بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە، ٢ی بەفرانبار، مێرمنداڵیکی کرماشانی بە ناوی (دانیال خەدیو)، ١٥ ساڵ تەمەن، کە پاش بوومەلەرزەکەی کرماشان و لێک بڵاوبوونی بنەماڵەکەی بەرەو پارێزگای خوزستان کۆچی کردبوو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە ناوچەیەکی شاری شوشی سەر بە پارێزگای خوزستان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.
ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری شوش گواسترایەوە و نەشتەرگەری بۆ کرا.
هەر چەند بڕیار وابوو بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستییەکەی، دانیال بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئەهواز بگوازنەوە بەڵام بە هۆی نەبوونی دەفتەرچەی دەرمانی و بڕە پارەی پێویست، ئیزنی گواستنەوە بەو نەخۆشخانەیان پێ نەدا.
27/12/2017