فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، پاش دەسبەسەر کردنی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.

 هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی ئیسماعیلی" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "جاشێران"ی شاری شنۆ، پاش دەسبەسەر کردنی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ گرتنگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە و هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی لە بەردەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

28/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان