فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا خۆی خستە شوێنی نیکۆلاس مادوورۆ، سەرۆکی وڵات و دەڵێت "ئەرک و کارەکانی سەرۆک بەڕێدەکات".

خوان گوایدۆ، کە هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلایە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی نیکۆلاس مادوورۆ وەک سەرۆکی کاتی وڵات.

دوای ئەو گۆڕانکارییانە، سەرۆکی ئەمریکا و حکومەتی کەنەدا راستەوخۆ خوان گوایدۆیان وەکو سەرۆکی کاربەڕێکەری ڤەنزوێلا ناساند.

ترەمپ داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات هەمان هەنگاو بگرنەبەر و دان بە سەرۆکایەتی خوان گوایدۆدا بنێن و ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو سەقامگیری ڤەنزوێلادا دیبلۆماسی و بازرگانی ئەمریکا لەگەڵیدا بەهێز دەکاتەوە.

هاوکات سەتان هەزار کەس لە کاراکاس و شارەکانی دیکەی ڤەنزوێلا رژاونەتە سەر شەقامەکان و بەو بۆنەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانیش خەڵک دەڵێن "ئازادی بۆ ڤەنزوێلا".

لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوودا دژی نیکۆلاس مادوورۆ، چوار 4 کەس گیانیان لەدەستدا. مادوورۆ دەڵێت، دەستی هێزە ئەمنییەکانی تێدانییە.

مادوورۆ لە 1962 لەدایکبووە. 46ـەمین سەرۆکی ڤەنزوێلایە و لە 2013ـەوە لە دەسەڵاتە، سەرکردەی پارتی سۆشیالیستی ڤەنزوێلایە.

25/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان