فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

8----- لە وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت. ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكا لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد. ساڵی 1909 لە رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا...
2025-03-04-07-09-36پەیوەندیی بە دەمیرتاشەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئاییندەیەکی باش چاوەڕێیان دەکات. پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئەوەشی گوت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیچ مەرجێکی لە بەرانبەر چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە...
2025-03-04-07-07-55 ناكه‌ن ،هیچ رێككه‌وتنێك ئاكامی نابێت به‌بێ واژۆی ئێران . ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو . ئاساییه‌ وڵاتانی نێوه‌ندگیر بێنه‌ ناو دانوستانی نێوان...
---------q------q بەدەم ئەو بانگەواز و پێشنیارە بچن و پەند و عیبرەت لە رابردوو وەربگرن." پەیامەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. ئەحمەد تورک،...
-----q-------qو خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت." هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەهای دراوی ئێران بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکایی بۆ نزمترین ئاستی پێوانەیی دابەزی، دوای ئەوەی ڕابەری باڵای ئێران گفتوگۆی لەگەڵ ئەمەریکا ڕەتکردەوە و سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەوڵیدا هەڵمەتی " زۆرترین فشار " بۆ سەر تاران بگەڕێنێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی ئاڵوگۆڕی بیانی alanchand.com، ڕۆژی شەممە نرخی تمەن لە بازاڕە نافەڕمییەکاندا بۆ ,500892 تمەن دابەزی، بە بەراورد بە 869,500 تمەن لە ڕۆژی هەینیدا. ماڵپەڕی bazar360.com دەڵێت دۆلار بە 883,100 تمەن فرۆشراوە. ماڵپەڕی Asr-e-no بڵاویکردەوە کە نرخی دۆلار بە 891,000 تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.

لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی ڕێژەی هەڵاوسانی فەڕمی لە سەدا 35 بوونەتەوە، ئێرانییەکان بەدوای پەناگەیەکی پارێزراودا دەگەڕێن بۆ پاشەکەوتەکانییان، دۆلار و دراوی قورسی دیکە و زێڕ دەکڕن.

دوای هەڵبژاردنەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەرزبووەوە و بە نزیکەی 690,000 تمەن مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەهۆی نیگەرانییەکانەوە سەبارەت بەوەی ترامپ سیاسەتی " زۆرترین فشار " بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و سزای توندتر بخاتە سەر ئەو وڵاتە و دەسەڵات بە ئیسڕائیل بدات هێرش بکاتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.

لە ساڵی 2018 دا سەرۆک ترامپ کە ئەو کاتەش سەرۆکی ئەمەریکا بوو لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا. ڕێککەوتنەکە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی سنووردار دەکرد و لە بەرامبەریشدا سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران سووک دەکران. ئێرانیش لە وەڵامدا زۆربەی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد و پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کرد.

لە دوای سەپاندنەوەی سزاکانەوە لە ساڵی 2018 دا، تمەنی ئێرانی زیاتر لە سەدا 90 ی بەهاکەی لە دەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

9/2/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان