فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

 

هەموو ساڵێک لە رۆژی ( ٢١ی / ئادار ) بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، جەژنی نەتەوایەتی کورد و، جەژنی زۆربەی گەلانی ئـاری نەژاد .. کەرنەفـاڵ و ئاهەنگی خۆشی و سەیران و ئاگرکردنەوەی ئاگری نەورۆز لە کوردسـتان و لە هەندەراندا سازدەکرێت و .. یـادی جەژنی نەورۆز، هیـوا و گوڕێکی بە تینترمان پێدەبەخشێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلەکەمان .. نـەورۆز سونبولی برایەتی و یەک هەسـتی و یەکێـتی و هـاوخـۆشی و هاوسۆزیمانە .. هیچ جەژنێک نییە کە بەقەی جەژنی نەورۆز لەدڵی کورد دا پیرۆز و شیرین بێت .. بەم بۆنە پیرۆزەوە، جوانـترین پـیرۆزبایی لە هەموو کوردێکی دڵسۆز و کوردستان پەروەر دەکەین .. لە کوردستان بن یا لە هەرشوێنێکی جیهاندا بن .. بە قەی ژمارەی کوردان .. چەپکە نێـرگزی چاومەستی ئەم بەهـارە رەنگینەەی کوردستانتانتان پێشکەش دەکەین .. بە تایبەتیش بە پێشـمەرگە قـارەمانەکانە خۆڕگرەکانی کوردستان .. تا ئێستا چەنـد جارێک لەسەر جەژنی نەورۆز بابەتەمان نووسیوە و بڵاومان کردۆتەوە .. شایەنی ئەوەیە چەندین جاری کەش لەسەر بنووسین و بڵاوی بکەینەوە .

Read more...

 

ئەیوب دەمیر

 

نەورۆز وێنای موژدەی رۆژێکی نوێیە، ئەورۆژەی ئیمپراتۆریەتی ماد سەرکەوتنی گەورەی بەسەر دوژمنانیدا بەدەست ھێناوە، ئەو رۆژە رێگەی لەبەردەم ئازادیدا کردووەتەوە، لەبەرئەوەی ئەو رۆژەیش لەگەڵ بەھاردا یەکی گرتووەتەوە، بۆیە وەکو ھاتنی موژدەی بەھاریش وێنا کراوە.
لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھاووڵاتییانی چەند وڵاتێک ئەو جەژنە پیرۆز دەکەن، بەڵام نەورۆز بۆ کوردان زۆر بەماناتر و کاریگەرترە، ھەروەھا کوردیش خۆی لێ کردووە بە خاوەن و بەھێزترین مانا و سەنگیش کۆمەڵگەی کوردەواری بە نەورۆزی داوە. ھەروەھا نەورۆز لەنێوان کوردەکاندا وەکو کارتێکی سیاسی و ئاماژەیەکی سەربەرزیی دژی بەرامبەر بەکار ھێنراوە، بۆیە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ئەو جەژنە بەرز رادەگیرێت، بەڵام لە باشووری کوردستان باشتر یادی دەکرێتەوە و ئازادانەتر بەپیرییەوە دەچن.
لە وەرزەکانی ساڵدا، زستان ھەوایەکی سارد و پاییزیش بەرەو فێنکییەکی ھەڵوەرێن دەچێ، ھاتنی نەورۆز لە ھەرێمی کوردستان روحێکی نوێیە بۆ ھەر تاکێک، ھەر لە یەکەم رۆژی مانگی ئاداردا و بۆ ماوەی 21 رۆژ ھاووڵاتییان خۆیان بۆ ھاتنی ئەو رۆژە ئامادە دەکەن، ئافرەتان بە جلی کوردیی رەنگاوڕەنگ و منداڵەکانیشیان بە جلی تازە و پیاوەکانیش بە شەڕواڵی کوردەواری، بە تاسەوە چاوەڕوانی ئەو رۆژە دەکەن.
بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردیش لە باکوور، کاتێ پەرەی سەند، ئیدی نەورۆزی وەکو کارتێکی سیاسیی بەکارھێناوە. بەڵام چەندە نەورۆز بەرگێکی سیاسیی بەبەردا کرابێت، ھەرگیز مانا گشتییە کولتووری و مێژووییەکەی خۆی لەدەست نەداوە.
بەر لە چەندین ساڵ کاتێک گژوگیا بە چیاکانەوە دەبینرا و ئاوی کانییەکان زیادی دەکرد و درەختەکان سەوزیان دەپۆشی، ئیدی خەڵک دەچوونە دەرەوە و ئاگریان دەکردەوە، کردنەوەی ئاگریش ھەر لە دێر زەمانەوە مانایەکی قووڵی ھەبووە و وەکو پیرۆزییەک سەیر کراوە. بە کردنەوەی ئاگر گۆشت دەبرژێنن و چای دەکوڵێنن و خواردن دروست دەکەن و خۆیانی پێ گەرم دەکەنەوە و ئەو رۆژە بە خۆشی و شادی بەڕێ دەکەن. ھەروەھا بە ئاگرێکەوە بە شێوەی کۆمەڵ سواری ئەسپ دەبن و بەرەو چیاکان دەڕۆن بۆ کەنگر ھەڵکەندن و وەکو ھێمایەک و موژدەیەکی ھاتنی وەرزی گەرما.
نەورۆز بە لای کوردەوە رۆژی ئومێد و نەترسانە، رۆژێکە موژدەی ئاییندەیەکی گەشی پێییە. مەم و زین لە نەورۆزدا بە یەکدی شاد بوونەتەوە و عاشقی یەکدی بوونە، بۆیە بە لای کوردستانیانەوە نەورۆز وەکو سیمبولێکی عاشقانەش لێی دەڕوانرێت.
دایکانی کورد لە نەورۆزدا بە ھونەری خواردن دروستکردن خۆیان نیشان دەدا، ئەوان چەندین جۆر خواردنیان دروست دەکرد و جگە لەوەی خۆیان و خانەوادەیان دەیانخوارد، بەشی کەسانی دیکەشیان لێ دەدا، کچانی کوردیش بە جلی کوردی و خۆڕازاندنەوەی زۆرەوە لە نەورۆزدا دەردەکەوتن، منداڵانیش بۆ ئەوەی رۆژی نەورۆز بێت زۆر بەتاسەوە بوون.
لە نەورۆزدا ھەموو ھونەرەکان خۆیان دەردەخەن، ئەوەی دەنگی خۆش بێت و بزانێت گۆرانی بچڕێت، لەو رۆژەدا گۆرانی دەڵێت، ئەوانەیشی لە دەورەبەری ئەودان دەستی یەکدی دەگرن و شایی و ھەڵپەڕکێ دەکەن وێڕای مۆزیگی کوردیی رەسەن.
لە سەردەمی سەدام حوسێندا، بە لای کوردانی باشوور نەورۆز لە پاڵ مانا کولتوورییەکەی، مانایەکی سیاسیشی ھەبووە، لەو رۆژەدا وەکو ئاگابوونەوەیەک لە دژی ستەمکاریی دەڕژانە سەر شەقام. لە باکووریش دەوڵەتی تورک بە ھەمان شێوە رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبووەوە کە نەورۆزیان پیرۆز دەکرد، بۆیە کاتێک نەورۆز دەھات، ئیدی بەلای ھەموو کۆمەڵگاوە ئاماژەیەکی سیاسییانەی دەبەخشی.
نەورۆز لە ئامەد و باشووری کوردستاندا بە گەورەترین شێوە یادی کراوەتەوە و دەوڵەتیش رووبەڕووی بووەتەوە، بۆ نموونە لە ساڵی 1992 لە جەزیرە یادی نەورۆز کرایەوە، بەڵام چەندین ھاووڵاتیی کوژران. بۆیە لە دوای ئەوە نەورۆز وەکو رۆژێکی بەرەنگاربوونەوە بەکارھێنرا و بەردەوام لەگەڵ دەوڵەت رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە. لە ماوەی 15 ساڵی رابردووشدا نەورۆز وەکو رۆژێکی بەرەنگاربوونەوە و کولتووری لەناو کۆمەڵگەی کوردی پیرۆز کراوە.
نەورۆز ھیچ کاتێک لە رووی سیاسی و کولتوورییەوە، بەھای یەکێتیبوون و رۆڵی میللییانەی خۆی لەدەست نەداوە.
و. کارزان گلی
22/3/2016

 

 

زانیار سەردار قڕگەیی

ھەر کە جەژنی نەورۆز دێتەوە، شیعرە بەرزەکەی (پیرەمێرد)ی شاعیر، (ئەم رۆژی)مان وەبیر دێتەوە، پیرەمێردی شاعیر، ساڵی 1925 دوای گەڕانەوەی لە ئەستەنبوڵەوە بۆ سلێمانی، لەگەڵ کاری رۆژنامەوانیدا، ھەوڵ و کۆششێکی زۆر دەدا بۆ سەرلەنوێ بووژاندنەی یادی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەم رۆژە و ئەم جۆرە یادکردنەوانە دەکاتە کولتوورێکی رەسەنی کوردەواری، کە دوای خۆیشی ھەر درێژەیان دەبێ. لە ساڵی 1945دا و بەئامادەبوونی "ئەدمۆنس" نوێنەری بەریتانیا لە سلێمانی، پیرەمێرد یادی نەورۆز لە گردی مامەیارە و کارێزی وەستا شەریف دەکاتەوە، "بێکەس"ی شاعیر لەوێدا شیعرە بەناوبانگەکەی خۆی لەبەردەم ئەدمۆنسدا دەچڕێت، کە دەڵێت: ( 27 ساڵە من رەنجبەری تۆم… بە نان و ئاو و جل و بەرگی خۆم…)
پیرەمێردی نەمر، ساڵانە بە سازدانی ئاھەنگ و ھەڵپەڕکێی کوردەواری و بەستنی کۆڕی ئەدەبی و شیعر خوێندنەوە ھەوڵی رێکخستنی یادی نەورۆز لە گردی مامەیارەدا دەدا. بۆ خۆیشی لە ساڵی 1948دا جوانترین و نایابترین شیعری بۆ نەورۆز نووسیوە کە دەڵێ: (ئەم رۆژی، ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە، جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە…)
لە کاتی راپەڕین و خۆپیشاندانەکان لە دژی حکوومەت لە 23/1/1948، پیرەمێرد بە ھۆی رۆژنامەکانی ئەو سەردەمەوە، ئاگای لە رووداوەکان بووە، جگە لەوەش بە بەرچاویەوە خۆپیشاندانی میللی لە بەردەرکی سەراوە بە ھوتافکێشان بەردەوام بووە، دیارە شاعیرێکی رووناکبیری وەک پیرەمێرد کە بە دڵ و بە گیان لەگەڵ گەلەکەیدا بووە، ئەو رووداوانە کاری تێ کردوون و بوونەتە ھەوێن بۆ شیعرێکی نوێ، کە لە ھەموو کوردستان دەنگ بداتەوە، بۆیە کە "حەمە ساڵح دیلان و قادر دیلان بۆ نەورۆز داوای شیعرێکی لێ دەکەن، ئەم شیعرە بەرزە لە ماوەیەکی کورتدا دەنووسێت.
وەک فەرەیدوون عەلی ئەمین ئاماژەی بۆ کردووە و دەڵێ: "ئەو شیعرە ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە و خوێنی لاوانیش گوڵێکی ئاڵە بۆ بەھارێکی نوێ، رەنگی سووریش ھێمایە بۆ ئەو خوێنە گەشەی لە چیاکانی کوردستاندا رژاوە و مژدەی بەیانێکی نوێ بۆ گەلانی دوور و نزیک دەبات. لێرەدا ئەگەرچی راپەڕینی کانوون ھەوێنی شیعرەکە بووە، بەڵام داستانی خوێناویی رۆڵەکانی لە شیعرەکەدا وەک ئاوێنە دەدرەوشێتەوە".
فەرەیدوون عەلی ئەمین سەبارەت بە شیعری نەورۆزی پیرەمێرد زیاتر دەنووسێ: "پیرەمێرد ویستوویە (نەورۆز)ی جەژنی نەتەوەیی کورد ببووژێنێتەوە و شانازیی پێوە بکرێت، بۆیە ھاتووە لە نەورۆزدا ئاھەنگی گێڕاوە و شیعری بۆ گوتووە و لەسەری نووسیوە، بەمەش توانیویە تا رادەیەکی زۆر مەبەستەکەی بھێنێتە دی، بە شیعرەکانیشی دڵ و دەروونی لاوانی ئاو داوە. پیرەمێرد چەندین جار شیعری بۆ نەورۆز نووسیوە و ئەمەی خوارەوە مشتێکن لە خەروارێ:
مژدە بێت ساڵ گەڕایەوە
ئاگری نەورۆز کرایەوە
بەفری زستان توایەوە
گیا و گوڵ و دڵ ژیایەوە
پیرەمێرد لە نەورۆزی ساڵێکی دیکەدا دەڵێ:
رۆژی تازەی ساڵی تازەی ئێمە ھات
رۆژھەڵات، رۆژی ھەڵات، سەرما ھەڵات
ئینجا بە سروودیش بۆ قوتابییانی گوتووە:
جەژن و بەھار گوڵ و گوڵزار
زۆر بە نەشئەدار
بولبول لەسەر گوڵ دەخوێنێ
دنیا زندەگی ئەنوێنێ
دوا شیعری پیرەمێرد بۆ نەورۆز ئەوەی نەورۆزی ساڵی (1948)ە، کە لە ھەموویان بەناوبانگترە و دەڵی:
ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە...
مستەفا ساڵح کەریم، لە کتێبی (باخێک لە وشە)، گەشتێک بە ژیاننامەی پیرەمێرددا، دەنووسێت: "نەورۆز، ئەو رۆژە پیرۆزەی بۆتە مایەی سەربەرزیی گەلی کورد، نیشانەیەکی پرشنگدارە بۆ خەباتی نەپساوەی ئەم میللەتە، ئاھەنگێڕانی ئەم جەژنە نەتەوەییە قەرزاری کەڵەشاعیری کورد (پیرەمێرد)ن، کە زۆربەی لاوانی کورد، بە تایبەتی لە شاری سلێمانیدا بەھۆی ئاھەنگەکانی ئەوەوە خۆشەویستی نەورۆز لە دڵ و دەروونیاندا چەکەرەی کردووە".
پیرەمێرد کە لە ئەستەنبوڵ گەڕایەوە، دەڵێ: "کە ھاتمەوە ئێرە، جارێکیان نەورۆزم ھاتەوە بیر، کە ئەمە (عەنعەنە) و پیشەیەکی باپیرانمانە، ئێوارەیەکی شەوی نەورۆز ھەندێ دارم کڕی و چوومە گردی یارە و ئاگری نەورۆزم کردەوە، بەیانی بە دەھۆڵ و زوڕنا و ھەڵپەڕین لەو دەشتە سەیرانم کرد، نان و چێشت و چایەکی زۆریشم تیا بەشییەوە".
ئیتر بەو شێوەیە خۆی کرد بە خاوەنی نەورۆز، تا ئەو ساتەی کە مەشخەڵی نەورۆزی دایە دەست لاوان و قوتابییان، ھەموو ساڵێ ئەو ئاھەنگەی دەگێڕا و ویستی ئەم رۆژە وەک جەژنێکی نەتەوەیی پێشوازیی لێ بکرێت.
ساڵی 1935 پیرەمێرد لە رۆژنامەکەیدا بانگی نەورۆزی بە گوێی میللەتدا دا و بیری خستنەوە کە نەورۆز جەژنی باپیرانمانە و نیازی وایە شەوی بیست لەسەر بیست و یەکی ئادار ، بە یادی گیانی باپیرانەوە لەسەر گردی یارە ئاگرێک بکاتەوە، ھەر لە ئێوارەیشەوە دوازدە سەماوەر لەسەر (کارێزی شەریف- مەڵبەندی جوانان) دەم دەکرێ، ھەر کەسێکیش نەورۆزنامەیەک بنووسێ، چا و مێوژ و گوێز و حەڵوا و گەزۆی دەدرێتێ.” بەڵام نەورۆزی ساڵی 1945 لەبەرئەوەی رووداوێکی ئەدەبیی گرنگی تیا رووی داوە، بۆیە لە مێژووی نەورۆزدا شوێنێکی شیاوی ھەیە.
لە ھەموو ئان و زەمانێکدا نەیار ھەبوون و ھەن، دیارە لەو ساڵانەدا بەند و باو دژی نەورۆز گوتراون، بۆیە لە ساڵی دواییدا پیرەمێرد دەڵێ” "نەورۆز ھی خۆمانە و بە ھەوای ھیچ لایەنێک نییە، ئاگری نەورۆزیشمان بە سیاسەتی ھیچ لایەک جۆش ناخوا".
لە گەرمەی گەشەکردنی گیانی کوردایەتی لە سلێمانی، "مەجید یەعقوبی" کە کەسێکی شۆڤێنی بوو، بووە بە موتەسەریفی سلێمانی و دژایەتیی پیرەمێردی کردووە و چەندین تۆمەتی خستووەتە پاڵ، ئینجا "کۆمەڵەی زانستی" لێ داخستووە، کە یەکەم قوتابخانە بووە بۆ لەناوبردنی نەخوێندەواری، پاشان رۆژنامەی (ژیان)یشی لێ داخستووە، ئەوجا ئاھەنگی نەورۆزیشی قەدەغە کردووە.
ساڵی 1944 پیرەمێرد باس لەوە دەکا چۆن نەورۆزی کردووە بە جەژنێکی میللی و ناحەزانیش بە گڕی ئاگری نەورۆز لەشیان داھێزراوە، بۆیە پەلەقاژێی زۆریان کردووە تا ئەو ئاھەنگە جەماوەرییە کوێر ببێتەوە، دەڵێ: "چوونە لای موتەسەریفی ئەوسا و شکاتیان کرد، چەرمەسەرییەکی زۆریان داین و قوتابییانی زانستیی حەپس کران و غەزەتەکەیان داخستم، کەسیش نەوێرا بێ بە لاما".
ئەو پیاوە دەبێ خۆشەویستیی خاک و نەتەوەکەی چەند لە دڵدا بووبێ، کە بە تەنیا رۆژنامە بەڕێوە ببات و سەرپەرشتیی زانستی بکات و خەریکی کۆڕی ئەدەبیی قەلەندەرخانەکەی بێ و لەگەڵ فریشتەی شیعریشدا ھەمیشە ئاشنا بێ و پەند بکا بە وێردی سەر زمانی خەڵکی و ساڵانەش پێشوازی لە نەورۆز بکات و گیانی کوردایەتی لە دڵی لاواندا جۆش بدات.
سدیق ساڵحی نووسەر لەم رووەوە گوتی: "پێش ئەوەی پیرەمێرد ئەو دەسپێشخەرییە بکا و نەورۆز بکات بە جەژنێکی نەتەوەیی، شتێک نەبووە بەناوی نەورۆزەوە، بەڵام ھەندێ داب و نەریتی کۆن ھەبوون، پیرەمێرد خۆی دەڵێ: کاتێک کە فەقێ بووە و لە حوجرە خوێندوویەتی، کاتی نەورۆز، مەلا نەورۆزنامەی بۆ نووسیونەتەوە و ئەمانیش سەرمەست بوون و پارەیان لە ماڵەوە سەندووە و چوون بۆ کەیف و خۆشی.
کە لە ئەستەنبووڵیش دەگەڕێتەوە، بیر لەوە دەکاتەوە کوردەواری پێویستی بە چەند رۆژێکی تایبەت ھەیە بۆ یەکخستنی خەڵک، لەبەرئەوە گەڕانەوەی پیرەمێرد بۆ سەردەمی رابردوو گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی منداڵی، ئەو رۆژانەی کە نەورۆزنامەی بۆ نووسراوەتەوە، چونکە ھەستی کرد ئەو نەریتە کۆنە بە حوکمی ساڵانێکی زۆری ژێردەستەیی، وردە وردە کاڵ بووەتەوە. پیرەمێرد ھەوڵ دەدات ئەو رۆژانە زیندوو بکاتەوە، دیارە زیندووکردنەوەکەشی کارێکی ئاسان نەبووە، بەڵام لەبەرئەوەی خۆی سەرپەرشتیی قوتابخانەی زانستیی کردووە، کە قوتابخانەیەکی ئەھلی بووە بۆ فێرکردنی خەڵک، قوتابییەکانی ھێناوە و داری کڕیوە و لەسەر گردی مامەیارە ئاگری کردووەتەوە. لەو سەردەمەدا خەڵک بەگشتی دیندار بووە و ئەمەیان بە ئاگرپەرستی و بە زیندووکردنەوەی ئایینی زەردەشتی داناوە، لەبەرئەوە بەشێک لە مەلاکان و خەڵکەکە ئەم نەریتەیان پێ خۆش نەبووە و زۆر تۆمەتیان داونەتە پاڵ پیرەمێرد. لەلایەن خەڵک و حکوومەتی پاشایەتی عێراقیش زۆر تەگەرەی ھاتووەتە رێگە، بەتایبەتی لە سەردەمی "عەبدولمەجید یەعقوبی" کە موتەسەریفی سلێمانی بووە، تەنانەت ساڵێکیان نەیھێشتووە ئاگر بکاتەوە، شیوعییەکانیش لە بەردەمیدا بوونەتە رێگر، بەڵام پیرەمێرد کۆڵی نەداوە. لە سەردەمی ژیانیدا ئەو یادە تەنیا لە سلێمانی دەکرایەوە، بەڵام دواجار پەڕییەوە بۆ کەرکووک و ھەولێر و ناوچەکانی دیکە. بۆیە دەتوانین بڵێین فەزڵی داھێنانی ئەم رۆژە وەک رۆژێکی نەتەوەیی، کە ئێستا لە ھەر چوار پارچەی کوردستان یاد دەکرێتەوە، بۆ پیرەمێرد دەگەڕێتەوە، کە توانی قەناعەت بە کاربەدەستان و خەڵکیش بکات و بیکات بە جەژنێکی نەتەوەیی. پیرەمێرد بێ گردی مامەیارەی بۆ یادەکە ھەڵنەبژاردووە، مامەیارە بۆ خۆی رەمزێکی قارەمانیی ناوچەی سلێمانییە، پیرەمێرد بە تیرێک دوو نیشانەی پێکاوە، ھەم یادەکەی زیندوو کردووەتەوە، ھەم ناوی یەکێک لە رەمزەکانی ئەو ناوچەیەی زیندوو کردووەتەوە و ھەموو چین و توێژێکیشی بانگھێشت کردووە و کردوویەتی بە ئاھەنگ و ھەڵپەڕکێی کوردەواری".
کاروان ئەبوبەکر، سەبارەت بە نەورۆز و پیرەمێرد دەنووسێت: "نەورۆز وشەیەکی لێکدراوی ئاڤێستایە و لە دوو بەش پێکھاتووە، (nava)، بە واتای (نوێ)، (razanh)، بە واتای (رۆژ) یان (تیشک)، کە ساڵانە دەکەوێتە یەکەم رۆژی وەرزی بەھار و یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی. لەم رۆژەدا رۆڵەکانی گەلەکەمان یادی نەورۆز دەکەنەوە و بە رۆژی نەتەوەیی خۆیانی دەزانن. گەورەیی نەورۆز لە ئاگرکردنەوە و پۆشینی بەرگی کوردی و چوونە گەشتوگوزاردا نییە، بەڵکو لەو ھەستە نەتەوەییەدایە کە ھەموو تاکێکی کورد درکی پێ دەکا و پێشوازیی لێ دەکا، لەوانەیە زۆر بن ئەو کوردانەی جەژنەکانی دیکە پیرۆز نەکەن، بەڵام نەورۆز تایبەتمەندیی خۆی ھەیە و کەم کەس دەتوانێ ھەستە نەتەوەییەکانی خۆی بزر بکات و پێشوازیی لێ نەکات. ئەگەر باسی نەورۆز لە باشووری کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی بکەین، ناکرێ باسی پیرەمێرد نەکەین، پیرەمێرد و نەورۆز دووانەیەکی لە یەک جیا نەبووەوەن، ئەگەر لە سەردەمی پیرەمێردا و لە سلێمانی و لە رۆژی نەورۆزدا ھەر بۆنەیەک کرابێ، بێ گومان دەستی پیرەمێردی تێدا بووە".
22/3/2016

 

لەنێو نەتەوەی کورددا، دیاترین و گرنگترین بەسەرھات باوە کە دواجار زۆرینەی تاکەکانی کورد بۆی دەگەڕێنەوە، بەسەرھاتی ئاستیاگ یان (زوحاک، ئەژدیھاک) و کاوەی ئاسنگەرە، بەڵام بەداخەوە ئەوەندە راستییە مێژووییەکان لەبەرچاو نەگیراون. فیردەوسی کە شاعیرێکی فارسە و لە ‌سەرەتای ھەزارەی یەکەمدا ژیاوە، لە (شانامە)ـدا باسی ئەم چیرۆکەی کردووە و ئاستیاگ یا ھەمان زووحاک بە مرۆڤێکی دڕندە وێنا دەکات کە دوو ماری لەسەر شان بووە و بە ‌خواردنی مێشکی گەنجان، تووڕەیی مارەکانی دامرکاندووەتەوە.

ئەم رووداوە کە تا ئێستاش لەناو گەلانی ئاریاییدا دەگێڕدرێتەوە، ناکۆکیی زۆری تێدایە، لە ھەمبەر ئەم باسەشدا، ئەو روانگەیە ھەیە کە دەڵێن کورد بە ھەڵە لە کاوە و زوحاک گەیشتووە، چونکە لەڕاستیدا ئەوە زوحاک بووە کە کوردە، نەک کاوەی ئاسنگەر کە نەتەوەی کورد دڵی پێ خۆش کردووە.


بەڵام وەک ئەوەی کە ئێستا کەمێک روون بووەتەوە، دیارترین چیرۆک، ھەمان گێڕانەوەکەی (کاوە ‌و زوحاک)ـە کە زوحاک (دوایەمین پاشای دەوڵەتی میدیای گەورە) کە پاشایەکی دادپەروەر بووە، لەلایەن (کاوە)ـوە، کە دەڵێن خزمێکی خۆی بووە، لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا خیانەتی لێ دەکرێت و یەکەمین ئیمپراتۆریەتی کوردی دەڕووخێنرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا چەندین گێڕانەوەی جودامان ھەیە لەبارەی نەورۆزەوە کە مێژووی نەورۆز دەگێڕێتەوە بۆ پێش رووداوی کاوەی ئاسنگەر و دەوترێت کاوە رۆژی نەورۆزی بە ھەل زانیوە بۆ کوشتنی زوحاک.


لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک وەھای دادەنێن کە دروستکردنی چیرۆکێکی لەو شێوە ھەوڵێکی مێژوونووسێکی ئێرانیە بۆ شێواندنی سەردەمی فەرمانڕەوایی میدییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا فیردەوسی توانیوتی قەناعەت بە ‌بەشێکی گەورەی میللەتانی ئاریایی نەژاد بھێنێت و تا ئێستاش رووداوەکە لە کوردستانیشدا ھەر بەو شێوەیە دەگێڕدرێتەوە.

محەمەد ئیبن جریر تەبەری، نەورۆز بە سەرەتای دادگاییکردنی جەمشید دەزانێت و (ئەبوو رەیحانی بیروونی)ـیش رۆژی فڕینی جەمشید بە سەرەتای جێژنی نەورۆز دەزانێت.


ھەروەھا لە ئاسیای بچووک و یۆنانیش، لە سەرەتای بەھاردا چەندین جەژن و نەریتی تایبەت بەڕێوە چووە. لە ناوچەی لیدی و فێری ژی، لەسەر بنەمای ئەفسانە کۆنەکان، بۆ شکۆمەندیی سی بێل، ئیلاھەی زگپڕی و زاوزێی ناسراو بە دایکی خواکان و ئیلاھەی ئاتیس، لە کاتی گەیشتنی تیشکی خۆر بە کەلووی کاوڕ و جێگیربوونی بەھاری، جەژنیان بەڕێوە بردووە.

مێژوونووسانیش باسی بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزیان لە سەردەمی پاشایەتیی ئاگۆست، لە تەواوی سەرزەوینەکانی فری ژین و یۆنان و لیدی و ئانادۆڵی کردووە، بەڵام بەگشتی ئەفسانە موڵکی ھەموو مرۆڤەکانە و فارس و عەرەب و فڵانە و فیسار نازانێت و مرۆڤایەتی خاوەنیەتی، بۆیە دەکرێت بڵێن نەورۆز ڕێوڕەسمێکی رۆژھەڵاتییانەیە کە چڕبوونەوەکەی کەوتووەتە کوردستان و ئێران.
20/3/2016

 

شەریف فەلاح
ھەندێک نەورۆز دەگێڕنەوە رۆژی لەدایکبوونی بۆ زەردەشتی پێغەمبەری کوردان لە یەکەمین شەممەی مانگی یەکەمی ساڵی 1767ی پێش زایین

لە کوردەواریدا، بەرچاوترین رووداوی سروشتی و گۆڕانکاری لە وەرزەکان کە گیان و رۆحێکی تازە بە بەر سەرلەبەری ژیان و دەشت و دیمەندا دەکرێتەوە، ھاتنی نەررۆز و ساڵی تازەیە. سەردەمی بەفر و سەرما بەسەر چووە و سەردەمی پشکوتنی دار و دەشتەکان دەستی پێکردووە و جووتگیریی گیانلەبەرەکان بە شێوەیەکی سروشتی دووبار دەبیتەوە و ژیانی مرۆڤیش پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە کە ئەم گۆڕانە وەکوو دەسپێکی دووبارەی زەمەنی چوار وەرزی ساڵە و ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بیر لە دانانی کات و دیاریکردنی رۆژ و وەرز و ساڵەکان بکرێتەوە.
کۆمەڵناسان لەو بڕوایەدان کە دیاریکردنی دەسپێکی ساڵ، لەنێو نەتەوە و گرووپ و قەومە کۆنەکانی سەردەمی کشتوکاڵی، لەگەڵ کۆکردنەوەی دەغڵ و دان و چێنراوی رابردوو بووە و بەم شێوەیە ئەم دەسپێکە لە زۆربەی وڵاتان و ئایینەکاندا، لە سەرەتای رۆژانی پاییز، یان زستان و یان بەھاریشدا بووە.
لە رۆژھەڵاتی ناڤین و کوردستان و ناوچەکانی ئێران و دەوروبەری ئێرانیش، لەگەڵ گۆڕانی گەردووندا ئەم دەسپێکە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە.
کاتی نەورۆز
جەژنی نەورۆز لە کاتی نێوەندەی بەھاریدا دەست پێدەکات. لە زانستی ئەستێرەناسیدا، نێوەندێتیی بەھاری لە نیوەگۆی باکووری زەوی، بەو کاتە دەگوترێت کە خۆر لە ھێڵی ئیستیوای زەوی تێدەپەڕێت و روو لە باکوور دەکات. بەم چرکەساتەش، چرکەساتی یەکەمی کەلووی کاوڕ دەگوترێت و لە رۆژژمێری کۆچی ھەتاویدا بە یەکەم رۆژی (ھورمز رۆژ یا ئورمزد رۆژ) لە مانگی یەکەمی بەھار ھاتووە. ھەروەھا نەورۆز لە رۆژژمێری زایینیدا، یەکسانە بە 21 و 22ـی مارس.
وشەی نەورۆز
وشەی نەورۆز، وشەیەکی لێکدراوە کە پێکھاتووە لە (نەو) بە واتای نوێ دێت و (رۆز) کە جار جارە بە (روز)ـیش ناو دەبرێت، بە واتای رۆژ دێت کە بە ھەردووکیان رۆژی نوێ پێکدێنن. لە لاتینیشدا بەشی یەکەمی وشەی نەورۆز بە (No،Now،Nov،Naw) و بەشی دووەمیشی بە (Ruz، Rooz، Rouz) دێت و بەسەر یەکیشەوە بەم شێوەیە دەنووسرێت (Nowruz). ئەم شێوە نووسینەی وشەی نەورۆز (نەوڕۆژ) تاکوو ئێستاش لە نووسینەکانی یونسکۆ و زۆرێک لە دەقە سیاسییەکانی جیھاندا بەکار دەبرێت.
مێژووی نەورۆز
سەبارەت بە بوونی نەورۆز و مێژووەکەی، روانگەگەلی زۆر ھەن کە دەشێت ھەریەکەیان بایی خۆی بەھێز و راست بن و لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت چیرۆک و گێڕانەوە و ئەفسانە بن و نەبنە سەرچاوەیەکی راستی بۆ سەلماندنی رووداوێکی مێژوویی.
لە ھەندێک دەقی کۆنی وەکو شانامەی فیردەوسی و مێژووی تەبەری و ھەندێک وردە دەقی کۆنی دیکە، (کەیوومەرس) وەکو بنەمادارنەی نەورۆز دەناسرێت. ھەندێک لە گێڕانەوە مێژووییەکانیش، نەورۆز دەدەنە پاڵ بابیلییەکان و ھەندێکیش دەیگێڕنەوە بۆ زەردەشتی پێغەمبەری کوردان کە یەکەمین شەممەی مانگی یەکەمی ساڵی 1767ی پێش زایین لەدایک بووە، بۆیە ئەو رۆژەیان بە نەورۆز نێودێر کردووە.
لە کتێبە ئاسمانییەکانی وەک قورئان، ئاڤێستا و تەوراتدا ھاتووە کە یەزدان دنیای لە شەش رۆژ ئەفراندووە و گەلانی ئاریایی باوەڕیان وابووە کە ئەم ئەفراندنە، لە رۆژی یەکەمی ئەو مانگەی ئەنجام داوە کە رۆحەکان لە ئاسمان بۆ سەر زەوی ھاتوونەتە خوارەوە و ئەم مانگەش ناوی (فرووھەر) بووە و ئەم رووحانەش دەگەڕێنەوە بۆ نێو کەسوکاریان و ئەو میواندارییەش دە رۆژان دەخایەنێ، بۆیە خەڵک لەم رۆژانەدا ماڵەکانیان خاوێن دەکەنەوە، جلوبەرگی نوێ دەپۆشن و بۆن و بەرامەی خۆش بەکار دێنن و ماڵەکانیان بە شینایی و گوڵ، حەیران و سیاچەمانە و لێوڕێژ لە شادی و خۆشی دەکەن، بەڵام لە ئاڤێستادا (بەلانیکەمەوە لە گاتاکاندا) ناوی نەورۆز نەبراوە، بەڵام باسی "جەم" کراوە کە خاوەن فرەئێزدی بووە ‌و بە فەرمانی ئەھورامەزدا لەگەڵ ئەھریمەن جەنگاوە ‌و بە لەنێوبردنی، سەوزایی بۆ سروشت گەڕاوەتەوە و رۆژگارێکی نوێ دەستی پێکردووە، بۆیە پێیانگوتوە (نەورۆز).
ھەروەھا ھەندێ پێیان وایە کە یەزدان لە یەکەم رۆژی بەھار مرۆڤی خولقاندووە، بۆیە مرۆڤ بۆ سوپاس و رێز و حورمەتی خوڵقێنەرەکەیەوە ئەم رۆژەی کردووەتە جەژن و ناوی لێناوە نەورۆز.
شا ئیسماعیلی سەفەوی رۆژی 11ی مارسی ساڵی 1502 واتە نۆ رۆژ بمێنێ بۆ سەرەتای بەھار، نەورۆزی کردە رۆژی پاشایەتیی خۆی. شا عەباسی سەفەوی لە ساڵی 1597 نەورۆزی لە کۆشکی (نەخشی جیھان) پیرۆز کرد.
پێغمبەر ئیبراھیمیش کە دەڵێن لە ‌کوردستاندا ژیاوە،‌ نەورۆزی بە ‌ھەلێک زانیوە بۆ شکاندنی بتەکان، چونکە لەو کاتەدا پادشا و ژێردەستەکانی بۆ سەیران روویان لە دەرەوەی شار کردبوو.
سەرەڕای ھەموو ئەم روانگانە، بەگشتی نەورۆز بۆنەیەکی نیشتمانی، مێژوویی، ھاوبەشی گەلانی ئاریایی نەژادە و زۆربەی ئەو نەتەوە و وڵاتانە کە بەڕێوەی دەبەن، وەک بەشێک لە فەرھەنگی نەتەوەیی خۆیان لێی دەڕوانن.
16/3/2016

فاروق حه‌جی مسته‌فا

هه‌ر‭ ‬كه‌‭ ‬زاراوه‌ی‭ ‬فیداڵی‭ ‬هاته‌‭ ‬نێو‭ ‬هاوكێشه‌ی‭ ‬سیاسییه‌وه‌،‭ ‬هه‌ڵبه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬ڕووسه‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌گه‌ره‌كانی‭ ‬چاره‌سه‌ر،‭ ‬ئیدی‭ ‬له‌‭ ‬لای‭ ‬گه‌لێ‭ ‬لایه‌نی‭ ‬سووریاوه‌‭ ‬ڕۆژی‭ ‬قیامه‌ت‭ ‬ڕابوو،‭ ‬نه‌مازه‌‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬ئۆپۆزسیۆنی‭ ‬سووریاوه‌‭. ‬سه‌یر‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬گه‌لێ‭ ‬كه‌مینه‌‭ ‬له‌نێو‭ ‬سووریادا‭ ‬هه‌ن،‭ ‬كه‌وتوونه‌ته‌‭ ‬دۆخی‭ ‬بیركردنه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬فیدراڵی،‭ ‬یان‭ ‬سیسته‌مێكی‭ ‬سیاسیی‭ ‬لامه‌ركه‌زی‭ ‬له‌‭ ‬نێوانی‭ ‬خۆیاندا‭. ‬كه‌چی‭ ‬زاراوه‌ی‭ ‬فیدراڵی‭ ‬وا‭ ‬خوێندرایه‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كۆتایی‭ ‬مێژووی‭ ‬سووریا‭ ‬بێت‭. ‬هه‌مووانیش‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ڵه‌داوان‭ ‬كه‌وتنه‌‭ ‬باری‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬ڕووس‭ ‬ده‌یانه‌وێ‭ ‬به‌م‭ ‬ئه‌گه‌ره‌‭ ‬سووریا‭ ‬دابه‌ش‭ ‬بكه‌ن‭. ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬لایه‌ن،‭ ‬نه‌مازه‌‭ ‬بژارده‌ی‭ ‬گه‌ل،‭ ‬دوورتر‭ ‬ڕۆیشتن‭ ‬و‭ ‬فیدالییان‭ ‬تووڕ‭ ‬دایه‌‭ ‬نێو‭ ‬سه‌به‌ته‌ی‭ ‬سازشی‭ ‬سیاسییه‌وه‌‭. ‬خۆ‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬فیدراڵی‭ ‬پێویستییه‌كی‭ ‬قۆناغه‌كه‌ش‭ ‬بێت،‭ ‬هه‌ڵبه‌ت‭ ‬یه‌كێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬چاره‌سه‌ره‌‭ ‬گونجاوه‌كانیش،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬ڕووسه‌وه‌‭ ‬هاتووه‌،‭ ‬ئیدی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬پیلانێكی‭ ‬گه‌وره‌یه‌‭ ‬دژی‭ ‬سووریا‭. ‬ئه‌م‭ ‬جاره‌یان‭ ‬له‌‭ ‬سنووری‭ ‬شكستخواردنی‭ ‬شۆڕش‭ ‬نه‌وه‌ستا،‭ ‬به‌ڵكوو‭ ‬گوتیان‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ئامانجی‭ ‬یه‌كێتیی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬سووریایه‌‭.‬پێشمان‭ ‬سه‌یر‭ ‬نییه‌،‭ ‬مشتومڕه‌كه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬نێو‭ ‬گۆڕه‌پانی‭ ‬سیاسیی‭ ‬كوردیشه‌وه‌،‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬ده‌ڵێ‭ ‬فیدراڵی‭

Read more...

 

خاتوو زین لە گوندی "بۆگەبەسی" سەر بە شاری سەقز لەدایکبووە، لە ماوەی تەمەنی 73 ساڵەی خۆیدا، دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆی و خانەوادەکەی لە ئەستۆ بووە.

خاتوو زین بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی، تەندوور، کۆزە و کەلوپەلی جۆراوجۆری لە گڵ دروست دەکرد.

ھاوسەری خاتوو زین 31 ساڵ پێش گیانی لە دەستداوە، ھەر بۆیە خاتوو زین رۆڵی باوکیشی بۆ منداڵەکانی گێڕاوە و ناچاربووە ھەوڵی زیاتر بدات و بە دروستکردنی تەندوور و گۆزەی گڵ، بژێویی ژیانی منداڵەکانی دابینکردووە و کارگەیەکی پەیکەرتاشیی لە ماڵی خۆی دروستکردووە.

ھونەری خاتووزین ئەوەندە پێشکەوت، کە ”ھادی زیائەدین“، پەیکەرتاشی ناوداری کورد لە بارەی ناوبراوەوە رایگەیاندووە، خاتوو زین دۆست و ھاوڕێی خەڵک بوو، قسەی دڵی خاتووزین قسەی خەڵک بوو و ھەر ئەو خەڵکەش بوون ھەوداکانی دڵی ئەو ھونەرمەندەیان دەڕست.

ھەرچەندە ئەو ھونەرمەندە خوێندەواری نەبوو، بەڵام خاوەنی بیرێکی داھێنەرانە بوو و دەیگوت: "چەند ساڵ لەمەوبەر حەز و خولیای دروستکردنی کەلوپەلی جیا لە تەندوور و گۆزە لە دەروونمدا گەشەی کرد و ھەوڵمدا ئەو پەلەوەر و گیانلەبەرانە دروست بکەم کە پێشتر بینیبووم".

خاتووزین هەروەها رایگەیاندبوو، کە ھەوڵی دەدات پەیکەری ئەو پاڵەوانانە دروست بکات، کە لە بەیت و حەیرانی کوردیدا ناویانی بیستبوو و ”لە زەینی خۆمدا وێنام کردبوون“.

خاتوو زین وەکو زۆربەی ھونەرمەندانی پێش خۆی دوای کۆچی دوایی لە ساڵی 1994، ناسراو و رێزی لێگیرا.
13/3/2016

 

کورتە فیلمی "دەنگی دڵی مێروولە" لە بەرهەمهێنانی "ئاکۆ زەندکەریمی" سینەماکاری لاوی کورد، خەڵاتی زێڕین و دیپلۆمی ڕیزلێنانی دەرهێنەریی فێستیڤاڵی فیلمی "مەوج"ی کیش لە ئێرانی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی مەوج کە لە دوورگەی کیش بەڕێوە چوو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ئەم فێستیڤاڵە بە "ئاکۆ زەندکەریمی" دەرهێنەری فیلمی دەنگی دڵی مێروولە بەخشرا.

دەنگی دڵی مێروولەیەک، کورتە فیلمێکی ٨ خولەکییە کە منداڵانی فێرگەیەک بۆ ئەوەی ژووری وانەکەیان گەرم ببێتەوە، دەبێت هەرجار یەکێکیان زۆپاکە لە نەوت پڕ بکاتەوە، تاکوو ڕۆژێک بەلۆعەی تانکەری نەوتەکە قفڵ دەکات و دەبێت چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.

لەم فیلمەدا وریا گوڵڕێزان وەک کامێراڤان و زانیار لوتفی وەک دیزاینەری فیلمەکە هاوکارییان هەبووە.
12/3/2016

 

ئەلبوومی دەنگی و ڤێدیۆیی "درەفش کاویانی" بە دەنگی "شەهرام نازری" هونەرمەندی ناسراوی کوردی کوردستانی رۆژهەڵات بە ئاوازدانەریی "فەرید ئیڵمام" بڵاو بووەوە.

ئەو ئەلبوومە لەلایەن ناوەندی "دەنگ و ئاوازی رۆژین"ەوە بڵاو کراوەتەوە و "سەدرەدین حوسێن خانی" کاری دەرهێنەری ئەلبوومەکەی لە ئەستۆ بووە. ئەو ئەلبوومە لەسەر بنەمای میوزیکی فۆلکڵۆری هۆرە و شینگێڕی دانراوە و باس لە سەردەمی پاشایەتیی زوحاک و لەدایکبوونی فەرەیدوون دەکات.

لە چیرۆکەکەدا زوحاک بەدوای فەرەیدووندا دەگەڕێت و چۆنێتیی شۆڕشەکەی کاوەی ئاسنگەر دەگێڕێتەوە کە چۆن درەفشی کاویانی (زەبری زۆرانبازی) هەڵدەواسێ و زوحاک لەلایەن فەرەیدوونەوە (شەڕی تاریکی و رۆشنایی) لە کێوی دەماوەنددا دەخرێتە بەندەوە.

شەهرام نازری هونەرمەندی ناوداری کورد گرنگییەکی زۆر بە ئەفسانە کوردی و ئێرانییەکان دەدات، ئەلبوومی "کاوە ئاسنگەر" بەرهەمی دە ساڵ ماندووبوونی ئەو هونەرمەندەیە. نازری بە بەرکاهێنانی میوزیکی مەقامە شێعرەکانی شاهنامەی کوردی دەگێڕێتەوە.
10/3/2016

رەزا شوانreza shwan11

 

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، کە رێکەوتی (٨) ئاداری هەموو ساڵێکە

جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی و، ئافرەتانی

جیهان بە گشتی دەکەین .

ئافرەتانی کوردستان شایەنی ئەوپەڕی رێـز و ستایشن .. چونکە بە درێژایی

مێژووی پڕ لە شکۆداری و سەروەریی گەلەکەمان .. شان بە شانی براکانیان

لە هەموو بوارەکاندا رۆڵێکی بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشاندا هەبووە .. لە

ئەمڕۆشدا ئافرەتانی کوردستان بوونەتە پێشەنگ و نموونەی ئافرەتانی جیهان

.. ئافرەتانی کوردستان پەڕلەمانـتارن، وەزیـرن، سیاسەتمەدارن، هـاوسەرن،

Read more...

رەزا شوانreza shwan11

 

چیرۆک کۆنترین و گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەب، لە هەموو جۆرەکانی تری ئەدەب
باوتـر و بڵاوترە .. لە هەموو هۆکارە ئەدەبی و هونەرییەکانیش زیاتر کاریگەری و
رەنگدانەوەی لەسەر ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی مرۆڤدا هەیە .
چیرۆکی منداڵانیش، گرنگترین سەرچاوەی رۆشنبیریی منداڵانە، گرنگترین هۆکاری
پەروەردە و فێرکردن و فێربوونیشە، یارمەتیی منداڵان دەدات، بۆ ئەوەی بە دروستی
زووتر پێبگەن و، خێراتر و باشتریش بیر و هۆش و ئەندێشە و بەهـرەکانیان گەشە
بکەن .. هۆکارێکی ئاسانیشە بۆ چاندنی رەوشتی بەرز و رەفتاری راست و دروست .
ئێمە لە ( ٣ / ٤/ ٢٠١٥) دا لە سایتەکاندا لە ژێر ناوی ( دەربارەی چیرۆکی منداڵان )

بە شێوەیەکی گشتی، باسمان لە سوود و لە گرنگییەکانی چیرۆکی منـداڵان کردووە .

Read more...

بوخاری وشیار
من مرۆڤ وەک گەوهەرێک وێنا دەکەم کە تیشکی تواناکانی و ئاسۆی ڕوانینەکانی تەواوی دروستکراوان جێدێڵن ، و لەکۆتایدا ڕۆحی مرۆڤ دێتە دوان و پێماندەڵێت " من بەشێکم لە رۆحی خودا " .جیهانی مرۆڤ پڕیەتی لە گەوهەر و گەورەیی و هەست و شکۆ ، وە گرینگترینیشیان پڕیەتی لە عیشق ، هەرچەندە لەئێستادا ئاسۆی عیشق بەرتەسک کراوەتەوە و وێنایێکی تری لە زیهنی مرۆڤەکان دروست کردوە ، بەڵام بەگشتی و لە بنەڕەتدا (( عیشق کورترین و بێوێنەترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئاسۆی مرۆڤێکی کامڵ )) .
عیشق کۆتا پلەی خۆشەویستیە ، هەر ئەو خۆشەویستیەی کە لە ساتێکی بێئاگاییدا چرۆدەکات و گەشەدەکات تا دواجار بە عیشق دەگات ، کاتێک مرۆڤ عیشق لە دڵیدا دەچەسپێت ئیتر نە چیاکان و نە دەریاکان و نە ئاسمانەکان ناتوانن ببنە ئاستەنگ لەبەردەمیدا ، ئەوەی مەجنوونی دەربەدەرکرد و فەرهادی دێوانەکرد هەر عیشق بوو ، کۆتا مەنزڵێکیش کە مرۆڤ پێیدەگات هەر عیشقە .
بۆیە بەدەگمەن دەبینین لە ئەدیبان و عاریفان باسیان لە عیشق نەکردبێ و لەم کانیاوە سازگارەدا قومێک ئاویان نەخواردبێتەوە ، وە هەموو عاریفەکان و ئەدیبەکانیش کۆکن لەسەرئەوەی کە " عیشق ئەوشتەیە کە بەدەست مرۆڤ خۆی نیە ، بەڵکوو خودا خۆی دەیبەخشێت بە مرۆڤ " ،
وە عیشقێک خودا بیبەخشێت بە بەشێک لە ڕۆحی خۆی کە مرۆڤە ، وەلێ تەنها خۆشی پەی بە چیەتی ئەم عیشقە و گرینگی ئەم هێزە ئەفسووناویە دەبات .
هەروەک حافیزی شیرازی لەمەڕ ئەم بابەتە دێتەگۆ و دەڵێت :
عیشق ئەو شتەیە کە هیچ لە دروستکراوەکان نەیانوێراوە وەریبگرن و داویانە بەسەر مرۆڤی نەگبەتدا ، وە هەموو قابیلیەتەکانی مرۆڤ لە عیشقدا بەدەردەکەون .
ئەمێستا لەگەڵ ئەوەی پەی بە تایبەتی و پاڵەوانیەتی مرۆڤ دەبەین لە ئاست وەرگرتنی وەها گەوهەرێکدا ، دەگەین بەوڕاستیەش کە تەنها عیشق مرۆڤ بوونی مرۆڤ نیشان دەدات ، یانی تەنها لەڕێگای عیشقەوە دەزانین مرۆڤ مرۆڤە ، وەگەرنا هەرشتێک و ڕێگایێکی تر بگرینەبەر بۆ ناسین و پەی بردن و تێگەیشتن بە چیەتی مرۆڤ ، جگە لەوەی مرۆڤمان بۆ نادۆزرێتەوە بەڵکوو زیاتریش لێمان گوم دەبێت .
گەر سەیرێکی مێژووی مرۆڤایەتی بکەین دەبینین ، عیشق لاپەڕەیێکی زۆری داستانەکانی پڕکردوەتەوە و چەندان داستانی جیاواز لەیەک و هاوشێوە لە بوونی هێناوەتە بوون ، وە تا کۆتایی مرۆڤایەتیش ئەم داستانی عیشقە بەرۆکی ژیان و مرۆڤ و مرۆڤایەتیش بەرنادات ، و بەنەمری لەنێو ماهیەت و پەڕەی داستانە سەرسوڕهێنەرەکانی مرۆڤ دەمێنێتەوە .
ناکرێ باس لە داستانی عیشق بکەین و ئاوڕێکیش لە ئازاری عیشق نەدەینەوە ، چونکە داستانی عیشق و ئازاری عیشق هەر یەکن .
ڕاستە هەندێ کەس لایان وایە کە چیڕۆکی عیشق لەزەت بەخشە ، وەلێ هەر بەم ئەندازەیەش ئازار بەخشە .
بۆیە مەولانا لەم چەند بەیتەدا دەڵێت : هیچ بیماری و دەردەدەریەک ناگات بە ئازاری دڵ و عیشق ، عیشق شوێن پەنجەی بەسەر لەشەوە مۆر دەکات بەدرێژایی لەش ئەندامەکانی عاشق دەتوێنێتەوە ، وە هیچ دەردێک ناگاتە بێ دەرمانی عیشق .
ئەوەتا هەر ئەو عیشقە بەئازارە و بێ دەرمانەبوو کە مەولانای لە کۆڵانەکانی قۆنیا دەهێنایە سەما و بەرەو جیهانە نەبینراوەکانی دەبرد ، و لەقووڵایی ئاسمانەکاندا وەک ماسیێکی تینوو بەرەو ژیان ئاراستەی دەکرد ، بۆیە دەڵێن هیچ چێژێک ناگات بە ئازاری عیشق.
من باس کردن لە عیشق و باس نەکردن لە عاریفێکی وەک مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی (بەڵخی ) بە کەموکوڕی دێتە بەرچاو ، کە زۆرێک لە ئەدیبان و عاریفان بە پێشڕەوی مەیدانی عیشق ناوی دەبەن .
هەروەک دەیوت :
دوور مەبە لە عیشق ، تاکو نەمری
لە عیشقدا بمرە ، تا زیندوو بمێنی .
دەبێ لەبیریشمانبێ کە عیشق هەرگیزاوهەرگیز تەنهایی نیە ، وەلێ پەیوەندی کردنێکی ڕاستاوخۆ و بەهێزە بە مەعشووق کە بەشێکی سەرەکی داستانەکەیە .
( عیشق هات ، خوێن لە دەمار و پێستم بڕا ، منی لەخۆم خاڵی کرد و بە مەعشووق پڕیکردمەوە ) - مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی –
( عیشق یانی لەتکردنی ژیان ، لەتێک پێکەنین بۆ تۆ ، لەتێک گریانیش بۆ من ) - نەبەز گۆران –
ئەمێستا با بپرسین ، ئاخۆ دەبێ مەعشووق کێبێ ؟
بێگومان مەعشووق هیچ کاتێ جێگیر و چەقبەستوو نیە لای مرۆڤ ، چوون هەروەک چۆن عیشق لە ماهیەتی مرۆڤەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و هەڵدەقوڵێ ، بەهەمان شێوە مەعشووق لە ماهیەتە جۆربە جۆرەکانی مرۆڤ خۆی دەبینێتەوە .
هەمیشە مەعشووق لە هەموان شاراوە و نادیارە ، وەلێ جگە لە عاشق خۆت نەبێت کە لای وەک مانگ درەوشاوەیە ، وەگەر سەیری تەواوی شیعر و پەخشان و وتارەکان بکەین لەسەر عیشق ، دەبینین زۆریان لای خوێنەر مەعشووق ون و نادیارە ، ئەوەش دەمانگەیەنێت بە سروشتی مەعشووق کە هەمیشە لەنێو دێڕە نوسراوەکاندا خۆی لە چاوی هەموان ون دەکات و لە ئەندێشەی عاشقدا خۆی وەدەردەخات .
گرنگ لێرەدا وەدەرخستنی گرنگی و بایەخی عیشقە لە ژیانی مرۆڤدا ، بێگومان ئەمەش بۆ گەیشتنی مرۆڤ بە خاوەنی عیشق کە خودایە .
هەروەک دکتۆر عەلی شەریعەتی دەڵێت : عیشق چ زەمینی بێت یا ئاسمانی ، هەر بەرەو خودا چوونە .
لێرەدا قەڵەمەکەم هەڵدەگرم و ڕێگا بە ئێوە دەدەم ئەندێشەکانتان بەرەو عیشق ئاراستە بکەن و بگەن بە ماهیەتی خۆتان .
ئەوەی لێرەدا ماوە بیڵێم ( تەمەنێکمان لە عیشق بەسەربرد ، وەلێ تا ئێستا لە عیشق تێنەگەشتووین ) – بوخاری وشیار - .
6/3/2016

 

ڕێبوار سیوه‌یلی

‭(‬هه‌رگیز‭ ‬ناتوانین‭ ‬دوای‭ ‬كاره‌سات‭ ‬بگه‌ڕێینه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬دۆخی‭ ‬پێش‭ ‬كاره‌سات،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬وزه‌یه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬كاره‌ساته‌كه‌دا‭ ‬به‌فیڕۆ‭ ‬ده‌ڕوات،‭ ‬نابێته‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬وزه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬پێشتر‭ ‬هه‌مان‭ ‬بوو‭)‬‌
نه‌بوونی‭ ‬زمانی‭ ‬زگماك‭ ‬له‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬ساڵانی‭ ‬منداڵیدا،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬تا‭ ‬هه‌شت‭ ‬ساڵی‭ ‬و‭ (‬هه‌ندێكی‭ ‬تریش‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬تا‭ ‬یازده‌‭ ‬و‭ ‬سیانزه‌‭ ‬ساڵی‭)‬،‭ ‬بۆشاییه‌كی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬ده‌زگای‭ ‬سۆزداری‭ ‬و‭ ‬گه‌شه‌ی‭ ‬زه‌ینی‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬و‭ ‬فیزیكیی‭ ‬منداڵه‌وه‌
پێویسته‌‭ ‬له‌‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬فێركردندا‭ ‬هه‌موو‭ ‬ڕێگاكان‭ ‬بۆ‭ ‬فێربوون‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌كردن‭ ‬بۆ‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬ته‌خت‭ ‬بكرێن‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬ڕێگرێك‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬مه‌به‌سته‌‭ ‬دروست‭ ‬نه‌كرێت
مه‌حروومكردنی‭ ‬منداڵ‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬هۆكارێك‭ ‬بێت،‭ ‬زیان‭ ‬به‌‭ ‬كه‌سایه‌تی‭ ‬ده‌گه‌یه‌نێت‭ ‬و‭ ‬دووچاری‭ ‬كه‌مئه‌ندامیی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬ناتوانێت‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬سروشتی‭ ‬په‌یوه‌ندی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هاوزمانه‌كانیدا‭ ‬بگرێت
ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ناوێكی‭ ‬خۆشی‭ ‬وه‌ك‭ ‬زانسته‌وه‌‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬له‌‭ ‬ماركێت‭ ‬و‭ ‬مۆڵ‭ ‬و‭ ‬كافتریا‭ ‬و‭ ‬خواردنگه‌كانیشه‌وه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬زۆرینه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬شوێنانه‌‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی،‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬و‭ ‬توركیی‭ ‬زۆر‭ ‬فه‌رمیترن‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی


یه‌كێك‭ ‬له‌و‭ ‬لێكۆڵێنه‌وه‌‭ ‬ده‌گمه‌نانه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬بۆچوونه‌‭ ‬پشتڕاست‭ ‬ده‌كاته‌وه‌،‭ ‬كاره‭ ‬هاوبه‌شه‌كه‌ی‭ (‬ئابیدۆگۆن‭ ‬گیبۆیكا‭) ‬و‭ ‬هاوڕێكانێتی‭ ‬به‌ناوی‭ (‬به‌شداریی‭ ‬و‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬فێربوونیی‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تاكانی‭ ‬قۆناغی‭ ‬منداڵێتیدا،‭ ‬2013‭). ‬هه‌روه‌ها‭ ‬باسه‌كانی‭ ‬خاتوو‭ ‬جینوا‭ ‬سپێرمه‌ن‭: (‬http‭://‬anthropology.ir‭) ‬و‭ ‬گه‌لێكی‭ ‬تر‭. ‬
ئه‌م‭ ‬توێژه‌رانه‌‭ ‬له‌‭ ‬دۆخی‭ ‬زمان‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬وه‌ك‭ (‬نێجریا‭)‬یان‭ ‬كۆڵیوه‌ته‌وه‌‭ ‬به‌و‭ ‬پێیه‌ی‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬فره‌زمان‭ ‬و‭ ‬پاشماوه‌‭ ‬و‭ ‬میراتگری‭ ‬كۆڵۆنیاڵیزمه‌‭. ‬ئایا‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬زمانه‌‭ ‬لۆكاڵییه‌كان‭ ‬كه‌‭ ‬ژماره‌یان‭ ‬له‌‭ (‬395‭ ‬زمانه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬2000‭ ‬زمان‭) ‬هه‌ژمار‭ ‬كراون،‭ ‬له‌‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزیدا،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬كۆڵۆنیاڵیزمه‌وه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬زمانی‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬به‌كارهاتووه‌،‭ ‬چییان‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬دێت؟
ئه‌م‭ ‬توێژه‌رانه‌‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬به‌وه‌‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬ئه‌و‭ ‬ژماره‌‭ ‬زۆره‌ی‭ ‬زمانی‭ ‬لۆكاڵیدا،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌و‭ ‬وڵاته‌دا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬زمانی‭ ‬هه‌موو‭ ‬قۆناغه‌كانی‭ ‬خوێندنه‌‭ ‬و‭ ‬كۆی‭ ‬زمانه‌كانی‭ ‬تر‭ ‬پشتگوێ‭ ‬خراون،‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬سێ‭ ‬زمانیان‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬به‌‭ ‬هۆكاری‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‌‭. ‬به‌م‭ ‬جۆره‌ش‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬كه‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬نییه‌‭ ‬له‌و‭ ‬وڵاته‌دا‌،‭ ‬جێگه‌ی‭ ‬چه‌ند‭ ‬سه‌د‭ ‬زمانی‭ ‬گرتووه‌ته‌وه‭ ‬و‭ ‬ڕۆڵێكی‭ ‬سته‌مكارانه‌ی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬زمانانه‌وه‌‌‭. ‬هۆكاری‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬چییه‌؟‭ ‬بێگومان‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬هۆكار‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پێگه‌یه‌ی‭ ‬به‌هۆی‭ ‬ده‌ستگا‭ ‬سه‌ركوتكه‌ره‌كانی‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬و‭ ‬ڕه‌زامه‌ندیی‭ ‬ناچاره‌كیانه‌‭ ‬و‭ ‬ملكه‌چیی‭ ‬خه‌ڵكه‌‭ ‬لۆكاڵییه‌كه‌وه‌،‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬هێناوه‌‭. ‬چ‭ ‬ئه‌و‭ ‬خه‌ڵكه‌‭ ‬خۆجێیه‌ی‭ ‬وڵاته‌كه،‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬سێمبوولی‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌هایه‌ك‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزییان‭ ‬به‌كار‭ ‬هێناوه‌‭ ‬و‭ ‬چ‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دیكه‌وه‌‭ ‬گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌،‭ (‬وه‌ك‭ ‬كۆیله‌‭ ‬خوێنده‌وار‭ ‬و‭ ‬ئازادكراوه‌كان‭)‬،‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬ئاخاوتوون‭ ‬و‭ ‬ئه‌م‭ ‬زمانه‌یان‭ ‬وه‌ك‭ ‬فیزێك‭ ‬به‌‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬لۆكاڵ‭ ‬فرۆشتووه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بوونه‌ته‌‭ ‬هۆی‭ ‬دروستكردنی‭ ‬مه‌یلێكی‭ ‬باش‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬زمانه‌‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬بووه‌ته‌‭ ‬هۆی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ڵكه‌‭ ‬لۆكاڵه‌كه‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایكی‭ ‬خۆیان‭ ‬هه‌ڵبگرن‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬زمانێ‭ (‬خراپ‭) ‬لێی‭ ‬بڕوانن‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬قسه‌كردندا‭ ‬په‌نا‭ ‬بۆ‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬ببه‌ن‭. ‬ئه‌م‭ ‬لاساییكردنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌پیرۆزكردنه‌ی‭ ‬قسه‌كردن‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی،‭ ‬بۆته‌‭ ‬هۆی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌دا‭ ‬هه‌شتا‭ ‬و‭ ‬زیاتری‭ ‬چینه‌‭ ‬ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی‭ ‬خوارووی‭ ‬وڵاتی‭ ‬نێجیریا،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬منداڵه‌كانیان‭ ‬كه‌‭ ‬هێشتا‭ ‬له‌‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬خوار‭ ‬باخچه‌ی‭ ‬ساوایانیشدا‭ ‬بوون،‭ ‬له‌‭ ‬ماڵه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬قسه‌‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬نه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭.‬
وه‌ك‭ ‬توێژه‌رێكی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬ده‌ریخستووه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌لومه‌رجانه‌‭ ‬وایان‭ ‬كردووه‌‭ ‬هاوسه‌نگیی‭ ‬نێوان‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬و‭ ‬زمانه‌‭ ‬لۆكاڵییه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬قازانجی‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬بشكێته‌وه،‭ ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬سنووره‌ی‭ ‬زۆرینه‌ی‭ ‬نێجیریاییه‌‭ ‬خوێنده‌واره‌كان‭ ‬ناتوانن‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایكی‭ ‬خۆیان‭ ‬بخوێننه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بنووسن‭ (‬http‭://‬right-to-childhood.com‭/).‬
كێشه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناهاوسه‌نگییه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌وه‌دا‭ ‬نییه‌‭ ‬كه‌‭ ‬هاووڵاتیی‭ ‬لۆكاڵ‭ ‬نامۆ‭ ‬ده‌بێت‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬زگماكی‭ ‬خۆی،‭ ‬به‌ڵكو‌‭ ‬نه‌بوونی‭ ‬زمانی‭ ‬زگماك‭ ‬له‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬ساڵانی‭ ‬منداڵیدا،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬تا‭ ‬هه‌شت‭ ‬ساڵی‭ ‬و‭ (‬هه‌ندێكی‭ ‬تریش‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬تا‭ ‬یازده‌‭ ‬و‭ ‬سیانزه‌‭ ‬ساڵی‭)‬،‭ ‬بۆشاییه‌كی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬ده‌زگای‭ ‬سۆزداری‭ ‬و‭ ‬گه‌شه‌ی‭ ‬زه‌ینی‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬و‭ ‬فیزیكیی‭ ‬منداڵه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كه‌سایه‌تیی‭ ‬منداڵ‭ ‬عه‌یبدار‭ ‬ده‌كات،‭ ‬چونكه‌‭ ‬بناخه‌ی‭ ‬كه‌سایه‌تی‭ ‬منداڵ‭ ‬له‌م‭ ‬قۆناخه‌دا‭ ‬داده‌مه‌زرێت‭. ‬زمانی‭ ‬زگماك‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌كی‭ ‬نزیك‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬جێگره‌وه‌ی‭ ‬نێوان‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬دایكه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬شتێكی‭ ‬دی‭ ‬پڕ‭ ‬نابێته‌وه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌ش‭ ‬كۆی‭ ‬ئه‌و‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬ڕێپێدانانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬كۆمه‌ڵگایه‌كی‭ ‬وه‌كئه‌وه‌ی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستاندا،‭ ‬ناهه‌وسه‌نگیی‭ ‬زمانی‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬زیانی‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬ته‌واو‭ ‬ببێت،‭ ‬ڕێپێدانی‭ ‬ڕه‌وا‭ ‬و‭ ‬چوونییە‌ك‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬گه‌شه‌ی‭ ‬منداڵ،‭ ‬نین‭..‬
توێژه‌رێكی‭ ‬ئێرانی،‭ (‬عشایری،‭ ‬2015‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬پسپۆڕه‌‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬ده‌مارناسی‭ ‬و‭ ‬مێشكدا،‭ ‬نووسیویه‌تی‭: (‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬ئاسانكاریی‭ ‬تێگه‌یشتن‭ ‬ده‌هێنێته‌‭ ‬ئاراوه‌‭. ‬ئێمه‌‭ ‬به‌‭ ‬هۆی‭ ‬زمانه‌وه‌‭ ‬جیهان‭ ‬ده‌ناسین‭. ‬ئه‌و‭ ‬تێگه‌یشتنانه‌ی‭ ‬به‌ده‌ستیان‭ ‬ده‌هێنین،‭ ‬له‌‭ ‬یادوه‌ریی‭ ‬خۆماندا‭ ‬به‌رهه‌م‭ ‬ده‌هێنینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌هۆی‭ ‬زمانه‌وه‌‭ ‬ده‌یانخه‌ینه‌‭ ‬ڕوو‭. ‬بۆیه‌‭ ‬زمان‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬قسه‌كردن‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬هۆش‭ ‬و‭ ‬خرۆشی‭ ‬سۆزی‭ ‬مرۆڤیشه‌‭. ‬بۆیه‌‭ ‬جه‌وهه‌ری‭ ‬مرۆڤ‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬شڕۆڤه‌‭ ‬ده‌كرێت‭. ‬له‌به‌رئه‌وه‌‭ ‬پێویسته‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬بخوێندرێت‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬شوناس‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایكدایه‌‭).‬
بۆ‭ ‬سه‌لماندنی‭ ‬ئه‌م‭ ‬خستنه‌ڕووه‌ش،‭ ‬ئه‌و‭ ‬توێژه‌ره‌‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬نێوان‭ ‬ژیانی‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬زمان‭ ‬زیاتر‭ ‬شی‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌نووسێت‭: (‬ئێمه‌‭ ‬زمانێكی‭ ‬ناخه‌كیمان‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬جیاوازه‌‭ ‬له‌‭ ‬قسه‌‭ ‬و‭ ‬نووسین‭. ‬زمانی‭ ‬ناخه‌كی‭ ‬به‌رهه‌مهێنه‌ری‭ ‬قسه‌یه‌‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ده‌یداته‌وه‌،‭ ‬هه‌مان‭ ‬ئه‌و‭ ‬شته‌‭ ‬نییه‌‭ ‬له‌‭ ‬ناخدا‭ ‬ڕووی‭ ‬داوه‌‭. ‬هزرین‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬ناخه‌كیی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬زمان‭ ‬ده‌ری‭ ‬ده‌بڕێت،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ناخدایه‌،‭ ‬جیاوازیی‭ ‬هه‌یه‌‭. ‬به‌ڵام‭ ‬زمان‭ ‬چی‭ ‬ده‌كات‭. ‬یه‌كه‌مین‭ ‬شێتێك‭ ‬كه‌‭ ‬مێشك‭ ‬ده‌یكات‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬به‌هۆی‭ ‬چاو‭ ‬و‭ ‬گوێ‭ ‬و‭ ‬هه‌سته‌كانه‌وه‌،‭ ‬جیهان‭ ‬ده‌دۆزێته‌وه‌‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬پێش‭ ‬زمانییە‌‭. ‬له‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬دواتردا،‭ ‬به‌هۆی‭ ‬فێربوونی‭ ‬زمانه‌وه‌،‭ ‬شتێكی‭ ‬دیكه‌‭ ‬له‌‭ ‬مێشكدا‭ ‬ڕوو‭ ‬ده‌دات‭ ‬كه‌‭ ‬هێواش‭ ‬هێواش‭ ‬شوناس‭ ‬به‌‭ ‬مرۆڤ‭ ‬ده‌به‌خشێت‭. ‬كه‌مێ‭ ‬گه‌شه‌ی‭ ‬زیاتریش‭ ‬چه‌مكه‌كان‭ ‬دروست‭ ‬ده‌بن‭. ‬كه‌مه‌‭ ‬كه‌مه‌‭ ‬وشه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬سیسته‌می‭ ‬خرۆشانی‭ ‬هه‌سته‌كی‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌شه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رتوێی‭ ‬مۆخ‭ ‬كه‌‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬به‌‭ ‬خرۆشانه‌كانه‌وه‌،‭ ‬هه‌ڵده‌كه‌نرێن‭. ‬لێره‌وه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬بنه‌مای‭ ‬ژیانی‭ ‬مرۆڤ‭) (‬https‭://‬www.tribunezamaneh.com‭/).‬
هه‌موو‭ ‬ئه‌م‭ ‬بۆچوونه‌‭ ‬زانستییانه‌یه‌‭ ‬ئه‌وه‌مان‭ ‬پێ‭ ‬ده‌ڵێت،‭ ‬كه‌‭ ‬پێویسته‌‭ ‬له‌‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬فێركردندا‭ ‬هه‌موو‭ ‬ڕێگاكان‭ ‬بۆ‭ ‬فێربوون‭ ‬و‭ ‬په‌روه‌رده‌كردن‭ ‬بۆ‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬ته‌خت‭ ‬بكرێن‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬ڕێگرێك‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬مه‌به‌سته‌‭ ‬دروست‭ ‬نه‌كرێت‭.‬

نامۆكردن‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬دا​یك
زمانی‭ ‬دایك‭ ‬كه‌ناڵێكی‭ ‬سه‌ربه‌خۆی‭ ‬بێ‭ ‬ڕكابه‌ره‌‭ ‬و‭ ‬مرۆڤ‭ ‬به‌‭ ‬هۆیه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬لێیه‌وه‌‭ ‬دێته‌‭ ‬ناو‭ ‬جیهانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬خۆی‭ ‬به‌رجه‌سته‌‭ ‬ده‌كات‭. ‬مه‌حروومكردنی‭ ‬منداڵ‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬هۆكارێك‭ ‬بێت،‭ ‬زیان‭ ‬به‌‭ ‬كه‌سایه‌تی‭ ‬ده‌گه‌یه‌نێت‭ ‬و‭ ‬دووچاری‭ ‬كه‌مئه‌ندامیی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬ناتوانێت‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬سروشتی‭ ‬په‌یوه‌ندی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هاوزمانه‌كانیدا‭ ‬بگرێت‭ (‬مولودی‭: ‬http‭://‬www.ziryan.ir/NewsDetail‭. ). ‬بۆیه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬په‌راوێزخستنێكی‭ ‬زمانی‭ ‬داییك‭ ‬و‭ ‬به‌هه‌ر‭ ‬به‌ڵگه‌یه‌ك‭ ‬بێت،‭ ‬ده‌ستێوه‌ردانێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬جیهانی‭ ‬ناخه‌كیی‭ ‬منداڵه‌وه‌‭. ‬لێره‌وه‌یه‌‭ ‬كاتێك‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌ڵگه‌یه‌ك‭ (‬به‌ڵگه‌ی‭ ‬زانستیبوون،‭ ‬سه‌رده‌سته‌یی‭ ‬زمانه‌كان‭ ‬و‭ ‬دانپیا‭ ‬نه‌نانی‭ ‬یاسایی‭ ‬به‌‭ ‬زمانه‌كان‭ ‬و‭ ‬باوبوونی‭ ‬زمانێكی‭ ‬تایبه‌ت‌‌‭)‬،‭ ‬دێین‭ ‬و‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬قه‌ده‌خه‌،‭ ‬یان‭ ‬به‌په‌راوێز‭ ‬ده‌خه‌ین،‭ ‬منداڵ‭ ‬له‌‭ ‬خۆی‭ ‬بێگانه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬خۆی‭ ‬نامۆ‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬
ئه‌م‭ ‬بێگانه‌كردن‭ ‬و‭ ‬نامۆكردنه‌‭ ‬به‌دئه‌نجامیی‭ ‬زۆری‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵه‌كه‌‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كه‌وێته‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬نه‌بوونی‭ ‬توانای‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌ربڕینی‭ ‬ناخی‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬نه‌بوونی‭ ‬هاوسه‌نگیی‭ ‬له‌‭ ‬نێوان‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬هه‌ستی‭ ‬پێده‌كات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ناخدا‭ ‬ده‌یخرۆشێنێت‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ده‌یه‌وێت‭ ‬بیڵێت‭. ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ش،‭ ‬منداڵ‌‭ ‬هیچ‭ ‬وابه‌سته‌یی‭ ‬و‭ ‬گیرۆده‌ییه‌كی‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایكه‌وه‌‭ ‬نامێنێت‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌و‭ ‬خوێنده‌وار‭ ‬و‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬بڕوانامه‌‭ ‬نه‌یجیریانه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬دێت،‭ ‬كه‌‭ ‬ناتوانن‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬زگماكی‭ ‬دایكی‭ ‬خۆیان‭ ‬بئاخڤن‭.‬
له‌‭ ‬ئاستی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تیشدا،‭ ‬زمانی‭ ‬جێگره‌وه‌ی‭ ‬زمانی‭ ‬دایك،‭ ‬یان‭ ‬زمانی‭ ‬سه‌پاو،‭ ‬هه‌ستێكی‭ ‬خۆ‭ ‬به‌گه‌وره‌زانی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬چاوی‭ ‬سووك‭ ‬ڕوانینه‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایكی،‭ ‬ده‌داتێ،‭ ‬كه‌‭ ‬نه‌توانێت‭ ‬په‌یوه‌ندی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌و‭ ‬واقیعه‌دا‭ ‬دروست‭ ‬بكات‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدا‭ ‬ده‌ژی‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬زمانی‭ ‬سه‌پێنراو،‭ ‬یان‭ ‬فێركراو،‭ ‬پێگه‌یه‌كی‭ ‬ئه‌وتۆ‭ ‬ده‌داته‌‭ ‬مرۆڤ،‭ ‬كه‌‭ ‬پێی‭ ‬وابێت،‭ ‬ده‌بێت‭ ‬له‌‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵگای‭ ‬خۆشیدا‭ ‬به‌‭ ‬زمانه‌‭ ‬نوێیه‌كه‌ی‭ ‬بدوێت‭. ‬ئه‌م‭ ‬زمانه‌‭ ‬نوێیه‌،‭ ‬له‌‭ ‬نموونه‌كه‌ی‭ ‬ئێمه‌دا،‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی،‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬سنوورێك‭ ‬منداڵ‌‭ ‬له‌‭ ‬ژینگه‌ی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬خۆی‭ ‬دابڕ‭ ‬ده‌كات‭. ‬هه‌ستێكی‭ ‬ترس‭ ‬و‭ ‬شه‌رمی‭ ‬پێده‌به‌خشێت‭. ‬ترس‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬ئاشكرا‭ ‬بێت‭ ‬ئه‌م‭ ‬كورده‌‭ ‬و‭ ‬شه‌رم‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬بدوێت،‭ ‬یان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬نزیكه‌كانی‭ ‬خۆی‭ ‬ببینرێت‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬قسه‌‭ ‬ده‌كات‭. ‬ترس‭ ‬و‭ ‬شه‌رم‭ ‬هاوسه‌نگیی‭ ‬ڕۆحیی‭ ‬منداڵه‌كان‭ ‬ده‌شێوێنن‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬هه‌ڵبژاردنی‭ ‬هاوڕێ‭ ‬و‭ ‬ده‌ربڕینی‭ ‬هه‌ستی‭ ‬سۆزداری‭ ‬و‭ ‬تووڕه‌ییه‌كانی‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬سروشتی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ستێنێته‌وه‌‭. ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬له‌‭ ‬شێوازی‭ ‬قسه‌ی‭ ‬ڕۆژانه‌دا‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬پێكه‌وه‌،‭ ‬كێشه‌یه‌كی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بۆ‭ ‬شوناسی‭ ‬تاكه‌كه‌س‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬چێژی‭ ‬دووان‭ ‬و‭ ‬ئاخاوتن‭ ‬و‭ ‬گوزارشكردن‭ ‬له‌‭ ‬خودی‭ ‬خۆی،‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ستێننه‌وه‌‭. ‬
كاتێك‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌م‭ ‬زانیاریانه‌‭ ‬به‌‭ ‬دۆخی‭ ‬ناو‭ ‬قوتابخانه‌‭ ‬په‌رپووته‌كانی‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستاندا‭ ‬به‌راورد‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬بۆمان‭ ‬ده‌رده‌كه‌وێت‭ ‬ده‌بێ‭ ‬كێ‭ ‬باجی‭ ‬ئه‌م‭ ‬دۆخه‌‭ ‬زمانییە‌‭ ‬سه‌پاوه‌‭ ‬بدات،‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدا‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬به‌په‌راوێز‭ ‬خراوه‌؟‭ ‬ده‌بێت‭ ‬له‌وه‌ش‭ ‬تێبگه‌ین،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬نه‌وه‌یه‌ی‭ ‬به‌و‭ ‬جۆره‌‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬ده‌كرێن،‭ ‬چۆن‭ ‬له‌‭ ‬ناخه‌وه‌‭ ‬دابڕ‭ ‬ده‌كرێن‭ ‬له‌‭ ‬كۆمه‌ڵگای‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬دووركه‌وتنه‌وه‌یان‭ ‬له‌و‭ ‬به‌شه‌ی‭ ‬خودی‭ ‬خۆیان،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ڵگری‭ ‬شوناسی‭ ‬ڕاسته‌قینه‌ی‭ ‬ئه‌وانه‌‭..‬
پێویسته‌‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬په‌روه‌رده‌یی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬دابڕێژرێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تیایدا‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬له‌و‭ ‬هێرشانه‌‭ ‬ڕزگار‭ ‬بكرێت‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ناوی‭ ‬ئینته‌رناشناڵێزم،‭ ‬پێشكه‌وتن،‭ ‬زانستگه‌رایی‭ ‬و‭ ‬مۆدێرنبوونه‌وه‌،‭ ‬ده‌كرێنه‌‭ ‬سه‌ری‭. ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬هێرشه‌‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬ئێمه‌،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ناوێكی‭ ‬خۆشی‭ ‬وه‌ك‭ ‬زانسته‌وه‌‭ ‬نییه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬له‌‭ ‬ماركێت‭ ‬و‭ ‬مۆڵ‭ ‬و‭ ‬كافتریا‭ ‬و‭ ‬خواردنگه‌كانیشه‌وه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬زۆرینه‌ی‭ ‬ئه‌م‭ ‬شوێنانه‌‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی،‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬و‭ ‬توركی‭ ‬زۆر‭ ‬فه‌رمیترن‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭.‬
له‌‭ ‬به‌دواداچوونێكمدا‭ ‬بۆ‭ ‬دوو‭ ‬كافتریای‭ ‬ناو‭ ‬ماجیدی‭ ‬مۆڵ‭ ‬و‭ ‬فامیلی‭ ‬مۆڵ،‭ ‬بۆم‭ ‬ده‌ركه‌وت‭ ‬كرێكاره‌‭ ‬بیانییە‌كانی‭ ‬ئه‌وێ‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌كه‌یان‭ ‬له‌‭ ‬سێ‭ ‬ساڵه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬پێنج‭ ‬ساڵه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬ده‌ژین‭ ‬و‭ ‬هه‌تا‭ ‬ئێستا‭ ‬هیچیان‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭ ‬بایی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬مشته‌رییه‌كانیان‭ ‬ڕایی‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬ناتوانن‭ ‬بئاخڤن،‭ ‬له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬هه‌ردووكیان‭ ‬به‌‭ ‬ئینگلیزییه‌كی‭ ‬شه‌ق‭ ‬و‭ ‬شڕ‭ ‬كاری‭ ‬خۆیان‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌سته‌‭ ‬ده‌ده‌نه‌‭ ‬مشته‌رییه‌‭ ‬كوردییه‌كانیان‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬قسه‌‭ ‬بكه‌ن‭. ‬ده‌بێت‭ ‬حاڵی‭ ‬كوردێكی‭ ‬سنه‌یی،‭ ‬یان‭ ‬مه‌هابادی‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬شوێنێكی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬كوردستان‭ ‬كه‌‭ ‬دێته‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌رێمه‌ی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬چۆن‭ ‬بێت،‭ ‬كاتێك‭ ‬ده‌بینێت‭ ‬له‌و‭ ‬شوێنه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬ئازادیی‭ ‬زمان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شوێنێك‭ ‬ڕێپێدراوتره‌،‭ ‬زمانی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬كاتێك‭ ‬په‌راوێزخراوتره‌‭.. ‬
من‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬فه‌نده‌مه‌نتاڵیستیانه‌‭ ‬بیرم‭ ‬له‌‭ ‬زمان‭ ‬نه‌كردووه‌ته‌وه‌‌،‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬زمانی‭ ‬زگماكم‭ ‬به‌‭ ‬خاوێنتر‭ ‬و‭ ‬پاكژتر‭ ‬نه‌زانیوه‌‭ ‬له‌‭ ‬زمانه‌كانی‭ ‬تر،‭ ‬چه‌ندیشم‭ ‬پێ‭ ‬كرابێت‭ ‬زمانانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬فێر‭ ‬بووم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬بڕوایه‌كی‭ ‬ته‌واوم‭ ‬به‌‭ ‬جه‌وهه‌رگه‌رایی‭ ‬زمانی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬پێموایه‌‭ ‬به‌بێ‭ ‬زمانی‭ ‬دایك‭ ‬شوناسی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬مه‌ترسییه‌وه‌‭. ‬هه‌میشه‌‭ ‬كاتێك‭ ‬ده‌چم‭ ‬بۆ‭ ‬لای‭ ‬پزیشك‭ ‬و‭ ‬ده‌بینم‭ ‬به‌‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬ده‌رمانم‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌نووسێت‭ ‬و‭ ‬كاتێك‭ ‬ده‌چم‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌رمانفرۆش‭ ‬و‭ ‬ده‌بینم‭ ‬ڕێنماییه‌كی‭ ‬به‌كارهێنانی‭ ‬ده‌رمانه‌كانم‭ ‬به‌‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌نووسێت،‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬ڕۆحی‭ ‬و‭ ‬مه‌عنه‌وییه‌وه‌‭ ‬نه‌خۆش‭ ‬ده‌كه‌وم‭. ‬له‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬ڕیستۆرانت‭ ‬و‭ ‬خواردنگه‌كانیش،‭ ‬لیستی‭ ‬خواردنه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬هه‌ن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌ده‌گمه‌ن‭ ‬به‌‭ ‬كوردی‭ ‬ده‌ست‭ ‬ده‌كه‌ون،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬هه‌شبێت‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬كوردییه‌كی‭ ‬خراپ،‭ ‬مرۆڤ‭ ‬ژه‌هرخه‌ندی‭ ‬دێت‭. ‬تێگه‌یشتنی‭ ‬من‭ ‬له‌‭ ‬شوناس‭ ‬جه‌وهه‌رگه‌رایانه‌‭ ‬نییه‌،‭ ‬شوناس‭ ‬له‌‭ ‬تێگه‌یشتنی‭ ‬مندا،‭ ‬هه‌روه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬كتێبی‭ (‬شوێن‭ ‬و‭ ‬شوناس،‭ ‬2015‭) ‬باسم‭ ‬لێ‭ ‬كردووه‌،‭ ‬به‌رهه‌م‭ ‬دێت‭. ‬به‌رهه‌مهێنانی‭ ‬شوناس‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬به‌‭ ‬ئازادیی‭ ‬بیركردنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ئازادیی‭ ‬گوزارشكردنه‌وه‌‭ ‬له‌‭ (‬خود‭)‬،‭ ‬هه‌یه‌‭. ‬له‌م‭ ‬نێوانه‌دا‭ ‬زمان‭ ‬گرنگی‭ ‬و‭ ‬پێگه‌یه‌كی‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬گرنگی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬پێویسته‌‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬زمانیی‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬وه‌كئه‌وه‌ی‭ ‬ئێمه‌،‭ ‬به‌شێك‭ ‬بێت‭ ‬له‌‭ ‬پرۆسه‌یه‌كی‭ ‬گه‌وره‌تر‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدا‭ ‬شوناس‭ ‬خۆی‭ ‬به‌رجه‌سته‌‭ ‬ده‌كات‭.. ‬
هه‌موو‭ ‬ئه‌م‭ ‬ڕاستییانه‌‭ ‬پێمان‭ ‬ده‌ڵێن،‭ ‬ڕۆژگاری‭ ‬قه‌یرانی‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬بێمووچه‌یی‭ ‬ئه‌گه‌ری‭ ‬قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬تێپه‌ڕاندنیان‭ ‬زۆر‭ ‬زیاتره‌‭ ‬له‌‭ ‬قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‭ ‬قه‌یرانی‭ ‬كولتووری‭ ‬و‭ ‬زمانی‭ ‬و‭ ‬ڕۆحی‭.. ‬قه‌یرانی‭ ‬ڕاسته‌قینه‌‭ ‬ئه‌مه‌ی‭ ‬دواییانه‌‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬ناچێته‌وه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬دۆخ‭ ‬و‭ ‬ساته‌وه‌ختی‭ ‬خه‌ساره‌ته‌كان‭ ‬له‌‭ ‬پیواری‭ (‬غیاب‭)‬ی‭ ‬عه‌قڵانییە‌تێكی‭ ‬ڕۆشنگه‌رانه‌دا‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬شاراوه‌،‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬پێ‭ ‬كردبوو‭. ‬ساڵه‌ها‭ ‬له‌وه‌‭ ‬پێش،‭ ‬وتارێكی‭ (‬ژان‭ ‬فرنسوا‭ ‬لیوتار‭)‬م‭ ‬خوێنده‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدا‭ ‬باسی‭ ‬كاره‌ساتی‭ ‬كردبوو‭: (‬هه‌رگیز‭ ‬ناتوانین‭ ‬دوای‭ ‬كاره‌سات‭ ‬بگه‌ڕێینه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬دۆخی‭ ‬پێش‭ ‬كاره‌سات،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬وزه‌یه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬كاره‌ساته‌كه‌دا‭ ‬به‌فیڕۆ‭ ‬ده‌ڕوات،‭ ‬نابێته‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬وزه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬پێشتر‭ ‬هه‌مان‭ ‬بوو‭)‬‌‭.‬
ئێستا‭ ‬و‭ ‬له‌م‭ ‬دۆخه‌دا‭ ‬وه‌زاره‌تی‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬كولتووریی‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێم‭ ‬ده‌ست‭ ‬بكه‌ن‭ ‬به‌‭ ‬پڕۆژه‌ی‭ ‬چاكسازی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬مرۆییكردنه‌وه‌ی‭ ‬بواری‭ ‬خوێندنی‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬و‭ ‬گرنگی‭ ‬دانه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭ ‬له‌‭ ‬هه‌رێمه‌كه‌ماندا،‭ ‬ناتوانن‭ ‬قه‌ره‌بووی‭ ‬ئه‌و‭ ‬زیانانه‌‭ ‬بكه‌نه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬به‌رمانكه‌وتوون،‭ ‬چونكه‌‭ ‬خودی‭ ‬كاره‌ساته‌كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬وزه‌یه‌ی‭ ‬لێسه‌ندووینه‌ته‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬پێشتر‭ ‬هه‌مان‭ ‬بوو‭. ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬حکوومەت‭ ‬و‭ ‬وه‌زاره‌ته‌‭ ‬كارێكی‭ ‬وایان‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬بڕیاریاندا‭ ‬چاكسازیی‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬پێگه‌ی‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭ ‬بگێڕنه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆی،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ده‌توانیت‭ ‬سوودبه‌خش‭ ‬بێت‭ ‬بۆ‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬هاوسه‌نگی‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬زمانه‌‭ ‬و‭ ‬سستكردنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬پڕۆسه‌ی‭ ‬گاڵته‌جاڕییه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬پێشكه‌وتن‭ ‬و‭ ‬زانست‭ ‬و‭ ‬ئینگلیزییپه‌رستییه‌وه‌،‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬ئێمه‌دا‭ ‬سه‌پێنراوه‌‭. ‬كێشه‌كه‌‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬من‭ ‬هێشتا‭ ‬گومانم‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬له‌و‭ ‬فه‌رمانه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬مه‌به‌سته‌‭ ‬ده‌رده‌چێت،‭ ‬كوردییه‌كی‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬خراپ‭ ‬بێت،‭ ‬وه‌ك‭ ‬زۆرینه‌ی‭ ‬به‌ڵگه‌نامه‌‭ ‬فه‌رمییه‌كانی‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێم،‭ ‬مرۆڤ‭ ‬نائومێد‭ ‬بكات‭..‬
6/3/2016

 

 بوخاری وشیار

بێ گومان مرۆڤی ئەمڕۆ مرۆڤێکی فەلسەفییە و زیاتر لە مەسەلەکانی سەردەم قووڵدەبێتەوە و ھەمیشە پرسیارە فەلسەفییەکانی وەکو (چۆن، کەی، بۆچی..) دەخاتە بەردەست و ھەمیشە بەدوای وەڵامە قووڵ و شاراوەکان دایە، تا لەڕێگایانەوە بتوانێت نوێتر و جیاوازتر و بەتواناتر دەربکەوێت لە مرۆڤەکانی ڕابردوو.

ھەروەک دەبینین چۆن مرۆڤی ئەمڕۆ بە وەڵامەکانی دوێنێ ڕازی نییە و ئەو وەڵامێکی نوێی بۆ سەردەمێکی نوێ دەوێت، چونکە پرسیارەکانی ئەمڕۆ نوێتر خۆیان نیشان دەدەن و جیاوازتر لە پرسیارەکانی ڕابردوو ھەڵسەنگاندن و قووڵبوونەوەیەکی نوێتر و زیاتری پێویستە. مرۆڤی ئەمڕۆ بەپێویستی دەزانێت ھەموو شتێک ھەر لە سیاسەت تا ئاینیش دووبارە بونیاد بنرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو چەندەھا کێشەیەی کە بەھۆیانەوە ھاتوەتە ئاراوە و تەواوی دونیای بە ئاراستەیەکی نادیاردا بردووە، ئیتر بەرۆکی مرۆڤ و مرۆڤایەتی نەگرێتەوە.

مرۆڤی نوێ پێویستە (بیر لە مرۆڤ، بیر لە خودا، بیر لە ژیان، بیر لە بیر..) بکاتەوە، گرنگترین شت ئەوەیە بیڵێت کە بۆچی من بیر دەکەمەوە؟ ، تا لە قووڵایی بیرکردنەوەکانی بگات، بەم وەڵامە بنچینەییانەی کە ژیانیان لەپێناو ھێنرایە بوون. ئەگەر لە درزێکەوە سەیری سەدەکانی ڕابردوو بکەین، دەبینین کە سەدەی نۆزدەھەم سەدەی ئەو مرۆڤانە بوو کە ھەر لە سەرەتاوە دژایەتیی مێژوو و کلتوور و داینامیکەکانی خۆیان کرد و کەوتنە باوەشی کۆمەڵێک فانتازیاوە و کاریگەری بەسەر سەدەکانی دوای خۆشی دروست کرد. سەدەی بیستەھەمیش سەدەی ئەو مرۆڤانەبوو کە بە تەواوی لە خۆیان نامۆبوون و کەوتنە ئینکارکردن و ڕەتکردنەوەی خۆیان، ھەر بۆیە ھەمیشە لە دەرەوەی خۆیاندا بەدوای ڕووناکیدا دەگەڕان و دوا بەدوای ئەوەی دەرەنجامەکانی دیارن کە بەکوێ گەشتن و کەشتییەکانیان لەکوێ لەنگەری گرت.
سەدەی بیست و یەکیش ھەر لە سەرەتاوە بە تابلۆیێکی پڕاوپڕ لە جیاوازی و نوێگەری دەرکەوت و بوو بە دایکی چەندەھا مرۆڤی نوێ و فیکری نوێ، ھەروەک دەبینین سەدەیەکی پڕاوپڕە لە نوێ بوونەوە و شۆڕشی فیکری، ھەر وەک ئەو شۆڕشە فیکرییەی ئەورووپا کە توانی چاخە تاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ڕووناک بکاتەوە و کۆتایی پێ بھێنێت و دوا بەدوای خۆی، شۆڕشی پیشەسازی بەدوای خۆیدا بێنێت.

بۆیە سەردەمێکی نوێ پێویستی بە مرۆڤانێکی تەواو نوێ و جیاواز ھەیە، تا بتوانێت شارستانیەتێکی نوێتر بھێنێتە کایە. سروشتی ژیان وابووە، ھەمیشە لەناو بێ عەقڵی و دواکەوتووییەکی زۆر، مرۆڤانێکی تازە و نوێ لەدایک دەبن. مرۆڤی ئەم سەردەمەش جیاوازتر لە مرۆڤەکانی پێشوو، ھەمیشە بیردەکاتەوە و سەرنج دەدات، بۆیە ناونانی مرۆڤی ئەم سەردەمە بە مرۆڤی نوێ، تەواو شایستە و قبووڵ کراوە.

4/3/2016

 

له‌ هۆڵی سینه‌مای مێگا مۆڵ له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ بۆنه‌وه‌ی رۆژی ئافره‌تانی جیهان رێوڕه‌سمی "دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تان"، به‌رێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ په‌یامنێری (باسنیوز) تێیدا ئاماده‌بوو، "پشتیوان عه‌بدوڵڵا" سه‌رپه‌رشتیاری رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ گوته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌ر گرنگی كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌نده‌ ئافره‌ته‌كان و ئه‌زموونی كاركردنیانی به‌رز نرخاند.

له‌ به‌شێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند كورته‌ فیلمێكی سینه‌مایی (كوردی، عه‌ره‌بی) پێشكه‌شكران و له‌ كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان په‌خشرایه‌ هونه‌رمه‌ندان "سنور ئالانی، كاردینای سپی، ده‌وه‌ن نه‌وزاد، سۆلین جیهاد دڵپاك، مه‌ڕوا محه‌مه‌د، نیگار عوسمان، تارا عه‌بدولره‌حمان.
9/3/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان