فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

بەردەوامی گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم، لە شاری مەلەکشایی سەربە پارێزگای ئیلام، بۆ سەر شاعێرێکی کورد، تووڕەیی ئەو شاعێرەی لێ کەوتەوە.

گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم، بۆ سەر شاعێری کورد، "حوسەین باقری" ناسراو بە "ژاکان باران"، تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی شاری "مەلەکشایی"، سەربە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تووڕەیی ئەو شاعێرەی لێ کەوتەوە و لە گرتە ڤیدئۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، باس لە گوشار و هەڕەشەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر خۆی و بنەماڵەکەی دەکات.

ژاکان باران، لە بەشێکی قسەکانی کە لەو گرتە ڤیدئۆییەدا بڵاوی کردووەتەوە، وتوویەتی: "بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری "مەلەکشاییـ"ـیەوە، تەنانەت ڕۆژێکی خۆشم نەبردووەتە سەر، ڕەحمیان بە خۆشکەزای ۱۲ ساڵەشمیان نەکردووە، وەزارەتی ئیتلاعات هاتوون و پەیوەندییان پێوە کردووە و وتوویانە چونکە بە جلی کوردی وێنەی گرتووە و لە پەیجەکەتدا بڵاوی کردووەتەوە، دەبێت لە ئیتلاعات وڵامدەر بیت، پێیان وتووە کە من وێنەیم بڵاو کردووەتەوە و وتوومە ئەندامی داعش یان پژاکە".

ئەو شاعێرە کوردە، لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتوویەتی: "بۆ ئەوەی کە من بێدەنگ بکەن تەنانەت بە منداڵێکی تەمەن ۱۲ ساڵیش ڕەحمیان نەکردووە، هێزەکانی ئیتلاعات بۆ ئەوەی کە کەسێک بێدەنگ بکەن حازرن منداڵێکی تەمەن ۱۲ ساڵ لە نێو ببەن، یان کەرامەتی ورد بکەن، بنەماڵەی زاواکەم هەڕەشەی کوشتنیان لە من کردووە، هەرچیم بەسەر بێت هێزەکانی ئیتلاعات لێی بەرپرسیارن و دەبێت وڵامدەر بن، لە دواهەمین لێپرسینەوەمدا پێمیان وتووە دەتوانین کارێک بکەین کە باوکت تۆ لە ماڵ بکاتە دەرەوە، دەتوانین کەرامەتت ورد بکەین کە ئێستاش خەریکن ئەو کارە دەکەن".

ئەو شاعیرە کوردە، پێشتر بە زیاتر لە ١٥ تۆمەتی ئەمنییەتی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە لە شارەکانی مەلەکشایی و ئیلام بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێی کراوە و پاشان ڕەوانەی دادگای شاری مەلەکشایییان کردووە، کە دواتر بە هۆی نەسەلماندنی بەڵگە کۆکراوەکان لەسەر ناوبراو، دادسەرای گشتیی ئینقلابی ئەو شارە حوکمی بێتاوانبوونی ئەو شاعێرەی دەرکرد.

بەڵام بەردەوامیی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم، بۆ سەر بنەماڵەی ژاکان باران، بوو بە هۆکاری ئەوەی کە دایکی ئەو شاعێرە کوردە وەزاڵە بێت و بڕیاری کۆتاییهێنان بە ژیانی خۆی بدات.

٢١/١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان