فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

reza shwan11

 

لە شاری کەرکوک خانوویەکی گەورەمان هەبوو، لە ‌‌‌حەوشە گەورەکەیدا باخچەیەکی جوان و رازاوەمان هەبوو، بەهاران بە بۆنی گوڵ و رێحانە و شەوبۆ و، لە جریوە جریوی چۆلەکەکان مەست دەبووین .. لە ناو باخچەکەماندا دارێک هەنار و، دارێکهەنجیر و، دوو دار مێوێ گەورەی تیدا بوون .. هاوینان بە رۆژ بە زۆری لەبن کەپری دار مێوەکاندا دادەنیشتین و عەسرە چایمان دەخواردەوە .. باپیرە( بارام)م زۆر خەریکی باخچەکەمان دەبوو .. بەتایبەتیش زۆر بە دەوری دار مێوەکاندا دەهات ..

Read more...

shahram nazriiiiiiii

گۆرانیبێژی کورد شەھرام نازری خەڵاتی( تەندیسی حافز)ی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی لە پازدەیەمین جەژنی دنیای وێنەیی بەدەستھێنا.

شەهرام نازری گۆرانیبێژی ناوداری کورد کە بەرەچەڵەک خەڵکی کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە گۆرانی تیتراژیی کۆتایی فیلمی سینەمایی (ئێران بێرگێر) لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری لوڕ مەسعوود جەعفەری جەوزانی و بە ئاوازدانانی موزیکزانی لاوی ئێرانی، ئەرەشک رەفیعی، لە پازدەیەمین جەژنی سینەمایی ـ تەلەڤیزیۆنی (دنیای وێنەیی) ئێران، بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە کاندید کرابوو.

Read more...

reza shwan11

 

هۆنراوەی : رەزا شوان

یـــەکی شەشـــەجــــەژنەیە
جــــــــەژنی رۆژی ئێـــمەیە

لە جیـــــهان و کوردســــتان
بۆتــــــە رۆژی منــــــــداڵان

رۆژی خـۆشی و شـــادی یە
سەربەســتی و ئـــــازادی یە

Read more...

qelem

 

دووەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی شیعری کوردی لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. بەشی سەرەکی فێستیڤاڵەکە تایبەت بوو بە کێبڕکێی شیعری نێوان شاعیرە لاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. بەڵام دادوەرانی فێستیاڵەکە لەنێو دەیان شیعردا هیچ شیعرێکیان بۆ یەکەمبوون پێ شیاو نەبوو.

Read more...

grupi jiwar

 

یەکەمین کۆنسێرتی گرووپی موزیکی "ژیوار" بە دەنگی خانمە گۆرانیبێژی کورد "ژیوار شێخولئیسلامی" بە شێوەی گشتیی لە فەرهەنگسەرای نیاوەرانی شاری تاران بەڕێوەچوو.

گروپی موزیکی "ژیوار" بە سەرپەرشتی و بە دەنگی خانمە گۆرانیبێژی سنەیی "ژیوار شێخولئیسلامی" و بە ئاوازدانەری و دابەشکردنی موزیک لە لایەن موزیکزانی لاوی ئێرانی "محەمەدعەلی نەجەفپوور"، بە جلووبەرگی کوردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە بۆنەی هاتنی نەورۆز کۆنسێرتی گۆرانی و موزیکی کوردی و فارسی لە تەلاری سەرەکی فەرهەنگسەرای نیاوەرانی شاری تاران سازکرد.

ئەم کۆنسێرتەی گروپی موزیکی "ژیوار" کە بۆ یەکەمین جار بە شێوەی گشتیی هاوکات بۆ پیاوان و ئافرەتان سازکرا لە دوو بەشدا بەڕێوەچوو، لە بەشی یەکەمدا چەندین پارچە موزیک و گۆرانی فارسی بە شیعری شاعیرانی ئێرانی و بە ئاوازدانەری "محەمەدعەلی نەجەفپوور" پێشکەش کران.

لە بەشی دووەمیشدا کە تایبەت بوو بە موزیک و گۆرانی کوردیی گروپی موزیکی "ژیوار" بە جلوبەرگی کوردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە هاتنە سەر سەحنەی کۆنسێرتەکە کە لەلایەن ئامادەبووانە بە چەپڵە پێشوازییان لێکرا و لە درێژەدا چەندین پارچە موزیک و گۆرانی کوردییان پێشکەشکرد. 

گروپی موزیکی "ژیوار" ساڵی 2000 لە لایەن خاتوو "ژیوار شێخولئیسلامی" لە شاری تاران دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و هەروەها لە فیستیڤاڵەکانی موزیکی ناوخۆی ئێران و دەرەوەی وڵات و هەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێناوە.

4/4/2015

 


زەنـگ ... دایکی سۆلاڤ

 

 

 

 

زەنـــــگی شــــادی لە رێ یە
کـازیــــــوە مـــــــژدەی پێ یە

خــــۆری زێــــڕینی بەیــــــان
مــــــژدە ئـــــەدا بە ژیـــــــان

بەرە و هـــــــیوا سەرکەوین
لە بـەرزیــــــــەوە دەرکەوین

Read more...

 

رەزا شوانreza shwan11

 

لە باشووری کوردستاندا، لە شاری هەڵەبجەی قەشەنگ و جواندا، لە باخ و سەیرانگای گوڵانی رەنگیندا، لە سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی ( ١٩٨٨)دا، پەپوولەیەکی بچکۆلە و خونچە گوڵەباخێک، لە رۆژێکدا لە دایک بوون .. بەرە بەرە گەورە بون .. پەپوولە بچکۆلەکە،لە ناو باخی گوڵاندا دەستی بە فڕین و گەڕان کرد .. چاوی بە خونچە گوڵەباخە جوانەکە کەوت .. کە خرپن ببوو، رەنگە پەمەییەکەیبۆنێکی زۆر خۆشی لێوەدەهات .. پەپوولە بچکۆلەکەلە بەردەم خونچە گوڵەباخەکەدا نیشتەوە .. هۆگری جوانی و بۆنە خۆشەکەی بوو .. خونچەگوڵەباخەکەش بە رەنگینی و نەرم و نیانی پەپوولە بچکۆلەکە سەرسام بوو .. بوون بە دوو هاوڕێی دڵسۆزی گیانی بە گیانی و، بەبێ یەکتری هەڵیان ناکرد .. رۆژ لە دوای گەورەتر و جوانتر و رەنگینتر دەبوون .. پەپوولەکە لە گەڵ گەورەبوونیدا رەنگەکانی زیاتر دەکرانەوەو نەخشینتر دەبوو .. خونچە گوڵەباخەکەش دەمی کردەوە و، بوو بە شکۆفەیەکی رەنگ گەشتر و جوانتر بۆنخۆشتر .. بۆنێکی خۆشتری بە دەوروبەرەکەی دەبەخشی .

Read more...

festivali bait u airan la sardasht

 

هەشتەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەری بەیت و حەیران رۆژی چوارشەممە 25ی شوبات، لە شاری سەردەشت بە بەشداریی 160 هونەرمەند بە شێوەی تاکەکەسی و 43گرووپ لە 25 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.

بە گووتەی بەشداربووان، بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان پڕ بایەخ بووە.

ئەم فێستیڤاڵە ئەگەرچی ماوەکەی کەم بوو، بەڵام هۆکارێک بووە بۆ ناساندنی کولتووری نەتەوەکان و هونەرمەندانی ئێران و کوردستان.

Read more...

 

سەبریە نوری قادر ( دایکی سۆلاڤ )qelem



 

دایکی شەهیدێک ... دایکی سۆلاڤ

 

کـوڕم چەکــــەکەت بـــــکەرە شـــانت
بۆ رێــگای بـەرزی مـــان و نەمــانت

سنگت قەڵـــغانی خـــاکی پیــــرۆز بێ
گیانت مەشـخەڵی گـڕی نـــەورۆز بێ

نەکـەی بتـــــرسی لە وشەی مــــردن

Read more...

 

که‌یفی کوردستانیkaifi kurdistany

 

(( خۆر به‌ند ناکرێ ))

له‌ یادی شانزەهەمین ساڵیادی ده‌ستگیرکردنی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی کورد سه‌رۆک ((ئاپۆ )


(( که‌یفی کوردستانی ))

ئێواره‌ێکی زستانه‌و

ده‌مژمێریش هه‌شتی شه‌وه‌

پێنج شه‌ممه‌یه‌و حه‌ڤده‌ی شوبات

سه‌ر دێری هه‌واڵه‌کان بوو

گوێ بیستی ئه‌م هه‌واڵه‌ بووم

کینیایی شه‌رمه‌زاری دونیا

Read more...

kaifi kurdistany

 

سروودی سەربەخۆی)..............کەیفی کوردستانی)

سەربەخۆیی و ئازادی کورد بەبێ هەول و خەبات نابێ

سەر فرازی بەدی نایە تا گەل چاوی لە خەو دابێ

هەڵوەدای ئازادی کوردم بەلێن بێ تاوەکو دەمرم

تا بە بەختیاری بژی گەل تاماوم ڕێ ی خەبات دەگرم

دەسا ڕاپەڕین پێکەوە ناکۆکی زیندە بەچاڵ کەین

بۆ دەولەتێکی کورد نشین تەبابین بە ئاوات دەگەین

بە یەکبوون و بە تەبایی سەرخۆ بووە هەموو گەلێک

لە ئاسمانی کوردەواری من دەبیستم چریکەی مەلێک

چریکەی ئەو مەلە دەبیستم بۆ ئازادی دەچریکێنێ

دەلێ تەنها تەبایی یە مژدەی ڕزگاری کورد دێنێ

5/2/2015

رەزا شوانreza shwan_1

 

بۆ هەمیشە لە ئامێزتام
بەرەنگاری ژین ئەبمەوە
بە پەیژەی بیرەوەریما سەرئەکەوم و
دێمەوە خوار بە دڵی بێ ژەنگمەوە
*   *   *   *
ئەی درەختی خەونە ڕەنگاوڕەنگەکانم
پاڵم داوە بە ( قەد) تەوە هەڵکوڕماوم !
وێنەکانی بیرەوەریم
دێن و ئەڕۆن لەپێش چاوم
*   *   *   *
لانەی ژینم، ئەتپەرستم
خۆشم ئەوێیت بە گشت هەستم !
خۆشەویستی من بێدەگە !
سوتانێکی بێ کڵپەیە !
گوڵە، پەپوولەیە، هەنگە !
پەلکەزێڕینەی حەوت ڕەنگە !
*   *   *   *
دنیای عیشقم باڵندەی وەرزی بەهارە
ترسی وا لە گێژەڵووکە و شەوی تارە !
خۆشەویستیم پەرۆشی و پەلە کردنە
گوڵی دەستی ( خاتوو زینە )، ئەستێرەیە و
پرشنگ ئەدا، عیشقی شێتانە و مردنە !
وەک خۆرەکەت گەرم و گوڕە
لە دووریت سەرسام و تەنیام
لەم وڵاتە سارد و سڕە !

سوید :  ٨/ ٢/ ٢٠٠١

 

رەزا شوانreza shwan

 

١ـ چیرۆکی ئاوێنە :

لە وڵاتی هیندستاندا، لە سەردەمێکی کۆندا، پێاوێک لەگەڵ خێزانەکەیدا، لە کێڵگەیەکدا دەژیان .. هیچ کەسێکی ئەم خێزانە ئاوێنەیان نەبینی بوو .
رۆژێک پیاوەکە لە کێڵگەکەیدا ئاوێنەیەکیخڕی بچکۆلەی گیرفاندەدۆزێتەوە .. کە سەیری ئاوێنەکەی کرد و .. وێنەکەی خۆی تێدا بینی .. وای زانێ ئەمە وێنەی باوکی کۆچکردوویەتی .. زۆر دڵی خۆشبوو، ئاوێنەکەی خستە گیرفانییەوە، هەموو رۆژێک بە نهێنی سەیری ئاوێنەکەی دەکرد و قسەی لەگەڵ وێنەکەی خۆیدا دەکرد ، دەشیگوت : " باوکە گیان تۆ  کوتومت لەمن دەچیت .. قسەکانی منیش دووبارە دەکەیتەوە ..!؟"

Read more...

ilam u awrga

 

كۆمپانیا و كارگه‌یه‌كى كانزاى به‌رد كه‌له‌ نزیك ئاورگه‌یه‌كى كه‌ونارایى له‌ ئیلام كار ده‌كات، بووەته‌ هۆى مه‌ترسیى له‌ناوچوونى ئه‌و ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌.

به‌پێى هه‌واڵى ماڵپه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌كان، چالاكیى به‌شێك له‌ كارگه‌ و كۆمپانیاكانى كانزا له‌ ناوچه‌كانى ئیلام مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسەواره‌ مێژووییه‌كان و “ئاورگه‌ى سیاكه‌ڵ” له‌ ئیلامیش یه‌ك له‌و ئاسه‌وارانه‌یه‌ كه‌ كه‌وتووەته‌ بەر مەترسی.

چالاكان و پارێزه‌رانى ئاسه‌واره‌ مێژوویى و كه‌وناراییه‌كان ده‌یان جار مه‌ترسیى له‌ناوچوونى ئه‌و ئاسه‌وارانه‌یان به‌هۆى چالاكى و هه‌ڵكۆڵینى كانزا و كارگه‌كانى به‌رد به‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى راگه‌یاندووه‌، كه‌چى هه‌تاكوو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى جیددى بۆ پێشگرتن لە کاری ئەو کۆمپانیایانە نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر.

ئاورگه‌ى “سیاكه‌ڵ” له‌ 25 كیلۆمه‌تریى شارى ئه‌یوانى رۆژئاوا و له‌ شوێنێك هه‌ر به‌و ناوه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و یه‌كێك له‌ ئاسه‌واره‌ دێرینه‌كانى سه‌رده‌مى ساسانییه‌كانه‌ و یه‌كێك له‌ كامڵترین ئاورگه‌كانى ناوچه‌ى ئیلامه‌ و ئاسه‌وارێكى به‌نرخ و بێ‌وێنه‌یه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ كه‌وناراناسییه‌كان.

ئاورگه‌ى سیاكه‌ڵ چوار ئه‌ستوونده‌ك و میچێكى گومه‌زی، هه‌روه‌ها داڵانێكى بۆ په‌رستن و عیباده‌ت هه‌یه‌. به‌ڵام له‌ ساڵانى پێشوودا به‌هۆى ئاسه‌وارى مرۆیى و سروشتى خه‌سارى زۆرى به‌ركه‌وتووه‌.

ئیلام یه‌كێك له‌ پارێزگا مێژوویى و كه‌وناراییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌ كه‌ خاوه‌ن مێژوو و شارستانییه‌تێكى دێرینه‌ و به‌ ده‌یان شوێن و ئاسه‌وارى مێژوویى له‌ شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كانى هه‌ڵكه‌وتوون. به‌ڵام بە هۆی نه‌بوونى پلانى پاراستن و كه‌مته‌رخه‌میى ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى ئێران مه‌ترسیى فه‌وتان و له‌ناوچوونى زۆربەی ئەو ئاسەوارانە له‌ ئارا دایه‌ و به‌شێكیشیان به‌تاڵان براون و رووخاون.

 

باسنيوز  |  شەریف فەلاح

17/12/2014

دایکی سۆلاڤ ـ سویدqelem

 

لێت راهاتووم .. وەک پێشمەرگە بە چیای سەخت
وەک باڵندە .. بە هەتاو و سەوزی درەخت
وەک شەهیدان .. بە بەرگی سپی و خوێناوی
بە نانە رەقەی گیرفان و نامەی ( یاری ) بە جێماوی
لێت راهاتووم .. وەک غەریبان لە تەنگی
وەک غەمباران .. لە ئاهی قوول و بێدەنگی
هەر وەک ئاسمان .. بە مانگ و خۆر و ئەستێرە
وەکو خەرمان بە ( شەن ) و کەوگا و گێرە
هۆگرت بووم .. وێنەی ( هەڵۆ ) بە لوتکەی شاخ
وەک هەنگ .. بە شیلەی هەڵاڵە و گوڵی ناوباخ
راهاتووم پێت .. وەک پەلکەزێڕینە و بەهار
وێنەی شەقامی شارەکەم لە هەژار و شێتی ناوشار
هەر وەک فرمێسک .. لە چاوی دایکی شەهیدان
وێنەی زەوی .. لە گوڵ و گیا و تەرزە و باران
راهاتووم پێت .. وەک شارەکەم لە تاریکی و خورپە و ناڵە !!
بە سواڵکردنی ئافرەت و پیر و مناڵ .. ئای کە تاڵە
لێت راهاتووم .. بە هاوار و بە خوێن رشتن
بە دەست دەست خستنە بینی یەک.. تاڵان .. کوشتن !
لێت راهاتووم وەکو ( مەل ) بە هێلانەکەی
هەر وەک کۆرپە بە لای لایە و جۆلانەکەی
پەرۆشتم.. لە تاڵیدا بێت یان خۆشی
تامەزرۆتم .. وەک هەژار بۆ نانی کۆشی
هۆگرت بووم وەک ( دێوانە ) لە عێشقی ( شەم)
وەک بێ ئارامی خاتوو( زین ) بۆ کاکە ( مەم )
وەک مامە پیرەی ماڵ وێران بە بەرماغ و گۆچانەکەی
وەک سۆزی شمشاڵی شوان بۆ کار و بەرخ و رانەکەی
لێت راهاتووم .. وێنەی ( سۆفی ) بە دەف .. دەروێش و بەرماڵ !
هەر وەک سەرخۆشی راهاتوو .. بە شەراب و ئارەقی تاڵ !!
وەک فرمێسکی ئەم چاوانەم .. کە دێنە خوار نەرم نەرم .. !
وەک شنەبا ورەشەباکەت.. تیشکی خۆری گەرم گەرم ..
یادت ئەکەم .. ئەی وڵاتی بەفر و خوێنم
ئەی پەرستگا پیرۆزەکەی هەست بزوێنم
من هۆگری منداڵانی کوردســـــــــــــتانم
شێت و شەیدای ساماڵی چاوی گەشیانم
ئاخۆ ئەو رۆژە بێتەوە باوەشتان بۆ بگرمەوە
فرمێسک بۆ ئێوەی ئازیزم .. لەم دیدانەم سڕمەوە !
یادتان ئەکەم ..... ئەژێمەوە
هەر ئەیڵێم و .... ئەیڵێمەوە
دایکی سۆلاڤ ( سەبریە نوری قادر )
سوید : ٢/٢ / ٢٠١٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان