فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-35-41لەئاست ئازادی و یەخسیری، پێکەوە بەستراوەتەوە. واتە کاتێک پیاوان هەست بە ئازادی دەکەن کە ژنان چێژی ئازادی بچێژن، دیارە پێچەوانەکەشی دروستە. ئەوەی ڕاستی بێت ئازادی...
2025-03-08-10-04-20منداڵ بە جێ بگەینن، و لە کارکردنیشدا موچەیان نابەرانبەر و یان کەمترە لە پیاوان.ژنان بە رانبەر بەو پرسە بە پلەی یەکەم لە خۆیانەوە سەرچاوەی گرتوە،...
2025-03-08-10-00-32 ئەم مانگرتنە لە لای کرێکارانی ئەم بەشە مایەوە و ناڕەزایەتی گشتی لەم بارودۆخە لای ژنانی کرێکار بەردەوام بوو. ٨ی مارسی ١٩٠٨ دووای نیو سەدە، ژنانی...
2025-03-04-07-18-13 کە ئەو گۆڕانکاریان دەیانگرێتەوە و ئێران و تورکیاش بە دەرنین لەو گۆڕانکاریانە. لە بەهاری عەڕەبی کەمترین زیان بەر هەر دوو دەوڵەتی تونس و میسڕ کەوتن...
2025-03-04-07-12-43 چڕوپڕ (وەک ئەنجومەنە خۆجێییەکان یان سیستەمی فیدراڵی).دامەزراندنی بناغەی کۆمەڵایەتی و ئابوریپێشنیاری دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە دەکات کە ئابوری و سیاسەتی لە پێناو خەڵک کارا بکات،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خەبات کوردە

لەگەڵ گەڕانەوەی تڕەمپ ئەوەی کە بڵاودەکرێتەوە و ئاشکرا دەکرێ سیاسەتی هەڕەشە و گۆڕانکاری دەوڵەتانە بە تایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو پێیەی خاوەنی زۆرترین داهاتی ژێر زەویە و ناوجەرگەی سەر زەویە، دەنا خودی تڕمپ هەر سەرۆکە شێت و چاوپیسە کەپیتالیستەکەی ڕۆژئاوایە!

لە ڕوخانی هەر دوو ڕژێمەکەی سەدام و ئەسەددا کورد براوەی یەکەم و گەلانی ئەو دوو دەوڵەتەش دۆڕاوی یەکەم بوون. لە ڕوخانی سەدام و بە پێی دەستور؛ کورد بوو بە خاوەن هەرێمێکی فیدڕاڵی نیمچە سەربەخۆ و خەریکە کوردانی ڕۆژئاواش بە هەمان شێوە ببنە خاوەنی هەمان هەرێم و هەمان حەق و حقوق.

دوای شەڕی غەززە و ڕاماڵینی باڵەکانی ئێران لە لوبنان و سوریا نۆرەی ڕاماڵینی شانە نوستوو و ئاشکراکانی ئێرانە لە عێڕاق و یەمەن، بەڵام ئەوەی کە دەبیندرێ و دەبیسترێ پانکردنەوەی سەری مارەکەیە لە ئێستادا کە ئێرانە.

ڕۆژانە لە میدیا جیهانییەکان و بە تایبەتیش ڕۆژئاوایی، دەیان نەخشە بڵاودەکرێتەوە کە دەریدەخەن کە چۆن گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن و ئەو دەوڵەتانە کامانەن کە ئەو گۆڕانکاریان دەیانگرێتەوە و ئێران و تورکیاش بە دەرنین لەو گۆڕانکاریانە.

لە بەهاری عەڕەبی کەمترین زیان بەر هەر دوو دەوڵەتی تونس و میسڕ کەوتن و نە ڕووبەڕوی شەڕی ناوخۆ و نە قوربانیەکی زۆر و نە داڕمانی سوپاکانیشیانمان بینی، بەڵام ئێستا ئەگەر پلانی لێدان و داڕوخانی ڕژێمەکانی هەر یەکە لە ئێران و تورکیا بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئایا(دۆ و دۆشاو تێکەڵ دەکرێ) یان هەر سیستەمەکان گۆڕانکاریان تێدا دەکرێ؟

هەر دووک دەوڵەتی ئێران و تورکیا خاوەنی سوپای بەهێزن و هەر یەکە پێگەی ئیستراتیجی خۆیان هەیە لە ناوچەکە و بگرە لە جیهانیشدا، کوردانی هەر دوو دەوڵەتەکەش بە خراپترین شێوە مامەڵەیان لە گەڵ دەکرێ و ڕۆژانەش ئەو دوو دەوڵەتە قسوری ناکەن لە هەڵواسین و گرتن و ئازار دانی بە کۆمەڵ و بەندیخانەکانیان پڕ کردوە لە کوردان! لە بەرامبەریشدا کوردانی هەر دوو لا خاوەن هێزی چەکداری و ڕێکخراوەیی خۆیانن و لە ئێستادا و بە هۆی ناتەبایی و پەرت و بڵاوی، هێزە چەکداریە شۆڕشگێڕیە گەریلاکانی باکور سەرکەوتوو تر دەبیندرێن و بە هێز تر دەردەکەون.

هەموو لایەک چاک دەزانن کە لە ئێستادا ئێران سەرپەرشتیار و ڕابەری جوڵەی ئیسلامە شیعەکانی جیهانە لە ناوچەکە و تورکیای بە ناو کەمالیستی عیلمانیش پاڵپشت و هاندەری موسوڵمانە ئیخوانیە سوننەکانی جیهانە و خودی خامنەیی و ئەردۆگانیش خۆیان بە ڕابەر و ئەمیرولمئمنین دەزانن و هەر دوو لایان دەیانەوێ بەشێوازی خۆیان گۆڕانکاری و داگیرکاری لە ناوچەکەدا بکەن و نەخشەی ناوچەکە بە دڵی خۆیان بگۆڕن.

سەرباقی ئەوەی کە ئێستا هەموو چاوەکان لە سەر ئەوەن کە لێدان و دەم و لووت بڕینی ڕژێمەکەی ئێران لە ئانوساتدایە و چاوەڕێ دەکرێ کاتژمێری سفر "عەدولتەنازولی" (العد التنازولی) بۆ بکرێ، بەڵام هیچ دیاردەیەک بە دی ناکرێ کە ئاخوندەکان هەنگاوێ بنێن و دڵی ملیۆنان کوردی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان (کە دەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بۆ ئێمەی کورد) لە خۆیان نزیک بکەنەوە و ڕێگری بکەن لەوەی کە گۆڕینی نەخشەی ئێران لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەیانەوە دەست پێبکات، بۆیە وەکو دەڵێن ئەوان چاک دەزانن یان گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی کە لێدانەکە بۆ گۆڕینی نەخشەی وڵاتەکەیان نیە و تەنها ڕێگریەکە کە نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی مەترسیدار و بەلێدانی چەند کارگە و پێگەیەکی سەربازی و ئەتۆمی، کارەکە مەیسەر دەبێ و ڕژێمەکە وەک خۆی هەر دەمێنێتەوە.

بەڵام تورکەکان هاوکێشەکە بەو شێوەیە نابین و وا هەست دەکەن کە کورد هۆکاری سەرەکی ڕوخانی پایەکانی هەڵوەشاندنەوە و داڕمانی دەوڵەتە لەرزۆکەکەیانە، بۆیە کەوتونەتە جوڵە و دەیانەوێ بە هەر شێوە و شێوازێک و کەمترین زەرەر لەگەڵ کوردان و هێزە چەکدارەکەی ڕێکبکەون و ڕێگری بکەن لە داڕوخانی خەونی تورکستانی گەورەی خۆیان.

هەموو ئەو ترس و لەرزەی دوژمنانی کورد لە ناوچەکە کە هەیانە لە ئێستادا چاویان لە جوڵە و هەڵسوکەوتەکانی ئەمەریکای تڕمپە سور و سیاسەتەکانیەتی لەگەڵ بەدیهێنان و نزیکبونەوەی خەون و ئاواتی گەورەی جولەکە لە دەوڵەتی گەورەی ئیسڕائیل.

ئایا لە پاڵ ئەو هەموو خەونانەدا کوردیش خەریکە بەیانیەک لە خەو هەڵسێ و بە چاوی خۆی ببینێ بوبێتە خاوەنی چوار هەرێمی فیدڕاڵی یان دەوڵەتێکی یەکگرتوی کوردی گەورە؛ کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەزار و یەک حیسابی بۆ بکرێ؟!

٤/٣/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان