فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌مڕۆ له‌ ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، كوردستانیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌ هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه‌، خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن و چوونه‌ته‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كوردستان.

له‌ هه‌ولێر و له‌نده‌ن و ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ و كۆپنهاگن، دژی بێ ده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌و‌ڵه‌تی خۆپیشاندان ده‌كرێت و خۆپیشانده‌رانی كورد، هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق و هاوكاره‌كانیان سه‌ركۆنه‌ و شه‌رمازار ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و ھێزانه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان جێبهێڵن.

له‌ شاری هه‌ولێریش هه‌زاران خۆپیشانده‌ر چوونه‌ته‌ به‌رده‌می نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ناڕه‌زایی خۆیان له‌باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی كۆمةڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رببڕن و داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌ست له‌ داگیركاریی هه‌ڵگرن و بڕیاره‌ دواتر خۆپیشانده‌ران بچنه‌ به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی حه‌شد و سوپا و هێزه‌ ئیقلیمییه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و رێگه‌ له‌ داگیركارییه‌كانیان بگرن.

شه‌وی رابردوو مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا، داوای لە هەموو کوردستانیانی دانیشتووی ئەوروپا و ئەمەریکاكرد، کە بە شێوەیەکی یاسایی و ئاشتییانە بۆ پاڵپشتی کردنی گەلەکەمان، خۆپێشاندان و چالاکی مەدەنی ئەنجام بدەن و داوای هاوکاریی گەلانی ئەو وڵاتانە بکەن کە تیایدا نیشتەجێن، کە ئەم شەڕ و ئابلوقەیە لە دژی گەلەکەمان بە زووترین کات ڕابگرن. بۆ ئه‌وه‌ی دەنگی مەزلومییەتی کوردستان و پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلەکەمان بە جیهانییان بگەیێنن".

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو كه‌ "موخاتەبەی ویژدانی گەلانی جیهان و ڕای گشتی و ئازادیخواز و ڕۆشنبیرانی سەرتاسەری جیهان دەکەم کە پشتیوانی گەلی کوردستان بن و ڕێگە لە جینۆساید و کارەساتێکی تازە بگرن کە بەسەر گەلەکەماندا دێت و گوشار بخەنە سەر حکوومەتەکانتان و ناوەندەکانی بڕیار بۆ ئەوەی بێنە دەنگ لەسەر ئەو ستەمەی کە لە گەلی کوردستان دەکرێت. چونکە حکوومەتەکان لەبەر بەرژەوەندییەکانیان، قوربانیی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەیان لە بیر چووە کە لە شەڕی تیرۆرستانی داعش بەخشیویانە و لە جیاتی هەموو جیهان بەرسینگی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان گرتبوو و هەزاران شەهید و بریندارمان لەو پێناوەدا. بۆیە داوا دەکەم ڕێگە لەم شەڕ فرۆشتن و کوشتار و پێشێلکاری و ئاوارە کردنی خەڵک بگرن کە حکوومەتی عێراقی لە ڕێگەی میلیشیا و هێزەکانییەوە بە هاوکاری و ڕێنمایی دەرەکی لە دژی کوردستان ئەنجامی دەدات".

21/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان