رەفعەت سەلیمی
هیچ گەرەنتییەک نەبوو گەر لەباتی دۆناڵد ترەمپ هیلاری كلینتنی بەربژێری دیموكراتەكان براوەی هەڵبژاردن بووایە، پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا بەئاراستەیەكی باشتردا بڕۆشتبا، بەڵام هیچ گومانیش لەوەدا نییە كە هاتنی كەسێكی وەک ترەمپ خاڵێكی وەرچەرخانی ئەم كایە سیاسییە بوو. كۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لە یەكەم رۆژی دروستبوونیەوە لەگەڵ ئامریكا ناكۆک و ناتەبا بووە، بەڵام گرژی و ئاڵۆزیی نێوانیان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا گەیشتووەتە لووتكە.
كێشەكە لەوەدایە كە هەرچەند ئێران گەورەترین كێشەی ئەمریكا نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەمریكا بۆ ئێران كێشەیەكی گەورەیە و تەنانەت گەورەترین كێشەشە. ترەمپ هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە چەندین بەرەی شەڕی نەرمی بەئاراستەی بووژاندنەوەی هەژمونیای ئامریكا لەسەر ئاستی جیهان كردووەتەوە و یەكێک لەو بەرانەش كە هاوتەریب لەگەڵ بەرەكانی دیكە كاری بۆ دەكات، لاوازكردنی ئێرانە. بەڵام پرسەكە بۆ ئێران تەواو جیاوازە و بووەتە شەڕی مانەوە. بۆیە جیهانیش بەگشتی ئەم پرسەیان بەهەند وەرگرتووە، چونكە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئامریكا پوتانسیەڵ یان ماتەوزەی ئەوەی تێدایە ببێتە ئاگرێكی روو لە پەرە كە هەموو ناوچەكە بگرێتەوە، هەربۆیە بەشێوازێكی كەموێنە شەش وڵات بەجارێك هەوڵی نێوەندگیریی ئێران و ئامریكا دەدەن.
نێوەندگیرە نەریتییەكانی وەک عومانیش بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە و دواتر بەشێوازێكی ئەندازیاری بۆكراو سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن وەک دوایین نێوەندگیر كە زۆر كەسیش هیوایان لەسەری هەڵچنیبوو، رەوانەی ئێران كرا. تەرتیبكردنی چوونی شینزۆ ئابەی ژاپۆنی وەک دوایین نێوەندگیر بەبڕوای من واتای تایبەتی هەیە. بۆ نموونە ئەمە یەكەم: سەردانی سەرۆكوەزیرانێكی ژاپۆنە بۆ ئێران لە چل ساڵی رابردوودا. دووەم، ژاپۆن سێیەم بەهێزترین ئابووریی جیهان و دوای چین و هندیش سێیەم كریاری گەورەی نەوتی ئێرانە. سێیەم و گرنگترین واتای ئەوەیە كە "شیناتزۆ ئابە" كە دەكاتە باوكی شینزۆ ئابە و ئەوكات وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بوو، وەک دوایین نێوەندگیر بۆ رێگری لە شەڕی ئێران و عێراق چووە تاران و كە بەدەستی بەتاڵ گەڕایەوە، شەڕ دەستیپێكرد.
بە لەبەرچاوگرتنی هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ بنكە و بارەگاكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا و بێدەنگیی ئێران، دەتوانین بڵێین كە گەرووی هورمز و پێگەی جیۆپۆلیتیكی ئێران لەكەنداو بەهێزترین كارتی ئێرانە و ئێرانیش هەموو چالاكییەكانی لە هورمزدا چڕكردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئامریكا و گەمارۆكانی و رێگرتن لە پڕكردنەوەی بەشی ئێران لە بازاڕەكانی نەوت لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە. هەروەها بە ڕەچاوكردنی ناهاوسەنگیی هێز لەنێوان ئێران و ئامریكادا، لۆژیک وادەخوازێت كە ئێران بەئاراستەی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان هەنگاو بنێت، بەڵام ئەوەی كە بەكردار دەبینرێت هەوڵەكانی ئێران تەواو پێچەوانەیە. بۆ نموونە:
1) لە یەک مانگی رابردوودا هێرش كراوەتە سەر چوار كەشتیی گوازەرەوەی نەوت لە فوجەیرەی ئیمارات و هێڵێكی بۆریی گواستنەوەی نەوتی سعودیە كە دواتر لێكۆڵینەوەكان دەریخست دەستی دەوڵەتێكی لەپشت بووە و زۆرترین گومانیش لەسەر ئێرانە.
2) هێزێكی داماو بەناوی "ئەنساروڵای یەمەن" كە نوێنەرایەتیی شیعە حوسییەكانی ئەو وڵاتە دەكات و تەنانەت توانای دروستكردنی مەسینەیەكی پلاستیكیشی نییە، لەم دواییانەدا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و ڕۆكێت هێرش دەكاتە سەر فڕۆكەخانەكانی سعودیە و ئەمەش لەدوای ئەوە دێت كە "ئەمیر عەبدوڵاهیان" ی ڕاوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ كاروباری كەنداو بەڕوونی هەڕەشەی وەڵامی توند لە سعودیە دەكات و كەسیش گومانی لەوە نییە كە ئەنساروڵا هێزێكی سەر بە ئێرانە و سعودیەش قەت ئامادە نابێت هێزێكی شیعیی هاوشێوەی حیزبوڵای لوبنان لە نزیكی سنوورەكانیدا دروست ببێت.
3) هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی شێنزۆ ئابە و رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرش دەكرێتە سەر دوو پاپۆڕ – تەنكەر لە دەریای عومان و لە دووریی 35 كم لە بنكەیەكی سەربازیی ئێران لە كەنداو كە بەپێی قسەی ئامریكا و بەریتانیا بێت، پاش ئەوەی ئەو بۆمبە دەریاییەی لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە بە پاپۆڕە ژاپۆنییەكەوە نووسابوو نەتەقییەوە، بە ڕۆكێت لە نەوتهەڵگرە ژاپۆنییەكە دەدرێت و بەلەمێكی تیژڕەوی سوپای پاسداران هەوڵی جیاكردنەوەی بۆمبە موگناتیسیە ئیشنەكردووەكە لە كەشتیە ژاپۆنیەكە دەدات. شایەنی ئاماژەیە كە ئەو دوو كەشتیە یەكێكیان لە خاوەندارێتیی ژاپۆن بووە و نەوتی وڵاتێكی عەرەبی بۆ ژاپۆن دەگواستەوە و هاوكاتبوونی لێدانی لەگەڵ كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن و رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، دەتوانێت پەیامێک بێت بۆ ژاپۆن كە ئەگەر وەک جاران درێژە بە كڕینی نەوتی ئێران نەدات، ئەوا نەوتی هیچ وڵاتێكی دیكەشی پێناگات.
4) بەرپرسانی ئامریكا دەڵێن كاتژمێرێک پێش لێدانی دوو كەشتییەكە لە دەریای عومان، ئێران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئامریكای بە مووشەكی زەمین بۆ ئاسمان كردووەتە ئامانج، بەڵام فڕۆكەکەی نەپێكاوە.
ئایا جێپێی ئێران بەئەنقەست لەم سابوتاژ و گێچەڵانەدا جێدەمێنێ كە لە كەنداو روودەدەن؟
بەبڕوای من ئێران خۆی بەئەنقەست دەیەوێ جێپەنجەی بە رووداوە مەترسیدارەكانی كەنداوەوە جێبهێڵێت. بۆ نموونە بۆ ئێران گەلێک ئاسان بوو نكۆڵی لە خاوەندارێتی ئەو بۆمبە دەریاییە بكات كە بە كەشتیە ژاپۆنییەكەوە لكابوو، بەڵام ڕاشكاوانە بەلەمێكی سوپای ناردووە كە هەمووان بزانن كاری ئێرانە، هەرچەند لە زمانی دیپلۆماتكارەكانیشیەوە حاشا لەوە بكرێت. تەنانەت بەرپرسێكی سوپای ئامریكا رایگەیاندووە كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئامریكا لە جۆری MQ-9 بینیویە بەلەمە ئێرانییەكان لە نەوتهەڵگرەكان نزیک بوونەتەوە. ئەمجۆرە هەنگاوانە لەلایەن ئێرانەوە پێشینەی زۆری هەبووە، بۆ نموونە ئەوكاتەی دانوستاندنەكانی پێنج كۆ یەک لەئارادابوو، ئێران هەنگاوی لەمشێوەیەی هەڵگرتبوو كە تەنانەت ئەوكات راستەوخۆ رووبەڕووی ئامریكا بوو. وەک دەستبەسەركردنی چەندین مەلەوانی سەر بە هێزی دەریایی ئامریكا. گومان لەوەدا نییە كە هەنگاوی لەمشێوەیە بەمەبەستی مانۆڕدان بە هێزی سەربازیی ئێران بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە دانوستاندندا ئەنجام دەدرێت. بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبەرچاو بێت كە ئەوكات رەوشەكە دوو جیاوازیی هەرە گرنگی هەبوو:
یەكەم: كەسێك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئامریكا بوو بەناوی باراک حوسەین ئۆباما كە بە "باراكی دڕدۆنگ" بەناوبانگ بوو كەچی ئێستا جیهان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپێكدا بەرەوڕووە كە لەسەتا نەوەت و نۆی بەڵێنەكانی بەجێگەیاندووە و تەنیا شتێک تێیدا بەدی ناكرێت دڕدۆنگییە.
دووەم: جاران هێزی سەربازی و هێزی دیپلۆماسیی ئێران زیاتر هاوئاهەنگ بوون و كە هێزی سەربازی كارێكی دەكرد هێزی دیپلۆماسی پینە و پەڕۆی دەكرد. بۆ نموونە كەسانی سەر بە هێزی دەریایی ئامریكا لەلایەن هێزی سەربازییەوە دەگیران و لەلایەن هێزی دیپلۆماسیەوە ئازاد دەكران، بەڵام وەی لەو ڕۆژەی كە ئەو هاوئاهەنگیە لاواز ببێت، بێگومان لەو حاڵەتەدا هەر هەنگاوێک دەتوانێت ببێتە بڵاچەی كارەبا ڵە كۆگایەكی بارووتدا و بەبڕوای من رەوشەكە ئێستا كەموزۆر بەوشێوەیەی لێهاتووە. لەمجۆرە كاتانەدا دەگوترێت بەردێك كە شێتێک بیخاتە بن بیرە ئاوێک، بە هەزار عاقڵ دەرنایەتەوە.

24/6/2019