فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای خستەسەر چوار ناوەندی سەربازی و ئاسمانی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، قورسترین گوشار بۆ سەر ئێران بەردەوامە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند: "لەبەرامبەر بەکارهێنانی پەنابەران بەشێوازێکی نایاسایی و بەکارهێنانیان وەکو قەڵغانێکی مرۆیی لە سووریا، ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر رژێمی ئێراندا سەپاند. ئەمە چەند رۆژێک دوای ئەوەی ئەڵمانیا گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی ماهانی قەدەخەکرد و دوای کردەوەی قێزەونی بەکارهێنانی منداڵان وەکو سەرباز، قورسترین گوشار بۆ سەر ئێران بەردەوامە".

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: "لقی فاتمییونی سوپای قودس، لیوای زەینەبییون و هەروەها هێڵی ئاسمانی فارس قشم و فڕینەکانی L.L.C کە نووسینگەی سەرەکی لە ئەرمینیایە، خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکا".

ستیڤ منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: "رژێمی بێبەزەیی ئێران، پەنابەران لەو وڵاتە بەکاردەهێنێت بۆ ئامرازەکانی خۆی، بێبەشی کردوون لە هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک پەروەردە و وەک قەڵغانێکی مرۆیی لە پێکدادانەکانی سووریا بەکاریان دەهێنێت".

سوپای پاسادارنی ئێران لیوایەکی بەنێوی زەینەبییون دروستکردووە و راهێنان بە چەکدارەکانی دەکات. ئەو گرووپە چەکدارە لایەنگری حکومەتی سووریان و ئەندامەکانی لە شیعەکانی پاکستانن. هەروەها لیوایەکی بەنێوی فاتمیون لە شیعەکانی ئەفغانستان دروستکردووە کە سەر بە سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا جەختدەکاتەوە لەوەی کە بەئامانجکردنی داراییەکانی ئەو گرووپە چەکدارەکانییانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بەشێکە لە گوشارە ئێمە بۆ پچڕاندنی ئەو تۆڕە ناشەرعییانەی کە رژێمی ئێران بۆ هەناردەکردنی تیرۆریزم و دروستکردنی نائارامی و ناسەقامگیری لە ناوچەکە کەڵکیان لێوەردەگرێت".

25/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان