فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی مەجلیسی ڕێژیم لەهەمبەر کۆنفڕانسی وەرشۆ دژکردەوەی نیشان دا و ئەم کۆنفڕانسەی وەک "دەسپێکی فیتنەیەکی نوێ" ناوزەد کرد.

بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی ٧ی ڕێبەندان کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی مەجلیسی ڕێژیم دانیشتنێک ئەنجام بدات لە پێوەندی لەگەڵ کۆنفڕانسی وەرشۆ کە لە ٢٤ و ٢٥ی مانگی ڕێبەندان لە لەهێستان بەڕێوە دەچێ.

هەواڵدەریی حکومەتی مێهر وێڕای ئاشکراکردنی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: حیشمەتوڵا فەلاحەت‌پیشە سەرۆکی ئەم کۆمیسیۆنە وتوویەتی: "ئێمە پێمان وایە کە دانیشتنی لەهێستان پیلانێکی جیددییە لەدژی ئێمە و بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم پیلانەش دانیشتنێک بە بەشداری هەندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ئیتلاعات و هەندێک لە دەزگا ئەمنیەتی و دفاعییەکان کە بریتین لە ئەرتەش و سپا بەڕێوە دەبەین".

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند کەسێکی دیکەی سەر بە ڕێژیمیش هەڵوێستی هاوشێوەیان گرتە بەر؛ عەبدولڕەزا فەرەجی‌زادە باڵوێزی پێشووی ڕێژیم لە مەجارستان و نۆروێژ وتبووی ئامانجی ئامریکا لەم کۆنفڕانسە چوونەدەری لە پەراوێزخراوییە، هەروەها فەرەیدوون مەجلیسی بەناودیپلۆماتی پێشووی ڕێژیم پێی وایە ئامریکا دەیهەوێ بەرەیەکی جیهانی بەدژی تاران وەڕێ بخات و تێچووەکانی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دابەش بکات. لەلایەکی دیکەشەوە حەسەن خومەینی وتوویەتی ئەم کۆنفڕانسە سەر ناگرێت و شکست دەخوات!

کۆنفڕانسی ئەمنیەتی وەرشۆ ڕێکەوتی ٢٤ و ٢٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە لەهێستان بەڕێوە دەچێ کە تێیدا چوار رەهەندی سەرەکی دێنە بەرباس: قەیرانەکانی ناوچە و کاریگەرییان لەسەر خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بەرهەمهێنان و پەرەدان بە سەنعەتی مووشەک، ئەمنیەتی سایبێری و هەڕەشە نوێیەکان لە بیاڤی وزە و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ توندڕەوی و ڕاگواستنی نایاسایی پارە.

28/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان