سباستیان كۆرتس، راوێژكاری ئۆستریا (نه‌مسا) رایگه‌یاند: "توركیا به‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كات، چانسی به ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه".
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، كۆرتس گووتی: "توركیا پێشێلكاریی نوێی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا بێلایه‌ن و ته‌ماشاكار نابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك رووینه‌دابێت".
راوێژكاری ئۆستریا (نه‌مسا) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له توركیا روویانداوه، توركیا جێگای له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا نابێته‌وه و زۆر شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تریشه ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانی به ئه‌ندامبوونی رابگیرێت".
سباستیان كۆرتس پێیوایه، توركیا ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری بكاته سه‌ر ره‌وه‌ندی توركی له ئۆستریا (نه‌مسا) و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و رێگه نه‌دات تێكه‌ڵاوی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌بن كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "په‌یوه‌ندی توركیا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و رۆژئاوا به‌گشتی به‌هۆی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و ده‌رهاویشته‌ی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی توركیا و ئه‌و كۆتوبه‌ند و رێكارانه‌ی به‌و هۆیه‌وه گرتوویانه‌ته‌به‌ر و هه‌زاران هاووڵاتی گیرۆده كردووه زۆر خراپه و ئه‌نقه‌ره‌ی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر كردووه‌ته‌وه".
24/12/2017