گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، کاریگەری نەرێنی لەسەر سنووری راپەڕین و سلێمانی دروستکردووە، بەجۆرێک رێژەی 70%ـی ئەو ئاوەی دەڕژێتە دووکان کەمی کردووە.
بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو بەنداوەی ئێران لەدیوی رۆژھەڵاتەوە لەسەر زێی بچووک دروستی دەکات، قەبارەی 800 ملیۆن مەترسێجا ئاو دەگرێت و، کاریگەری نەرێنی لەسەر سنوورەکەمان دروستکردووە".
نزیکەی 95%ـی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزی، لە زێی بچووکەوە دابیندەکرێت، لەئەگەری گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوەکەش لەلایەن ئێرانەوە، قەیرانێکی گەورەی بێئاوی روو لە ناوچەکە دەکات. گرتنەوەی ئاوەکە لەسەر ئاستی کشتووکاڵی کێشەی بۆ پرۆسەی ئاودێری و کشتووکاڵ و پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی دروستکردووە.
بەکر بایز هەروەها دەڵێ "بەھۆی ئەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووک دابەزیوە، ئاستی ئاوی بنا‌وان و بیرە کشتووکاڵییەکانیش دابەزیون، ناتوانرێت ئاوی پێویست بۆ کشتووکاڵ دابین بکرێت".
لە رووی ژینگەییەوە گرتنەوەی ئاوەکە زیانی زۆری هەبووە، بەجۆرێک قایمقامی پشدەر دەڵێ "ئاوەکە لەناکاو گیرایەوە، بەهۆیەوە ماسیەکی یەکجار زۆر لەنێوچوون، یان لەلایەن ماسیگرەکانەوە راوکران".
گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەڕووی سامانی ئاویش کاریگەری هەبووە، بەهۆیەوە ئاوی دووکان کەمیکردووە، لە داهاتووشدا کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەی سلێمانی دەبێت، بەھۆی ئەوەی ئاوی دووکان سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی سلێمانیشە".
حکومەتی ئێران لەسەر زێی بچووک و لە خوار گوندی کۆلسەوە بەنداوێکی 117 مەتر بەرزی دروستکردووە، کە دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری سەردەشت و، بەدوری 20 کم لە سنووری عێراق - ئێران ھەڵکەوتووە.
بەنداوەکە بەمەبەستی برەودان بە کشتووکاڵ و بەرھەمھێنانی 150 میگاوات کارەبا دروستکراوە، نزیکەی 11 ساڵە کاری تێدادەکرێت و، لە دوو ساڵی داھاتووشدا کۆتایی بەکارەکانی دێت و، بەتەواوەتی دەکەوێتە کار.
تاوەکو بەنداوی کۆلسە پڕدەبێت، 75%ـی ئاوی ناوچەکانی پشدەر کەمدەکات، لە کاتی پڕبوونیشی تەنھا 25%ـی ئاوەکە کەم دەکات.
1/7/2017
بەھۆی پشتیوانیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، ماوەی چەند رۆژێکە کوردانی فەیلی لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی عێراق دووچاری ھەڕەشە بوونەتەوە، ھۆزە عەشایەرەکانی کوردانی فەیلی لە بەغدا لەھەوڵی دروستکردنی ھێزێکی 500 کەسی خۆبەخشدان بۆ پاراستنی خۆیان، راشی دەگەیەنن "ھەڕەشەکان نامانترسێنێت و ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان".
1/7/2017
دەسەڵاتی دادوەری ئێران هۆشداری دەدات لە ئەگەری سەرهەڵدانی فیتنە و پشێوی و هەڕەشەی روبەڕوو بوونەوەی توندیش لەو کەسانە دەکات کە لە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆيی ئێرانن.
غوڵام حوسێن موحسێنی ئێژەیی گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لە گوتاری نوێژی هەینی تاران رایگەیاند، هێرشکردنەسەر سوپای پاسداران و رێکخراوی بەسیج و دەسەڵاتی دادوەری لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانەوە، مەترسی سەرهەڵدانی فیتنە و پشێوی لێدەکەوێتەوە.
ئێژەیی بە ئاماژە بە ئەبولحەسەن بەنی سەدر یەکەمین سەرۆک کۆماری ئێران، رایگەیاند، چارەنووسی ئەو کەسانەی دەنگی خەڵک بۆ هێرشکردنەسەر دامەزراوەکانی دیکە بەکاردەهێنن، چارەنووسیاڤ وەكو بەنی سەدر دەبێت.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، ئاماژەیەکە بۆ ناکۆکییەکانی نێوان حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران و سوپای پاسداران کە لە ماوەی رابردوودا بە توندی هێرشیان کردبووە سەر سیاسەتەکانی یەکتر.
1/7/2017
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نوێترین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گشتپرسی کوردستان خستەڕوو و رایگەیاند: "کاتێک عێراق سەقامگیر بوو، ئەگەر کورد بڕیاریدا گشتپرسی بکات ئەوە پرسێکی ناوخۆیی عێراق دەبێت".
هێزەر نۆرێت ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی وتارەکەی مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژنامەی واشنتن پۆست ، رایگەیاند: "شه‌ڕ دژی داعش به‌رده‌وامه. ئه‌وه یه‌كه‌م ئه‌وله‌ویاتی ئه‌مریكا ده‌بێت و ره‌نگه یه‌كه‌م ئه‌وله‌ویاتی عێراقیش بێت له‌م كاته‌دا. پاڵپشتی لە هاوبه‌شێتیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی: "ده‌مانه‌وێت تەنیا سەرنج بخرێتە سه‌ر داعش. ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر عێراقی ماڵه‌كه‌یان جێهێشتووه به‌هۆی داعش و ئه‌و شته تۆقێنه‌رانه‌وه كه له وڵاته‌كه ئه‌نجامیانداوه. ده‌مانه‌وێت داعش نه‌مێنێت و، كاتێك عێراق سه‌قامگیربوو و خه‌ڵكی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر عێراق بڕیاریدا، ئه‌گه‌ر كورد بڕیاریدا گشتپرسی بكات، ئه‌وه پرسێکی ناوخۆیی عێراقی ده‌بێت".
مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بابەتێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "کاتی هاتووە کورد بڕیار لەبارەی سەربەخۆیی خۆی بدات". داواش لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات رێز لە بڕیاری گەلی کورد بگرن.
30/6/2017
دواى سێ ساڵ له پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانيا ئه‌و مافه‌يان له‌و خێزانه كورده سه‌نده‌وه، كه له سوورياوه روويانكردبووه ئه‌ڵمانيا، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ناتوانن به عه‌ره‌بییه‌كی ره‌وان بئاخڤن.
ئه‌و بڕياره نوێيه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌و خێزانه‌ى ناچار كردووه په‌نا به‌رنه به‌ر دادگا و داواى پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه بكه‌ن.
ئه‌و خێزانه له مانگى ئهيلوولى 2014دا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌ڵمانيا. له رێى نووسراوه‌وه داواى مافى په‌نابه‌رێتيان كردووه، نه‌ك ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن.
ئه‌وان وا خۆيان ناساندووه كه په‌نابه‌رن و له سوورياوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
نووسينگهى ئيتيحادى بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران، له مانگى ئازار/ مارسى 2015دا مافى په‌نابه‌رێتى پێداوون.
رۆژنامه‌ى راينشه پۆست، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خێزانه له كه‌مپى ناوچه‌ى مونسترلاندى ويلايه‌تى باكوورى راين ڤیستڤاليا، وتويانه له ئۆكرانياوه هاتوون و له به‌رده‌م خه‌ڵكدا نه‌يانتوانيوه به عهرهبييهكى ره‌وان قسه بكه‌ن، نیشته‌جێكانی كامپه‌كه واییان وه‌سفكردوون گوايه دهسهڵاتدارانيان فريوداوه و توانيويانه مافى په‌نابه‌رێتى وه‌ربگرن.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانى نووسيويه‌تى: وهرگێڕهكهيان دركى به‌وه كردووه، كه له ساتى گه‌يشتنى بۆ ئه‌ڵمانيا (ئاسيا.أ) سه‌رۆكى خێزانه‌كه زۆر كه‌م به زمانى عه‌ره‌بى دواوه.
ئه‌و زانياريانه گه‌يشتوونه‌ته نووسينگهى كۆچ و كۆچبه‌ران و ئه‌وانيش بڕياريانداوه ئه‌و مافى پهنابهرێتييهى پێيان دراوه، لێيان وه‌ربگيرێته‌وه.
له 13ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016دا، بڕيارى پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى به‌و خێزانه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، كه له 2ى ئازار/ مارسى 2015 پێيان درابوو و له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ش ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و خێزانه له ئێستادا سكاڵايان له دژى نووسينگهى كۆچ و كۆچبه‌ران له به‌رده‌م دادگاى ئيدارى مونسترى تۆمار كردووه.
به گوێره‌ى بنه‌ماى كارپێكراو له ياساى ئه‌ڵمانيادا كه رێگه به چاوه‌ڕوانى ره‌وا ده‌دات، به‌و پێيه‌ى كه‌سه‌كان بۆيان هه‌يه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نه‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران بڕيارێكيان داوه لێى پاشگه‌ز ببنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه سكاڵاكه تۆمار كراوه و دادگاكه سه‌يرى داواكارييه‌كه‌يان ده‌كات.
دانيشتنى يه‌كه‌مى دادگا كه رۆژى دووشه‌ممه 26ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017 به‌ڕێوه‌چوو، هاوشێوه‌ى وانه‌ى جوگرافيا بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ميدياى ئه‌ڵمانيا زانياريان له باره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دادوه‌رى دادگا داواى له سه‌رۆكى خێزانه‌كه (ئاسيا) كردووه، به وردى وه‌سفى گونده‌كه‌يان بكات.
به گوێره‌ى گوته‌كانى ئاسيا ئه‌وان له گوندى توڵكۆى نزيك شارى حه‌سه‌كه له رۆژئاواى كوردستان ژياوون.
دادوه‌ر ته‌نانه‌ت داواى ئه‌وه‌شى كردووه، ناوى بازرگانه‌كانى خۆراك و پێداويستييه سه‌ره‌كييه‌كان بخاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا ببنه‌وه ئايا به راستى ئه‌وان له سوورياوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
ئه‌و پياوه له دانيشتنى دادگادا ره‌تيكرده‌وه هيچ ساختهكارييهكى كردبێت.
ئه‌و گوتيشى: ئه‌وان ئێزديين، له گوندێك ده‌ژين كه هه‌مووان كوردن، به كه‌مى به عه‌ره‌بى دواوون. له قوتابخانه‌ش نهى خوێندووه، به‌و پێیه‌ی كورد له سووریا ناسنامه‌ی سووری نه‌دراوه‌تێ، بۆیه ته‌نيا له بوارى كشتو‌كاڵى وه‌ك جوتيارێك كارى كردووه. قاچاخچييهكان له رێى توركياوه خۆى و خێزانه‌كه‌يان گه‌ياندووه‌ته ئه‌ڵمانيا.
پارێزه‌رى ئه‌و خێزانه رايگه‌ياند، ئه‌و خێزانه به شێوه‌يه‌كى زۆر جوان و رێك‌وپێك خۆيان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانى گونجاندووه.
گوتيشى: ئه‌و خێزانه، به شێوه‌يه‌كى ياسايى ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌روه‌ها ئيشى ياسايى ده‌كه‌ن و له بوارى پاككردنه‌وه‌ى ناوماڵ و شووشه‌دا به رێكوپێكى كارده‌كه‌ن.
پارێزهرهكهيان گوتيشى: ئاسیا له به‌رده‌م داوه‌ردا به شێوه‌يه‌كى راست و ره‌وان وه‌ڵامى هه‌موو پرسياره‌كانى داوه‌ته‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تۆمه‌تباركردنى ئه‌و خێزانه به‌وه‌ى له ئۆكرانياوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه، مايه‌ى گاڵته‌جاڕييه.
كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى (ڤى دى ئاڕ)ى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، دادوه‌ر و نوێنه‌رى لايه‌نى سكاڵاكار كه نووسينگهى كۆچ و كۆچبه‌رانه له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و خێزانه كوردى ئێزدين، به‌ڵام ته‌نيا گومان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌يه له كوێوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكرد، پرسياره سهرهكييهكه له‌سه‌ر شوێنى نيشته‌جێبوون و رهچهڵهكيان نييه، به‌ڵكو پرسياره‌كه له‌سه‌ر شوێنى مانهوهيانه پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌ڵمانيا، ئايا له سووريا يان له توركيا ياخود له ئۆكرانيا بوونه.
دادوه‌ر ماوه‌ى دوو كاتژمێر سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرسى ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى ئه‌و خێزانه بوون، هه‌ر بۆيه پشت به شاره‌زاى زمانه‌كان ده‌به‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ى نيشتيمانى راسته‌قينه‌يان ديار بكرێت له رێى ئه‌و شێوه‌زاره كوردييه‌ى كه قسه‌ى پێ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: هاف پۆست
30/6/2017
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسى وتارێكى نيقۆڵاى سوركوف و ئه‌ندريه ئونتيكۆڤى له باره‌ى ره‌وشى رۆژئاواى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو نووسه‌ره له وتارهكهياندا به‌م جۆره باسى ره‌وشى باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)يان كردووه:
توركيا ئاماده‌يه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌يه‌كى نوێى سه‌ربازى له باكوورى سووريا.
توركيا ده‌يه‌وێت منبج و ره‌ققه بخاته ژێر هه‌ژموونى خۆيه‌وه و رێگه له درووستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردى بگرێت.
ئه‌مه ئه‌و راستييهيه كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ په‌يامنێرى رۆژنامه‌كه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه.
روونه كه توركيا رێگه به درووستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردى له باكوورى سووريا نادات.
ئه‌و وڵاته ئاماده‌يه له كاتى ده‌ركه‌وتنى بچووكترين هه‌ڕه‌شه ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى ئه‌نجام بدات.
ئه‌و ئۆپراسيۆنانهى توركيا دژى ئيسلامييه‌كان نييه، به‌ڵكو دژى ئه‌و هێزه ناوچهييهيه كه هاوپه‌يمانى ئه‌مريكايه.
سه‌رۆكى توركيا رۆژى 23ى حوزه‌يران رايگه‌ياندبوو، توركيا ئاماده‌يه منبج و ره‌ققه رزگار بكات.
ئه‌وه‌شى گوت: به‌ڵام هاوپه‌يمانه‌كانمان گره‌و له سه‌ر يه‌كينه كوردييه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان به‌داخه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه هاوبه‌شى ستراتيژى ئه‌نقه‌ره‌ن.
ئه‌و گوتى: ئه‌و هاوپهيمانانهمان له‌گه‌ڵ تيرۆريستان رێكده‌كه‌ون.
مه‌به‌ستى له تيرۆريستان، پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) و باڵى سه‌ربازى ئه‌و پارته، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بوو.
ئه‌و په‌يامه‌ى ئه‌ردۆغان زۆرتر رووى له واشنتن بوو.
ئه‌مريكا بێ گوێدانه ناڕهزاييهكانى توركيا به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى يه‌كينه كوردييه‌كان.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌ردۆغان بوونه‌ته جێى نيگه‌رانى رووسيا و ئه‌مريكا.
ئه‌ندامێكى دۆما به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، سه‌رهه‌ڵدانى ململانێى نوێ له سووريا له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيا نييه.
گوتيشى: رووسيا رێگرى له درووستبوونى شه‌ڕى نێوان توركيا و كورد له سووريا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌گه‌ڵ توركيا هه‌ماهه‌نگى چڕمان هه‌يه، به تايبه‌تى له دانووستانه‌كانى ئه‌ستانه‌دا.
ئه‌وه‌شى گوت: دڵنيام له هه‌موو ئاسته‌كان به دانووستان رێگرى له توركيا ده‌كه‌ين كرده‌وه‌يه‌كى سهرهڕۆيانه ئه‌نجام بدات.
هه‌ڵوێستى ئه‌مريكاش له‌و پرسه‌دا هاوشێوه‌ى رووسيايه.
رۆژنامه‌كه له باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى هاوپه‌يمانێتييه‌كه زانيارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، كه به نسبه‌ت ئه‌وانه‌وه شه‌ڕڤانه كورده‌كان گرنگترن له ناكۆكييهكان.
ئه‌وان پێيان وايه ده‌بێت هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش بێت.
هه‌ر بۆيه گرنگه هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا له كورده‌كان به جدى له‌به‌رچاو بگيرێن.
30/6/2017
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لایەنە تەکنیکی و هونەرییەکانی ریفراندۆم تەواو کراون و سەرەتای مانگی هەشت دەست بە پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێت.
30/6/2017
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش رایدەگەیەنێت "زۆربەی سەرکردەکانی داعش شاری رەققەیان بەجێهێشتووە"، ئاشکراشیدەکات کە "ئەوانەی لە رەققەدا ماونەتەوە چەکدارە بیانییەکانی داعشن و دەبێ هەموویان بکوژرێن".
برێت مەکگۆرک لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەڤانان سەبارەت بە سەردانی چەند رۆژی رابردووی بۆ شاری رەققە، گوتی: "ئێمە دەزانین ئەو چەکدارە بیانییانەی داعش کە ئامادەن شارەکە بپارێزن و بمرن، هەموویان لە رەققە کۆبوونەتەوە. ئەرکی ئێمەش لەوێ ئەوەیە کە وابکەین کەسیان دەربازیان نەبێ و هەرکەسێک لە هەر وڵاتێکی دیکەوە پەیوەندیی بە داعشەوە کردبێت هەر لە سووریا بمێنێتەوە و بمرێت".
سەبارەت بە بڕیاری ئازادکردنی80 چەکداری داعش لەلایەن هێزەکانی هەسەدەی هاوپەیمانی ئەمریکاش، مەکگۆرک گوتی: "ئەمە شتێکە دەبێ سوورییەکان خۆیان چارەسەری بکەن، بەڵام سەبارەت بە چەکدارە بیانییەکانی نێو داعش، ئێمە کارێک دەکەین کە هەموویان لە سووریا بکوژرێن".
رۆژی چوارشەممە 28-6-2017 برێت مەکگۆرک سەردانی رەققەی کرد و لەگەڵ ئەنجوومەنی مەدەنی رەققە و هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە.
29/6/2017
ئێستا خه‌ریكه دوا كۆڵانه‌كانی ئه‌و "خه‌لافه‌ته" له مووسڵ ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق، كه رۆژانێك پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و تیرۆر و توندڕه‌وییه بوو كه له‌گه‌ڵ هاتنیدا ناوچه‌كه‌ی گڕ تێبه‌ردا.
ئێستا چێڵه شیردهرهكهی داعش(پارێزگای نه‌ینه‌وای ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت) و مینبه‌ری خه‌لافه‌ته به خوێن درووستكراوهكهی له دواین هه‌ناسه‌یدا ده‌ژی و ئه‌و دڕنده وێرانكه‌ره‌ی 3 ساڵ پێش ئیستا بۆ فراوانكردنی رووبه‌ری خه‌لافه‌ته وههمییهكهی په‌لاماری ناوچه‌كه‌یدا، له دوا مۆڵگهیدا گیان ده‌سپێرێت.
پێش سێ ساڵ داعش بە چوارسەد چەکدارەوە دوای ھەڵھاتنی سوپای عێراق دەستی بەسەر دووەم گەورەترین شاری عێراقدا گرت. داعش لە شاری موسڵ خەلافەتەکەی خۆی راگەیاند. دواتر بە چەکە بەجێماوەکانی سوپای عێراقەوە ھێرشی بۆسەر کوردستان دەستپێکرد. دوای فیداکارییەکی قارەمانانە پێشمەرگە یەکەم ھێز بوو بۆ یەکەمجار تەلیسمی داعشی تێکشاند و بۆ یەکەمجار شکستی بە داعش ھێنا و پاشەکشەی پێ‌کرد. سێ ساڵ تێ پەڕی، دوای ھەزاران قوربانی و وێرانکارییەکی زۆر ئێستا خەلافەتەکەی داعش لە موسڵ لە سەرمەرگدایە.
حوزەیرانی 2014 داعش زۆر بە ئاسانی رێگەی بۆ کرایەوە و لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەستی بەسەر دووەم گەورەترین شاری عێراقدا گرت زۆری نەخایاند موسڵ بووە پێگەیەکی بەھێزی داعش و خەلافەتەکەشی ھەر لەو شارە راگەیاند.
لەگەڵ ھاتنی چەکدارانی داعش بەپێچەوانەوە خەڵکی شارەکە لە زاڵگەی خازرەوە لە باشووری رۆژئاوای ھەوڵیر روو لە ھەرێمی کورستان ھەڵھاتن.
لە ئۆکتۆبەری 2014ەوە نزیکەی 750 ھەزار کەس لە موسڵەوە ئاوارە بوون.
پێشمەرگە یەکەم ھێز بوو توانی بۆ یەکەمجار غروری داعش و تەلیسمی ئەو رێکخراوە بشکێنێت و پاشەکشەی پێ بکات، یەکەم سەرکەوتنیش کۆنترۆڵکردنەوەی بەنداوی موسڵ بوو.
لە کانوونی دووەمی 2015 لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ھێزی پێشمەرگە ناوچەیەکی فراوان و ستراتیژی لە ژێر دەست داعش دەرھێنرا.
پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش
17 ئۆکتۆبەری 2016 ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بە دەستپێشخەری پێشمەرگە و ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق دەستی پێ‌کرد و پێشمەرگە دەرچە ستراتیژییەکانی دەوروبەری موسڵی کۆنترۆڵ کردەوە.
کانوونی دووەمی ئەمساڵ ھێزە ئەمنیەکانی عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی بەری چەپی مووسڵی دەستپێکرد.
داعش لە شاری موسڵ دەستی لە ھیچ شتێک نەپاراست و ھەندێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو شارەی شکاند و باس دەوترێت پارچە بەنرخەکانیشی بە قاچاخ لەرێگەی تورکیاوە رەوانەی بازاری رەش کردووە.
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژھەڵاتی موسڵ کۆچی پێچەوانە دەستی پێکردو خەڵکی گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵ و کاری خۆیان.
سه‌ربازێكی عێراقی له كاتی رزگاركردنی ناوچه‌یه‌كی شاری مووسڵ
شوباتی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بەری رۆژئاوای شارەکە دەستپێکرد. لە حەماعەلیلەوە کە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتری باشووری موسڵ ھێزە عێراقیەکان بەرەو موسڵ بەرەو پێشچوونیان دەستپێکرد.
بۆ یەکەمجار دواجار ھێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان چوونە ناو بەشی رۆژئاوای موسڵ.
ئێستا ھێزە عێراقیەکان بەشی زۆری رۆژئاوای موسڵیان کۆنترۆڵکردوەتەوە و داعش تەنھا نزیکەی دوو کیلۆمەتر چوارگۆشەی بەدەستەوە ماوە و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەیەکجاری لە موسڵ کۆتایی بە رێکخراو و خەلافەتەکەی داعش دێت.
29/6/2017
بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، واشنتن بژاردەی سەربازیی بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێرانی لە بەردەستدایە و لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئۆباماشدا بڕیاری بەئامانجگرتنی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان خستووته روو.
وێندی شێرمەن، نوێنەری ئەمریكا لە شاندی دانوستانكاری ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئێران لە ئێستادا توانای ده‌ستڕاگه‌یشتن بە چەكی ئەتۆمی نییە و رێككەوتنی ئەتۆمی، بەشێك لە گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتەی كەمكردەوە . به‌هۆی گەمارۆكانی تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ و پشتیوانی لە تیرۆریزم و بەرنامە موشەكییەكان، گوشارێكی زۆرتر خراوەتە سەر ئێران، ئەوەش وایكردووە دەستپێراگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی بوەستێت.
ئەو ئەندامەی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكراشی دەكات، لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئۆبامادا، بڕیاری بژاردەی سەربازیی بۆ بە ئامانجگرتنی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران درابوو.
29/6/2017
سەرۆکی فەرەنسا و ئەمریکا رایانگەیاند، ئەگەر بێت و چەکی کیمیایی لە سووریا لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتە بەکاربهێندرێت، پێکەوە وەڵامی تووندیان بۆ حکومەتی سووریا دەبێت.
رۆژی سێشەممە نووسینگەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکیدا ئاشکرایکرد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لەلایەن سوپای سووریاوە کردووە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ترەمپ و ماکردۆن کۆکبوون لەسەر ئەوەی پێکەوە بەهاوبەشی وەڵامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سووریاوە بدەنەوە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ماکرۆن و ترەمپ لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە کۆشکی سپی و پێنتاگۆن رایانگەیاند، زانیاری‌یان هەیە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی دیکەی کیمیایی دەکات.
هاوکات گوتەبێژی کۆشکی سپی بەرگری لە راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆن دەکات کە هۆشداری بە سووریا دەدات لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمایی هێرشی بکاتەسەر و دەڵێت "ئامانجی ئێمە ئەوەیە پارێزگاری لە خەڵکی سووریا بکەین و ئەو راگەیێندراوەش هاوکاری ئەو ئامانجەمانە".
سارا هەکەربی، جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ئامانجی ئێمە لە سووریا ئەوەیە پارێزگاری لە خەڵک بکەین. بۆ ئەوەی هەنگاوێکیش لە تێکشکاندنی داعش بچینە پێشەوە، تێکشکاندنی هەموو هەوڵی تیرۆرستان، پێشموایە راگەیێندراوەکەی دوێنێش هاوکاری ئەو ئامانجەمان دەکات".
28/6/2017
جان دۆست رۆماننووسی ناسراوی کورد دەربارەی ریفراندۆمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەڵێت: ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاواتی گەلی كوردە كە سەدان ساڵە خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی دەكات و چاوەڕێی رۆژێكی مێژووی لەم شێوەیەیە.
هه‌روه‌ها له میانی قسه‌كانیدا، جان دۆست داوا دەكات ھەموو كوردێك بەشداری لە ریفراندۆم بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن. دەشڵێت: ھەموو كوردێكی نیشتمان پەروەر پشتگیری لە ریفراندۆمی كوردستان دەكات. دەنگ دانیش بە بەڵێ ئەركێكی ئەخلاقی و نەتەوەییە.
28/6/2017
جێرارد دێپرێز ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا کە هاوکات سەرۆکی گرووپی "دۆستانی ئێرانی ئازاد"ە، بەییانامەیەکی بە واژووی ۲٦٥ پەرلەمانی ئەوروپا ئامادە کردووە، تێیدا پرۆتستۆی ئەو پێشێلکارییانە دەکات کە لە ئێران بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە،"لەچوار ساڵی یەکەمی سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی، ٣٠٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراوون بەو هۆکارە ڕۆحانی ناتوانێت چاکسازی لە مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە بکات"
بەیاننامەکە ئاماژە بە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات، کە نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانن بەشداری ئەو پرۆسەیە بکەن و ئەمەش ئازادی و دادپەروەی نییە.
لە بەیاننامەی ئەو ۲٦٥ پەرلەمانتارە باس لە "مستەفا پورمحەمەدی"وەزیری داد ئێران لە کابینەکەی ڕۆحانی دەکات، کە ناوبراو لە ڕووداوی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ۱۹۸۸ کە بە "ئەنجومەنی مەرگ" ناسراوە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ژنان ناتوانن خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و دادوەر بپاڵێون، لەژێر فشاری باڵاپۆشی بە زۆر، چالاکوانانی مافەکانی ژنان
ژمارەیەک لە پاسکیل لێخوڕانی شارەکانی بۆکان و مەریوان بە مەبەستی پشتیوانی لە قوربانیانی کیمیایی بارانی شاری سەردەشت مەودای ئەو دوو شارەیان هەتا شاری سەردەشت پێوا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە پاسکیل لێخوڕانی شارەکانی مەریوان و بۆکان لە پارێزگاکانی سنە و ورمێ مەودای ٢٠٩ کیلۆمێتری نێوان مەریوان و سەردەشتیان بە پاسکیل بڕی.
هەروەها بەشێک لە پاسیکل لێخوڕانی شاری بۆکان بە هەمان شێوە مەوادی ١٩٥ کیلۆمێتری شاری بۆکان تا سەردەشتیان بە مەبەستی پشتیوانی لە قوربانیانی کیمیایی بارانی ئەو شارە پێوا.
حەرەکەتی ئەو ژمارە لە پاسکیل لێخوارانی شارەکانی بۆکان و مەریوان سمبولێک بووە.
دروشمی ئەو کارە مرۆییە لە ژێر ناوی" نا بڵێ بۆ شەڕ و بەڵێ بڵێ بۆ ئاشتی" بووە.
رێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کراو لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش کیمیابارانەکەدا ١٤٠ کەس بەهۆی ئەو چەکەوە گیانیان لەدەست دا هەر وەها نزیک بە ١٠٠٠٠ هەزار کرد بەرکەوتوو و کەم ئەندامی لێکەوەتەوە و تا ئێستاش لە لەیەن دادگای لاهە دۆسیەی کیمیابارانی ئەو شارە بە تەواو نەکراوەتەوە..
سەرچاوە:کوردپا
265 ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بەبلاوکردنەوەی راگەیاندراوێک، بە تۆمەتبارکردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە تێکهەڵچوونەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوایان لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە، سوپای پاسداران بخاتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. لەم راگەیاندراوەدا، دۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێرانیش بە توندی رەخنەی لێ گیراوە.
بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، ئەو کارتی فشارەیە کە چاوەڕێ دەکرا لە لایەن ئەمریکاوە بخرێتەوە ڕوو، بەڵام ئێستا لە یەکێتیی ئەوروپا باسی دەکرێت.
گرووپی "هەڤاڵانی ئێرانی ئازاد" لە پەرلمانی ئەوروپا، رۆژی دوشەممە لە راگەیاندراوێکدا دەستێوەردانی سوپای پاسداران لە پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بە توندی ئیدانە کرد و داوایان لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە، ئەم هێزە چەکدارەی ئێران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
ده‌ندان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا / ئه‌رشیف
لەم راگەیاندراوە دا کە 265 کەس لە 751 ئەندامەکەی پەرلمانی ئەوروپا واژۆیان کردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای پاسداران بە تەنیا هەر هێزێکی سەربازی نییە بەڵکوو هێزێکی گەورەی ئابووری و بازرگانیشە کە لە ناوەوە و دەرەوەی ئیران چالاکیی هەیە و کۆمپانیا ئەوروپییەکان، لە ئەگەری واژۆ کردنی هەر گرێبەستێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، رەنگە راستەوخۆ یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای پاسداران ببێتە لایەنی بەرامبەریان و بەم شێوەیەش ئەوان لەگەڵ گرووپێکی بە گوتەی ئەوان تیرۆریستی خەریکی بازرگانی بن.
گرووپی "هەڤاڵانی ئێرانی ئازاد" کە 23 کۆمیتە و دەستەی نوێنەرایتیی لە پەرلمانی ئەوروپای له‌خۆ گرتووە، لە راگەیاندراوەکەی دا بە توندی دۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێرانیشی ئیدانە کردووە بە پشت بەستن بە ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایانگەیاندووە لە چوار ساڵی یەکەمی دەسەڵاتی رۆحانیدا زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سێدارە دراون.
لە ژمارەی زۆری لە سێدارەدان، بە شوودانی کچانی کەم تەمەن و دۆخی نالەباری ژنان لە ئێران، لەو خاڵانەن کە لە راگەیاندراوەکەی ئەندامانی پەرلمانی ئوروپا دا ئاماژەی پێ کراوە و داوا لە وڵاتنی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپاش کراوە، تەنیا بە مەرجی باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، پەیوەندییەکانیان لەگڵ ئەم وڵاتە پەرە پێ بدەن.
28/6/2017