فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەمەبەستی بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بە هاووڵاتیانی كورد لە قەزای خورماتوو، بەدەستی میلیشیا شیعەكان، ڕێكخراوێكی ئەمریكی و ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی و کەدەندی و پارێزەران بۆ لێکۆڵینەوە و تۆمارکردنی تاوانەکان سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان، كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە "ژمارەیەك لە پارێزەران بە هاوكاریی ڕێكخراوی AEHS ی ئەمریكی لەپێناو بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بە هاووڵاتیانی كوردی قەزای خورماتوو، دەستیان کردووە بە تۆماركردن و دۆكیۆمێنتكردنی هەموو تاوانە دژە مرۆییەكانی وەك كوشتن و دەستدرێژیی سێكسی و تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵەكان کە ئەنجام دراون".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی 18/12/2017 تیمێكی پارێزەران و ڕێكخراوەكە سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كردووە و داوای هاوكاری و هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیان كردووە، بەو پێیەی زۆرینەی هاووڵاتیانی خورماتوو ئاوارەی سنووری گەرمیانن".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە "سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە تیمەكەی گوتووە بە جینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانە و ناساندنی بە هەموو دنیا لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان زۆر گرنگە و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەر هەماهەنگییەكین لە كاتی ئەنجامدانی كارەكانتاندا لەم سنوورە".

لەلایەكیترەوە و بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی قەزای خورماتوو و ڕەوشی ئاوارەكان و ئەو تاوانانەی بەرامبەریان كراوە، ڕۆژی 23/12/2017 تیمێك لە لێكۆڵەر و ڕۆژنامەنووسی فری لانسی كەنەدی ـ فەڕەنسی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوە.

ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (باس) نێردراوە، ڕوونیكردووەتەوە "بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەسەر ڕەوشی خورماتوو و ئەنجامدانی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەكانی فەڕەنسا و كەنەدا، تیمێك لە لێكۆڵەر و ڕۆژنامەنووسی فری لانسی كەنەدی ـ فەڕەنسی سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كردووە بۆ وەرگرتنی زانیاری ورد و ڕاست لەسەر دۆخەكە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "تیمەكە جەختیان لەوەش كردووەتەوە كە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی ئەو زانیارییانە و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەكانی فەرەنسا و كەنەدا، ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لە ناساندنی كەیسی خورماتوو بۆ جیهانی دەرەوە و بۆ بەدەگەوەهاتنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە "تیمەكە پرسیاری بارودۆخی ناجێگری قەزای خورماتووی لە پاش ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر و گوزەرانی ئاوارەكان و كێشەی نێوان پێكهاتەی كورد و توركمانی قەزاكەیان كردووە لەگەڵ هەوڵەكانی گەیاندنی هاوكاری بۆ ئاوارەكان و دۆكیۆمێنتكردنی تاوانەكان و چارەسەری كێشەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان كردووە و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە بە وردی وەڵام دراونەتەوە".

25/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان