ئه‌مڕۆ پێكدادان له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شد ڕووي دا و له يه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا 12 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى حه‌شد لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێكشكێندران.
بڕيار بوو له دواى ڕووداوه‌كانى كه‌ركووك، هێزى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێڵه‌ى له 2014 پێشمه‌رگه‌ى تێدا بوو، ئه‌ويش بازگه‌ى شێراوه‌ى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووكه و ئێستا هێزى پێشمه‌رگه له‌وێ جێگيره.
به‌هۆى ڕووداوه‌كانى كه‌ركووكه‌وه هێزى پێشمه‌رگه گه‌ڕابوويه‌وه بۆ بازگه‌ى شێراوه و شارۆچكه‌ى پردێ چۆڵ كرابوو.
له رۆژانى ڕابردوودا چاوه‌ڕوان ده‌كرا چه‌كدارانى حه‌شدی شەعبی بێنه پردێ، به‌ڵام هه‌ر جارێك چه‌ند هه‌مه‌رێكيان ده‌هاتن و ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شدی شەعبی كه‌وتنه بۆسه‌ى هێزی پێشمه‌رگه و له يه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كه ميليشياكان پێشبينيان نه‌ده‌كرد، 12 هه‌مه‌ريان تێك‌شكێنران.
ئامانجى هاتنى ئه‌و هێزه ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر شارۆچكه‌ى پردێ و گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆ هێڵى 2014ى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق.
ئێستا چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شدی شەعبی هاتوونه‌ته ناو پردێ و بڕياريش وايه له حاڵه‌تى له‌شكركێشى زياتر و هه‌وڵدانيان بۆ نزيككه‌وتنه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، هێزى پێشمه‌رگه به توندى رووبه‌ڕوويان ببێته‌وه.
20/10/2017