وەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستانی فەلاح مستەفا بەکر وتی هیچ نیەتێک نەبووە بۆ شەڕکردن لەگەڵ سوپای عێراقدا و جەختی لە پێویستی گفتوگۆکردن کردەوە لەنێوان کورد و بەغداددا.
فەلاح مستەفا بەکر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وتی " پێم وانیە هیچ نیەتێکمان هەبووبێت بۆ چوونە ناو جەنگێکەوە دژی سوپای عێراقی."
وتیشی " دەبێت لەگەڵ یەکتردا قسە بکەین تاوەکو بگەینە تێگەیشتنێکی هاوبەش، بابەتەکە پەیوەندیی بە بیرەکانی نەوت و ئاڵاوە نیە بەڵکو پەیوەندیی هەیە بە داهاتووی نەتەوەکانەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
19/10/2017