فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

٥٠كه‌س لە كرێكارانی‌ شیركه‌تی‌ سپیایی به‌هار داڵاهوو “مانیزان”ی‌ كرماشان به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مووچه‌ی‌ دواكه‌وتوویی ٢ مانگ، له‌به‌رده‌م پارێزگاری‌ ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، نزیك به‌ ٥٠ كرێكاری‌ شیركه‌تی‌ ته‌عاونی سپیایی به‌هار داڵاهوو “مانیزان”ی‌ كرماشان به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مووچه‌ی‌ دواكه‌وتوویی ٢ مانگ له‌وه‌پێش له‌به‌رده‌م پارێزگاری‌ ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕه‌ و خوازیاری‌ هه‌قده‌سته‌كانیان بوون.

ئیداره‌ی‌ ته‌عاون، كار و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای‌ كرماشان له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی‌، كرێكارانی‌ مانیزان به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌ی‌ ٢ مانگ دواكه‌وتوویان له‌به‌ر ده‌ركی‌ پارێزگاری‌ كرماشان كۆبوونه‌وه‌ و داوایان له‌ خاوه‌نكاره‌كه‌یان كرد كه‌ به‌خێرایی بۆیان دابین بكا و پاش به‌ڵێنی‌ خاوه‌نكار و ئیداره‌ی‌ كار بڵاوه‌یان پێكرا.

ئیداره‌ی‌ كاری‌ كرماشان وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ مووچه‌ی‌ دواكه‌وتوویی ئه‌و كرێكارانه‌ گوتی‌، بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و كێشه‌یه‌ هه‌موو تواناكانمان وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین و كرێكاران به‌ مافی خۆیان ده‌گه‌یه‌نین.

شایانی‌ باسه‌ شیركه‌تی‌ ته‌عاونیی به‌رهه‌مهێنانی‌ سپاپیی به‌هار داڵاهوو زیاتر له‌ ١٠٠ كرێكاری‌ هه‌ی و، ٥٠ كه‌سیان مووچه‌كانیان دواكه‌وتبوو.
به‌ هۆی‌ قه‌یرانی‌ ئابووریی له‌ ئێران و مایه‌پووچبوونه‌وه‌ی‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری‌ شیركه‌ته‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و كرێكارانه‌ له‌وه‌ نیگه‌ران بوون ئه‌و شیركه‌ته‌ش وه‌ك ئه‌وانی‌ دیكه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ پاره‌كه‌یان لێ بخورێ.

٢٥/١٢/٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان