ئەمرۆ دوشەممه، به ئامادە بوونی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و
دەزگاکانی چاپەمەنی کوردستانی و بیانی، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب له هەولێری پایتەخت کرایەوە.
ئەو پێشانگایه، به چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەلایەن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى مەدا کراوەتەوە و تا رۆژی 11ی ئەم مانگه بەردەوام دەبێت.
ڤیان یوسف، بەڕێوەبەری گشتی لاوان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "لەو پێشانگایەدا زیاتر لە میلیۆنێک کتێب نمایش دەکرێ که زۆربەی سەرچاوە نمایشکراوەکان تازەن و بۆ هەندێک له کتێبەکان تا 50% داشکان پێشبینی کراوە".
32 دەزگای چاپەمەنی کوردی بەشداریان لەم پێشانگایەدا کردوە.
سەرچاوە: رووداۆ
كەمال كلیچدار ئۆغلو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری، رایگەیاند كە تا ئەو ئاستەی ئەو ئاگادارە ئێستاش گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان PKK و دەوڵەتی توركیا بەردەوامە.
كەمال كلیچدار ئۆغلو، سەرۆكی گەورەترین حیزبی توركیا لە پەرلەمان لە دوای پارتی داد و گەشەپێدان AKPی دەسەڵاتدار، لەهەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو)، گفتوگۆی نێوان دەزگای هەواڵگری توركیا MITی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كە ساڵی رابردوو ئاشكرابوو، بە "كارێكی هەڵە" ناوبرد. گوتیشی "لەهەموو جیهان دەزگاكانی ئیستیخبارات گفتوگۆی لەوجۆرە دەكەن، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە تاوەكو دوایی بەنهێنی دەمێننەوە، كاتێك ئاشكرابوون پێویستە ئەو كەسانەی گفتوگۆیان كردووە لە كارەكانیان دووربخرێنەوە". بەڵام وەك كلیچدار ئۆغلو گوتی، ئەردۆغانی سەرۆك حكومەتی توركیا ئەوانەی لەكار لانەدان "چونكە رێنوێنی ئەم كارەیان راستەوخۆ لە سەرۆك وەزیر وەرگرتبوو".
سەرۆكی CHP دەڵێت حیزبەكەی بۆ چارەسەری كێشەی كورد ئامادەیە و "تەنیا ئێمە دەتوانین كێشەی كورد چارەسەر بكەین"، پێشنیازی ئەوە دەكات كە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە لەنێو پەرلەمان لیژنەیەك لە هەموو حیزبەكان پێكبهێنرێ و "تەریب لەگەڵ ئەوە دەستەیەك لە پیاوانی عاقلمەند هەبێت"، پێشنیاز دەكات ئەو دەستەیە گفتوگۆ لەگەڵ PKK بكات، چونكە وەك ئەو دەڵێ "دەوڵەت نابێ لەگەڵ لایەنی نایاسایی گفتوگۆ بكات، چونكە ئەوكاتە مەشروعییەتی دەوڵەت دەچێتە ژێر پرسیارەوە".
لەبارەی ئەوەش كە ئایا بەباشی دەزانێ گفتوگۆ لەگەڵ PKK دەستپێبكرێتەوە، گوتی "تاوەكو ئەو ئاستەی دەیزانم، گفتوگۆ لەگەڵ PKK دەكرێت"، بەڵام گوتیشی AKP راستگۆ نییە لە بەڵێنەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد.
سەرچاوە: رووداۆ
ساکار عەبدوڵڵازاده
رووداو- هەولێر
سبەی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب به بەشداری زیاتر له 12 وڵات، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
ئەمرۆ یەکشەممه، له هۆڵی بهرِێوهچوونی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ده‌زگای مه‌دای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی و وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامهوانیدا رایانگەیاند "به چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان له رۆژانی 2-11/04/2012 حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب له هەولێر بەڕێوە دەچێت".
دادگه‌ى نه‌رویج بڕیاریدا مه‌لا كرێكار، ئه‌میرى پێشووى ئه‌نسارولئیسلام بۆ ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ر بكات.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، دادگه‌ى نه‌رویج، سزاى پێنج ساڵ زیندانیكردن و 100 هه‌زار كرۆن غه‌رامه كردنى سه‌پاند به‌سه‌ر مه‌لا كرێكار، به‌هۆى هه‌ڕه‌شه كردن له وه‌زیرێكى پێشووى نه‌رویج و سه‌رۆكى حیزبێكى نهوریجى و سێ هاووڵاتى كورد، بۆ رۆژى دواتر پۆلیسى نه‌رویج مه‌لا كرێكارى ده‌ستگیر كرد.
به‌پێى هه‌واڵێكى په‌یجى خالید ره‌نجده‌ر، كه هاووڵاتییه‌كى كوردى نیشته‌جێى نه‌رویجه و ئاگادارى هه‌واڵه‌كانى مه‌لا كرێكاره "دادگه‌ى نه‌رویج بڕیاریداوه، مامۆستا كرێكار بۆ ماوەی (8) ھەفتە دەست بەسەر بكرێت. دادگای ئۆسلۆ ئەو بڕیاره‌ی دادوەری ڕاگەیاند و دەڵێ كرێكار تا 23/5/2012 لای پۆلیس دەست بەسەر دەبێت. دادوەر دەڵێ بۆیە دەست بەسەری دەكەین چونكە ئەگەری ھەڕەشەكردنی دیكه‌ى لێدەكرێت".
عەبدوڵڵا حەسەن زادە سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کەسایەتی ناسراوی کوردستان دەڵێ هیچ هێز و لایەنێک و تەنانەت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆی نییە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب بگۆڕێ. وتیشی حکومەتی هەرێم دەتوانێ سروودێک بۆ هەرێم پەسەند بکا بەڵام ناتوانێ سروودی ئەی رەقیب بگۆڕێ یان قەدەخەی بکا.
حەسەن زادە کە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵرۆژی ئیعدامی سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی و رۆژی شەهیدانی کوردستان قسەی دەکرد، وتی؛ ئەم رۆژە تەنیا بە رۆژی شەهیدانی حیزبی دێموکرات نازانین و بە رۆژی شەهیدانی کوردستان و لەوانە ئەو شەهیدانەی لە ریزی حیزب و رێکخراوەکانی دیکەی کوردستان دا گیانیان بۆ نەتەوەکەیان فیدا کردووە، دەزانین.
سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکرات کە ئەو وتانەی لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەنووس مەنسوور مروەتی و لە کوردکاناڵ دا بەیان دەکرد، بە تایبەتی هەڵوەستەی لە سەر کەسایەتیی سەرۆک کۆماری شەهیدی کوردستان کرد و لەم بارەشەوە روانگەی دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو لە سەر کەسایەتیی پێشەوای هێنایە بەر باس. هەر وەک وتیشی کە دوکتور قاسملوو سەرەڕای ئەوەی خوێندەواریی زانستگایی لە قازی محەممەد بەرزتر بوو، بەڵام خۆی بە قوتابی پێشەوا دەزانی.
نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی جیهانی تورکی لەسەر زاری گەورە بەرپرسانی تورکیا بڵاویکردۆتەوە، "کە نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات". ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە "لە ئێستادا وادەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا دیاری نەکراوە، بەڵام دەکەوێتە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە".
هاوکات هێمای بۆ ئەوەشکردووە "ئەمە یەکەمین سەردانی دبلۆماسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت".
بڕیارە لە میانەی ئەو سەردانەیدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک وەزیران و ئەحمەد داد‌و ئۆغلۆی وەزیری دەرەوەی تورکیا و گەورە بەرپرسانی ئەمنی ئەنقەرە کۆببێتەوە و پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و دوایین پێشهاتەکانی رەوشی سووریا و پەیوەندی نێوان هەردولا تاوتوێ بکات، ئەمە وەک گەورە بەرپرسانی تورکیا ئاماژەیان بۆ کردووە.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکات لەوانەش پرسی کۆنگرەی نەتەوەیی.
شاری ورمێ کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە لە لایەن رێکخراوی یۆنێسکۆ لە پێرستی شارەنێودەوڵەتییەکاندا تۆمار دەکرێت. رێکخراوی یونێسکۆ کە سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانە بریاری داوە کە لەمانگیداهاتوو شاری ورمێ لەو پێرستە دا زیاد بکا. رێکخراوی یونێسکۆ بە مەبەستی ناساندنی زیاتری شارە مێژووییەکانی جیهان کە کلتوور، نەتەوە، ئایین و زمانی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرن و تێی دا ژیان بەسەر دەبەن بەرنامەیەکی دارشتووە بۆ ناساندنی ئەم شارانە. شاری ورمێ کە بە پێی دابەشکردنەکانی کۆماری ئیسلامی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە.
کۆماریخواز ناوەندی هەوال: راگەیەندراوی کانوونی نووسەرانی کورستان سەبارەت بە مان گرتوانی نووسەرانی کورد لە ستاتسبورگی فەرانسە
ئازادیی ڕاده‌ربڕین و جیابیرکردنهوه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کی کوردستاندا هه‌ر وا به توندترین شێوه قه‌ده‌غه‌یه و هه‌رچه‌شنه ده‌نگێکی جیا له ئه‌قڵیه‌تی حکومه‌ته‌کانی زاڵ به سه‌ر کوردستاندا به نامرۆڤانه‌ترین شیوه سه‌رکوت ده‌کرێ. رۆژانه نوسه‌ران و بیرجیاوازان له کوردستانی تورکیا و ئێران‌دا ره‌وانه‌ی زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌گاکان یان ئێعدام ده‌کرێن. ئه‌م حکومه‌تانه به شێوه‌ی سیستماتیک و به ئاشکرا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو شوناسه‌کانی میلله‌تی کورد بسڕدرێته‌وه. ئه‌مه دیارده‌یه‌کی نوێ نییه و به درێژایی حکومه‌ته‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا و ئێڕاق ئه‌م کرده نامرۆڤانه‌یه دژ به خواستی سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسان په‌یڕه‌و کراوه و ده‌کرێ. ئه‌وه‌ی ئیستا له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی تورکیا و ئێرانه‌وه به‌ناوی چاکسازیی و رێفۆرم روو به میلله‌تی کورد به‌رێوه ده‌چێ، ته‌نیا دروشمێکه و له میدیاکاندا روو به کۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی ئاراسته ده‌کرێ، به‌ڵام به‌کرده‌وه سه‌رکوت له شێوه‌ی تواندنه‌وه‌ی کولتووری و فکری به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ماشێنی سه‌ربازی بۆ کوشتن و قڕکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد رۆژانه له کۆڵان و شه‌قامه‌کانه و ئه‌م دڕندهییەش ته‌نانه‌ت هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه. نوێترین نموونه له بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی کوردی له کوردستانی تورکیایه که هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌و حکومه‌ته هێرشی کردۆته سه‌ر جێژنی نورۆزی گه‌لی کورد و سه‌دان که‌سی ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان کردووه و به گوله روبه‌ڕووی خه‌ڵک بۆته‌وه و خوێنی رژاندووه.
ئه‌وه‌ی پێشتر و ئه‌مڕۆ له کوردستانی به‌تایبه‌تیی تورکیادا رووده‌دا سیاسه‌تێکی شۆڤێنیانه‌ی پێش سه‌ده‌کانی ناڤین و سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیی ئینسانه له هه‌موو جیهاندا. بێده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوه‌کانی داکۆکاری مافی مرۆڤ له ئاست ئه‌م پێشێلکارییه ئاشکرایانه‌دا پرسیاری له لای ئێمه و هه‌موو تاکێکی کورد ساز کردووه.
میلله‌تی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تی له کوردستانی تورکیادا به هه‌مووشێوه‌یه‌ک ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی سه‌ره‌تاییترین مه‌فه‌کانی ئینسانیی خۆی ده‌ربڕیوه. له ئێستادا 15 که‌س له نوسه‌ر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و چالاکی ژنان که له ئوروپا و کوردستاندا ناسراون، له‌به‌ر ده‌م رێکخراوی (CPT) له‌شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕانسه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن و وه‌کو دوایین رێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، هه‌ڵگری سه‌ره‌تاییترین داخوازیی میلله‌تی کوردن به‌تایبه‌تیی له کوردستانی تورکیادا.
لێره‌وه ئێمه وه‌ک کانوونی نوسه‌رانی کوردستان، پشتیوانی خۆمان له داوا ئینسانی و ره‌واکانی مانگرتوانی ستراسبۆرگی فه‌رانسه راده‌گه‌ینین و پێمانوایه هه‌موو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار، له به‌رامبه‌ر پاراستنی ژیانی ئه‌وان به‌رپرسیارن. هه‌روه‌ها هیوادارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی جیهان بێده‌نگیی خۆیان بشکێنن و به ده‌م داخوازیی ئه‌م مانگرتوانه‌وه بچن که ژیانیان له پێناو ئازادیی ئینسان له‌به‌رچاوی هه‌موو دنیادا خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
کانوونی نووسەرانی کوردستان.
26.03.2012
ئەمڕۆ کۆنفڕانسى نێودەوڵەتی نەورۆز، به‌بێ به‌شدارى نوێنه‌رى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان لە کۆشکی (سامان)ی شارى دووشهنبهى وڵاتی تاجیکستان سازدرا. ساڵانە نزیکەی 300 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان یادی نەورۆز دەکەنەوە که زیاتر لە 40 ملیۆنیان کوردن، نەورۆز لە رۆژگاری کۆن لەلایەن فارس‌و نەتەوەکانی دیكه جەژنی کوردی پێ دەگوترا، ئێستاکه سنووری نەتەوەو وڵاتانی ناوچەی تێپەراندووە و وەک جەژنێکی جیهانی سەیر دەکردرێت.
ئیمامعەلی رەحمان، سەرۆک کۆماری تاجیکستان له رێورەسمی دەستپێکی کۆنفڕانسهكهدا رایگەیاند "پێشینانی ئێمه هەزاران ساڵ لەمەوبەر به دروستکردنی کلتورو نەریتی نەورۆز که هێمای (سەرکەوتنی رووناکی‌و داد بەسەر تاریکی‌و زوڵم)دا رێنوێنییەکی گرنگیان بۆ ئێمه جێهێشتووە، هه‌ربۆیه بڕیاری کۆمەڵەی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ به نێودەوڵەتی کردنی جەژنی نەورۆزی به بڕیارێکی ژیرانه‌و بەجێ ناوزەد ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌و بۆنه جیهانییه ببێته هۆی لێک نزیک بوونەوەی کلتور و زمان و نەتەوەکان".
سەرلە بەیانی ئەمرۆ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی نەورۆز به ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری (ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، تاجیکستان)و بە بەشداری دەستەی نوێنەرایەتی هەریەک لە (وڵاتانی چین، هیندستان، تورکمانستان، ئازەربایجان، ئۆزباکستان)و هەندێک له رێکخراوە نێودەوڵەتی‌و ناوچەییەکان له دووشەنبەی پایتەختی تاجیکستان دەستی پێکردو بڕیاره 2 رۆژ بخایه‌نێت، به‌ڵام عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان بانگهێشت نه‌كرابوون.
ستیڤن هارپەر، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنى جه‌ژنى نەورۆز، لە دەسپێکی وتەکەیدا بە زمانی کوردی گوتی "نەورۆزتان پیرۆز".
جەژنی نەورۆز لە ساڵی 2009 لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی یونسکۆ وەک میراتێکی فەرهەنگی جیهانی تۆمارکراو ئەم ساڵ هاتنەوەی نەورۆز لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان‌و پەرله‌مانی ئەوروپا بەرز راگیرا.
ساکار عەبدوڵڵازاده
رووداو-هەولێر
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزیی خۆیدا رایگەیاند بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی زیاتر "ئه‌ركێكی قورس‌تر له پێشوو" ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و راشیگەیاند کە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌یه ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی به بەرپرسیاریەتیەوە به‌ڕێوه ببات.
مستەفا مەولودی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەبارەت به پەیامهكهى سکرتێری حدکا به (رووداو)ی راگەیاند "لە پەیامی نەورۆزی هەردووک سکرتێری حیزبی دیموکرات جۆرێک هاوبەشی و لێک نیزیکی دەبیندرێت و ئێمە ئەوە به خاڵێکی ئەرێنی دادەنێین بەڵام بەڕێز هیجری پەیامەکەی ئاڕاستەی سەرجەم هێزه سیاسیەکانی ئێران به گشتی کردوە و لە نیو هێزه سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیشدا روون نییه رووی له کێ و کام لایەن کردووە"، مه‌ولودى گوتیشى "ئەگەر پەیامەکە رووی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان بێت بۆ ئەوەی بەیەکەوە دابنیشین و کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ چارەسەر بکەین به دڵنیاییەوە حیزبی دیموکراتی کوردستان به گرنگی دەزانێت و پێشوازی لێ دەکات".
بەڵام تاهیر مەحمودی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبه لە هەولێر به (رووداو)ی راگەیاند "رووی پەیامەکە لە سەرجەم لایەنه سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی خەباته و به پلەی یەکەم و به تایبەتی بۆ لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانه و لە پلەی دووەمدا بۆ هێزه ئێرانییەکانه ".
تاهیر مەحمودی گوتیشى که وتەکانی مستەفا هیجری سەبارەت به لێک نزیککردنەوەی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵوێستی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه " ئێمه وەک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران باوەڕمان به لێک نزیک بوونەوە و هاوکاری نێوان هێزه سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیه و ئەو ئەرکەی کەوتووه‌تە سەر حدکا به جوانترین شێوە بەڕێوەی دەبەن و هەر ئەو چاوەڕوانییەشمان له حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیه".
ئەو وتانەی سکرتێری حدکا بە سەرنجدان بە نیزیکبوونەوەی وادەی بەستنی کۆنگرەی پازدەی ئەو حیزبه و دۆخی پرش و بڵاوی هێزه سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت دوو باڵی حیزبی دیموکراتی گرنگی تایبەتی هەیه و چاوەڕوان دەکرێت رووداوی گرنگی لێ بکەوێتەوە.
19 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له نامه‌یه‌كدا داوا له ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كێشه‌ی كورد له توركیا و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی كورد بخرێته به‌رنامه‌ی كاری پهرلهمانهكهیانهوه.
له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، كه له توركیادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ماف و ئازادییه‌كان پێشێل ده‌كرێت و هاوڵاتیانی كورد زیندانی ده‌كرێن و تائێستا نزیكه‌ی 9 هه‌زار كورد زیندانی كراون.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه باسیان له‌وه‌شكردوه، كه سوپای توركیا پێشێلی مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات له‌ناو سنوری عێراقدا و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 41 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و گومان ده‌كرێت چه‌كی كیمیایش به‌كارهێنرابێت.
سەرچاوە: سبەی
ئەمساڵ لە مەهاباد، مەریوان، پیرانشار، کەرەند، بۆکان، سنە، سەردەشت و چەندین شار و گوندی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتیان، بە شێوەیەکی جەماوەری جەژنی نەتەوەیی نەورۆزیان پیرۆز کرد. بە گوێرەی ئەو زانیاریەکان، هاوکات لەگەڵ پیرۆزکردنی جەماوەری نەورۆز لە باکوور و باشووری کوردستان، ئەمساڵ لە دەیان شار و گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش
رووداو- هەولێر
ئەدهەم بارزانی، دەڵێ "ئەوانەی ئێستا حاکمی بەغدان لەوە بچوکترن شانسیان تاقی بکەنەوە و ئێف 16 و هەموو ئێفەکانی پێشوتر هیچیان پێنەکرا".
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای وتارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیجی فەیسبوکی تایبەت بەخۆی نووسیویەتی "ئەوانەی ئێستا حاکمی بەغدان لەوە بچوکترن شانسی خۆیان تاقیبکەنەوە و ئێف 16 و هەموو ئێفەکانی پێشوتر هیچیان پێنەکرا؟".
کۆماریخواز، ناوەندی راگەیاندن: کۆمار تی ڤی دەنگ و رەنگی ئازاد و حەقخوازانەی نەتەوەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان ئەمرۆ رێکەۆتی ٢٠مارسی ٢٠١٢، لە نەۆرۆز و یەکەم رۆژی سالی نوێی ٢٧١٢ی کوردی، پەخشی بەرنامەکانی ئازمایشی خۆی دەستپێکرد، ناوەرۆکی پرۆگرامی ئازمایشی کۆمار تی ڤی لە سێ بەش و چەند کلیپ پێکهاتبوو، کە تێدا دەگەل پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و سالی تازە، ئاماژە بە چەند خالی پێوەندیدار بە سیاسەتی کاری کۆمار تی ڤی کرابوو. هەروەها لە بەشی سێهەم و درێژەی پروگرامی ئازمایشی کۆمار تی ڤی دا، کوورتەیەک لە هێلە سیاسی‌و گشتیەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە مەبەستی ناساندنی ئیستێراتیژی و ئامانجی ئیستێراتیژی بزووتنەوە روو لە بیرورای گشتی خەلکی کوردستان، ئاراستە کرابوو. ئەمەی خووارەوە دەق و ناوەرۆکی پرۆگرامی ئازمایشی کۆمار تی ڤییە، کە لە هاتبرد و کانالی کی.بی.سی، لەسەر شەپۆلی ١١٦٠٤،(H ) لە سەعات ١٥.٣٠ خوولەک بە کاتی ئوروپای ناوەندی بۆ ماوەی نیووکاتژمێر بەرنامەکانی ئازمایشی بلاۆ دەکاتەوە
رووداو -هەولێر
دوای ساڵێك لە دەسپێكردنی شۆڕشی سووریا رۆژ بە رۆژ ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە. هەرچەندە هێشتا ژمارەی قوربانیانی كورد دیارنییە، بەڵام زۆر جار لاوانی كورد كە لە نێو سوپای سووریادا سەربازی دەكەن، لەنێو تابووت‌دا دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان.