بارزان عەلی حەمە
ئێره كه‌ركووكه، سه‌نگه‌ر و ساتره‌كان تووند و مه‌حكه‌من، وه‌ك له‌شكره كلاسیكییه‌كانی ناو چیرۆكه‌كان، زیاتر له دووحه‌فته حه‌شدی شه‌عبی ده‌وری قوله و قه‌ڵا و ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌ی داوه و ناتوانێت بێته ناوی، په‌یام له‌سه‌ر په‌یام و ته‌ته‌ر له‌سه‌ر ته‌ته‌ر، ده‌ینێرێت و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناوه‌وه و خۆیشی هیچ كه‌له‌به‌رێك شك نابات لێوه‌ی دزه بكات، له‌پڕ چه‌ند ناپاكێك، قوفڵی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی شاره‌كه بۆ له‌شكری بێگانه ده‌شكێنن و خۆیشیان ده‌بنه چاوساغیان و تا ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌یهێنن و له‌پشتیشه‌وه ته‌قه له براكانی خۆیان ده‌كه‌ن تا ده‌روازه‌كانی تر ڕاده‌ستی سوپای دوژمن بكه‌ن! كه‌ركووك ئاوا ده‌كه‌وێت، ده‌قاو ده‌ق وه‌ك چیرۆكی قه‌ڵا مێژووییه‌كان، وه‌ختی خۆی میرنشینی به‌دلیسیش هه‌ر به‌وجۆره ده‌ڕوخێت، به‌شێك له كورده‌كان چاوساغی دوژمن ده‌كه‌ن تا ده‌روازه‌كانی میرنشین!
پڕۆژه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه پیلان و پلانی بۆ داده‌نرێت، سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كه وابوو كه له‌كوردستان چه‌ند لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌نجی كورد پێك بهێنرێت و بكرێنه جێگره‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و به‌دوایدا پێشمه‌رگه ده‌رپه‌ڕێنن،هه‌وڵه‌كان تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ڕۆشتن كه له شاره‌كانی باشووری كوردستانه‌وه خه‌ڵكی بۆ ناونووس ده‌كرا، ئه‌م پرۆسه‌یه‌شبه وردی له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری كوردییه‌وه، هه‌م سه‌رپه‌رشتی و هه‌م ئاسانكاری ته‌واویان بۆ ده‌كرا، به‌ڵام كاتێك دروستكردنی كه‌تیبه و لیوای حه‌شدی شه‌عبی له‌كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌ت كرایه‌وه و شكستی هێنا، ده‌زگا هه‌واڵگرییه كوردییه‌كه، خۆیان ڕاسته‌وخۆ چوونه ناو پرۆسه‌كه‌وه و بوونه جێگره‌وه‌ی ئه‌و لیوا و كه‌تیبانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه بڕیاری دروستكردنیان لێ درابوو، واته خۆیان بوونه ئه‌و هێزه‌ی كه سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی نه‌خشه‌ی پیلانه‌كه له‌سه‌ریان داڕێژن، ئا لێره‌وه ده‌ستدرێژییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی باڵێكی یه‌كێتی، ده‌ستیان پێ كرد و ڕیفراندۆم كرایه بیانوو بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ناپاكییه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر!
پێشتر به‌ڕوون و ئاشكرایی به سه‌ركردایه‌تی كورد گوترابوو كه ده‌بێت له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه و ته‌نانه‌ت هێڵی سه‌وزیان ده‌ستنیشان كردبوو كه سنووری پێش ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی سه‌دامه، بارزانی له بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمیشدا، چه‌ندین جار جه‌ختی له‌م خواست و فشاره‌ی عێراقییه‌كان ده‌كرده‌وه، یانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك شتێكی حه‌تمی و یه‌كلایی بووه‌وه‌ی لای عێراقییه‌كان بوو، بۆیه ده‌بوو هه‌رچی زووه ریفراندۆمه‌كه بكرێت و ئه‌و ناوچانه‌ش به‌ته‌واوه‌تی بگرێته‌وه و پاشان كورد بچێته سه‌ر ئیداره‌ی هاوبه‌ش و دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا، ته‌نانه‌ت له دوا ڕۆژی فشاره‌كان بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، ته‌كلیفی دواخستن بۆ ماوه‌ی حه‌فته و مانگیش هه‌بوو، كه ئه‌مه‌ش به‌دروستی ئامانج لێی گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك پێش واده‌ی ڕیفراندۆم و ڕێگرتن بوو له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم تیایدا! یانی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كه سه‌ركردایه‌تی كوردستان گوشاره‌كه ماندووی كردبوو و ده‌شیزانی ده‌بێت بچێته ژێر باری، هه‌ربۆیه له دواخستنی ڕیفراندۆم پاشگه‌زنه‌ده‌بوویه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ی دانوستاندن بوو له‌سه‌ر ئیداره‌ی هاوبه‌ش و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تریش به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی، به‌ڵام پێش ئه‌م واده‌یه و جیاواز له‌و ڕێكه‌وتن و دانوستاندنانه‌ی كه قه‌رار بوو بكرێت، به‌ره‌به‌یانی ١٦\١٠\٢٠١٧ چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی كه‌ركوك له‌لایه‌ن تاقمێكی ناو یه‌كێتییه‌وه بۆ حه‌شدی شه‌عبی كرانه‌وه و كه‌ركوك ڕاده‌ست كرا. پوخته‌ی قسه‌كه تا ئێره ئه‌وه‌یه كه: هه‌ر ده‌با كه‌ركوك ڕاده‌ست بكرێت، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی ئه‌و تاقمه‌ی (حه‌شدی یه‌كێتی) و (حه‌شدی شه‌عبی) نا، ئه‌گه‌ر به‌ڕێكه‌وتنی ماقووڵ بكرابایه، نه زیانه‌كان هێنده ده‌بوون و نه كوردیش شه‌رمه‌نده ده‌بوو!
پرسیاره‌كه زۆر ساده‌یه، چی ڕووی دا؟
١٥\١٠\٢٠١٧ فشاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی ناوه‌ند، بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوه‌ندێكی شاری كه‌ركوك ته‌واو هه‌ڵكشابوو، له‌سه‌رداوای پارتی، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا (یه‌كێتی و پارتی) له‌دوكان سازكرا، به‌و مه‌رجه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش به‌شدار بێت، چونكه چه‌ندین جار به‌بیانووی نه‌خۆشی خۆی به‌دوورگرتبوو له كۆبوونه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، یه‌كێتی و پارتی ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێگه بده‌ن چه‌ند لیوایه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه كوردن و سه‌ر به حكومه‌تی عێراقن، بێنه ناو فڕۆكه‌خانه و كۆمپانیای نه‌وت و گاز و مه‌كته‌ب خالید و هتد، كه حكومه‌تی ناوه‌ند داوای ده‌كات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌یه‌نه ناو شاره‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی دێته ناو باسه‌كه‌وه و ده‌ڵێت: كاكه من كۆتاییم پێ هێناوه و ڕێكه‌وتووم له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و ئیمزاشم كردووه، نێچیرڤان بارزانی لێی تووڕه ده‌بێت و ده‌ڵێت: تۆ كێیت و به چ شه‌رعیه‌ت و پۆستێكی ڕه‌سمییه‌وه ڕێكه‌وتن ئیمزا ده‌كه‌یت؟ كۆبوونه‌وه‌كه گرژی تێده‌كه‌وێت و هێرۆخان به‌بیانووی نه‌خۆشییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت، هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جگه له ڕێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی، زانیاری ده‌گاته كۆبوونه‌وه‌كه كه لاهور و ئاراس جه‌نگی برای، له ناحیه‌ی ڕه‌شاد له‌گه‌ڵ قاسمی سلێمانی و هادی عامری دانیشتنیان كردووه، به‌ڵام گرنگی به‌مه نادرێت، چونكه گومان ناكه‌ن هیچ ڕووبدات و به‌و ئاسته كاریگه‌رییان هه‌بێت، ئه‌و شتانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون، بڕیار ده‌درێت به فوئاد مه‌عسومدا بنێردرێت بۆ عه‌بادی تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له‌پڕ هه‌موو شت ئاوه‌ژوو ده‌كرێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی كورد بگاته‌وه به عه‌بادی، نیوه‌شه‌وی پاش كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌رگای چه‌ند سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه به‌ڕووی حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌كرێته‌وه و به‌چاوساغی تاقمێكی ناو یه‌كێتی، چه‌كداره مه‌زهه‌بییه‌كان به دروشم و به‌یداخی مه‌زهه‌بییه‌وه، هه‌تا ناوه‌ندی كه‌ركووك پێشوازی ده‌كرێن،بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێگرییه‌كانیش، چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه له یه‌كه‌كانی حه‌فتا، ده‌خرێنه ژێر هێشتنه‌وه‌ی جه‌برییه‌وه، ڕێگری له‌هێرشی پێشمه‌رگه ده‌كرێت كه وه‌ڵامی ته‌قه‌ی حه‌شد بده‌نه‌وه، له چه‌ند سه‌نگه‌رێكی تره‌وه، ئاماده‌باشی پێشمه‌رگه‌كان له ئینزاری جیمه‌وه ده‌هێنرێته خواره‌وه بۆ حاڵه‌تی ئاسایی، زۆربه‌ی چه‌كه قورسه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ند سه‌نگه‌رێكه‌وه پاشه‌كشه پێده‌كرێت، ده‌ستبه‌جێ (دوو كاربه‌ده‌ستی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری لۆكاڵی حیزبێك!) به‌مه‌به‌ستی تیرۆركردن، سۆراغی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕگه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پارتییه‌وه قوتار ده‌كرێت، هه‌ر له‌و كاته‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی داخڵی كه‌ركووك ده‌كرێن، له‌لایه‌ن كورده‌وه بڕیاری به‌رگری ده‌درێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن كورده چاوه‌ساغه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، دۆخه‌كه به‌ره و ئاڵۆزی حیزبی و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌برێت! ڕۆژ ده‌بێته‌وه و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رسام به‌رامبه‌ر ناپاكییه‌كی مه‌زن وه‌ستاون، ئه‌دی بۆ به‌رگری نه‌كرا؟ ئه‌گه‌ر به‌رگری بكرابایه چی ڕووی ده‌دا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی ڕێگری نه‌كردایه له پێشمه‌رگه و به‌رگری بكرابایه، لانیكه‌م ده‌كرا ده‌ست به‌جێ گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی كه‌ركوك كۆنترۆڵ بكرابانایه و سیاسه‌تی ئه‌مری واقع بچه‌سپێنرایه نه‌ك كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی له‌شاره‌كه!
21/10/2017