فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کاسبکارێکی دیکەی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان ، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەردەشت ڕاستەوخۆ تەقەیان لە پۆلێک کاسبکاری کورد کردووە کە لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەدا کاسبکارێکی دیکەی کورد بە ناوی “پشتیوان موعین” تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی “ڕەحمانە سوور” خەڵکی گوندی”گەوڵان” لە ناوچەی ب ێتووش گیانی لە دەست دا.

بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزە نیزامییەکانی جێگر لە پاسگای بێتووش ١٤ کۆڵبەری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتووە.

دوای کوژرانی ئەم کاسبکارە کوردە، بنەماڵەی موعین تەرمی کوڕەکەیان بردووەتە بەر دەرکی فەرمانداری شاری سەردەشت و داوای سزادانی تاوانباران و بکوژی کوڕەکەیان کردووە.

بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ١٢١ کۆڵبەری کورد لە ناوچەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کوژرا و بریندار بوون.

22/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان