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکوو ئێستا، چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆ سەر هێزی پیشمەرگە لە میحوەری گوێڕ هێناوە و لەناو هێرشەکەدا، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هەیە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هێرشەکەیان بۆ سەر گوندی (ئەبوشیتە) ئەنجام داوە و پێشمەرگەش بە توندی ڕووبەڕووی بووەتەوە.

قادر قادر جەختی لەوە کردەوە کە پێشمەرگە بە ئازایەتی و بوێری و ورەیەکی بەرزەوە ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و بە چەکی دۆشکە و ئارپیچی وەڵامیان دەدەنەوە. گوتیشی: “هیچ گومانمان لە تێکشکاندنی داعش نییە و تێکشکاندنیان ئاسانە”.

3/5/2016

 

بەرپرسێکی حزبی لە خورماتوو ڕای دەگەیەنێ، لەسەر بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھێزێک بۆ گەنجانی خورماتوو پێکدەھێنرێت.

ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خورماتوو بۆ (باس) ڕای گەیاند: "لەسەر رەوشی ھەنووکەیی خورماتوو بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بەردەوامی لەسەر خەت بووە، لەگەڵمان و ھەوڵی ئاساییبوونەوەی بارودۆخی خورماتووی داوە".

گوتیشی: "لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی ئیداری و حزبی و کەسایەتیی خورماتوو سەردانی سەرۆکی ھەرێممان کرد و کۆمەڵێک داواکاریمان خستە بەردەستی و یەکێک لە داواکارییەکان پێکھێنانی ھێزێکە بۆ گەنجانی خورماتوو، بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکەیان".

ئاشکراشی کرد، لەسەر بڕیاری سەرۆکی ھەرێم لیوایەک لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ گەنجانی خورماتوو پێکدەھێنرێت".

قەزای خورماتوو دەروازەی کوردستانی باشوورە لەگەڵ بەشی عەرەبی عێراق و گرنگیی تایبەتی خۆی ھەیە، لەبەرئەوەی شوێنێکی ستراتیژیی ھەیە و دەکەوێتە سەر ھێڵی گشتیی نێوان کەرکووک - بەغدا، ئەم ناوچە کوردستانییە لە سێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان پێک دێت، پێشتر سەر بە پارێزگای کەرکووک بووە، بەڵام ئێستا سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، ئەم قەزا کوردستانییە لە سەردەمی بەعسدا بەھۆی ئەوەی لە زۆرینەی نەتەوەی کورد پێک دەھات، فشاری زۆریان دەخستە سەر دانیشتووانەکەی و بە بەردەوامی ڕووبەڕووی سیاسەتی بە عەرەبکردن دەبووەوە و لە شاڵاوەکانی ئەنفالیشدا یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین ئەنفالی داوە لە قۆناخی ھەشتی پرۆسەی ئەنفالدا.

لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراقیش، خورماتوو یەکێک بووە لەو ناوچانەی کە رۆژانە تەقینەوە و کوشتن و ڕفاندنی تێدا ئەنجام دراوە، ئەمەش وای کردووە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی کوردی قەزاکە بەرەو شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان کۆچ بکەن، ئەوەیشی کە ماوەتەوە بەھۆی پابەندبوونیان بە خاکەوە بووە، لەبەر ئەوەی خورماتوو ناوچەیەکی دانەبڕاوی کوردستانی باشوورە و ئێستاش ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە، کە ئەویش بریتییە لە بوونی میلیشیا چەکدارەکانی (حەشدی شەعبی)، ئەم میلیشیایانە نەک تەنیا کورد، بەڵکو تورکمانی سوننە و عەرەبیشیان کردووەتە ئامانج و دەستێکی ڕەشیان تێدایە و رۆژانە ھاووڵاتییانی ناوچەکە دەکوژن و دەڕفێنن.

ھێزەکانی پێشمەرگە لە خورماتوو توانیویانە تەواوی پێکھاتەکانی خورماتوو بپارێزن، بەڵام دەستوەردانی ئێران لە کاروباری خورماتوو وای کردووە دۆخی تەناھیی قەزاکە ڕووە و خراپی بڕوات و ئێران بە نیازە خورماتوو بکاتە پارێزگایەکی شیعەنشین لە عێراقدا و ھەرچی کورد و عەرەبی سوننەی ناوچەکەش ھەیە، بە فشار ناوچەکە چۆڵ بکەن و ئێستاش کورد پێویستی بە ھێزێکی تۆکمە ھەیە تا شارەکە بە کوردستانی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو مەرامانەیان نەیەتە دی.

لەمبارەیەوە عەباس ڕەشید، رۆژنامەنووس لە خورماتوو، بۆ (باس) ڕای گەیاند: "ئێستا خورماتوو پێویستی بە ھێزێکی پێشمەرگە ھەیە بە ھەمیشەیی لە خورماتوو بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی گرووپە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەنێویاندا گرووپی (موختار)ی توندەڕەو ھەمیشە دەستیان لە کوشتن و بڕینی خەڵکی بێ تاوانی ھەرسێ نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەبی ناوچەکەدا ھەبووە و ئامانجی ئەو گرووپەش دەرکردنی کورد و عەرەب و تورکمانی سوننەیە لە قەزاکە و ئەو گرووپەش ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێن".

ئەو رۆژنامەنووسە گوتیشی: "ڕاستە لە خورماتوو ھێزی پێشمەرگە بوونی ھەیە، بەڵام ئەو ھێزە ڕەنگە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت، ئەمڕۆ لێرەن سبەینێ لە شوێنێکی دیکەن، بۆیە پێویستە ھێزێک لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ خورماتوو پێک بھێنرێت، بۆ ئەوەی ھەر ھەڕەشەیەک بنەبڕ بکات ئەگەر نیازی لێدانی پێکھاتەکانی خورماتوو یاخود گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەی ھەبێت، لەبەر ئەوەی ئێران نیازی ھەیە خورماتوو بکاتە پارێزگایەکی شیعە لە عێراقدا".

دارەوان شامیل، ھاووڵاتییەکی دانیشووی قەزای خورماتووە و بۆ ھەفتەنامەی (باس) ڕای گەیاند: "ئێمە وەک پێکھاتەکانی خورماتوو ھیچ گرفتێکمان نییە و حەزیش دەکەین درێژە بە پێکەوەژیانی ئاسایی بدەین، بەڵام ئەوە میلیشیا شیعەکانن دەیانەوێت جیاوازیی نەتەوایەتی دروست بکەن، نیازیان ھەیە ئەم شارە کوردستانییە کە سەدان ئەنفال و شەھید و قوربانیمان لە پێناوی داوە سیمای کوردایەتیی تێدا بسڕنەوە".

ئەو ھاووڵاتییە گوتیشی: "ئێستا خورماتوو پێویستی بە پێکھێنانی ھێزێک ھەیە کە لە گەنجانی خورماتوو پێک بھێندرێت، بۆ بەرگریکردن لە خاک و خەڵکەکەی و ھەروەھا بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو مەرامانەی کەوا دەیانەوێت ئەم شارە کوردستانییە بکەن بە ناوچەیەکی سەربازگەئاسا".

قەزای خورماتوو پێکدێت لە ناوەندی قەزاکە و ناحیەی (سلێمان بەگ) و ناحیەی (ئامرلی) و ناحیەی (یەنگیجە) و پێشتر ناحیەی (قادر کەرم)یش سەر بە خورماتوو بوو، بەڵام ئێستا سەر بە قەزای چەمچەماڵە، ھاوکات خورماتوو سەدان گوند لەخۆ دەگرێت و خاکەکەی بۆ کشتوکاڵ بەپیتە و ڕووباری (ئاوەسپی)ش لە بەشی رۆژھەڵاتی قەزاکەدا تێپەڕ دەبێت، جگە لە بوونی سامانی ماسی لەو ڕووبارەدا، جوتیارانیش سوودێکی زۆر لە ئاوی ئەو ڕووبارە وەردەگرن، ھەروەھا خورماتوو خاوەنی گەورەترین کارگەی خوێیە لە عێراقدا و خاوەنی دووەم گەورەترین سایلۆیە لە عێراقدا و چەندین بیرە نەوتیشی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکانی (باس) ئەو ھێزانەی کە بوونیان ھەیە لە خورماتوو بریتین لە پۆلیس خۆجێیی و پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی حکوومەت و دەزگای ھەواڵگری عێراق و پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاکەوتن و دوو ھێزی ئاسایشی پارتی و یەکێتی و بنکەی دژەتیرۆر و پۆلیسی ئیتیحادی و ھێزەکانی سوات و چەکدارانی حەشدی شەعبی، کە سەرەکیترینیان گرووپەکانی رێکخراوی بەدر و سەرایا سەلام و عەسائیبی ئەھلی حەق و فەوجی تورکمانی و زۆری تر..

جگە لەمانەش ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوونیان ھەیە، کە لە سەروبەندی داگیرکردنی ھەردوو ناحیەی یەنگیجە و سلێمان بەگی سەر بە خورماتوو لەلایەن داعشەوە، رۆڵی بەرچاویان گێڕا و پێشمەرگە و خۆبەخشانی کورد توانییان بەرگری لە خورماتوو بکەن و رێگە بە توندڕەوانی داعش نەدەن پێشڕەوی بکەن بۆ ناوەندی قەزای خورماتوو، پاشان پێشمەرگە توانی ھەردوو ناحیەی یەنگیجەی تورکماننشین و سلێمان بەگی عەرەبنشین لەدەست تیرۆریستانی داعش رزگار بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ھەفتەنامەی (باس) ئێستا لە خورماتوو دەست کراوە بە ناونووسکردنی ئەو گەنجانەی دەیانەوێت دابمەزرێن بۆ ئەوەی ئەو لیوایەی پێشمەرگە، تایبەت بۆ پاراستنی خورماتوو پێکبھێندرێت.

3/5/2016

 

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەفەری هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی بۆ شاری ئەنتالیای تورکیا بە حەرام راگەیاند و خوزیاری پێشگیری لە پڕوپاگەندە بۆ ئەو سەفەرانە بووە.

بەپێی راپۆرتی ئەمڕۆی رۆژنامەی "جەوان"ی ئێران عەلی خامنەیی دوێنێ لە کاتی گوتنەوەی وانە لە یەکێک لە ناوەندە دینییەکان ئەنتالیا بە ناوەندی بێ ئەخلاقی وەسف کرد و گوتی "لەو شارەدا کاری بێ ئەخلاقی و نابەجێ دەکرێت بۆ سەفەر بەتاڵ دەبێتەوە، بۆیە رۆیشتن بۆ ئەو شارە حەرامە.
"
بەپێی راپۆرتی ئەم رۆژنامەیەی سەر بە سوپای پاسداران، رێبەری کۆماری ئیسلامی هیوای خواستووە کە بەرپرسانی کولتووریی پەرلەمان و یاسایەک پەسەند بکرێت هەتا بۆ شوێن و سەفەرە حەرامەکان بانگەشە نەکرێت و قەدەغە بکرێن.

ساڵانە چوار میلیۆن ئێرانی سەردانی تورکیا و تایلەند دەکەن و رۆژنامەی جەوان نووسیویە: "لەوانەیە دەوڵەت لەبەر رێزدانان بۆ ئازادیی تاکەکەسی، سەفەر و سەردانی بۆ ناوەندە تووریستیانەی کە بە ناوەندی بەدڕەوشتی ناوبانگیان هەیە، قەدەغە نەکردووە، بەڵام لانیکەم دەتوانێ دەتوانێ پێش بەو تۆڕە تووریستییانە بگرێت کە راستەوخۆ لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتانە دەچن و لە ناوخۆی ئێرانیش پڕو پاگەندەی زۆریان بۆ دەکرێت."

بابەک نیعمەتپوور، رێنوێن و چاودیری تۆڕ و کۆماپانیاکانی گەشتیاریی ئێران و جیهان رایگەیاندووە ژمارەی ئەو ئێرانییان کە ساڵی پار چوونەتە ئەنتالیا نزیکەی 80 هەزار کەس بووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی تورکیا ئەو رێژەیە گەیشتە 40 هەزار کەس.

شاری ئانتالیا، یەکێک لە شارە تووریستی و گەشتیارییەکانی تورکیایە کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئەو وڵاتە و بەوە ناسراوە کە هاووڵاتیانی ئێرانی زۆر سەردانی دەکەن.

لە حەفتەی رابردوودا ژنە ئەندامێکی ئەنجومەنی شاری تەورێز، ئەندازیار و مامۆستای زانکۆ، بەهۆی سەردانی ئەنتالیا و لەبەرکردنی جلوبەرگی جیاواز و نیوەڕووت، لە ناوخۆی ئێران ڕووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە.

2/5/2016

حکوومەتی عێراق هانا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەبات بۆ پاراستنی حکوومەت لە هەڕەشەی خۆپیشاندەران.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 1ـی ئایاری 2016ی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کەمتەرخەم دانراوە لە رووداوەکانی ئەم دواییەی شاری بەغدا، بەو پێیەی ئەو فەرماندەی گشتیی هیزە چەکدارەکانی عێراقە.

ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسییەوە لە عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە حکوومەت و کاربەدەستانی باڵای عێراق خواستێکیان هەیە، تاوەکو بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز، ”پشت بە پێشمەرگە ببەسترێت“.

رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە.

 

2/5/2016

 

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

په‌یامه‌كه‌ی بارزانی له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌"بێگومان ئەو وڵاتە دەتوانێ لەڕووی ئابوورییەوە پێشبكەوێت كە كرێكاران بە ئاسوودەیی بتوانن خزمەتی وڵاتی خۆیان بكەن بێ ئەوەی مافەكانیان پێشێل بكرێت و سەندیكا و ڕێكخراوە داكۆكیكارەكانیان بەهێز و چالاك بن".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كرێكارانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو كرێكارانی جیهان دەكەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

كرێكاران چینێكی ماندوو و خاوەن مافی كۆمەڵگان و ڕۆڵی سەرەكی و بنیاتنەریان لە گەشەپێدانی ئابووری و پێشكەوتنی وڵات و ئاوەدانیدا هەیە. بێگومان ئەو وڵاتە دەتوانێ لەڕووی ئابوورییەوە پێشبكەوێت كە كرێكاران بە ئاسوودەیی بتوانن خزمەتی وڵاتی خۆیان بكەن بێ ئەوەی مافەكانیان پێشێل بكرێت و سەندیكا و ڕێكخراوە داكۆكیكارەكانیان بەهێز و چالاك بن. خەبات و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و داواكارییەكانیان ڕەوان و پێویستە هەموو لایەكمان پشتگیری لە ماف و داواكارییەكانیان بكەین لە هەردوو كەرتی تایبەت و گشتیدا.

بە پێویستی دەزانم لەم بۆنەیەدا سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی ئازیزی كوردستان بكەم كە هەمیشە تەحەمولی قەیرانی دارایی و دۆخە سەختەكانیان كردووە و بەردەوامن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان.

1/5/2016

 

نوێنەری باڵای سیاسەتی ئاسایش و پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا فێدێریکا مۆگرینی لەسەر هەڵکوتانە سەر پەرلەمانی عێراق لەلایەن خۆپێشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدرەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.


فێدێریکا مۆگرینی لەسەر هەڵکوتانە سەر پەرلەمانی عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدرەوە هاتە دەنگ و لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری ئاڵۆزبوونی دۆخەکە دەدات.


مۆگرینی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەڵکوتانە سەر پەرلەمان لە بەغدا ئەگەری هەیە دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر بکات.


لە راگەیاندراوەکەی مۆگرینیدا هاتووە "هەرچی زووترە ئاساییکردنەوەی دۆخی ناجێگیری عێراق سوودی زۆری دەبێت بۆ ناوچەکە و گەلانی عێراق. یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتی تەواوی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و سەرکردە سیاسییەکانی تر دەکات بۆ هەرچی زووترە دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ دۆخی سیاسی عێراق. هاوکات بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاران و خەڵک دەکات لەبری رێگریکردن لە هەوڵەکان پاڵپشتی بکەن".

1/5/2016

 

قۆناغی دووەمی دەیەمین خوڵی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران کە دوێنێ هەینی 2016 -4 -29 لە 21 پارێزگای ئێران و لە 55 ناوچەی هەڵبژاردن بەڕێوە چوو، کەلە پێنج پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵات بۆ یەکلا بوونەوەی 17 کورسیی دیکە بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ناوەندی هەڵبژاردنەکان کە ماڵپەڕەکانی فارس، تەسنیم و میهر بڵاویان کردووەتەوە، لە هەر پێنج پاریزگای کوردستانی رۆژهەڵات لە 11 ناوچەی هەڵبژاردن و 28 شار بەڕێوە چوو کە هەتا ئێستا بەپێی ئامار و داتاکانی حکوومەتی ئێران ئەنجامی کۆتایی رانەگەیەندراون و ئەنجامە بەراییەکان بەم چەشنەن کە سایت و ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە.

پارێزگای ورمی:

- شاری ورمێ، دوو پاڵێوراو بەناوەکانی "هادی بەهادوری (ریفۆرمخواز و لیستەی ئومێد) و رۆحوڵڵا حەزرەتپوور(بناژۆخواز) بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی ئێران هەڵبژێردراون و چوونەتە پەرلەمان.

- لە شاری سەڵماس، شەهرووز بەرزگەر (ریفۆرمخواز) لە پێشەوەیە.

- لە شارەکانی ساینقەڵا، تیکاب و میاندواو مەهدی عیسازادە (بناژۆخواز) لە پێشەوەیە.

پارێزگای ئیلام:

  • لە شارەکانی "ئەیوان، ئیلام، سیروان، مەلەکشاهی، چارداول و میهران" دوو پاڵێوراو بەناوەکانی "جەلال میرزایی (ریفۆرمخواز) سەلام ئەمینی (سەربەخۆ) لە پێش کاندیدەکانی دیکەوەن.

- لە چوار شاری بەدرە، دەڕەشەهر، دێهلوڕان و ئابدانان شادمێهر کازم زادە (بناژۆخواز) لە پێشەوەیە.

پارێزگای سنە:

  • لە سێ شاری سنە، دیواندەرە و کامیاران حەسەن عەلەوی (سەربەخۆ) لە پێش "سالار مورادی"وەیە.  
  •  
  • لە دوو شاری مەریوان و سەوڵاواش پاڵێواراو مەنسوور مورادی (سەربەخۆ) لە پێش ئومێد کەریمیانەوەیە.

پارێزگای کرماشان:

  • لە شاری کرماشان پاڵێوراو ئەحمەد سەفەری (ریفۆرمخواز) لە پێش سەعید "حەیدەری تەیب"ەوەیە.
  •  
  • لە شاری سونقوڕ و کولیایی پاڵێوراو سەید جەواد حوسێنی کیا (بناژۆخواز) پێشەنگە.

پارێزگای لوڕستان:

  • لە دوو شاری خوڕەم ئاوا و دوور دوو پاڵێوراو بەناوەکانی "سەید محەمەدخان بیرانوەند (ریفۆرمخواز) و محەمەدڕەزا مەلەکشاهی راد (بناژۆخواز) لە پێش پاڵێواراوەکانی دیکەوەن.
  •  
  • لە دوو شاری "دوروود و ئەزنا"ش پاڵێوراو مەجیج کیانپوور (سەربەخۆ) لە پێش پاڵێواروەکەی دیکەوەیە.
    • 30/4/2016

 

لەسەر دیوارەکانی مووسڵ، دروشم لە دژی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەنووسرێت و فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەش دەڵێت، ئەوەی کراوە، بە شێوەیەکی بەرچاو ورەی چەکدارانی داعشی داڕووخاندووە.
دوای ئەوەی ژمارەیەک وێنەی ناو شاری مووسڵ بڵاوکرایەوە کە لەسەر چەند دیوارێکی شوێنە گشتییەکانی مووسڵ دروشمیان لە دژی داعش نووسیوە، قادر قادر، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەوەی کراوە، لەوە دەچێت کە پەیوەندی بە هەڵمەتی هێزە عێراقییەکانەوە هەبێت لەناو شاری مووسڵ”. گوتیشی: “گرنگ ئەوەیە کە ئامادەکاری بۆ گرتنەوەی مووسڵ بکرێت، بەڵام ئێمە هەست ناکەین جارێ سوپای عێراق ئامادەکاری بۆ ئەو شەڕە کردبێت، بۆیە ناچار لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە دەیەوێت فشاری دەروونی لەسەر داعش دروست بکات".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر سوپای عێراق بیەوێت مووسڵ ڕزگار بکاتەوە، دەبێت لە باشووری شاری مووسڵەوە دەست پێبکات.
هەر سەبارەت بە وێنەکان، ژووری عەمەلیاتی ڕاگەیاندنی هێزەکانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: “هەڵمەتێکی فراوان بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی مووسڵ لەسەر ئازادکردنەوەی شارەکە دەست پێدەکەن".

30/4/2016

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایدەگەیەنێت، کە سەرکردایەتیی سەربازیی چالاکییە بەرگرییەکان و هێرشە ئەلیکتۆرنییەکان (سایبەرکۆم) بە نیازە هێڵی ئینتەرنێت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش ببڕێت.


ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە گوتەیەکیدا لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی رۆژئ پێنجشەممە 28ـی نیسانی 2016 رایگەیاند، کە ئەوە "یەکەم چالاکیی سەربازیی سایبەرکۆمە"، کە ئەو یەکەیە "ئەرکێکی گرنگ لە شەڕی دژی داعش بەجێ دەگەیەنێت".


ئاشتۆن کارتەر ئامانجی ئەو چالاکییەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، چالاکییەکە پەیوەندیی سەرکردایەتیی داعش و چەکدارەکانی دەپچڕێنێت و چیتر رێکخراوەکە ناتوانێ پارە بگوازێتەوە، وێڕای ئەوەی توانای راکێشانی سۆزی خەڵکی و راکێشانیانی بۆ ناو ریزەکانی خۆی نامێنێت.


ژەنەڕاڵ جۆ دانفۆرد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەش رایگەیاندووە، کە ئەو ئامانجە، رێکخراوەکە "لە جیهانی ئینتەرنێت دادەبڕێت" و پێشیوایە هۆکارێکی خێراتر دەبێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسە سەربازییەکان بەسەر ئەو رێکخراوەدا.

29/4/2016

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بیروڕایان لەبارەی قۆناغی دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و پێویستییەكانی ئەو قۆناغە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

دوێنێ پێنجشەممە 28\4\2014 لە شاری هەولێر، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە برێت ماكگورگ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كۆلین كاڵ، ڕاوێژكاری جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئاساییشی نەتەوەیی، جەنەڕاڵ سەن مەكفارلەند، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، مەتیوس میتمان، كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی و ڕاوێژكاری سیاسی پێکهاتبوون.

لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی بەناوی گەلی كوردستان سوپاسی سەرۆك و گەل و حكوومەتی ئەمەریكای كرد كە لە ڕووخاندنی دیكتاتۆرییەت و هەروەها شەڕی تیرۆریستان پشتیوانی گەلی كوردستان بوونە و سوپاسی پاڵپشتیی سەربازی و دارایی ئەمەریكایی كرد بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە كاریگەریی هەبووە لە مسۆگەركردنی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
هەروەها جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پێزانینی بۆ سەركردایەتیی بارزانی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەبوو و سوپاسی هەڵوێستی هەرێمی كوردستانیشی كرد لە یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی سیاسی.

لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا باس لە دوا پێشهات و گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا كرا و چۆنییەتی هەماهەنگی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی لە شەڕی داعش و پلانی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا بارزانی و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بیروڕایان لەبارەی قۆناغی دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و پێویستییەكانی ئەو قۆناغە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە لەبارەی پەیوەندییەكان و فراوانتركردنی هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا بوو و باسی ئەوەیش كرا كە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

29/4/2016

maclisi eran-

 

کاندیدە ئازەرییەکانی قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بازنەی ورمێ لەسەر چۆنیەتی بەشداریی دەنگدەرانی ئازەری لە هەڵبژاردن رێککەوتن و داوا لە دەنگدەران دەکەن، لە بەرامبەر دوو کاندیدی کورد، دەنگ بە کاندیدە ئازەرییەکان بدەن، بەڵام کاندیدە کوردەکان هێشتا بە فەرمی داوایان نەکردووە بە هاوبەشی دەنگیان پێبدرێت.

کۆمەڵێک کەسی ناسراوی ئازەریش داوا دەکەن، دەنگدەرانی ئازەری لە رۆژی دەنگدان بەسەر رەوتی ریفۆرمخواز و بناژۆخوازاندا دابەش نەبن.

دوایین رۆژی پێش کۆتایی هاتنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنیش، ورمێ هەروا هەستیارترین بازنەی هەڵبژاردنی رۆژهەڵاتی کوردستانە. پێکهاتەی نەتەوەیی شارەکە هۆکاری سەرەکی ئەو هەستیارییەیە، ئێستاش کە دوو کاندیدی کورد و 2 ئازەری بۆ بەدەستهێنانی دوو کورسی پەرلەمانی کەوتوونەتە بەریەک، زیاتر هەستی پێدەکرێت.

سەرەڕای داواکاری چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی، هێشتا دوو کاندیدی کوردی ورمێ بە فەرمی داوایان لە خەڵک نەکردووە بە یەکدەنگ، دەنگ بە هەردوو کاندیدەکە بدرێت بەڵام کاندیدە ئازەرییەکان ئەو داوایەیان ئاراستەی دەنگدەرانیان کرد.

لە دیبەیتێکی هاوبەشدا، دوو کاندیدی ئازەری ورمێ، داوایان لە خەڵک کرد لەسەر وەرەقەی دەنگدان، دەنگ بە دوو کاندیدەکە بدرێت.

ئازەرییەکان لە قۆناخی یەکەم کورسییەکیان بەدەستهێناوە، ئەگەر لە قۆناخی دووەمیشدا، ژمارەی دەنگدەری ئازەری لە دەنگدەرانی کورد زیاتر بێ و بە هاوبەشی دەنگ بە هەردوو کاندیدە ئازەرییەکە بدەن، سەری کوردانی ورمێ لە کورسی پەرلەمانیش بێ کڵاو دەمێنێتەوە.

بە مەبەستی سەرکەوتنی کاندیدە ئازەرییەکان، هەموو لایەک وەخۆ کەوتوون. تەنانەت پێشنوێژی پێشووی ورمێ، غولامرەزا حەسەنی، کە نەخۆشی لەپێی خستووە، بە ئۆتۆمبێل بنکەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەسەر دەکاتەوە. هەروەها نادر قازی پوور کە لە قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردن دەنگی بەدەستهێناوە دەنگدەرانی ئازەری هان دەدەن، دەنگیان بڵاو نەبێت و بەسەر رەوتەکانی بناژۆخواز و ریفۆرمخوازدا دابەش نەبن.

لە بازنەی هەڵبژاردنی ورمێ کە دوو کورسی ماوە چارەنووسیان یەکلا بێتەوە، هەر دەنگدەرێک دەتوانێ دەنگ بە دوو کاندید بدات. لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە چالاکڤانانی کورد داوا دەکەن، کوردانی ورمێ دەنگ بە هەردوو کاندیدی کورد بدەن. ئەوان دەڵێن مادام حکومەت بەرپرسیارێتی شارەکە بە خەڵکی کورد نادات، دەبێ ئەو پۆستانەی کە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێن، کورد گرەو لەسەر بردنەوەیان بکات.

دوای هاتنەسەرکاری حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران 9 هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانکراوە. لە خولی یەکەم کاندیدێکی کورد سەرکەوت بەڵام دواتر ئەنجامەکەی هەڵوەشایەوە. هەروەها لە خولی چوارەمیش، سەرەڕای ئەوەیکە کاندیدێکی کورد سەرکەوت بەڵام دوای 40 رۆژ لە پەرلەمانتاری خرا. تاوەکوو ئێستاش تەنیا لە سێ خولدا کورد توانیویانە لەسەر کورسی ورمێ لە پەرلەمان دابنیشن.

قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران لەو شارانەی لە قۆناخی یەکەم نوێنەرەکانیان یەکلایی نەبووەتەوە لە رۆژی هەینی 29-4-2016 بەڕێوەدەچێت.

28/4/2016

 

باڵیۆزی وڵاتانی گەورەی پیشەسازیی جیهان G7 لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و پشتگیریی وڵاتەکانیان بۆ عێراق رادەگەیەنن.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبادی بە ئامادەبوونی باڵیۆزانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، پێشوازیی لە باڵیۆزانی هەر حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیهانی بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و یابان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، باڵیۆزی وڵاتانی پیشەسازیی گەورەی جیهان پشتگیریی وڵاتەکانیان بۆ عێراق لە رووی ئابووریی و چاکسازییەوە راگەیاندووە.

ساڵانە وەزیرانی دارایی ئەو حەوت وڵاتە کۆدەبنەوە و تاوتوێی دۆخی دارایی وڵاتەکانیان و جیهان دەکەن.

28/4/2016

 

سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 28ـی نیسانی 2016، نەوشیروان مستەفا،‌ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گەیشتەوە شاری سلێمانی.

دلاوەری حاجی عوسمان، ھەڵسوڕاوی دیاری بزووتەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) راگەیاند، نەوشیروان مستەفا بەتەندروستییەکی باشەوە گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان.

دلاوەری حاجی عوسمان ئاماژەی بەوە کرد، کە خۆی زیاتر لە 15 خولەک لەگەڵ نەوشیروان مستەفا قسەی کردووە و ھەواڵی گرژی و ئالۆزییەکانی خورماتووی لێپرسیوە.

ئەو هەڵسوڕاوە دیارەی بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها رایگەیاند، ئێستا نەوشیروان مستەفا ھیلاکی ڕێگایە و کەمێک ماندووە، بەڵام ”ھەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای گۆڕان کۆدەبێتەوە و بۆ ڕۆژانی دواتریش چاوی بە جەماوەری بزووتنەوەکەی دەکەوێت“.

بەگوتەی دلاوەری حاجی عوسمان، نەوشیروان مستەفا لە فڕۆکەخانە پێی راگەیاندووە، کە ھەنگاو دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گوتویەتی، ”ان شاء اللە ھەموو شتێک باش دەبێت“.

ماوەی چەند مانگێکە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشیی، ھەرێمی کوردستانی جێھێشتووە و لەو ماوەیەدا لە وڵاتی بەریتانیا بووە.

28/4/2016

 

نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ هەینی 29ـی نیسانی 2016 بەمشێوەیەیە:


100 دۆلاری ئەمریکی = 128.500 دینار


100 یۆرۆ = 145.750 دینار


100 پاوەند = 185.000 دینار


100 هەزار تومەن = 37.000 دینار


100 لیرەی تورکی = 44.500 دینار

 

29/4/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان