فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan

 

لە ساڵی ( ١٩٨٨) دا، لە هێڕشەکانی ( ئەنفال ) ی بەدناودا، سۆپای دڕندەی عێراق، بە قورسترین چەکی کوشندە و کاولکەر، وەکو گورگی هار، زۆر بێ بەزەییانە، هێڕشی کردە سەر دێهات و شاروچکەکانی باشووری کوردستان .  خەڵکی بێ تاوان و بێ دەرەتانی ئەم دێیانە، ئەوانەی توانیان، هەر بە سەڵتی خۆیان دەربازکرد و، لە شارەکانی کوردستاندا، لە ماڵانی خزم و کەس و کاریاندا، خۆیان شاردەوە ، بەڵام زۆربەیان فریا نەکەوتن، یا لەو باوەڕەدا نەبوون ، ئەوەی بەسەریان هات بەسەریان بهێنن .. بە هەزاران خەڵکی ئەم دێیانەی کوردستان، لەلایەن سوپای رەگەزپەرستی عێراقەوە ، گیران و بردیانیان بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق و ، لەوێداهەر بە زیندوویی هەموویانیان زیندەبەچاڵکردن .. کە ژمارەیەکی زۆریان، منداڵ و گەنج و ژن و پیر بوون .. بە شۆفڵیش هەموو خانووەکان و قوتابخانەکانی دێیەکان و شاروچکەکانی کوردستانیانلەگەڵ زەویدا تەخت کرد.

سوپای عێراق شارەزای بەشێکی زۆری دێهاتەکانی کوردستان نەبوونو ، نەیاندەزانی کە کەوتوونەتە  کوێوە .. بەڵام چەند جاشێکی بەکرێگیراو و خۆفرۆشی کورد ، ببون بە چاوساغیان و ، پێشهێزەکانی عێراق دەکەوتن و ، دەیانبردنە سەر دێیەکان .

یەکێک لەو جاشە خۆفرۆشانە، رۆژێک پێش هێزێکی سوپای عێراق کەوت و، بردیانییە سەر دێیەک لە ناوچەی کەرکوکدا ، کە ماڵی کوڕە مامێکی خۆی لەم دێیەدا بوو ، بەڵام رۆژێ پێش ئەو رۆژە ، خەڵکی دێیەکە هەواڵی ئەم هێڕشەیان بۆ سەر دێیەکەیان زانیبوو، لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا هەموو خەڵکی دێیەکە ، بە سەڵتی خۆیانیان دەربازکرد و ، روویان لە بەرزاییە سەختەکانی ناوچەکە کرد و ، خۆیان شاردەوە .. ئەم جاشە خۆفرۆشە ، چەندین شەو و رۆژ لەم دێیەدا لە ماڵی ئامۆزاکەیەدا ماوەتەوە و ، وەکو میوانێکی خۆیی خزمەتیان کردووە و رێزیان لێ گرتووە، کەچی بەر لە هەموو خانووەکانی دێیەکە ، پێشی دەستەیەک سەرباز و شۆفڵێک کەوت و بردیانی بۆ سەر خانووی ئامۆزاکەی و ، داوای لێکردن بەر لە هەموو خانووەکان ، ئەم خانووەی ئامۆزاکەی بڕوخێنن .. ! ماڵی ئامۆزاکەی سەگێکی بازەی گەورە و ئازایان هەبوو .. کە شۆفڵەکە لە خانووەکە نزیک بووەوە .. سەگەکە چووە پێش شۆفڵەکەوە و دەستیبە وەڕین کرد و ، خەريک بوو پەلاماری شۆفێری شۆفڵەکە بدات .. خۆ ئەگەر ئەم سەگە بیتوانیایە قسە بکات ، پێیانی دەوت : مەگەر بەسەر لاشەکەمدا بڕۆن و ئەم خانووە بڕوخێنن .. جاشە خۆفرۆشەکە ، بە هەموو هێزێکییەوە بە قۆناغی تفەنگەکەی کێشای بە پشتی سەگەکەدا و، ئازارێکی زۆری پێ گەیاند .. سەگە بازەش نەیکردە نامەردی و ، پەلاماری جاشەکەی دا و، خستییە سەر زەوی و ، بە قەپ دەموچاوی هەلاهەلا کرد و خوێن فیچقەی کرد .. کە جاشەکە راستەوەبوو، لوولەی تفەنگەکەی لە سەگە بازە کرد و ، ویستی تەقەی لێ بکات و بیکوژێ .. لەولاوە ئەفسەرێکی دوو ئەستێرە ، کە چاوی لەم دیمەنە بوو ، هاواری لە جاشەکە کرد : " تەقەی لێ نەکەیت ، ئەو سەگە بکوژيت ، منیش لێرەدا دەتۆپێنم .. ئەو سەگە زۆر لە تۆ دڵسۆزتر و بە ئەمەکترە .. نانی ئەم ماڵەی خواردووە ، خۆی بە یەکێک لەم ماڵە دەزانێ ، ئامادەیە کە لە پێناوی ئەم خانووەدا ، گیانی خۆی بەخت بکات .. بەڵام تۆ سپڵەیت ، بەر لە هەموو خانووەکان ، ئێمەت هێنایە سەر خانووی ئامۆزاکەت تا بیڕووخێنین " .. جاشەکە لە ترسی هەڕەشەکەی ئەم ئەفسەرە ، نەیوێرا سەگەکە بکوژێت ، سەری شۆڕکرد و گەڕایە دواوە .. هەر ئەم ئەفسەرە ، فەرمانی بە شۆفێری شۆفڵەکە کرد ، کە بگەڕێتە دواوەو ، وتیشی : " لەبەر دڵسۆزی و ئازایەتی ئەم سەگە ، ئەم خانووە ناڕووخێنین ".. جاشەکەش تەنهاسەرشۆڕی و رووڕەشی بۆ مایەوە .

(*)کوردیلە چاوگەشەکانی کوردستان :ئەم چیرۆکە رووداوێکی راستییە و ، بۆم داڕشتوون .. تا ئەمڕۆش ئەو جاشە خۆفرۆشە ، بە سەرشۆڕی و بە چاوشۆڕي دەژی و .. شوێنی قەپەکانی سەگە بازەش بە زەقی بە ناوچەوانییەوە دیارە .. خەڵکیش بە چاوێکی سووکەوە لێی دەڕوانن و ، بە نەفرەتی دەکەن .. چونکە گەورەترین تاوان ، ناپاکییە دەرهەق بە کوردستان .

نەرویـج :  ٣/ ٢/ ٢٠١٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان