ڕێناس جاف
مه‌مکه فه‌رامۆش
( بۆ نه‌ورۆز)
نه‌ورۆز،سه‌رتۆپی هه‌موو مانگانه
جه‌ژنه کۆنه‌که‌ی باو باپیرانه
دێرین یادگاری هه‌موو کوردانه
مه‌شخه‌ڵ و چرا بۆ به‌رخۆدانه
دیسان سه‌ره‌تا بۆ سه‌رهه‌ڵدانه
چاوگه،ده‌سپێکه بۆ ئه‌م ژیانه
ئه‌ڵێ کورده‌گیان مه‌مکه فه‌رامۆش
با بڵێسه‌که‌ت قه‌ت نه‌بێ خامۆش
نه‌ورۆزی 2714
نه‌ورۆزی غوربه‌ت
ساڵی نوێیه و وا نه‌ورۆزه
غه‌ریب غه‌ریب بۆ ئه‌مساڵ
و
بۆ نه‌ورۆز و ئه‌م به‌هاره
له‌باتی کارتهپۆستاڵێ ڕه‌نگاڵه‌یی
گوڵهنهورۆزهی نیشتمانم
ئه‌که‌مه دیاری
و
لێت ئه‌که‌م جه‌ژنه پیرۆزه.
یه‌که‌م ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای یه‌که‌مین دار
هه‌ر ئه‌به‌خشم به تۆی نازدار
ئه‌ی کوردستان،
ئه‌ی ڕووگه‌که‌ی ئاوات و گیان.
هه‌تا تیشکی یه‌که‌م به‌هار
شۆقی بگرێته تۆی گوڵزار
با هۆنراوه‌م هه‌ر بۆ تۆ بێ
یه‌که‌م دڵدار!
هه‌تا سێبه‌ری نیشتمان
سێبه‌رم بێ بۆ دڵ و گیان
هه‌ڵبه‌ستم هه‌ر بۆ تۆ ئه‌بێ
ئه‌ی قیبله‌که‌ی پیرۆزی ژیان.
هه‌موو ساڵێک یه‌کی به‌هار
یه‌کی یه‌کی خاکه‌لێوه
و
نه‌ورۆزی زۆر شیرین‌تر له
تان و پۆکه‌ی منی شه‌یدای
خاک و خۆڵ و ده‌وه‌ن و دار،
بۆت ئه‌نووسم هه‌مان شێعر
و
هۆنراوه‌که‌ی پار و پێرار.
گشت سه‌ری ساڵ و نه‌ورۆزێ
چه‌پکه شێعرێ ئه‌هۆنمه‌وه
که‌مۆڵه‌یه‌ک هه‌ست و نه‌ستی نه‌ورۆزه‌که‌ی
" پیره‌مێرد"ت پێ ببه‌خشێ
ئه‌ی نه‌خشینترین گوڵعوزار.
نه‌ورۆزی 2714
رەزا شوان
جگەرگۆشەکانمان، کوردیلە خوێن شیرین و چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان، کە نەوە و هیوای دواڕۆژی کوردستانن .. گرنگترین و بەنرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. تۆی ژیانن و، درێژەدەری مانمانن . منداڵەکانمان سپاردەیەکی زۆر گەورە و هەستیارن، لە ئەستۆ و لە بەردەستی دایکان و باوکاندان .. چارەنووس و دواڕۆژێکیگەشتر بۆ کورد و کوردستان، پەیوەستن بە رادەی بایەخدانمان بەئامادەکردن و بە راهێنانی منداڵانی ئەمڕۆمانەوە. هۆشی ناسکی منداڵ، زەوییەکی بەیارە، نەکێڵراوە و تۆ‌و نەکراوە .. لاپەڕەیەکی سپییە و هێشتا هیچ پیت و رستەیەکی لەسەر نەنووسراوە .. هەویرێکی نەرم و شلە و هێشتا نەکراوە بە هیچ ..
(PNA)- 29یەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر، بە پێشکەش کردنی بەرنامەی سێ گرووپ لە شاری کرماشان، دەستی پێ‌کرد.
شەوی دوێنی چوارشەممە، لە بەشی لاوەکی ئەم فێستیڤاڵەدا گرووپی موزیکی ناوچەیی کامبادێن، گرووپی موزیکی پاپی چەکاوەک و گرووپی موزیکی تێکەڵکراوی تەرەنومی هەمدڵان لە یەکەمین شەوی 29یەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر لە تەلاری ئینتیزار لە شاری کرماشان بەرنامەی خۆیان پێشکەش کرد.
ئەو کۆنسێرتانە لە لایەن خەڵکی هونەردۆستەوە پێشوازییەکی بەربڵاوی لێ‌کرا و یەکەمین بەرنامەی شەوی یەکەمی فێستیڤاڵەکە لە لایەن گرووپی موزیکی کامبادێن بە سەرپەرشتیاری فەرزاد نامداری بەڕێوەچوو کە ئەندامانی ئەم گرووپە بەرنامەکەی خۆیان بە شیعری شاعیری کورد قاسم برینجی پێشکەش کرد.
گرووپی موزیکی کامبادێن پارچە موزیکێک لە دابەشکردن و ئاوازدانانی فەرید برینجی و سێ گۆرانی فۆلکلۆری کوردی پێشکەش کرد کە سەرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆی راکێشا.
ئەندامانی گرووپی موزیکی کامبادێن بریتین لە؛ فەرزاد نامداری ـ ژەنیاری دەف و سەرپەرشتیاری گروپ، فەرید برینجی ـ ژەنیاری کەمانچە و دابەشکردنی موزیک، عەلی سریری ـ ژەنیاری کەمانچە، ئەشکان حەبیبی ـ ژەنیاری تار، عەلی روەیسی ـ ژەنیاری عوود، ئیلهام یەزدانی پوور ـ ژەنیاری سەنتوور، فەرتاش ئەفزەلی ـ ژەنیاری دایرە، دەهۆڵ و کووزە، سامان ئەمیری ـ ژەنیاری تومبەک، زەهرا محەمەدی ـ هاوخوان و رەزا ریزوەندی ـ گۆرانیبێژ.
دواتر گرووپەکانی چەکاوەک و تەرەنومی هەمدڵان چەندین پارچە موزیکیان پێشکەش کرد. پارچە موزیکەکانی گروپی موزیکی چەکاوەک تایبەت بوون بە موزیکی پاپ کە کەوتە بەر سەرنجی بینەران.
ئەندامانی گرووپی موزیکی چەکاوەک بریتین لە؛ ئەمین تاهیریان، حامید شەهاب، موحسین خاوەری، نیما موتەقیان، مازیار بازگیر، فەرید گوودەرزی، ئیحسان محەمەدی، رەسووڵ نادری و هومایوون محەمەدی.
بەرنامەکەی گرووپی تەرەنومی هاودڵان کە یەکێکە لە گرووپەکانی موزیکی تێکەڵاوکراو بە تەوەری موزیکی مەقامی لە بەشی کۆتایی شەوی یەکەمی فێستیڤاڵی موزیکی فەجردا بە شیعری فۆلکلۆر و شیعرەکانی مەولانا پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. کۆنسێرتی ئەو گرووپە بریتی بوو لە چەندین پارچە موزیک لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو مەجید پەناهی کە سەرپەرشتیاری ئەو گرووپەیە و بە داخەوە لەو رۆژانە لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.
ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە لە بەرنامەی گرووپی تەرەنومی هاودڵاندا لە فێستیڤاڵی موزیکی فەجر ئامادە بوون و رێز لە پلە و پایەی هونەریی ئەم هونەرمەندە گیرا.
موزیکژەنی کرماشانی مەجید پەناهی سەرپەرشتیاری گرووپی تەرەنومی هاودڵان دوایین جار لە رۆژی ٣٠ کانوونی دووەم/ یەنایەر 2014 لە کۆمەڵە بەرنامەکانی "لەسەر شەپۆلەکانی فەرهەنگ و هونەر" لەگەڵ گرووپەکەی خۆی بەرنامەیەکی پێشکەش کرد.
پەناهی بەر لە دوو ساڵ گرووپی تەرەنومی هاودڵانی پێکهێنا و ئامێرەکانی موزیکی جیهانی لە گەڵ ئامێرە ئێرانییەکاندا بە شێوەی موزیکی مەقامی بەکارهێنا. ئامانجی ئەو جووڵەیەکی نوێ بەپێی بیرکردنەوەی خۆی بوو لە پێناو بەرزکردنەوەی هونەری موزیکی کرماشان پێبدات.
ئەندامانی گرووپی موزیکی تەرەنومی هاودڵان بریتین لە؛ رەزا چراغی ـ ژەنیاری عوود، نادر قورەجیلی ـ ژەنیاری تەنبوور، عەلی سریری ـ ژەنیاری کەمانچە، حەدیس ئەشرەف ئابادی ـ ژەنیاری پیانۆ، سوهەیل سەدرا ـ ژەنیاری گیتاربەیس، رامتین سەنگ کووبی ـ ژەنیاری تەنبوور، ئیحسان ئەسەدئەمینی ـ ژەنیاری گیتار، سینا جان فرووزادە ـ ژەنیاری گیتار، محەمەدباقر قوبادی ـ ژەنیاری ڤیۆلۆن، عیرفان ئەسەدئەمینی ـ ژەنیاری ڤیۆلۆن، دونیا شەهیدی ـ ژەنیاری دەف، سەمانە نیک کردار ـ ژەنیاری ئودۆ و دەهۆڵ، محەمەد بالوایە ـ هاوخوان، مینا زار‌ع ـ هاوخوان، سەدیقە ئەلمەعی ـ هاوخوان، ئەدیب تیرئەنداز ـ گۆرانیبێژ و سادق کەرەمی ـ گۆرانیبێژ.
دووەمین ساڵە بەشی لاوەکی ئەو فێستیڤاڵە لە کرماشان ساز دەکرێت. 29یەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر لە دوو بەشی کێبڕکێ و لاوەکیدا بە ماوەی هەشت رۆژ لە شاری تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بەڕێوەدەچێت.
کرماشان لە هەموو بوارەکانی هونەری موزیک و بە تایبەت موزیکی مەقامی و رەسەندا خاوەنی توانایی و بەهرەگەلی تایبەتە. موزیکی کرماشان یەکجار دەوڵەمەندە و ئەم فێستیڤاڵانە هەلێکە بۆ ئەوەی کە بەهرەگەلی بەرجەستەی موزیک باشتر بناسرێت و هەروەها لاوان لەو کەشوهەوایە کەڵک وەربگرن و خۆیان نیشان بدەن.
مەنووچێهر جیهانی/ پ. ف
رەزا شوان
لە ساڵی ( ١٩٨٨) دا، لە هێڕشەکانی ( ئەنفال ) ی بەدناودا، سۆپای دڕندەی عێراق، بە قورسترین چەکی کوشندە و کاولکەر، وەکو گورگی هار، زۆر بێ بەزەییانە، هێڕشی کردە سەر دێهات و شاروچکەکانی باشووری کوردستان . خەڵکی بێ تاوان و بێ دەرەتانی ئەم دێیانە، ئەوانەی توانیان، هەر بە سەڵتی خۆیان دەربازکرد و، لە شارەکانی کوردستاندا، لە ماڵانی خزم و کەس و کاریاندا، خۆیان شاردەوە ، بەڵام زۆربەیان فریا نەکەوتن، یا لەو باوەڕەدا نەبوون ، ئەوەی بەسەریان هات بەسەریان بهێنن .. بە هەزاران خەڵکی ئەم دێیانەی کوردستان، لەلایەن سوپای رەگەزپەرستی عێراقەوە ، گیران و بردیانیان بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق و ، لەوێداهەر بە زیندوویی هەموویانیان زیندەبەچاڵکردن .. کە ژمارەیەکی زۆریان، منداڵ و گەنج و ژن و پیر بوون .. بە شۆفڵیش هەموو خانووەکان و قوتابخانەکانی دێیەکان و شاروچکەکانی کوردستانیانلەگەڵ زەویدا تەخت کرد.
رەزا شوان
نیشتمان پیرۆزترین و خۆشترین شوێنە ، هیچ شتێک نییە لە نیشتمان شیرین‌تر بێت ، هیچ سۆز خۆشەویستییەک نییە بگاتە خۆشەویستیی نیشتمان ، نیشتمان تێکەڵی خوێن و هەست و سۆز و بیر و هۆشمان بووە ، تایبەترین شوێنی لە دڵماندا هەیە .. نیشتمان ناسنامەمانە ، ئابڕوومانە ، شانازیمانە ، ژیانمانە ، بەبێ نیشتمانمان ژیانمان مەحاڵە .. نیشتمانیش تەنها ناوێک نییە کە لەسەر زارمان بێت ، نیشتمان خاکە ، دار و دەون و گوڵزارە ، بەردە و خۆڵە ، ئاو و هەوایە ، دەشت و دۆڵ و گرد و چیایە ، ماڵ و گوند و شارە ، خزم و کەس و کارە ، ... هتد .
فۆلکلۆری کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەترسی لەنێوچووندایە. چالاکڤانانی بواری کولتووری پێیانوایە نەبوونی سەرچاوەی ئابووری بۆ کاری مەیدانی و کەرەستەی چاپ و پاراستن، بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە فۆلکلۆری رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە چوارچێوەی زارەکیدا بمێنێتەوە. فۆلکلۆر واتە ئەفسانە، چیرۆک، بەیت و باو، ئاواز و لایەلایە، جلوبەرگ، هەڵپەرکێ ،مێژووی زارەکی، پەندی پێشینان، باوەری کۆمەڵایەتی، فۆلکلۆر بەشێکە لە شووناسی هەر نەتەوەیەک . چاوگەیەک بۆ مێژوو و زمان و شوناسی نەتەوەیی، بەرەبەرە و دەم بە دەم هاتووە، میراتێکی کۆن و کانگەیەکی باوەڕپێکراو بۆ ئەمڕۆ.سامانێکی نەتەوەیی بۆ کورد کە دەکرێ ببێتە بناخەی دیواری بەهێزی بیر و ئەندێشە و زمان و سیاسەت بۆ جیلی داهاتوو . بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کورد خاوەنی دەسەڵات نەبووە و لە بواری چاپەمەنییەوە بەربەست گەلی زۆری هەبووە، پرسیاری ئەوە دێتە پێش، کە کورد چەند توانیویەتی فۆلکلۆری خۆی کە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە مەترسی فەوتان بپارێزێت . پێش کورد، بیانییەکان دەستیان کرد بە کۆکردنەوە و نووسینەوەی فۆلکلۆری کوردی و بەشێک لە بەیت و باوەکانیان نووسیوەتەوەو لە مەترسی لەنێوچوونیان پاراستوون . چەندین نووسەری بەناوبانگی کوردیش هەستیان بەو دەوڵەمەندییەی فۆلکلۆری کوردی کردووە، ئەحمەدی خانی بە نووسینی مەم و زین و شەرەف خانی بەدلیسی بە نووسینی شەرەفنامە لەو چوارچێوەیەدا توانیویانە بەرهەمێک بنووسنەوە، کە بە چەندین زمانی زیندووی دنیا وەربگێڕدرێ و وەک بەرهەمی جیهانی و سەرکەتوو نێویان بکەوێتە سەرزمان . چالاکڤانانی بواری کولتووری لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەبوونی سەرچاوەی ئابووری بۆ کاری مەیدانی و نەبوونی کەرەستەی چاپ و پاراستن بە گەورەترین کێشە دەزانن . لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رابردوو و ئێستادا کەسانێک بێ پشتگری و خۆبەخشانە هەوڵیانداوە فۆلکلۆری کوردی بنووسنەوە و لە چوارچێوەی زارەکی دەریبێنن، بەڵام بە باوەڕی شارەزایانی ئەو بەشە، کار و چالاکییەکانیان بەگوێرەی پێویست نەبووە، تا ئێستاش بەشێکی زۆر لە فۆلکلۆری زاراوەکانی کەلهوڕی ،لەکی ،لوڕی و کرمانجی بە شێوەی زارەکییە و ئەگەر بتەوێ گوێبیسیان بیت، خەڵکی بە تەمەن و بە تایبەت گوندنشینان باشترین سەرچاوەن.
rudaw
15/1/2014
گۆرانیبێژی كورد شه‌هرام نازری، كۆنسێرتێك له تاران ساز ده‌دات و داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ش پێشكه‌ش به نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كانی مه‌هاباد ده‌كات.
نازری به هاوكاری موزیكزانانی كوردی گرووپی موزیكی "مه‌وله‌وی" له‌وانه: سابیر نه‌زه‌رگاهی، شه‌هرام مه‌حموودی، راشید باباشه‌هابی و بابه‌ك عه‌سالی، كاتژمێر 9ی شه‌وانی 14 و 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2014، له ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی تاوه‌ری میلادی تاران كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م گۆرانیبێژه كرماشانییه داهاتی ئه‌م كۆنسێرته پێشكه‌ش به نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كانی شاری مه‌هاباد ده‌كات.
دوایین كۆنسێرتی نازری و گرووپی موزیكی "مه‌وله‌وی"به به‌شداری هۆگرانی موززیك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، ئێران وتوركیا رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2013، له رێوره‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌ولانا له ئامفی شانۆییی شاری قوونیه له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ندامانی گرووپی موزیكی "مه‌وله‌وی" له‌م كۆنسێرته‌دا بریتی بوون له: شه‌هرام نازری ـ گۆرانیبێژ و سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ، سابیر نه‌زه‌رگاهی ـ ژه‌نیاری تار و دیوان، شه‌هرام مه‌حموودی ـ ژه‌نیاری تار، سێ‌تار و ده‌ف، بابه‌ك غه‌سالی ـ ژه‌نیاری عوود، نیگار خاركهن ـ ژه‌نیاری كه‌مانچه‌ی ئاڵتۆ، شه‌هریار نه‌زه‌ری ـ ژه‌نیاری ده‌ف، ڕاشید باباشه‌هابی ـ ژه‌نیاری كه‌مانچه، سه‌حه‌ر ئیبراهیم ـ ژه‌نیاری قانوون و فه‌رهاد سه‌فه‌ری ـ ژه‌نیاری زه‌رب، ده‌مام و ده‌هۆڵ.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن نمایشكرا.
ئه‌م فیلمه كه دوایین به‌رهه‌می بڵندی به‌همه‌ن قوبادییه و به رۆڵبینینی ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای جیهان مۆنیكا بلووچی، رۆژی 17 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2013 له میانه‌ی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له سینه‌ماكانی "هاكنی پیكچێرهاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆز" له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا نمایشكرا.
"وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له لایه‌ن كۆمپانیای "مژ فیلم" له ئاستی دنیادا بڵاوده‌كرێته‌وه، تا ئێستا له كۆمه‌ڵێك فێستیڤاڵی گرینگ له ئاستی جیهاندا نمایشكراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له به‌شی "ته‌ركیز له سه‌ر فیلمه كوردییه‌كان" له میانه‌ی 48ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆویواری له شوێنه‌كانی لازینه‌ی 3، شانۆی كاڕڵۆویواری و سینه‌ما كاسی شاری كاڕڵۆویواری له كۆماری چیك نمایشكرا.
هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به 111 كچ" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا، رۆژی 20 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2013 له میانه‌ی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له سینه‌ماكانی "هاكنی پیكچێرهاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆز" له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی وڵاتی به‌ریتانیا نمایشكرا.
ئه‌م فیلمه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ناوه‌ندی كلتووری ئێنته‌یتیڤی فیلمی جیهانی شه‌وی 3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2013 له دووه‌مین به‌شی فیلمه‌كانی له‌نزی فیلمی جیهانی له ئاكادیمیای فیلم پۆڕت تاونسێند له شاری واشنتۆن له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.
هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن و چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆنه‌ی بۆ كورته فیلم" به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری، ئه‌نیمه‌یشێن و كورته فیلم به ناوه‌رۆكی چیرۆكی و دۆكیۆمێنته‌ری له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له رۆژانی 15 تا 24ی تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر 2013 له دوو سینه‌مای به‌ناوبانگی له‌نده‌ن "هاكنی پیكچێرهاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆز" له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
رەزا شوان
١ـ مێـروولە و کوللـە
میروولەیەک لە هاوینەدا، خەریکی کۆکردنەوەی دانەوێڵە بوو .. دەیبردەوە بۆ شارەکەی .. دانەوێڵەیەکی باشی کۆکردەوە .. بۆیە غەمی هاتنی زستانی نەبوو.
رۆژێکی زۆر ساردی پاییز، کوللـەیەک لە دەرگای ماڵی مێروولەکەی دا .. داوای خواردنی لە مێروولەکە کرد .
مێروولەکە : ئەی هاوینی رابردوو چیت دەکرد .. ؟
کوللـەکە : بە درێژایی هاوینی رابردوو .. گۆرانیم دەوت .
به‌شداری کوردان له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی
له ڕۆژانی ١ تا ٣ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٣ فێستیڤاڵێکی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی بۆ نیشاندانی جل و به‌رگ و هه‌ڵپه‌ڕکێ نه‌ته‌وه‌یی به به به‌شداری گرووپه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی وڵاتانی سویس، برێزیل، بۆلیوی، هیندوستان، ئه‌لجه‌زایر، ئیسپانیا، ئیتیۆپی، کۆزۆڤۆ، مه‌راکیش، شیلی و چه‌ند نه‌ته‌وه و وڵاتی دیکه به‌ڕێوه چوو. ئه‌و فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌که‌م جار بوو که له شاری ژنێڤ و له ژێر ئه‌و ناوه‌دا به‌ڕێوه بچێ. له‌و فێستیڤاڵه‌دا گرووپێکی پێک هاتوو له لایه‌ن "کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد- ژنێڤ" و "کومیته‌ی ژنانی ناوه‌ندی زاگرۆس"ه‌وه، به‌شدار بوون. گرووپه‌که سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م و کورتیه‌کی ماددی و کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگایان بۆ دابین کردنی جل و به‌رگی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که مه‌جبوور بوون له ژێر ناوی به‌شداربووانی "کوردستانی ئێران‌دا" بچنه فستیواڵهکهوه به‌ڵام به به‌شداریه‌کی چالاکانه توانیان سه‌رنجی به‌شداربووان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن و وێڕای نیشاندانی به‌شێک له جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، ههڵپهڕکێهکیشیان پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد. شایانی باسه که له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌که‌وه به‌ڵێنی به گرووپی کوردان درا که له داهاتوودا ئه‌توانن له ژێر ناوی کوردستاندا به‌شداری فێستیڤاڵه‌که بن.
کومیته‌ی ژنانی ناوه‌ندی زاگرۆس
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد-ژنێڤ
04/11/2013
رەزا شوان / نەرویج
با زەردەخەنە بکەین بە دروشمی هەمیشەی ژیانمان .. زەردەخەنە بکەین بە رێباز و بە پەیژەی سەرکەوتنمان .. بیکەین بە کلیلی هیوا و خۆشی و شادیمان .. بیکەین بە پەیامێکی پیرۆز و ، بە مژدەی ئاشتی و ئاسوودەیی و تەباییمان .. زەردەخەنە بکەین بە نهێنیی بەهێزکردنی برایەتی و خوشکایەتی و هاوڕێتیمان .. بیکەین بە پێشاندانی رێز و سۆز و خۆشەویستیمان .. با بە زەردەخەنە گوزارشت لە رووخۆشی و دڵخۆشی و دڵ‌پاکی و گەشبینیی خۆمان بکەین .. با زەردەخەنە بکەینە پاسپۆرتی بێ ڤیزەمان ، بۆ چوونە ناو دڵ و دەروونی کەسانی ترەوە .. با بە زەردەخەنەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و شیاوتر ، بەرەو ژیانێکی خۆشتر و شیرین‌تر بەبێ دوودڵییەوە هەنگاو بنێین .. با هەردەم لێو بە خەندە و رووخۆش و رووگەش بین . مرۆڤی رووگرژ و مۆن ، نێوچەوان لۆچ ، دۆست و هاوڕێ و ئاشنای کەمە .. لە ناخی خۆی دەخواتەوە .. زیان بە کەسایەتی و بە تەندروستی خۆی دەگەیەنێت .. لە نێو کوردەواریدا ، ئەگەر کەسێک
رەزا شوان
شایەکی بیابان نشین ، هەر لە منداڵییەوە ، زۆر حەزی لە دەنگی باڵندە بوو .. لە باخچە گەورەکەی کۆشکە قەشەنگەکەیدا ، لە نێو تەلبەند و قەفەزی جوان و نایابدا ، چەندین جۆرە باڵندەی رەنگین و دەنگخۆشی هەبوون .. رۆژانە خۆشترین دان و گیا و سەوزە و میوەی دەدانێ .. خۆشەویسترین و دەنگخۆشترین باڵندە بەلای شاوە ، جوانی و دەنگی قاسپە قاسپی کەوەکەی بوو .. کە لە نێو تەلبەندێکدا ، دیکۆرێکی زۆر جوانی لە شێوەی کوێستان ئاسایی بۆ رازاندبۆوە .. کە بریتی بوو لە شاخ و لە تاڤگە و لە کانی و لە گۆڵزارێکی رەنگین و لە تاشەبەردی جوان .. شا هێندە هۆگری باڵندە ببوو .. رۆژانە هێندە گوێی لە دەنگیان گرتبوو .. تا رادەیەیەکی کەم ،
رێناس جاف
ماڵێک له ته‌نیشت خۆته‌وه بۆ سه‌ردانی یاران دانێ
بۆ ناموراد" ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری"
ڕێناس جاف
سه‌فه‌ر،دابڕان سه‌خته بۆ یاران
له تارانه‌وه تا به مه‌ریوان
یاران! وا "ئه‌نوه‌ر" هاته‌وه لاتان
کوڕه کورده‌که‌ی محاڵی خۆتان
كورته فیلمی "میسی به‌غدا" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، پێنج خه‌ڵاتی سینه‌مایی له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا به‌ده‌ستهێنا.
خه‌لیفه، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، "میسی به‌غدا" پێشتر چه‌ند خه‌ڵاتێكی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجاره له یه‌ك هه‌فته‌دا بتوانێت پێنج خه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كۆی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی فیلمه‌كه‌ی وه‌ریگرتووه، ژماره‌یان 13 خه‌ڵاتی جیهانییه.
"میسی به‌غدا" له هه‌فته‌ی رابردوودا توانی سێ خه‌ڵاتی باشترین فیلم و دوو خه‌ڵاتی بینه‌ران به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌م فیلمه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له عێراق، له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ڤیسیۆن كورتی له ئیتاڵیا و خه‌ڵاتی دووه‌می باشترین فیلم له 13ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌یرووت له لوبنان به‌ده‌ستهێنا، جگه له خه‌ڵاتی بینه‌ران له فێستیڤاڵی ڤیسیۆن كورتی و خه‌ڵاتی دووه‌می باشترین فیلم له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه له 10یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سیدسیسورتۆ.
فیلمی "خاكی پاڵه‌وانان" له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، پێشتر 24 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، دیارترینیان خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین بوو.
په‌سار فایه‌ق/ پ. ف
كتێبی (Kurdistan: itsenäisyyden kynnyksellä- كوردستان لە دەروازەی سەربەخۆییدا) لە نووسینی ژنە نووسەری فینلەندی كریستینا كۆیڤونێن و بەهاوكاری وڵات نەهری لەلایەن وەشانخانەی ئێدیتا (Edita) بڵاوكرایەوە. كتێبی "كوردستان لە دەروازەی سەربەخۆییدا" یەكەم پەرتووكی فینلاندی زمانە كە مێژووی سیاسی - كۆمەڵایەتی كوردی لەخۆگرتبێت. كتێبەكە وا پێناسەی كوردی كردووە كە "یەكێكن لەنەتەوە رەسەنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەزاران ساڵە لە كوردستان دەژین. بە درێژایی مێژوو، نەتەوەی كورد بووەتە قوربانیی شەڕ و داگیركاری و پەیمانی زلهێزەكان. پرسی كورد لەدوای كۆتایی شەڕی یەكەمی جیهانی و هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە چارەسەرنەكراوی مایەوە. ئەمڕۆ قۆناغی شەڕی ساردی دوای جەنگی دووەمی جیهانی بەسەرچووە و كاتی دەستبردن بۆ