فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لێکۆڵەرێکی کورد لە کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

 هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ۱ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووە سەر ماڵی لێکۆڵەرێکی کورد به ناوی "ناسر ئەمینیخا" دانیشتوی دەوڵەتاوای شاری کرماشان و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشانەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵەکەی ئەم لێکۆڵەر کوردە، کامپیوتێر و کەلوپەلی تایبەتی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆ بردووە.

ناسر ئەمینیخا چالاکی فەرهەنگی و توێژەر لە بواری شوێنەوارناسییە و دوایین لێکۆڵینەوەی بە هاوکاری زانکۆی کۆپێنهاگن لە تەپەی خەیبەر لە روانسەر بووە، هەروەها بەرهەمی لێکۆڵینەوە و موتاڵای مەیدانی لە بواری فەرهەنگی و کەونینەناسی لەسەر ناوچەی هەورامان و بەشەکانی تری کوردستان و ئێران هەبووە.

ناوبراو خاوەنی چەندان وتاری زانستی لە بابەت کەونینەناسی و شوێنەوارەوەیە کە بە زمانەکانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی، بڵاو کراونەتەوە؛ ئەمینیخا خاوەنی دوو کتێبی بە نرخە لە سەر هەورامان ناسی کە یەکیان لە سەر فەرهەنگ و مێژووی هەورامان و کتێبێکیشی لە سەر شوێنەوارەکانی هەورامان و کرماشانە.

ئەم چالاکی کوردە لە بوومەلەرزەی سەرپێڵی زەهاو لە پێڕاگەیشتن و یارمەتیدانی لێقەوماوان دەستی باڵای هەبووه.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

25/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان