فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە راگەیەندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كه‌ركووك و دووز خورماتوو ده‌كات و رایدەگەیەنێت حەشدی شەعبی دەیان تاوان و پێشێلكاری بەرامبەر ھاووڵاتیان ئەنجامداوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كانی دووز خورماتوو ده‌یان پێشێلكاری و تاوانیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام داوه‌ ته‌نها به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بی، ئه‌و تاوانانه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ لیستی شه‌رمنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌ژماركراوه‌و به‌شێك له‌و تاوانانه‌ش به‌ هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عێراق و ته‌نانه‌ت به‌ به‌رچاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شێك له‌وتاوانانه‌ش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ سه‌دان هاووڵاتی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بو‌ن له‌خاك و ماڵی خۆیان له‌هه‌ردوو شاری كەركووك و دووزو خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ترو روویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد".

لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "ئێمه‌ له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێرای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن حەشدی شعبی یه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت ژن و منداڵان ده‌كرێت له‌هه‌مان كات نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی و چاوپۆشینی حكومه‌تی عێراق و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌ وه‌ به‌تایبه‌ت بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێڕاقی تووشی سه‌ر سوڕمانی كردین كه‌ تا ئه‌مڕۆش هیچ به‌دواداچوون و هه‌وڵویستێكیان نه‌بووه‌ به‌ رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌و ته‌نانه‌ت به ‌په‌یامێكیش ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌موو پێشێلكاری و تاوانه‌یان نه‌كردوه‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌نجامدرا. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ چیتر رێگه‌ به‌و هێزه‌ نه‌درێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان و كوشتن و تاڵان كردنی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان له‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌ت له ‌شاری كەركووك و دووزخورماتوو، داواش ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌جدی بێته‌ سه‌رخه‌ت و وڵاتانی دۆست و جیهان به‌گشتی ته‌نها ته‌ماشاكارنه‌بن".

دەقی راگەیەندراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ/هه‌رێمی كوردستان

به‌داخه‌وه‌ دوای ڕوداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ی كه‌ركوك و دوزخورماتوو شوینه‌كانی ترو ته‌نانه‌ت پیش ئه‌و ڕوداوو هێرشانه‌ش، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كانی دووز خورماتو ده‌یان پێشیلكاری و تاوانیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام داوه‌ ته‌نها به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بی ، ئه‌و تاوانانه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ لیستی شه‌رمنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌ژماركراوه‌و به‌شێك له‌و تاوانانه‌ش به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عێراق و ته‌نانه‌ت به‌به‌رچاوی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه‌‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌شێك له‌وتاوانانه‌ش ده‌چێته‌ چوارچیوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ . ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ سه‌دان هاوڵاتی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بو‌ن له‌خاك و ماڵی خۆیان له‌هه‌ردوو شاری كركوك و دوزو خورماتو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ترو ڕویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد. به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێرای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن حشدی شعبی یه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت ژن و منداڵان ده‌كرێت له‌هه‌مان كات نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی و چاوپۆشینی حكومه‌تی عێراق و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌ وه‌ به‌تایبه‌ت بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێڕاقی توشی سه‌ر سوڕمانی كردین كه‌ تا ئه‌مڕۆش هیچ به‌دواداچون و هه‌وڵویستێكیان نه‌بوه‌ به‌ رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌و ته‌نانه‌ت به‌په‌یامێكیش ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌مو پێشیلكاری و تاوانه‌یان نه‌كردوه‌ كه‌ له‌چه‌ند رؤژی ڕابردوو ئه‌نجامدرا. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ چیتر ڕێگه‌ به‌و هێزه‌ نه‌درێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان و كوشتن و تاڵان كردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان له‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌ت له‌شاری كركوك و دووزخورماتو. داواش ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌جدی بێته‌ سه‌رخه‌ت و وڵاتانی دۆست و جیهان به‌گشتی ته‌نها ته‌ماشاكارنه‌بن.

هه‌ر لێره‌وه‌ش به‌پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزو مرۆڤ دۆستی شاره‌كانی هه‌ولێروسلێمانی و گه‌رمیان بكه‌ین بۆ ئه‌و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و پێشوازیه‌ی له‌ خوشك و براكانی خۆیان كرد كه‌ ئاواره‌ی ئه‌و شارانه‌ بون ویان بڵێین میوانی ئه‌و شارانه‌ بون وه‌ هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌كه‌ ئیداری و دام و ده‌زگاكانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریش كه‌ هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكار بون له‌ دابین كردنی شوێن و پێداویستی و خۆراك و خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان و به‌و كاره‌ش كه‌مێك له‌ ئازاری ئه‌و خه‌ڵكه‌یان كه‌مكرده‌وه‌. مێژوه‌كی پر شانازی تریان تۆمار كرد .

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.....

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ / هه‌رێمی كوردستان

19/10/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان