فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

party yakiyaty kurd surya

رووداو -هەولێر

دوای ساڵێك لە دەسپێكردنی شۆڕشی سووریا رۆژ بە رۆژ ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە. هەرچەندە هێشتا ژمارەی قوربانیانی كورد دیارنییە، بەڵام زۆر جار لاوانی كورد كە لە نێو سوپای سووریادا سەربازی دەكەن، لەنێو تابووتدا دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

لە سووریا گەنجی لەدایكبووی ساڵی 1990 تاوەكو 1993 دەبێ پەیوەندی بە ریزەكانی سوپاوە بكات. بەڵام بەهۆی رەوشی ئێستای سووریا و كوژرانی ژمارەیەكی زۆری سەربازی سووری بە سەربازانی كوردیشەوە، ئەوانەی ریزەكانی سوپا بەجێدێڵن یان نایانەوێ سەربازی بكەن، روو لە هەڵكشانە.

حیزبە كوردییەكانی سووریا تائێستا هیچ هەڵوێستێكیان دەرنەبڕیوە بەرامبەر ئەو رووداوانە. پارتی یەكێتی دیموكراتی PYDی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، یەكەمین پارتی كوردییە، كە دەیەوێ سوود لە هێزی سەربازی و گەنجانی كورد وەربگرێ.

PYD لەم رۆژانەدا بەهۆی بەیاننامەی رێكخراوی لاوانی سەر بەو حیزبەوە‌ (رێكخراوی لاوانی رۆژئاوای كوردستان)، هەڵمەتێكی دەستپێكردووەو داوا لە لاوانی كورد دەكات نەچنە نێو ریزەكانی سوپا و لەجیاتی ئەوە پەیوەندی بە "كۆمیتەی بەرگری گەل"ەوە بكەن. PYD داوا لە لاوان دەكات  پەیوەندی بكەن بە "كۆمیتەی پاراستنی گەل لە هەرێمەكانیان كە بۆ مەبەستی پاراستنی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دامەزراون".

ئەو لایەنانەی رەخنە لە PYD دەگرن پێیانوایە ئەم بانگەوازەی PYD هەوڵێكە بۆ پەرەپێدانی هێزی چەكداری ئەم حیزبە لە ناوچە كوردییەكانی سووریا، كە تاكە پارتی كوردی خاوەن هێزی چەكدارە لەو بەشەی كوردستان.

ئیسماعیل حەمێ، سكرتێری پارتی یەكێتی كورد لە سووریا پێیوایە كورد پێویستی بە هێزێكی چەكدارە "بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین هەر حیزبێك هێزی چەكداری تایبەتی خۆی هەبێ"، بە بڕوای حەمێ "ئەو كارەی PYD مەترسی دروستبوونی شەڕی ناوخۆی لێدەكەوێتەوە".

پارتی یەكێتی كورد و 13 پارتەكەی دیكەی نێو ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا، تا ئێستا پڕۆژە و هەڵوێستێكی ئاشكرایان نییە دەربارەی چەكداركردنی ئۆپۆزیسیۆنی كورد لە سووریا.  د.عەبدولحەكیم بەشار، سكرتێری پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا دژی بەكارهێنانی چەكە لە شۆڕشی سووریاداو پێیوایە چەكداركردنی كورد كێشە دروستدەكات، ئەو دەڵێ "ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین لاوانی كورد بچنە نێو هێزی چەكداری PYD. هەروەها نامانەوێ گەنجانمان لەنێو سوپای سووریاشدا بمێننەوە. با خۆیان جیابكەنەوە و ئەگەر پێویست بوو‌ دەتوانن بچنە‌ دەرەوەی سووریا".

هەروەها ساڵح گەدۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا، دژی ئەوەیە كە لاوانی كورد بچنە نێو ریزی هێزی چەكداری PYD و گوتی "ئێمە لەگەڵ ئەم قسەو باسە نین".  ئالدار خەلیل كە بەرپرسێكی PYDیە دەڵێ كە ئەو لەو هەڵوێستەی حیزبە كوردییەكان تێناگات "كات كاتی شۆڕشە و دەبێ ئێمە ئەوە لەبەرچاو بگرین كە رژێم هێرشمان دەكاتە سەر".

‌چالاكڤانی كوردی رۆژئاوای كوردستان جوان یوسف،  گوتەبێژی ( تەنسیقیەی سەوا)یە  یەكێكە لە گەورەترین و چالاكترین رێكخراوی سەربەخۆی لاوانی كورد، پشتیوانی بیرۆكەی دروستكردنی هێزێكی چەكداری كوردی دەكات، بەڵام بەومەرجەی كە ئەو هێزە سەر بە هیچ حیزبێك‌ نەبێ.

جوان یوسف كە بەهۆی ترسی گرتن و كوشتن ماوەیەكە چووەتە توركیا، هەروەها دەڵێ "ئەو گوناحەی PYD لە سەرەتای شۆڕشدا ئەنجامیدا، لێبووردنی بۆ نییە. ئەوان هەڕەشەیان لە زۆر گەنج كرد‌ كە نەجوڵێنەوە، هەروەها هەندێ كوردیشیان كوشت".

یوسف، رەخنە لە PYD و پارتە كوردییەكانی دیكە دەگرێت و دەڵێ كە ئەوان تائێستا "خزمەتی شۆڕشیان نەكردووە"، بەڵام دیسانەوە گوتەبێژی سەوا داوا لە حیزبەكان دەكات كە هێزێكی چەكداری هاوبەش لەگەل لاوانی شۆڕشگێڕ دروستبكەن "بەڵام ئێمە زۆر لە چەكداركردنی یەكلایەنەی PYD دەترسین".

 PYD بەردەوامە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی لە رۆژئاوای كوردستان، كە بریتییە لە دانانی ئەنجوومەن و كردنەوەی سەنتەری خوێندن و زمان. هەروەها ئەم بانگەوازەش واتە دروستكردنی هێزی چەكداری، كە PKK لەو بوارەشدا لەسووریا ئەزموونی زۆرە، بەتایبەتی كە لەسەر بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئێستای سووریا، كارێكی زۆری لەسووریا كرد بۆ رێكخستنی هێزی خۆی.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان