فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە جەختکردنەوە لەسەر یەکڕیزى و یەکدەنگى تەواوى هێز و لایەنە سیاسییەکان و سەرکۆنەکردنی هێرش و سزاکانی حکومەتی عێراق، 32 حیزب و لایەنی سیاسیی باشووری کوردستان رایدەگەیێنن، گشتپرسی مافێکى دەستوورى و یاسایى گەلى کوردستانە و دەستبەردارى نابن، داواش دەکەن عێراق و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەسەر ئەو مافە گەلى کوردستان سزانەدەن.

حیزب و لایەنەکان ئامادەیی بۆ گفتوگۆکردنی بێ مەرج لەسەر بنەماى دەستوور و دوور لە فەرزکردنى سیاسەتى ئەمرى واقیع و هێرش و غروورى سەربازى لەگەڵ حکومەتی عێراق دەردەبڕن

رۆژى یەکشەممە 22-10-2017 لە شاری هەولێر، 32 پارت و لایەنەی سیاسیى باشووری کوردستان سەبارەت بە بارودۆخى سیاسى و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان کۆبوونەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، بەوردى هەڵوەستە لەسەر بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان کراوە و شرۆڤەکراوە، سەرجەم حیزبەکانیش بیر و بۆچوونەکانیان لەم قۆناخەدا سەبارەت بە رەوشى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیە بووە:

- هەموو لایەکمان جەخت لەسەر یەکڕیزى و یەکدەنگى تەواوى هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەینەوە، هەر ئەوەش بە زامنى سەرکەوتن و تێپەڕاندنى هەموو کێشەکان دەزانین.

- بەتووندى ئیدانەى هێرشى سەربازى و بڕیارە سیاسى و ئابوورییەکانى حکومەتى عێراق دەکەین و رەتیاندەکەینەوە، کەوا دەرهەق بە هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم ئەنجامدراون، ئەم هێرش و بڕیارانەى عێراق بە نادەستوورى و نادیموکراسى و دژى مرۆڤایەتى دەزانین و لەلایەن تەواوى گەلى کوردستان رەتکراوەن، ئەو کارە سەربازییانەى عێراق نابنە ئەمرى واقیع و کاتین.

- بۆ وەڵامدانەوەى خواستى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و دۆستەکانمان سەبارەت بە چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ حکومەتى عێراق بە رێگاى دیالۆگ، ئێمە هەموو کات خوازیارى دیالۆگ بووین، بەڵام لایەنى عێراق مەنتقى سەربازى هەڵبژاردووە، لێرەوە بە هەموو لایەکى رادەگەیێنین کەوا ئامادەى دیالۆگى بێ مەرجین لەسەر بنەماى دەستوور و دوور لە فەرزکردنى سیاسەتى ئەمرى واقیع و هێرش و غروورى سەربازى، پێویستە عێراق لەسەر بنەماى داننان بە مافەکانى گەلى کوردستان بێتە سەر مێزى دیالۆگ، بۆ ئەم بابەتەش حکومەتى کوردستان نوێنەرایەتى گەلى کوردستان دەکات.

- ئێمە لایەنە سیاسییەکان بەتووندى هەر هەنگاو و ئاراستەیەک بەمەبەستى زیندووکردنەوەى دووئیدارەیى رەتدەکەینەوە و، پێویستە هەرێمى کوردستان بە یەکگرتووى بچێتە نێو هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکومەتى عێراق.

- گشتپرسیی گەلى کوردستان مافێکى دەستوورى و یاسایى گەلى کوردستانە و دەستبەردارى نابین و پێویستە عێراق و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەسەر ئەو مافە گەلى کوردستان سزانەدەن.

- لێرەوە داوا لە تەواوى دەزگاکانى راگەیاندنى حیزبى و سەربەخۆ دەکەین خۆیان لە زمانى زبر و وروژاندن بەدووربگرن، پێویستە بە ئەمانەتەوە هەواڵ و رووداوەکان بگوازنەوە، پارێزگارى لە یەکڕیزى و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى بکەن.

- لە کۆتاییدا سڵاو و دروود بۆ گیانى پاکى تەواوى شەهیدانى کوردستان بەگشتى و قوربانیانى کەرکووک و خورماتوو و خانەقین بەتایبەتى دەنێرین و، بەرخودانى پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان بەرزدەنرخێنین و سڵاو و رێزمان بۆیان هەیە، سڵاوو رێز و خۆشەویستى بۆ تەواوى ئەو خوشک و برایانەمان دەنێرین کەوا بەزۆر لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەربەدەرکراون.

- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.

پارت و لایەنە سیاسییە بەشداربووەکان

1- پارتى دیموکراتى کوردستان
2- یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان
3- حیزبى شیوعى کوردستان
4- یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
5- حیزبى زەحمەتکێشانى کوردستان
6- حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
7- پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
8- بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان
9- یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان
10- پارتى پارێزگارانى کوردستان
11- حیزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان
12- بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان
13- بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان
14- پارتى پارێزگارانى دیموکراتى کوردستان
15- پارتى نەتەوەیى کوردستان
16- بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریان
17- حیزبى دیموکراتى بێت نەهرێن
18- یەکێتى بێت نەهرێنى نیشتمانى
19- حیزبى دیموکراتى کلدان
20- ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدان
21- رابتەى کلدانى جیهانى
22- حیزبى نیشتمانى ئاشوورى
23- بزووتنەوەى مەسیحى دیموکراتى سەربەخۆ
24- پارتى گەشەپێدانى تورکمان
25- پارتى دیموکراتى تورکمان لە کوردستان
26- کۆمەڵەى لیبراڵى تورکمان
27- کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان
28- پارتى نیشتمانیى تورکمان
29- یانەى ئۆچاغى تورکمان
30- بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان
31- پارتى چاکسازى تورکمان
32- بەرەى شەرعى تورکمان

22/10/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان