فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خوێندکارانی کورد، لە زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی شاری تاران بە نیسبەت کوشتنی کۆڵبەران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانبار، خوێندکارانی کورد، لە زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی شاری تاران، بە بڵاوکردنەوەی پوستێر لە نێو خوێندکاراندا، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییان لە کۆڵبەران مەحکووم کرد.

بە وتەی ئەم خوێندکارانە، "لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، ٥٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد گیانیان لە دەست داوە، کە لە کۆی گشتی ٢٨ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و ٣٢ کەسی دیکە لە کاتی هەڵگرتنی کەلوپەل یان لە بەرزایی بەربوونەتەوە، یان تووشی هەرەسی ڕنوو و یان جەڵتەی دڵ هاتوون. هەروەها ١٠٠ کۆڵبەری دیکە بریندار کراون کە ٥٣ کەسیان بە تەقەی گوللە و ئەوانی دیکە تووشی ڕووداوی دیکە هاتوون".

ئەو خوێندکارانە دەڵێن: "لە تەواوی ئەو کەرەستە و شتومەکانەی کە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لەگەڵ خۆیان هێناویانن، تەنانەت حاڵەتیکی باری چەکوچۆڵ، ماددە تەقینەوەکان و یان ماددەی سڕکەر بەدی نەکراوە، مافی کۆڵبەر، کاری دادپەروەرانە، ئاسایش و هەمیشەیییە، نەک گوللە.

٢٤/١٢/٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان