چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای شکستهێنانیان لە سووریا و عێراق، پەنا بۆ تورکیا دەبەن.
رۆژنامەی (زە تامیز)ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، 300 هاووڵاتیی بەریتانی، کە چەکداری داعش بوون، لە مووسڵ و رەققەوە هەڵاتوون و خۆیان گەیاندووەتە تورکیا.
سەرچاوەیەک لە هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، چەکدارە داعشە فەرەنسییەکان کوژراون یاخود دەستگیر کراون، بەڵام ”زۆربەی چەکدارە بەریتانییەکانی داعش، یان گەڕاونەتەوە بەریتانیان، یان ئیستا لە تورکیان“.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، دوای دروستبوونی داعش، 850 هاووڵاتیی بەریتانی توندڕەو، خۆیان گەیاندووتە سووریا و عێراق بۆ شەڕکردن لە ریزی داعش
27/12/2017