فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

 

ئه‌وانه‌ی زانیارییان له‌سه‌ر هۆنگ كۆنگ هه‌یه‌، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن: نا. به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی من له‌سه‌ر له‌یه‌كچوونی چاره‌نووس و سیستمی سیاسی و ئاینده‌یانه‌. له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ ئایا هیچ شتێكی هۆنگ كۆنگییه‌كان هه‌یه‌‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌ڵكی به‌راوردكردن بێت؟

ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مساڵی هۆنگ كۆنگ كه‌ هێشتاش به‌رده‌وامن، دروست سه‌لمێنه‌ری بوێژ یان ئیدیه‌مه‌ كوردییه‌كه‌ن كه‌ ده‌ڵێت: دوو سه‌ر له‌ مه‌نجه‌ڵێكدا ناكوڵێن. بیریشمان ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ گه‌لی هۆنگ كۆنگی (وه‌ك خۆیان حه‌زده‌كه‌ن وایان پێبگوترێ و پێیاننه‌ڵێن چینی) هاوشێوه‌ی كوردستانییه‌كان قوربانیی سیاسه‌تی نادادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌ت ساڵی رابردووی شانشینی به‌ریتانیان.

ئه‌وانیش وه‌ك باشووری كوردستان كۆڵۆنییه‌كی به‌ریتانی بوون و له‌سه‌ره‌تاوه‌ چاره‌نووسیان وا گرێی لێدراوه‌ كه‌ نه‌توانن بگه‌نه‌ سه‌ربه‌خۆیی. ساڵی 1984، له‌ رێككه‌وتنێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا، به‌ریتانیا هۆنگ كۆنگ ده‌داته‌وه‌ چین و ساڵی 1997 رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت. بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هۆنگ كۆنگ ببێته‌ به‌شێك له‌ چین، به‌ڵام ئۆتۆنۆمییه‌كی فراوانی هه‌بێت.

هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هۆنگ كۆنگییه‌كان فێری ژیانێكی ته‌واو جیاواز له‌ چینی كۆمۆنیستی بوون و ده‌یانه‌وێ ئه‌و ستایلی ژیانه‌ بپارێزن. سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی رێككه‌وتنه‌كه‌، كه‌ ئه‌وكات له‌ نێوه‌وه‌ی به‌ریتانیاش ره‌خنه‌ی زۆری هێنایه‌ سه‌ر مارگرێت تاتچه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وه‌یه‌ كۆنسێپتێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی (خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی تایبه‌ت) بۆ هۆنگ كۆنگ و بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له‌سه‌ر بنه‌مای (یه‌ك وڵات و دوو سیستم) به‌ په‌كینه‌وه‌ گرێدراوه‌. گوایه‌ ئه‌و دوو سیستم و یه‌ك وڵاتییه‌‌ (واته‌ دوو سه‌ر و یه‌ك مه‌نجه‌ڵ) گه‌ره‌نتیی پاراستنی ژیانی دیموكراسییانه‌ی هۆنگ كۆنگییه‌كان ده‌كات. به‌ڵام ئێستا چین ورده‌ ورده‌ خه‌ریكی كاڵكردنه‌وه‌ی دوو سیستمی و گۆڕینیه‌تی بۆ یه‌ك سیستم، كه‌ بێگومان سیستمه‌ كۆمۆنیستییه‌كه‌یه‌.

هۆنگ كۆنگ له‌وه‌دا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌چێت كه‌ خه‌سڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت له‌ ناوه‌ند نه‌ فیدراڵییه‌ به‌ مانا زانستییه‌كه‌ی و نه‌ كۆنفیدراڵیشه‌، به‌ڵكو كۆنسێپتێكه‌ له‌نێوان هه‌ردووكیاندایه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و ژیانه‌‌ دیموكراسییه‌ی هۆنگ كۆنگییه‌كان پێی راهاتوون‌ و ئه‌و رۆحی یاخیبوونه‌ی هه‌یانه‌ و چینییه‌كان نه‌یانكردووه‌ و نییانه‌، هه‌مان ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ كوردستانییه‌كان له‌ عێراقییه‌كان جیا ده‌كاته‌وه‌. قه‌ده‌ری هه‌ردوو گه‌لیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌ ئاسۆی نزیكدا نابینرێ و زه‌حمه‌تیشه‌ به‌زوویی وه‌دیبێت. بۆیه‌ هه‌ردوولا ناچارن له‌گه‌ڵ پایته‌ختی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سه‌روه‌رییان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌، ده‌ستوپه‌نجه‌ نه‌رم بكه‌ن.

له‌په‌نای شته‌ له‌یه‌كچووه‌كاندا، زۆر شت هه‌ن كه‌ واده‌كه‌ن هۆنگ كۆنگ له‌ كوردستان نه‌چێت. بۆنموونه‌ هۆنگ كۆنگ یه‌كێك له‌ مه‌زنترین سه‌نته‌ر و ده‌روازه‌ ئابوورییه‌كانی جیهانه‌، یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ده‌ وڵاته‌‌ هه‌نارده‌كاره‌كان و نۆیه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی هاورده‌كاری جیهانه‌. دۆلاری هۆنگ كۆنگیش یه‌كێك له‌ سێزده‌ به‌هادارترین دراوه‌كانی جیهانه‌. جگه‌ له‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی باڵه‌خانه‌ی به‌رز (سكای سكراپه‌ر)ی دنیاش هه‌ر له‌ هۆنگ كۆنگن. ئه‌م پێگه‌ تایبه‌ته‌ی هۆنگ كۆنگ وایكردووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی چین، به‌و بێمنه‌تییه‌ی له‌ هه‌موو دنیاش هه‌یه‌تی، نه‌توانێ بۆنموونه‌ وه‌ڵامی ناڕه‌زایی هۆنگ كۆنگییه‌كان به‌و ستایله‌ بداته‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات وه‌ك له‌گه‌ڵ ئویگوره‌كان و تیبتییه‌كان ده‌یكات و له‌ رابردوودا كردوویه‌تی.

هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و پله‌به‌ندییانه‌ی سه‌ره‌وه‌شی له‌ هۆنگ كۆنگ ناچێت، به‌ڵام ئه‌و نموونه‌یه‌ پاساوی ئه‌وه‌ ده‌بڕێت كه‌ پێیوابێت بێده‌وڵه‌تی واده‌كات له‌ ئاینده‌دا نه‌توانێت بگاته‌ ئه‌و پله‌به‌ندییانه و به‌وه‌ گه‌ره‌نتیی پاراستن و پێشكه‌وتنی خۆی بكات‌. رێگه‌ی یه‌كه‌میش بۆ ئه‌مه‌، پرسیارێكی ساده‌یه‌‌: ده‌مانه‌وێ خۆمان و نه‌وه‌كانمان وه‌ك هۆنگ كۆنگییه‌كان به‌ ئابووری و سۆفت پاوه‌ر به‌هێز بین و دنیا چاوی لێمان بێت، یان ده‌مانه‌وێ هه‌ر وه‌ك ئێستا بمێنین و هاوشێوه‌ی ئۆیگوره‌كان خه‌ڵك به‌زه‌یی پێماندابێته‌وه‌ و داوای پاراستنی مافه‌كانمان له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی بكەن؟

8/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان