فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

8----- لە وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت. ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكا لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد. ساڵی 1909 لە رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا...
2025-03-04-07-09-36پەیوەندیی بە دەمیرتاشەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئاییندەیەکی باش چاوەڕێیان دەکات. پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئەوەشی گوت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیچ مەرجێکی لە بەرانبەر چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە...
2025-03-04-07-07-55 ناكه‌ن ،هیچ رێككه‌وتنێك ئاكامی نابێت به‌بێ واژۆی ئێران . ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو . ئاساییه‌ وڵاتانی نێوه‌ندگیر بێنه‌ ناو دانوستانی نێوان...
---------q------q بەدەم ئەو بانگەواز و پێشنیارە بچن و پەند و عیبرەت لە رابردوو وەربگرن." پەیامەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. ئەحمەد تورک،...
-----q-------qو خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت." هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند و وتی "ڕەنگە دوژمنانی تاران بتوانن هێرش بکەنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە، بەڵام ئەوان ناتوانن ئێران لە توانای بنیاتنانی ناوەندی ئەتۆمی نوئ بێبەش بکەن."

ئەم لێدوانانەی پزشکیان دوای ئەوە دێت کە رۆژنامەی واشنتن پۆست بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە هەواڵگری ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل پێدەچێت تا ناوەڕاستی ئەمساڵ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێبکات.

پزشکیان وتی "ئەوان هەڕەشەمان لێدەکەن کە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەدەن. ئەگەر ئێوە لە سەد لەوانە بدەن، ئێمە هەزاری دیکە دروست دەکەین. دەتوانن باڵەخانەکان و شوێنەکان بکەنە ئامانج، بەڵام ناتوانن لەئەوانەی دروستی دەکەن، بکەنە ئامانج".

دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فاکس نیوز، ئەگەری لێدانی ئیسرائیلی لە ئێران هێنایە ئاراوە و ڕایگەیاند کە لەبری هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران، پێی باشترە ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکات.

سەرۆک ترامپ وتی "هەمووان پێیان وایە ئیسرائیل بە هاوکاری ئێمە یان ڕەزامەندی ئێمە لێیان دەدات و بۆردومانیان دەکات، من پێم باشە ئەوە ڕوونەدات."

بەڵام عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوای قسەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانوستانەکانی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ ڕەتکردەوە و وتی نە "ژیرانە" و نە "زیرەکانە"یە ئەگەر دانوستاندن بکەین و دوابەدوای ئەویش بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیش دژی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا هاتنە دەنگ.

ئیسرائیل لەم دواییانەدا دوو هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەرپرسانی ئیسرائیل و شارەزایانی سەربازی باسیان لەوە کردووە کە هێرشی دووەم زیانی وێرانکەری بە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران گەیاندووە. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئەمە ڕەتدەکەنەوە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

13/2/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان