فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

8----- لە وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت. ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكا لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد. ساڵی 1909 لە رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا...
2025-03-04-07-09-36پەیوەندیی بە دەمیرتاشەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئاییندەیەکی باش چاوەڕێیان دەکات. پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئەوەشی گوت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیچ مەرجێکی لە بەرانبەر چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە...
2025-03-04-07-07-55 ناكه‌ن ،هیچ رێككه‌وتنێك ئاكامی نابێت به‌بێ واژۆی ئێران . ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو . ئاساییه‌ وڵاتانی نێوه‌ندگیر بێنه‌ ناو دانوستانی نێوان...
---------q------q بەدەم ئەو بانگەواز و پێشنیارە بچن و پەند و عیبرەت لە رابردوو وەربگرن." پەیامەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. ئەحمەد تورک،...
-----q-------qو خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت." هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کوردستانی عێراق هێشتا پێگەیەکی ستراتیجیی کاریگەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە

گۆڤاری Forbesـی ئەمەریکی، ڕۆژی 30 کانوونی دووەمی 2025، وتارێکی ڕۆژنامەنووس پاوڵ ئیددۆن بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووە:

لە گەرمەی گۆڕانە مێژووییەکانی تەرازووی هێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنیا شتیک بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە: ئەوەش بایەخی ستراتیجیی هەرێمی سەربەخۆی کوردستانی عێراقە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەم ناوچەیە، بۆ ماوەیەکی درێژ ڕۆڵێکی گرنگی لە هەڵمەتە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، گێڕاوە.

ڕێبەری کارامەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەم داوییەدا چاوپێکەوتنێکی یەک کاتژمێری دەربارەی گۆڕان و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند بابەتی دیکە کرد، هۆشداری لە هەڕەشەی بەردەوامی داعش دا و جەختی کردەوە لەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە جاران ئامادە و سازترن بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش.

لەم سەردەمەدا، لایەنە سیاسییە بەهێزەکانی بەغدا، کە سەر بە ئێرانن و حکوومەتی ئێستەی عێراق بەڕێوە دەبەن، ماوەیەکە داوای کشانەوەی گشتیی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەن. هێزەکانی ئەمەریکا ساڵی 2014 بۆ هاوکاریی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش هاتبوونە عێراق. کە بە شێوەیەکی فەرمیی، لە ئەیلوولی 2021 سەرکەوتن و کۆتایی داعش ڕاگەیەنرا، زۆرینەی هێزەکە کشانەوە و هەندێکیان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژ بە هێزە عێراقی و کوردییەکان، مانەوە.

لە ئەیلوولی 2024 دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا سەدان سەربازی خۆی تا ئەیلوولی2025 لە عێراق بکشێنێتەوە و تەنیا هەندێکیان لە هەولێر، لە کوردستانی عێراق بهێڵێتەوە.

پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، ئەو داخوازییەی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، خاو بووە. هێزە لایەنگرەکانی ئێران لە عێراق هاوکاریی سوپای سووریای ئەسەدیان دژ بە بەرهەڵستکارانی کرد، بەڵام بە تێکشکانی سوپای سووریا و سەرکەوتنی بەرهەڵستکاران بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەلشەرع، ئیدی ئەو هێزە عێراقییانە هەست بە نیگەرانیی دەکەن.

سەرۆک بارزانی، لە چاوپێکەوتنەکەدا گوتی: کوردستانی عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی بنەڕەتیی لە هاوکاریی گرووپە سیاسییە کوردییەکانی سووریا بگێڕێت، بۆ ئەوەی ڕیزەکانیان یەک بخەن و لە پێناو داهاتوویان لە سووریای تازەدا، لەگەڵ دیمەشق بە یەک دەنگ گفتوگۆ بکەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا یارمەتی سەربازیی کوردەکانی سووریا دەدات؟ سەرۆک بارزانی گوتی: هیوادارم کار نەگاتە ئەو ڕادەیە و نە ئێمە و نە ئەوان، ناچاری پەنابردنە بەر چەک بین.

کاتێکیش پرسیاری لێ کرا کە ئایا بۆ هاوکاریی کوردانی سووریا، هێزی پێشمەرگە ڕەوانە دەکات؟ سەرۆک بارزانی گوتی: ڕاستییەکەی نەک بۆ هاوکاریی کوردان، بەڵکو ئەگەر بتوانین، بەبێ دوودڵی هاوکاریی هەموو مرۆڤێک دەکەین ئەگەر تووشی چەوسانەوە بووبێت.

ئەم قسانەی سەرۆک بارزانی نیشانەی گرنگیی پێگەی ستراتیجیی بەردەوامی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕۆڵی ئەرێنییەتی لە سەقامگیریی هەرێمییدا. هەولێر دەتوانێت ڕۆڵێکی دیپلۆماسیی گرنگ لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان کوردانی سووریا لەگەڵ دیمەشق و تورکیا ببینێت. لە خراپترین ئەگەریشدا، واتە هەوڵی خۆڕێکخستنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، کوردستانی عێراق ئامادەی بەرەنگاربوونەوەیەتی؛ لەبەر ئەم هۆیانەش کوردستانی عێراق وەک پێگەیەکی ستراتیجیی و هاوبەشێکی متمانە پێکراوی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەو ناوچە ئاڵۆزەی جیهاندا دەمێنێتەوە.

4/2/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان